راگەیەندراوی ژمارە ١


هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان

راگەیەندراوی ژمارە ١


لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێ کە ئەم شەڕە، شەڕی کۆمەڵگەی ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتەلەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل و کۆمەڵگەی جیهانی نییە، بگرە ئەوەڕێژیمی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییە کە هەموو خەڵکی وڵاتی بەبارمتە گرتووە، هەموو ماف و ئازادییەکی لێ زەوت کردوون و هەر لە بەفرانباری ئەمساڵدا هەزاران کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیو و مافخوازی ئێرانی کۆمەڵکوژ کرد. لە ئێستاشدا کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆیان‌دان.

ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان داوا دەکەین:

١) خەڵکی کوردستان پێ‌بەپێی ڕەوتی رووداوەکان پێویستە لەسەر هەست بن و وشیارانە بەرەوڕووی پێشهاتەکان ببنەوە و هەلسووکەوتی سیاسیی خۆیان لەگەڵ داوا و ڕاسپاردەکانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ڕێک‌بخەن و ئەم هەماهەنگی و پێوەندییە زیندوو و بەرهەمدار بکەن.

٢) لە ڕۆژانی بەچۆکداهاتنی ڕێژیم و ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکدا پێویستە سەرجەم بنکە و دامودەزگا ئیداری و خزمەتگوزارییەکان لەپێناو بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی گشتیدا بپارێزرێن.

٣) داوا لە هێزە چەکدارەکان ڕێژیم لە کوردستان دەکەین ئەم دوا دەرفەتە بۆ پشت‌تێکردن لە دوژمن و هەڵبژاردنی بەرەی نەتەوەکەیان لەکیس خۆیان نەدەن.

٤) پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان بە ژیری و پێگەیشتووییەوە بەرەوڕووی گۆڕانکارییەکان بچن.

٥) داوا دەکەین لەپێناو پارێزراوبوونی زیاتردا چەندی دەتوانن لە بنکە و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ڕیژیم دوور بکەونەوە.