پڕۆژەی “دروست‌کردنی نەتەوەی ئاشووری” و دواتریش دامەزراندنی “دەوڵەتی ئاشوور” لەسەر زۆرینەی خاکی کوردستان، پڕۆژەیەکی ئیستیعماری ئەورووپی (و بەتایبەت ئینگلیز) بوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا بە فیعلی کاری لەسەر کرا. ئامانج لەم پڕۆژەیە دامەزراندنی دەوڵەتێک بوو بۆ مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست