پڕۆژەی “نەتەوەی ئاشووری” و داگیرکردنی کوردستان

سان ڕێڤان

نەتەوەیەک وجوودی هەیە بە ناوی “ئاشووری”؟لەم وتارەدا بە پشت‌بەستن بە دەیان بەڵگەی مێژوویی و پشتڕاست‌کراو حەقیقەتی نەتەوەی فەیک و دەستکردی “ئاشووری” دەردەخرێ. بەو هیوایەی خوێنەر لە درێژیی وتارەکە بێزار نەبێت و کەمێک کات ببەخشێت بە خوێندنەوەی وتارەکە، تێگەیشتن لەم بابەتە گرنگە، بەتایبەت بۆ کورد، چونکە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە دۆزی نەتەوەیی‌ی کوردەوە.

پڕۆژەی “دروست‌کردنی نەتەوەی ئاشووری” و دواتریش دامەزراندنی “دەوڵەتی ئاشوور” لەسەر زۆرینەی خاکی کوردستان، پڕۆژەیەکی ئیستیعماری ئەورووپی (و بەتایبەت ئینگلیز) بوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا بە فیعلی کاری لەسەر کرا. ئامانج لەم پڕۆژەیە دامەزراندنی دەوڵەتێک بوو بۆ مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ ئەم مەبەستەیش سەرەتا پێویست بوو نفووسی مەسیحییەکان زۆر بکرێ و دواتریش لە شوێنێکدا کۆ بکرێنەوە. چونکە مەسیحییەکان هەم نفووسیان کەم بوو، هەم لە چەند نیشتیمان و جوگرافیای جیاوازدا پەرش و بڵاو بوون و لە چەند ڕەگەز و نەژادێکی جیاوازیش بوون، هەروەها مەزهەب و کڵێساکانیشیان جیاواز بوو. بۆیە بۆ یەک‌گرتنی ئەم مەسیحییانە پێویست بوو یەک مەزهەبی هاوبەش دروست بکرێ بۆیان، هەروەها یەک نەتەوەی هاوبەشیش دروست بکرێ و هەموو ئەم مەسیحییانە لەژێر چەتری ئەم مەزهەب و نەتەوە نوێیە کۆ بکرێنەوە.

بەگشتی مەسیحییەکان سەر بە سێ مەزهەب و کڵێسای جیاواز بوون:1. کڵێسای سوریانی2. کڵێسای نەستووری3. کڵێسای کلدانیوە لە ڕووی نەتەوەیی و ڕەگەزییەوە لە چەند ڕەگەز و نەتەوەیەکی جیاواز لە یەکتر بوون. سەرەکیترینیان: نەتەوەی سوریانی/ئاڕامی، نەتەوەی کلدانی و هەندێک کەمینەی وەک (کوردی مەسیحی، عەرەبی مەسیحی..).. هەر لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدهەمەوە وڵاتانی ئەورووپا و بەتایبەت ئینگلتەرا (بەڕیتانیا) کەسانی مزگێنیبەری مەسیحی (موببەشیڕ)یـان دەنارد بۆ ئەم ناوچەیە تاکوو ئایینی مەسیحی لەناو موسڵمانەکاندا بڵاو بکەنەوە. ئامانج لەمە تەواو سیاسی بوو. بەم شێوەیە ژمارەی مەسیحییەکان زیاتر دەکرا. دواتریش لە ئینگلتەرا (بەڕیتانیا) بۆ یەکەم جار مەزهەبێکی نوێی ئایینی – سیاسیی مەسیحی و کڵێسایەکی نوێ بە ناوی “کڵێسای ئاشووری” دروست کرا. وەک ئاماژەی پێ درا، ئامانج لە دروستکردنی “کڵێسای ئاشووری” کۆکردنەوەی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بەتایبەت (کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئازەربایجان و عێڕاق)؛ وە دواتر دامەزراندنی دەوڵەت و کیانی سیاسی بوو بۆ ئەم مەسیحییانە. بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە، بۆچی ناوی کڵێسای “ئاشووری”یـان هەڵبژارد؟ ئاشکرایە کە مەسیحییەکان لە چەند نەژادێکی جیاواز بوون، پێش ئەوەی پڕۆژەی “نەتەوەی ئاشووری” بێتە کایەوە؛ هیچ لایەنێکی نەتەوەیی‌ی هاوبەش نەبوو تا پێکەوە بیانبەستێتەوە. زۆرینەیان سوریانییەکان/ئاڕامییەکان بوون کە خەڵکانی سامی‌نەژاد و سوریانی‌زمانن. سوریانییەکان یاخود ئاڕامییەکان لە بنەڕەتدا بریتی بوون لە چەند هۆزێکی بەڕەگەز سامی و خەڵکانی دەشتەکی و سەرەتایی کە لە ئوردون و فەڵەستینی ئەمڕۆ بوون و دواتریش بڵاو بوونەتەوە و ناوچەکانی باکووری لوبنان و باشوور و ناوەڕاستی سوریایان داگیر کردووە و ژمارەیەک لە سوریانییەکان بە ناوچەکانی کوردستان و فارس و ئەنادۆڵ و ئازەربایجاندا بڵاو بوونەتەوە. کلدانییەکانیش نەتەوەیەکی ترن کە زیاتر لە ناوەڕاست و باشووری عێڕاقی ئەمڕۆ وجوودیان هەبووە و هەیە. ئێستا با بێینەوە سەر پرسیارەکە، بۆچی ئینگلیز مەزهەبە سیاسییە – نەتەوەییە نوێکەی ناو نا “مەزهەبی ئاشووری”؟ بۆچی وشەی “ئاشووری هەڵبژێردرا؟ئاشوور ناوی ئیمپڕاتۆریەتێک بووە کە هەزاران ساڵ پێش زایین دامەزرێنراوە و سەدەی حەوتەمی پێش زایین کۆتاییی هاتووە. هیچ میراتێکی زیندوو لەم ئیمپڕاتۆریەتە بەجێ نەماوە. نە لە ڕووی مرۆییەوە و نە لە ڕووی زمانەوە. تەنانەت لە سەردەمی نووسرانی ئینجیل شتێک وجوودی نەماوە بە ناوی “ئاشوور” و بەتەواوەتی لەناو چووە (لە کاتی نووسرانی ئینجیل ئیمپڕاتۆریەتی ئاشوور بەتەواوی لەناوچووبوو و ئاسەوارێکی نەمابوو). وەک ئەوەی کە لە ئینجیلدا نووسراوە کە: (خودا پەیمانی داوە کە ئاشوور هیچ نەوەیەکی نابێت و کەس نابێتە میراتگری ئاشوور و لە ڕیشەوە لەبن هێنراوە و کۆتایی‌ی پێ هاتووە و لە گۆڕ نراوە.(ئینجیلی ناحووم ١:١٤). بە وتەی ڕۆژهەڵاتناس (مستشرق)ە ئەورووپییەکان، ئیمپڕاتۆریەتی ئاشووری کۆن ئەگەرچی شەڕانگێز و بێ‌ڕەحم بوون، بەڵام خاوەنی شارستانیەتێکی دێرین بوون! (هەڵبەتە بەپێی قسەی ڕۆژهەڵاتناسە ئەورووپییەکان). بۆیە ئینگلیز بە هاوکاریی ڕۆژهەڵاتناسە ئەورووپییەکان دەیانویست قەناعەت بە مەسیحییەکانی ئەم ناوچەیە بکەن کە ئەوان هەموویان لە یەک نەژادن و هەموویشیان نەوە و میراتگری ئیمپڕاتۆریەتی ئاشوورن! (ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم ئیمپڕاتۆریەتە پێش هەزاران ساڵ بەتەواوی لەناو چووبوو. بەپێی هەندێک نووسراوی وەک ئینجیلیش ئاشوور بە جۆرێک لەناوچووە کە لە گۆڕ نراوە و میراتگرێکی نییە و نایـبێت).

بەکورتییەکەی؛ مەسیحییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی ئەم ناوچەیە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیمپڕاتۆریەتی دێرینی ئاشوورەوە نییە. مەسیحییەکانی ئەمڕۆ زۆریان لە سوریانەکانن کە ئەوانیش بەجێماوی ئاڕامییەکانن کە هۆز و عەشیرەتی دەشتەکی و نیمچە-وەحشیی سامی بوون و نیشتیمانیان خاکی دووری ئوردون و فەڵەستینە!ئینگلیز بە بەخشینی ناوی “ئاشووری” بە مەسیحییەکانی ئەم ناوچەیە قیمەت و بەهای دەدا پێیان تا شانازی بە ناسنامە نوێـیەکەیانەوە بکەن. ئەوانیش لە ئەسڵ و بنەچەیان یاخی بووبوون و زۆریان باوەڕیان بە قسەی موستەشریق و مزگێنیبەرەکانی ئینگلیز هێنا کە ئەوان میراتگری ئیمپڕاتۆریەتێکی دێرینن کە پێش چەندین هەزار ساڵ لەناو چووە! بە هیچ شێوەیەک بە سوریانی و کلدانی و نەستووری و کوردە مەسیحییەکان ناوترێ ئاشووری! وە نەتەوەیەک بوونی نییە بە ناوی ئاشووری. بەڵکوو پڕۆژەیەکی ئیستیعماری ئینگلیزە. بەڵام زۆر لە سوریانی و کلدان و نەستووری و کوردە مەسیحییەکان کەوتنە ژێر کاریگەریی ئەم پڕۆژەیەی ئینگلیز و بەڕیتانیاوە و لە نەتەوەی خۆیان یاخی بوون و ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ بە خۆیان دەڵێن ئاشووری.

تەماشای ئەم بەڵگانە بکەن:‎نەستوورییەکان خۆیان بە سوریانی‌- ئاڕامی زانیوە پێش ئەوەی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیسمی ئاشووری دروست بکرێ (پێش ئەوەی بەڕیتانیا پڕۆژەی نەتەوەی ئاشووری دروست بکات). واتە هیچ نەستوورییەک لە ڕابردوودا خۆی بە ئاشووری نەزانیوە بەڵام دوای داهێنانی بیرۆکەی نەتەوەگەرایی‌ی ئاشووری لە خۆیان گۆڕاون و خۆیان بە ئاشووری ناوزەند کردووە. بۆ نموونە ئەم بەڵگەیە: ئاڕامییەکی نەستووری بە ناوی خ.ب. یوحەننان کە دانیشتووی وڵاتی فارس بووە و دواتر هەڵهاتووە بۆ ئەمریکا پێش ساڵی ١٨٩٥.

ئەم نامەیەی نووسیوە کە تیایدا خۆیانی بە “سوریانی – ئاڕامی” ئیعتیبار کردووە. لە لاپەڕەکانی کۆتایی‌ی کتێبەکەیشیدا باسی مەسیحییەکانی کوردستانی کردووە و ئەوانی بە “سوریانییە مەسیحییەکان” ئاماژە پێ داوە! نەک بە ئاشووری و شتی لەو جۆرەA Short History of The Syrians or Nestoriansنموونەیەکی تر: ساڵی ١٩١٣ ڕێکخراوی نەتەوەپەرستی “ئینتیباهـ جەمعیەتی” گۆڤارێکیان دامەزراند بە ناوی “سەڤتۆ د-ئۆرۆمۆیۆ” بە واتای “دەنگی ئاڕامییەکان”. ئەمانە ئاڕامی/سوریانی نەتەوەپەرست بوون. بەڵام دوای ئەوەی کەوتنە ژێر کاریگەریی پڕۆژەی نەتەوەسازیی ئاشووریی دەستکردی بەڕیتانی؛ پاش دوو ساڵ، ناوی ڕێکخراوەکە گۆڕدرا بە “سەڤتۆ د-ئۆسۆرۆیۆ” بە واتای “دەنگی ئاشوورییەکان”.

ئەمانە لە پێشوودا خۆیان بە ئاڕامیی نەتەوەپەرست و عەیارە 24 دەزانی. کەچی پاش ماوەیەک لە خۆیان گۆڕان و خۆیانـیان ناو نا “ئاشووری”!‎”ئەو کۆمەڵانەی کە خۆیان جودا کردەوە لە سوریانییەکان/ئاڕامییەکان وە بنەچەی قەومییان خستەوە سەر ئاشوورییە دێرینەکان، ناسنامەی نەتەوەیی‌یان زۆر بەهێز کرد و قیمەت و بەهایان دا بە خۆیان بەوەی “کە خۆیانی پێ گەورە بکەن و مێژوویەکی شکۆدار بۆ خۆیان دروست بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارەیان لەسەر بنەمای هەست و شعوور بوو نەک لەسەر بنەمای حەقیقەت.- ستیڤن ئەندێرسن – نووسەر.Stefan Andersson – Asurla‎هەرگیز لە ڕابردوودا بە سوریانی/ئاڕامییەکان نەوتراوە ئاشووری. بەڵکوو بە سوریانی (سوریۆیۆ) و ئاڕامی (ئۆڕۆمۆیۆ) بانگ کراون و ئاماژە دراوە پێیان. وەک ئەم نموونەیەی تر:‎”ئاڕام‌یش ئاڕامییەکانی بوو. کە دواتر بە ‘سوریانییەکان’ بانگ کران لەلایەن یۆنانییەکانەوە”. – فلاڤیۆس جۆسێفس – بیرمەند و مێژوونووسی یۆنانی – جوو (٣٧ ز – ١٠٠ ز)“Josephus” Antiquities of the Jews – بەرگی 1 بەشی 6 ‎”ئەو خەڵکانەی کە ئێمەی یۆنانی بە ‘سوریانی’ بانگیان دەکەین، ئەوان خۆیان بە ‘ئاڕامی’ بانگ دەکەن”. – پۆسیدۆنیۆس – سیاسەتوان، فەلەکناس، ئەستێرەناس، جوگرافیزان و بیرکار و مامۆستا، خەڵکی ناوچەی ئاپامای سووریا (٥١ پ.ز. – ١٣٥ز).JG Kidd. Posidonius (Cambridge Classical Text and Commentaries) ١٩٨٨بەرگی ٢ بەشی ٢ لاپەڕە ٩٥٥-٩٥٦”خەڵکانی سوریانی کە ئێمە وا بانگیان دەکەین، ئەوان بە خۆیان دەڵێن ‘ئاڕامی'”.

– سترابۆ – جوگرافیناس، مێژوونووس و فەیلەسووفی یۆنانی (٦٤پ.ز. – ٢٤ز).The Geography of Strabo – translated by Horace Leonard Jones and published in Vol. I of the Loeb Classical Library Edition 1917. بەرگی بەشی ٢ لاپەڕە 34‎”وە ئەوانەی ئاڕام، ئاڕامییەکان، کە پێیان دەوترێت سوریانی”. – یوسابیۆس‌ی قەیسەری – مێژوونووسی ئایینی مەسیحی، ئوسقوف/بەرپرسی قەشەکانی ناوچەیەک، لێکدەرەوەی ئینجیل، بەرپەچدەرەوە (٢٦٥ز – ٣٣٩ ز).Sebastian Brock – Eusebius and Syriac Christianity”مێژووی نەتەوەی سوریانی/ئاڕامی کە دەوروبەری کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتیان گرت و هەتاکوو ناوخۆی ئاسیا و دیجلە و فوڕات بڵاو بوونەوە” – تیۆدۆر مۆمسن – بیرمەندی کلاسیکیی ئەڵمان، مێژوونووس، پیاوی یاسا، ڕۆژنامەنووس و شوێنەوارناس (١٨١٧ز – ١٩٠٣ز).The History of Rome بەرگی ١ بەشی ١‎”بێگانەکان یانی خەڵکە غەیرە کوردەکەی موسڵ بە دانیشتووانی ئاڕامی‌ی موسڵ هەژمار دەکرێن.ئاڕامییە ڕەسەنەکان وەک مەسیحییە نەستووری و یەعقووبییەکانی عەین‌کاوە، ئاکرێ و کۆی‌سەنجەق”. ‎”ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەم خەڵکە مەسیحییەی هەکاری کوردن یاخود لە ڕەگەزی ئاڕامییە ئاوارە و دەربەدەرەکانن؛ هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە. کەسانی دیار و دەمڕاست بۆچوونیان ئەوەیە کە ئەو مەسیحییە نەستوورییانەی کە فێری زمانی کوردی بوون بە نەتەوە کوردن و لەو کوردانەن کە باوەڕیان بە ئایینی مەسیحیەت هێناوە. لە لایەکی ترەوە پیاوانی ئایینی‌ی مەسیحی پێیان وایە کە بەم جۆرە نییە”. ‎مارک سایکس – گەشتیار و سیاسەتوانی پارتی موحافیزکار و ڕێبەری دبلۆماسی (١٨٧٩ – ١٩١٩)The Journal of The Royal Anthropological Institute of Great Britain and Ireland لاپەڕەی 453‎”ئەو ناسنامە قەومییەی بانگەشەی بۆ دەکرێ کە گوایە پەیوەستە بە ئاشوورییە دێرینەکانەوە، لە ڕاستیدا داهێنانێکی نوێیە کە لە سەد و پەنجا ساڵی ڕابردوودا دروست کراو. وە ئەم بانگەشەیە دوورە لە هەر حەقیقەتێکی مێژوویی. لەم بانگەشە قەومییەدا نکۆڵی لە ئەسڵ و میراتی باوانیان (ئاڕامییەکان) دەکەن. (ئینکاری لە بنەچەی ئەسڵییان دەکەن و خۆیان دەبەستنەوە بە خەڵکانێکی ترەوە کە پەوەندیشیان نییە پێکەوە). – سبەستیان بڕۆک – ئەکادیمی‌ی پلە یەک لە بواری زمانی سوریانی‌ی ئەمڕۆدا.‎”ئەو ناوەی کە ئێستا زۆر نرخی پێ دەدرێ و لەلایەن پشتیوانان و هاوسۆزانی ئینگلتەراوە پشتیوانیی لێ دەکرێ ناوی ‘کڵێسای ئاشووری’یـە. کە خراپترینیانە. ئەوان بە هیچ مەنتیق و لۆژیکێک ئاشووری نیـن. لە گۆشەیەکی خاکی ئیمپڕاتۆریەتی ئاشوور دەژین. هەمان خاک لەلایەن بابلییەکانەوە دەستی بەسەردا گیردراوە، دەی بۆچی ناڵێن ‘کڵێسای بابلی’؟.. بۆچی ئەم مەزهەبە بچووکە نوێیە (کڵێسای ئاشووری) لەو شوێنە دوورەوە بانگەشە دەکات کە میراتگری ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورەی وەک ئیمپڕاتۆریەتی ئاشوورە؟ بە دڵنیاییەوە ئەم ناوە ‘کڵێسای ئاشووری’ نە ناوێکی کۆنە و نە قبووڵ‌کراوە و نە ناوێکی بەربڵاوە. بەڵکوو بیدعەیەکی ئینگلیز (ئینگلتەرا)یـە…. – A fortescue | 1913‎ئەدریان فۆرتێسکیو – بیرمەندی ئینگلیز و قەشەی کاسۆلیکی ڕۆمانی، هونەرمەند و فرە – زمان‌زان ‎دەستەواژەی “ئاشووری” ئاشکرایە کە دەستەواژەیەکی هەڵەیە. هۆکارەکەیشی ڕۆژهەڵاتناس (مستشرق)ە ئەورووپییەکانی سەدەی نۆزدەهەمە نەک خەڵکەکە خۆیان. ناولێنانە دروستەکە کە خەڵکەکە لە ڕابردوودا بەکاریان هێناوە “سورایا – سوریانی” بووە. – د. مارک لڤین – مێژووناس و پڕۆفیسۆری خانەنشین لە زانکۆی ساوس‌ئامپتن/بەڕیتانیا.کڵێسای ئینگلتەرایی دەستی کرد بە چالاکییە ئامانجـدارەکانـی لە ساڵانی ١٨٤٠ کە پیاوانی ئایینی ئینگلیز نێردران بۆئەوەی پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ سەرکردەکانی نەستووری و کلدان دروست بکەن. سەرۆکی ئوسقوفەکان (گەورەی قەشەکان)ی شاری سەنتەربێریی بەڕیتانیا پلان و ئامانجی “ئاشوورییەکان”ی دیاری کرد لە ساڵی ١٨٨٦. ئارچبڵ کامپبڵ تەیت کە گەورەی قەشەکانی شاری سەنتەربێری‌ی بەڕیتانیا بوو، یەکەم کەس بوو کە پێشنیاری کرد لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی “ئاشووری” بەکار بهێنرێ بۆ مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات. ئەمەی ئەنجام دا لە ڕێگای بانگەواز بۆ کۆکردنەوەی دارایی لە ساڵی ١٨٧٠ بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی “هاوکاریی دارایی بۆ مەسیحییە ئاشوورییەکان”. هۆکاری بەکارهێنانی ئەم دەستەواژە نوێیە “مەسیحیی ئاشووری” ئەوە بوو کە ئەم دەستەواژەیە بێ‌لایەنتر دیار بوو لە دەستەواژەکانی وەک “مەسیحییە نەستوورییەکان” کە شێوەیەکی نەرێنی‌ی وەرگرتبوو و بە گومڕا ناویان دەرکردبوو.Massacres, Resistors, Protectors: Muslim – Christian Relations in Eastern Anatolia During World War One ‎زمانی سوریانی هەمان زمانی ئاڕامییە. وە ئاڕامییەکان (ئۆڕۆمۆیە) هەمان سوریانییەکانن (سوریۆیە) ئەوەی بە جودایان دەزانێت، غەڵەتی گەورەی کردووە!‎

ئیگناتیۆس زاخای یەکەم عیواس – پەتڕیاکی کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی (١٩٣٣ – ٢٠١٤)‎پێویستە ئاماژە بدەینەوە بە حەقیقەتێکی زانستی کە ئاشوورییەکانی ئەمڕۆ هیچ پەیوەندییەکیان نییە بە ئاشوورییە دێرینەکانی ناو مێژوو. نەوەی ئەوانیش نیـن. ئەو زمانەیش کە ئەمڕۆ قسەی پێ دەکەن لە زمانی ئاشوورییە دێرینەکانەوە نـەهاتووە. بەڵکوو زمانی ئەمڕۆیان شێوەزارێکی زمانی ئاڕامییە.‎د.ئۆتۆ جاسترۆ – پڕۆفیسۆر لە زمانەکان و کەلتوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‎ناونانی سوریانییەکانی ڕۆژهەڵات بە “ئاشووری” وەک هەڵە و چەوتی و بانگەشە دێتە بەر چاوم. هیچ بەڵگەیەک نییە کە پەیوەندییان هەبێت بە ئاشوورییە کۆنەکانەوە.John Maclean (1851 – 1826)ئەم بەڵگانە و دەیان بەڵگەی تر دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە نەتەوەیەک بوونی نییە بە ناوی ئاشووری. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، کەسانێکی زۆر هەبوون کە قبووڵیان نەکردووە خۆیان بە ئاشووری ناوزەند بکەن و ئیعتڕافیان بەم پڕۆژە نوێیە نەکردووە، سەرەنجام کوژراون و تیرۆر کراون لەلایەن بەڕیتانیا و ڕێکخراوە ئاشوورییەکانی پاڵپشتی‌کراو لەلایەن بەڕیتانیاوە. تەنانەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆیشدا کەسانێکی مەسیحیی ئەم ناوچەیەکە دەیانەوێت درۆ و ساختەکاریی ئاشووری دەربخەن، یانیش لانی کەم نایانەوێت بە ئاشووری ئیعتیبار بکرێن؛ هێرش دەکرێتە سەریان و پڕوپاگەندە بۆیان هەڵدەبەستن و تەنانەت تیرۆریشیان دەکەن. وەک ئەم نموونانە:‎تیرۆرکردنی گەنجێکی ٢٨ ساڵ بە ناوی ئاسڵان نۆیان لە وڵاتی سوید لە ٢٨ی ٩ی ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن “ڕێکخراوی دیموکراتیی ئاشووری ADO” چونکە پلانی هەبوو زانیاریی نەرێنی لەبارەی ئەو ڕێکخراوە ئاشوورییە ئاشکرا بکات بۆ دامودەزگاکانی سوید.تیرۆرکردنی قەشە پاتریاک شیموون لەلایەن ئاشوورییە نەتەوەپەرستەکانەوە چونکە پاتریاک شیموون قبووڵی نەکردبوو ناوی “کڵێسای نەستووری” بگۆڕدرێ بۆ “کڵێسای ئاشووری”. پاتریاک شیموون لە مانگی ١١ی ساڵی ١٩٧٥ لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا و دواتریش لە ساڵی ١٩٧٦ ناوی “کڵێسای نەستووری” گۆڕدرا بۆ “کڵێسای ئاشووری‌ی شەرق”. لێرەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ بە خۆیان دەڵێن ئاشووری، هەمان ئەو سوریان و کلدان و کوردە مەسیحییانەن کە لە ڕابردوودا ئەسڵەن نەیانزانیوە ئاشووری چییە و یەعنی چی. چونکە و هیچ کاتێک هەتا پڕۆژە ئیستیعمارییەکەی بەڕیتانیا وشەی ئاشووری واتای نەتەوە و واتای نەژادیی نەبەخشیوە. بەڵکوو ئیمپڕاتۆریەتێک بووە پێش چەندین هەزار ساڵ لەناو چووە و هیچ پەیوەندییەکی بەم خەڵکە مەسیحییەی ئەمڕۆوە نییە. لە زمانی ئاڕامییشدا (ئەو زمانەی کە بە ناو ئاشوورییەکان قسەی پێ دەکەن) وشەی “ئاشووری” واتای خراپ و نەرێنیی هەیە و بە واتای دڕندە و وەحشی و بێزراو و قێزەون دێت. واتایەکی مەجازییە بۆ ئیمپڕاتۆریەتی ئاشووری کۆن. هەرگیز بە واتای نەتەوەیەک نایەت و ناوی نەتەوەیەک نییە. چونکە ناوی “ئاشووری” هەرگیز وەک ناوی نەتەوەیەک بەکار نەهاتووە. (داگیرکەری بەڕیتانی ئەم ناوەی وەک ناوی نەتەوەیەکی نوێی دەستکردی خۆی بۆ یەکەم جار بەکار هێناوە!)ڕاهیبی دێرینی مەسیحیی “ئەفڕام‌ی سوریانی” (٣٠٦ز – ٣٧٣ز) پێش زیاتر لە ١٦٠٠ ساڵ وتوویەتی: “جەهەننەم پڕە لە کەسانی ئاشووری و هاوڕەگەزباز. ئاشووری: وەحشی و دڕندە و قێزەونکاتێک نووردین زەنگی/پاشای ئیماڕەتی زەنگی کە موسڵمان بوون؛ پەلاماری شاری ڕحا دەدات، لەوێ مەسیحییەکان کە زمانیان سوریانیی ئاڕامییە، نوورەدین بە (بەرازی ئاشووری) بانگ دەکەن؛ واتە کەسێکی دڕندە و شەڕانگێز و زیانبەخش. ئەمە لە کاتێکدا نوورەدین خۆی تورک بووە. واتە چەمکی «ئاشووری» لە زمانی سوریانیی ئاڕامی نەک هەر بە واتای نەتەوەیەک نایەت؛ بەڵکوو بە واتای شەڕانگێز و خراپ دێت. (وەک ئەوەی «بطريرك ميخائيل» لە «تأريخ میخائيل الكبير» باسی کردووە).

سەرچاوە

https://m.facebook.com/groups/1246181739074807/permalink/1656075988085378/

Website | + posts