کۆنفیدڕاسیۆنی ئەیووبییان : ئیمپراتوری ئەخلاق و حیکمەت

نووسەر: د.پژواک کەوکبیان

وەرگێڕ: حامید مائیلی

 

سەرەتا

لە سینەما مێژووی دەقی زمانەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین, لە سەلاحەدینی ئەییووبی وەک فاتیحی بەیتولموقەدەس و ئورشەلیم نێوی لێدەبرێ ومخابن دوو سەدە مێژووی زێڕینی ئیمپراتوری ئەییوبییان، لە سەرکەوتوویی وفەتحی جوغڕافیایی دا کورت دەبێتەوە ، لە تەواوی بەڵگە و دەقە دەوڵەتیەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین دا، وەک بنەماڵە و خاندان نێوی دەبەن، ،لەحالێکدا، سەرەڕای حەولی داگیرکەرانی هەنووکەیی مێزوپۆتامیا و کوردستان، زۆربەی دەقەکانی ئینگلیسیی، ئەییوبییەکانیان وەک ئیمپراتورییەک ناساندووە .کتێب وئینسۆکلۆپێدیای زانستگاکانیش تایبەتمەندییەکانی یەک ئیمپراتورییان لە ئەییوبییان خستۆتە بەرچاو. پرسیار لێرەیە، ئایا بە دەلیلی ناسینەی کوردبوونی ئەو ئیمپراتورییە بووە کە لە دەقەکانی عەرەب و فارسیدا گرینگی ئەو سەردەمە چەواشە و بچووک نیشاندراوە، ویان، بە هۆی نەبوونی خوێندنەوەیەک لە سەرچاوەکانی جێی متمانە، بەوشێوە لە ڕۆژهەلاتی ناویندا بە لەبیر کراوی و نکۆڵی لێکراوی ماوەتەوە . بە باوەڕێ نووسەری ئەم دەقە، لە وەرگێرانی بەڵگەکانی سەردەمی ئەییوبییان ( بە زمانی فارسی و عەڕەبی) بە ئانقەست یان سەهو، تەنیا بە نەقشی نیزامی و بوێری شەخسی سەلاحەدین ئاماژە کراوە و لایەنەکانی تری ئەوئیمپراتورییە، کە نیزیک بە دوو سەت ساڵ شاڕێی توجاڕەت و ئابووری جیهانی ئیدارە وبەرێوەی دەبرد و سەنعەتگەلی نوێی دامەزراندن ، هیچ ئاماژەیەکیان پێنەکراوە. ئەوپرسە کە بۆ هەووەڵین جار سیستیمی توجارەتی دەریایی بە هەموو پیداویستی و کەرەسەکانی سیستیمی” دارایی ، حقووقی، حوکمڕانییەوە ” لەلایەن ئەییوبییانەوە دەگەڵ جیهانی ڕۆژاوای بنیات نراوە.پرسێکی ساکارنییە، وئەوە خۆی  ژێرخانی توجاڕەتی مۆدێڕنی نێونەتەوەیی ٩٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئاشکرا دەکا. لە دوو سەدەی ڕابردوو دا، مێژوونووسانی ئیمپراتوری ئەییوبییان ، لە کۆمەلگای ئینگلیسی زماندا، بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە ،بەڵام ئەو بەڵگە و ڕاستییانە لە دەقەکانی ئێرانی و عەڕەبی دا وەبەرچاو ناکەون .مەبەست لەو نووسراوەیە ،ناساندنی کورتەیەک لە توێژینەوەکانی بڵاوکراوە، لەلایەن مێژوونووسانی ڕۆژاوایییە، کە لەلایەن جیرانەکانی کوردستان لەبەرچاو نەگیراون .

 

حکوومەت و سیستیم

هەرێمی ئیمپراتوری ئەییوبییان، کە لەلایەن سەلاحەدینەوە بنیات نراوە ،یەک کۆنفیدراسیۆن بووە کە لە چەند فیدراسیۆنی سەربەخۆ کە سوڵتان بە قشوونکێشییەکانی وردبینانەی نیزامی، فەتحی کردوون. دەستەڵاتی ئیمپراتوری ئەییوبییان هیچ جۆرە چوارچێوەیەکی سیاسی ناوەندگرا و کۆکراوە نیشان نادا، بەڵکوو، کۆیەک لە کۆنفیدڕاسیۆنەکانی فیدڕاڵی و سەربەخۆ بوون ( هەرچەند خواستی ئەیالەتەکان ،پاراستنی سەربەخۆیی ئەیالەتی بووە و زۆر وەک کۆنفیدراسیۆنەکانی سەرەتایی ئەمریکا کە دوای قانوونی بنەڕەتی، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دامەزراند ) هەرکام لەوئەیالەتانە لەسەر بنەمای یەک زنجیرە پلەیی تەنزیمکراو، لەلایەن یەک ئەمیر کە پەیوەندی بنەماڵەیییان لەلایەن باوکییەوە سەر بە ئەییوب و یان سەر بەمامی، شێرکۆ بووە ، ئیدارە دەکرا .

وەزیر و قازی و خەزێنەدار و ئەفسەرانی تری دەوڵەتی, بە وردەکارییەکی زۆرەوە هەڵدەبژێردران ودەبوونە ،یارمەتیدەری سوڵتان بۆ بەرێوەبردنی ولات .ئەوانە هەمووی ئینساگەلێکی بە توانا ، زانا ،حەکیم و سادق بوون ،کە نە تەنیا لەخزمەت دەوڵەتدا بوون، بەڵکوو ئەزموونگەل و شێوەگەلی ئیدارەی ئیمپراتورییان بە کتێب لەمەڕ بیرەوەری ، مێژوو و زانستگەلی تر دەنووسییەوە. ئەمانه دوو پوستیان بوو، یەکێک له دەولەتداریدا، دووم لە زانکۆ و پەروەردەکان دەرسی بەرێوەبردنی وڵاتیان بۆ خوێندکاران دووبارە ئەکردەوە.

لەڕوانگەی یاسایی و پێکهاتەییەوە، ڕێگا چارەی سەلاحەدین، نیشاندەری ڕاگواستن و دابەشکردنی دەستەڵاتی سەلتەنەتی له یەک دەنگی و پادشایەتی، بۆ یەک کۆنفیدراسیۆنی وەلاتگەل و ئەیالەتگەلی فیدڕالی بووە _ دابەشکردنی پادشایەتی بە کۆ هەرێمێکی ماڵیاتی سەربەخۆ و ئیماڕاتگەلێک کە دواتر بوونە هەرێمی حوکمڕانی ڕیبەرانی دواتری ئەییوبییەکان. لەو ڕەوەتدا ،خزمان ، ژنەراڵەکان و بەرپرسی  پاڕیزگاکان بە سەر شاهەنشاهییەکانی سەربەخۆ دا دابەشکراون( جێگای سرنجە کە تەنیا دەوڵەتیک کەلە ڕۆژهەلاتی ناویندا کە فیدڕالە _ ئیماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبییە کە بە گوێرەی سەرچاوە ئەمریکائییەکان ،سەقامگیرترین وڵاتە لە باری سیاسی و ئابووری له ڕۆژهەلاتی ناویندا ).

هەر ئەیالەتێک بە سەر چەندین شاردەوڵەت دا دابەش کراوە وهەر شاردەوڵەتێکیش لەلایەن والییەکی مەزن ئیدارە دەکرا (والی گەورە) ،هەر والییەک خاوەن خەزێنەی سەربەخۆ “بەیتەولماڵ” و زەڕڕادخانە ” بەیتەولسیلاح”، پۆلیس و هێز گەلی پاراستنی خۆبەرێوەبەرو سەربەخۆ بووە. ئیدارەیەکیش بۆ چاوەدێری بە سەر جۆگەی ئاوان و ئاوداشتن دا، ئیدارەی تریش بۆ مالیات و بوودجە و جێگەکانی گشتی و ئیدارەی تریش بۆ پشتیوانی لە دیلەکان و ئەوانی کە سەردانیان دەکردن، سازکرابوون. بێوچان یەک نووسینگەی پۆست بۆ چاوەدێری بە سەر وشترەکان وبەرپرسی نامەبەرەکان بووە، کە خزمەتی تایبەتی کۆترەکانی نامەبەریان وەستۆ بووە، سیستیمی چاوەدێری و لێپرسینەوە لەمەڕ تاوانبارانی توجاڕەت ،و کاسبەکان و بازاڕییەکانی کردووە. هەروەها خاوەن ئەرکگەلی تری، وەک چاودێری بە سەر شێوەی بار کێشان و لەقەپاندان و قەدەغە کردن و سەزادان لەمەڕ گرێبەستەکانی چەواشەکراو، تەزمینی بەرێوەچوونی گڕێبەستەکان (enforcement of contracts) بە شێوەی ڕاست ودرووست و قەرزدانەوە و حەقدەستەکان یش بووە. جگە لەوانە ،والی خاوەن چەندین بەرپرسیارەتی قانوونی ، ئابووری ، پۆلیسی و مەزهەبی وەستۆ بووە کە لەوانە، پارێزگاری لە ئەخلاق و حورمەتی گشتی(عفتی گشتی) لە شارەکاندا، کە ئینسانە شەڕانییەکان و بەد مەستەکانیان دەستبەسەر دەکرد.

بە گوێرەی ئەرکی والی و پارێزگاداری شاردەوڵەتەکان ، چاوەدێری بە سەر سیستیمی پێشگیری لە ئەزییەت وئازاری ئاژەڵ و بێبەزەیی لەڕاست ئاژەڵ و بە دیلگیراوەکان، وەک ئەشکەنجە جەستەیی یان بێگاری لێکێشانبووە. شا سولتان سەلاحەدین ئەییوبی دەستوری دا تا شەقامەکان هەمیشە خاوێن و ڕێک وپێک ڕابگیرێن و دەرفەتی کڕین وفرۆشتنی ئازادانەی کەل وپەل وخزمەتگوزاری لەتەواوی ئەو شەقامانە دا ڕەخساوە.

سەرەڕای ئەویکە هەرکام لەو شارانە خاوەن خۆبەڕێوەبەرییەکی تایبەت بە خۆیان بووە، بەڵام دەوڵەتی کۆنفیدڕاڵ پاڕێزەر و چاوەدێری لەلایەن دادگاکانی بەرزی کۆنفیدڕاڵی بە سەر تەواوی دام ودەزگاکانی ئیدارییەوە دەکرد. ئیدارە و سیستیمی ئەییوبییان تا ئەو ڕادەیە مۆدیڕن و پێشکەوتوو بوو، دەقیقەن هەر وەک ئەو سیستیمە کە ئێستا لە ئەمریکا بەرێوە دەچێ ، کە لەکاتی پێشهاتنی هەر تەنگژەیەکی ئیداری و قانوونی پرسەکە دەدرێتە دادگای بەرزی فیدڕاڵی بۆ چارەسەرکردنیان .

یەکێک لە ئامڕازەکانی سەقامگیری دەستەڵاتی سوڵتان سەلاحەدینی ئەییوبی، ڕادەستکردنی بەشێکی زۆری لە زەوییەکانی کشتوکاڵ لە دۆڵی نیل(میسر) بە لەشکەرەکانی خۆی بوو. لە میسر سەلاحەدین سیستیمی دابەشکردنی زەوییەکانی “اقطاعی” iqta_ی بە شێوەیەک دابەشکردبوو کە لانیکەمی بژیوەی لەشکەرەکانی بتوانێ دابین بکەن.

لەڕاستیدا ئەوتۆ ئەرتەشێکی ناوەندی کە بتوانێ، بوودجەیەکی زەبەلاح هەڵلووشێ لەگۆڕێ نەبوو، بەڵکوو هێزی نیزامییەکەی ، بەشێک لە هێزی بەرهەمهێنەری ئابووری و لە ڕیزی جوتێراندا بوون. ڕەنگبێ بە چاولێکەری لە کۆنفیدڕاسیۆنی وڵاتانی “قەرەخانەکانی ئامودریا” ئەو کارەی کردبێ. هەرچەندیش قەرەخانەکان وەک دەستەڵاتێکی لەدەرەوەی ئامودریا دەرکەوتبن، بەڵام پادشاکانی سەربەخۆی دەیلەمی و کوردی کە لەناوچەی ئەرمەنستان و باکووری ڕۆژاوای زاگڕۆس حکوومەتیان دەکرد ، وێکچووییەکی سیاسی زیاتری دەگەل سیستیمێک کە سوڵتان سەلاحەدین دواتر دایمەزراند ، نیشان دەدا. هەڵبەت لە مێژوو وبەڵگەی مێژوونووسانی ئێرانیدا ، قەت بە حکوومەتەکانی کوردی ،ئەرمەنی و دەیلەمی کە لەنێوان باکووری ڕۆژاوای ئێران و ئامودریا بوون، ئاماژەیان پێنەکراوە.

ڕەنگبێ شتێکی سەیریش بێ، بەڵام ئەگەری هەیە کە شێوەی ئیدارەی فیدڕاسیۆنی حکوومەتەکانی دامەزراو لە ئەرمەنستان لەلایەن سەلاحەدین لە نیزیکەوە تاقی کرابنەوە. ئەو لە تەکریت لەدایکبوو و لە بەعەلبەک و دیمەشق گەورە ببوو و بێوچان لە پەیوەندی خۆی دەگەڵ بنەمالەی شاذی _مامی  شێرکۆ و باوکی_ ئەییوب کە لە ئەرمەنستان نێشتەجێ بوون بەردەوام بووە. لەوانەشە شێوەی حوکمڕانی کۆنفیدڕاڵی هەر لە سەردەمی منداڵی و دواتر لە لاوێتی دیبێ . باپیری ئەو، شاذی ئیبنی مەروان “shadhi ibni merwan” کە تا ساڵی ١١٣٠زایینی لەئەرمەنستان ژیاوە، هەر لەو ساڵەدا وێڕای دوو منداڵەکەی “ئەییوب و شێرکۆ” کۆچ دەکەن بۆ تەکریت .”ئیبنی ئەسیر” ڕچە و بنەوانی باپیری سەلاحەدین لە ئەرمەنستان /ئازەربایجان دەزانێ. هەر وەک مینورسکی “minorsky” دەیپاساوێنێ. کۆچی ئەو بنەماڵە هەڵگری ئەزموون و مەترسی یەک سیستیمی سیاسی وئەخلاقی بوون.

 

سیستیمی بەرگری و نیزامی

زنجیرە پەلەیی نیزامی مورەتەب وسیستیماتیکی سەلاحەدین دەگەڵ پووڵ و خەڵاتگەلی زۆری وەرگیراو لە ئوروپا بە ئیمپراتۆری ئەییوبی، ئەو ئیزنەی دانێی، تا بتوانن ئەژمارێکی زۆر بنکەی نیزامی قشڵە “پادگان” و قەڵا لە سەراسەری شام ، کوردستان ومیسر ساز بکەن. داهاتی دەستکەوتوو لە توجاڕەتی ڕوو بە گەشەی ئیمپراتوری، بە تایبەت لە ڕێگای “عکا/Acre” و “سوور/Tire” بەیڕوت و ئەنتاکییە”Antioch-San Simoeon” بە خێرایی جێی ئیجارە و نیوەکاری کشتوکاڵی سەدەی دوازدەیان گرتەوە، لەڕاستیدا بە مشووری سەلاحەدین بوو کە، خەرجی نیزامی لە ڕێگای وەرگرتنی مالیات لە تاجرەکانی مەدیترانەیی دابین بکرێ و پێویستی بە وەرگرتنی باج و بێگاری کێشان لە وەرزێران و فەلاح و جوتیاری ناوخۆ نەبوو .

هەموو ئەو ڕەوتانە بە ڕوونی نیشان دەدەن کە، دەوڵەتەکانی ئوروپایی یش بە توجاڕەت دەگەڵ ئیمپراتوری ئەییوبی بە بەو ڕادە لەگەشەی ئابووری گەیبوون و توانایی دانی ماڵیاتی توجاڕەتی دەریایییان بە ئیمپراتوری ئەییوبی دەستەبەرببوو. بەشێک لە سەرەوەت و سامانی ئوروپا لە گەشەی توجاڕەتی بەندەری ئاکرە “عکا” کارتێکەری بوو، شاردەوڵەتەکانی پیزا، ژنێو ،وەنیز ،خاوەن گرێبەستگەلێ توجاری جۆراوجۆر دەگەڵ ئیمپراتوری ئەییوبی بوون.

سەلاحەدین جوان دەیزانێ کە جگە, بە سیستیمێکی یاساسالار و ڕێک وپێک، هیچ حوکمڕانییەک نالوێ وئیستیبدادی ناوەندگرای ناوەندی، دەگەڵ کۆنفیدراسیۆنێکی بنەماڵەیی ،کە هەرکامیان چاوەڕوانن کە هەرێمـی ژێردەستەڵاتی خۆیان بۆ منداڵ و نەوەکانی خۆیان بە میرات بەجێبێڵن ، لەهیچ بوارێکەوە بۆ پێکگرتن نابن.

تیغەرەی پشتی ئیمپراتوری ئەییوبییان ئەرتەشگەلێکی بە ئەزموون و ڕاهاتوو لە سوارچاکی تورک و کورد پێکهاتبوو، کە فەرماندە عەڕەبەکانی بەدەوی “Bedouin” هێزی زەخیرەی ئەو ئەرتەشانە بوون. ئەگەرچی ئەیووبییان کورد بوون، بەڵام ئەژماری ئەندامانی تورکی ئەوئەرتەشە زیاتر بوون. سەلاحەدین ئەو لەشکەرەی کە لە غوڵامەڕەش پێستەکان، عەڕەبەکان، ئەرمەنییەکانی دەرکراو و فاتمییەکانی میسر پێکهاتبوو، هەڵوەشاندەوە(وا دەچێت کویلەداری و غوڵامداری قەدەغە کرابێت).

ئەو هێزێکی تایبەتی لە کوردەکان و تورکەکانی سازکرد کە ١٢٠٠٠ سواری وەخۆدەگرت. ئەرتەشی بە ئەزموونی ئیمپراتوری ئەییوبی لە میسر، سوورییە ، کوردستان و بەینەلنەهرەین نیزیکەی بە ٢٠٠٠٠ سوارچاکی دەگرتەوە، کە لە کاتی شەڕدا سەلاحەدین دەیتوانی تا ١٢٠٠٠ سوارکاری تریش وەک زەخیرە بەو ئەرتەشە زیاد بکا. دوای مەرگی نورەدین، تەنیا بە ٧٠٠٠ سوار، سوورییەی فەتح کرد، لە ساڵەکانی دواتری حکومەتی لە حەڵەب، دەیتوانی تا ١٥٠٠ سواری تریش کۆبکاتەوە، لەکاتیکدا هێزێکی تۆکمەی ٨٠٠٠ سواری لە کوردستان و بەینولنەهرەین لە ژێر ئیختیار دابوو، ئەوئیمپراتورییە کاتێک بوو بەمێژوویی و ئەفسانەیی، کە ١٠٠٠٠ سوار لە پاشماوەی ئەرتەشی خارەزمی لەگەڵ ئەوئیمپراتورییە کەوتن وبە یارمەتی ئەوهێزانە لە ساڵی ١١٨١ دا هێزی بەرگری میسری سەرلەنوێ ڕێکخستەوە. ئەژماری هێزی ئەیالەتی میسر کە ٨٤٢٠ کەس بوون ، لەو ئەژمارە ١١٠٠ کەسیان ئەمیر و  ٦٩٧٨ کەسیان سەرباز و ١٥٣١ کەسیش لە غوڵامە ڕەش پێستەکانی ئەفریقا بوون کە سەرجەم خەرجی ئەوانەش، ڕەنگبێ لە ٣،٦٧٠،٦٠٠ دینار لە ساڵدا  دابێ.

ئەوئەژمارە لە هێزە نافەرمییەکانی بێ زەوی ، ئەوانەی کە دڵخوازانە و خۆبەخشانه وەک بەرگری نەتەوایەتی “فاتمییەکانی میسر” پێکهاتبوون ، کە بوودجەی ئەوانیش لەو مالیاتە زیاتر لە١٠٪ ی، کە لە خاوەن مڵکەکانی ئیقتاعی الشەرقییە والبەحرییە دەمبات و ناوچەکانی پورت سەعید وەردەگیرا، نەبووە. خەرجی ئەوهێزە کەمتر لە ١٠٠٠٠ دینار بووە، جاری واشبووە سەلاحەدین عەیاری زێوی تێکەڵ بە قەرەپووڵی کەم دەکردۆتەوە، کە بتوانێ بە شێوەیەکی کاتی تەواوی مووچە وحەقدەستەکان بدا، بەلام جادیارە ئەوەش دەبووە هۆی قەیرانی ئابووری کە دواتر ئەو تاکتیکە لەلایەن جێنشینەکانی درێژەی پێنەدرا.

 

ئەخلاق و مەتمانەی ژێرخانی توجاڕەتی نیو نەتەوەیی

لەسەردەمی سەلاحەدین، مەسیحییەکانیش ئەخلاقی ئیسلامی و برایەتی و پیاوەتی کارتێکەری بە سەریانەوە دیار بوو. دڵخوازانە مێژوونووسانی ئوروپایی ژیاننامەی حاکمەکانی ئیمپراتوری ئەییوبییەکانیان دەنووسییەوە و ڕێز وحورمەتییان بۆیان بووە. شازادەکانی ئاڵمانی هەمیشە بە حورمەتەوە باسی دۆستایەتی نێوان سەلاحەدین و خۆیانیان دەکرد . پێشوو بە گشتی، موسڵمانانیان بە شتگەلی وەک تاڵان ، جەهاد ،کوشتاری بە کۆمەڵ و داگیرکاری مڵک و زەوی دەناسی، نەریت و ئەخلاق و ڕەفتاری سەلاحەدین شێلگیرانە ڕایدەسپارد، کە دەگەڵ غەیرە موسڵمانان بە ئەخلاق و جوامێری هەڵسوکەوت بکەن، تەنانەت بە تایبەت لەکاتی شەڕ وسەرکەوتن بە سەریاندا. بەزەیی کوردی له ناو دڵی سەلاحەدین زۆر بووه.

ڕیچارد شێردڵ پێشنیار بەخوشکی خۆی دەکا کە مێرد بە ئەلعەدڵ، برای سەلاحەدین، بکا وپێشنیار دەکاتەوە کە ئەگەر ئاکرە “عکا” و ئورشەلیم بکرێنە خەڵاتی ئەو ژیانە هاوبەشییە، ڕەنگه ،شەڕ و تەنگژەی نێوان موسلمانان و مەسیحییەکان جارێک بۆ هەمیشە کۆتایی دێ. مەسیحییان و موسلمانان لە ئیمپراتوری ئەییوبییاندا، ئەوتۆ پەیوەندییەکی دۆستانەیان لەنێوان خۆیاندا ساز کردبوو ، کە زۆر جاران مەسیحییەکان لە شەڕ و تەنگژەی نێوان خۆیاند، داوای یارمەتی لە دۆستە موسلمانەکانیان لە هەمبەر هاودینەکەی خۆیاندا دەکرد.

 

سیستیمی ماڵی و ئابووری

ئیمپراتوری ئەییوبییان، سیستیمێکی ئابووری گەشەکردوویان، هەم بۆ تاجر و بازرگانەکان وهەم بۆ چینی زەحمەتکێش وکرێکاران دابین کردبوو. ئەوەش تا ڕادەیەک هەڵقوڵاوی ژیاندنەوەی سیستیمی پاره و پووڵی دووانەی “زیڕ و زێو” بووە کە بەشێکی هەرە زۆری زێوی پیویست لە ناوەندی ئاسیا و بەشێک لە ئوروپاوە هاوردە کراوە(ئەگەر پشتیوانی پاره ، زێڕ و زیو بێت، ئەو پارە هەڵکشان و داشکان ناکات، دولاری ئەمریکا تا ساڵی ١٩٧٤ پشتی به زێڕ بوو) .

لە ماوەی حکومەتی خۆی سەلاحەدین دا، سەرەڕای ئەوەیکە میسر تووشی قاتی و قوڕییەکی بەرین ببووە، بەڵام ژیری و مشووری ماڵی سەلاحەدین میسری لەو قەیرانەش ڕزگار کرد.

جێنشینەکانی سەلاحەدین بە تایبەت، مالیکەلکامیل لە ساڵی ١٢٢٥ زایینی دا ،سکەگەلێکی زێوینی “کەماڵی” بە عەیاری٦٦٪ ی سەرلەنوێ باو دەکاتەوە، ئەوە خۆی نیشاندەری بە مشووری و تێگەییشتوویی لەڕادەبەدەری ٩٠٠ سال پێش لە ئێستای ئەییوبییەکانە ، کە تەنانەت دەگەڵ ستانداردەکانی لەگۆڕێی ئەوڕۆ، هێشتاش گرفتی سەقامگیر بوونی پووڵی هەر وڵاتێکە، کە خۆی گرفتێکی سەرەکی هەموو حوکمڕانی و وڵاتدارانی مۆدێڕنە .

زۆری پووڵی(فره بوونی پووڵ و پارە بۆ ژیانی ڕۆژانه) لەگەڕ و سکەگەلی زێوین خۆیان، یەکێک لە هۆیەکانی گەشەی ئابووری ئیمپراتوری ئەییوبییان لەقەڵەم دەدرێن. ئەوەیکە بەر لە سەدەی ناوەڕاست ئەوتۆ سیستیمێکی ڕیک وپێک و سەرکەوتووی ئابووری و پووڵی لە ئەوتۆ ئیمپراتورییەکی بەریندا دامەزرابوو، هەتا ئەوڕۆش هێشتا هەر بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. لە دەقەکانی مێژوویی ئابووریدا، گەشەی سەنعەتی پەیوەندییەکی چڕ و پڕی دەگەڵ ستانداردی پووڵێک کە پشتیوانی زێوە (لە کتی ڕۆم تا ئیستا)، نیشان دەدا.

دەستەڵاتدارانی ئەییوبییانی میسر و سوورییە، سکەگەلێکی یەکجار زۆری زێویان بۆ هاسانکاری بەرهەمهێنان و توجاڕەت لە ئیختیاریاندا بوو، ئەیالەتی سوورییە بە هۆی نیزیکبوونی بە ناوچەگەلی ئاسیای ناوین و بوونی زۆری کانزای زێو لە ئەیالەتی میسر ، زەنگینتربوون، پەیوەندی دەریایی دەگەڵ ئوروپای مەسیحی یش، کاریگەری بە سەر گەشەی توجاڕەتەوە بووە. سەرەڕای کەسادی و گرفتگەلی ماڵی لەمیسر .بەڵام هێشتا ستانداردی سکەکانی زێوی ئیمپراتوری ئەییوبی ، باس لە ئابوورییەکی تەسەل و سڵامەتییەکی ئەخلاقی حیرفییانە ومشوور و مەزنایەتی ئەییوبییان لە حوکمڕانی دا دەکەن.

ئەوان لە گەندەڵی و چەواشەکاری و تاڵانی سیستیماتیکی دەوڵەتی و گەندەڵی بەرێوەبەرایەتی وئیداری بێ بەری، لەئەماندا بوون. هەر ئەو گەشە و زۆر وزەوەندی بژیوە لە سەردەمی ئەییوبییاندا، دەبێتە هۆی ئەوە کە سرنجێکی زۆر و بەرچاوی دانیشتوانی سوورییە و مێزوپۆتامیا، بە تایبەت لە گەورەشاڕەکاندا بۆ لای خۆی ڕابکێشی. لە دەرەوەی شارگەلی وەک مووسڵ، دیمەشق و شارەکانی تر، ئیمکاناتی نوێ بۆ بازاڕگەلی نوێ لە گوێن (شارۆچکەی توجاڕەتی Outlet Mall) و کاروانسەرا و قووتابخانە و مزگەوت لەلایەن حاکمەکانی ئەییوبییانەوە سازکرابوون ، بۆیە هیواو ژیان بە ئابووری نوێ و کار وکاسبی و توجاڕەتی گەشە ئەستاندوو دەدرێ.

بازاڕەکانی ئەسکەندەرییە ، شام، حەڵەب ودیمەشق ، پەیتا پەیتا لەلایەن تاجرەکانی ئەرووثی و ڕۆژاوایییەوە بۆ کڕینی کاڵای ئیمپراتوری ئەییوبییان سەردانیان دەکرد، بەستێنی شارەستانییەتێکە کە تا ئەوڕۆش هەم لە سوورییە ولە هەم باکووری مێزۆوپۆتامیا لەگۆڕییە.

جێی خۆیەتی باس بکرێ، کە ئیمپڕاتوری، بێ سیستیمی ماڵی و پووڵییەکی پێشکەوتوو نەیدەتوانی درێژە بە مانەوەی خۆی بدا و گۆیا کەرەسەگەلی ماڵی کە بۆ ئەو سەردەمە زۆر پێشکەوتوو بوون، لە ئیمپڕاتوری ئەییوبییاندا، کەلکیان لێوەرگیراوە. بۆ نموونە قیمەتگەلێکی نەگۆڕ و سەقامگیری بایەخی پووڵ، کە لەلایەن “چەمکێک بە نێوی “thaman mutlag” هەڵدەسەنگێندرێ و دەسەلمێندرێ، جۆراوجۆری لە بازاڕەکانی ماڵیدا، بە تەواوی مۆدێڕن و چالاک بووە،  کەلک وەرگرتن لە شێوەگەلی جۆراوجۆری غەیرە فیزیکی لە پووڵ  بۆ نموونە، ئەوراقی بایەخدار ، حەواڵە و دەستەچەک و سفتە، لە سەردەمی سەلاحەدین دا پەرەیان ئەستاندبوو. لەبیرمان نەڕوات، ئەمانه هەموو پێش رونسانی ئورووپیه که ئەوان لەبواری ئابووری و سیاسی زۆر دواکەوتوو بوون.

هەرچەندیش ئامرازەکانی ماڵی غەیرە پووڵی پێویستیان بە بازنەی جێ مەتمانە و کۆمەلگایەکی بچووکتر لە تاجرگەل و بازرگانان لە گەورەشارەکانی توجاڕی و سەنعەتی تەنانەت لە دوورە دەستیش بووە، بەرینایەتی توجاڕەتی نێونەتەوەیی ئەییوبییان، بە هۆی پەرەی گۆڕینەوەی کاڵای دەگەڵ شاردەوڵەتی ئیتالیا ڕوو لەزیادبوون بووە. جگە لەوەش سەلاحەدین ئەو گریبەستە توجاڕییانەی کە دەگەڵ تاجرە شەریکەکانی ڕۆژاوایی خۆی واژۆی کردبوون، تەنانەت بە گوێرەی ستانداردی یاساگەلی توجاڕی ئەوڕۆ  زۆرپێشکەوتوو و تەیار بوون. بازرگانەکانی ئیتالییایی لە مێزوپۆتامیا و باکووری سوورییە “ڕۆژئاوای کوردستان”بڕێکی یەکجار زۆر لۆکەیان وەک ماددەی سەرەتایی بۆ سەنعەتی لە حاڵی گەشەی لۆمباردی Lombardi یان دەبرد. فەرماندارەکانی ئەیالەتی ئیمپراتوری ئەییوبییان بۆ ڕێکخستنی نیزامی و شەڕەکانی خۆیان پیویستیان بە داری لێڕەوار ،ئەڵوار، ئاسن، و ماددەگەلی تری ئوروپایی بووە و بە هاسانی لە لایەن بازرگانەکانی ئیتالییایی بۆیان دابین دەبوو. ئەو پێداویستییە دوو لایەنانە، دەبوو بە هۆی گرێبەستەگەلی توجاڕی لەسەر بنەمای پرەنسیپی توجاڕەتی ئازاد”دەریایی” و کەمکردنەوەی ڕادەی گۆمرک و دابەزاندنی نرخی کالایی ولەلایەکی ترەوە ئوروپاییەکانیش مافی خاوەندارییەتی عەمبارییان(storage) لە وڵاتانی ژێر دەستەلاتی ئەییوبییان بە مەبەستی ڕاگرتنی کاتی یان عەمبارکردنی کەل وپەلەکانی خۆیان بووە.

ئەو عەمبار و شوێنانەی وەک مسافیرخانە بە عەمباری گەورەوە کە تایبەت بوون بە تاجرەکانی بییانی بە “fondaco “ناسرابوون. جێگای سرنجە، کە بازرگانەکانی ئیتالییایی هەر ئەوەندە مەتمانە بە ئیمپراتوری ئەییوبییان بووە، کە سەروەت و دارایی خۆیان کە کەل و پەلی توجاڕەتی بوون، بە تەزمینی سوڵتان لە وڵاتانی ژێر دەستەڵاتی ئەو داعەمباریان دەکرد، ئەوە هاوکات بووە کە ئێرانییەکان بە هۆی کوشتاری بازرگانەکان و نوێنەرە ناردراوەکانی موغول “خارەزمشاهییەکان _موغولەکان” بوونە هۆی هێرشی موغولەکان بۆ سەر تەواوی ئاسیا و چارەڕەشی و کاولکاری تەواوی ئاسیای لێکەوتۆتەوە.

ئیمپراتوری ئەخلاقمەند و سیستیماتیکی ئەییوبییان، ئەوتۆ تۆڕێکی پێشکەوتووی لە توجاڕەت و بازرگانی نێو نەتەوەیی لە نێوان ئاسیا و ئوروپا دا پێکهێنابوو، کە زۆر بە ئانقەست و بە بەرچاوتەنگییانە هیچ بابەتێک لەمەڕ ئەوەوە، لە نووسراوەکان و ڕاپۆڕتەکانی مێژوونووسانی ئێرانی و عەڕەب و ڕۆژهەلاتی ناوینی دا وەبەرچاو ناکەوێ “جەختی هەموو بەڵگەکان تەنیا لە سەر فەتحی ئورشەلیم و سەرکەوتنی بە سەر مەسیحییەکاندایە” .

تەنانەت ئەوڕۆش شیرکەتەکانی فڕۆکەوانی لە نیشتنی شەوانەی فڕۆکەکان لە شوێنی مەبەست خۆیان دەپارێزن و بەرنامەی فڕینی ڕۆژانەی خۆیان هەر لەو شوێنە کۆتایی پێدێنن، کە لەسەرەتاوە لێی هەڵدەستن، فڕۆکەی خۆیان لە زەمینی لایەنی بەرانبەری توجاری بەجێنایڵن.

لەدرێژەی ڕاپۆرتی گەشە و سەقامگیری توجاڕی وەک نموونە  شاردەوڵەتی پیتزای ئیتالیا لە ساڵی ١١٧٣ دا گرێبەست دەگەڵ سەلاحەدین دەبەستێ و ڕاشکاوانە هەناردەکردنی داری میسری و ئەڵوار، دەبێتە خاڵێکی پێکگەییشتنی ئەو گرێبەستە. ناردراوەکانی وێنیز دەگەڵ خودی سوڵتانی میسر لە ساڵەکانی ١٢٠٨، ١٢١٧، ١٢٣٨ و ١٢٤٤ گرێبەست و پێکهاتنێکی توجاڕی واژۆدەکەن ، هەموو ئەو گرێبەستانە دوو لایەنە بوون، وهەروەها  وێنیزییەکان دەگەڵ ستانداردی حەڵەب لە ساڵەکانی ١٢٠٨، ١٢٢٥و ١٢٢٩دا گرێبەستێکی بە جوێ واژۆ دەکەن، وادیارە ئەو گرێبەستانە لەلایەن قرامیتەکان کە شیرکەتگەلێکی خاوەن گەمی و ڕاگواستن بوون، واژۆ دەکران. بنکەی ئەوان لە قاهیرە و قودس (دووهەمین شاری توجاڕی میسر دوای قاهیرە)یە. ئەوانە خاوەنگەلیێکی گەمی بوون کە بەهاراتیان لەهێندەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نیزیک و ناوین ڕادەگواست. ئەوان تەنانەت بۆ ئەمنییەتی دانی پووڵ ، بانکی نێو نەتەوەیی خۆیان وەک پشتیوان لە ئیختیاردا هەبوو.

جالێرە دوو خاڵ جێگای باسە، هەووەڵ ئەوەیکە ، ئەیالەتی ئیمپراتوری ئەییوبییان لە بواری حقووقییەوە سەربەخۆ بوون و دەیانتوانی دەگەڵ لایەنی خۆیان و وڵاتی بییانی گرێبەست ببەستن  وخاڵی دووهەم ئەوە بوو، کە کار وباری ڕاگواستن و دانی پووڵ کە ئەو قرامیتانە دەیانکرد ئیدی، تا ٩٠٠ ساڵ دوای ئەوان سەرلەنوێ نەدەلوا. ئەییوبییان بە کەلک وەرگرتن لە تێگەی متمانە (trust) و هێژمۆنی سیاسیی درووست، شێوە ڕەفتارێکیان بە سەر توجاڕەتی نێو نەتەوەییدا داسەپاند، تێگەی بیمە و ئەمنییەتی ئێعتیباری توجاڕەتی دەریایی، بە بێ مەتمانە و ئەخلاقی سیستیمی لەگۆڕێی ئیمپراتوری ئەییوبییان، نەیدەتوانی بکرێن.

دەتوانرێ ئەوە بە دەستپێکی سیستیمی گۆڕینەوەی توجاڕی نوێی ئوروپایی و بیمەی گەمیی هەڵگری بار و سیستیمی دانی ئێعتیباری (letter of credit) دابنرێ، لەبەر ئەوەی کە، دەبنە ژێرخانی توجاڕەت ، متمانە و سیستیمی تەزمینی دانی پارە و پووڵ و بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان.

کاڵای بە قیمەتگەلی بەرز کە لە بازاڕەکانی ئوروپاییدا مشتریان بوو، بریتی بوون لە بەهاراتی جۆراوجۆری وەک بیباری هاوردەیی لە هیند، ئەو کەل وپەلانە بەو قیمەتە بەرزانەوە لە دووکانەکانی میسردا لەلایەن تاجرەکانەوە پێشکەش دەکران، چونکوو ئەو کەل وپەلانە هاوردەیی بوون ، هەربۆیەش قیمەتیان بەرز بوون و بە کەل وپەلی لۆکس/لوکجری دەزاندران، هەر ئەوەیکە توانایی کڕینی ئەوانەیان بووە، باس لە تێر وتەسەلی شارۆمەندانی ژێر دەستەڵاتی ئیمپراتوری ئەییوبییان دەکا .ڕاپۆرتی پێشکەش کردنی کەل وپەلگەلی قیمەت بەرز لە بازاڕەکان و پێشانگاکانی سێنت دیمیترۆس لە تێسالونیکی یۆنان ، لە بەڵگەی گۆڕینەوەی کەل وپەلانی توجاڕی ڕۆژهەڵاتی نیزیکدا هاتوون و وەک نموونە باسی حەریری دیمەشق و کەتانی میسر لە نێو ئەو بەرهەمانانە دا بوون ،کە لە پێشانگاکان دا دەفرۆشران.

بە پێچەوانەی دەنگۆی گێڕانەوەی ڕۆژهەڵاتییەکان، ئیمپراتوری ئەییوبییان حکوومەتێکی دینی نەبووە ، بەڵکوو، کۆنفیدڕاسیۆنێک(تا وادەیک عەلمانی) بووە، کە پێکهاتبوو لە نەتەوە  و ڕەگەزە جۆراوجۆرەکانکە یاسای یەکسانی وەک سیستیم بۆ هەمووان دابین و سەقامگیر ببوو.

بۆ نموونە دەتوانرێ لە لێدانی سکەگەل بە ڕێنووسی عەڕەبی لە ناو ئەستێرەی داوود دا ، کە هی جوو  و یەهوودییەکان بووە، بە نیشانەی دۆستایەتی و جوامێری لەنێوان نەتەوەکانی ژێر دەستەڵاتی حوکمڕانی ئەییوبییان ئاماژەی پێکراوە.

(سکەی لێدراوی سەردەمی سەلاحەدین، نەخشی عەڕەبی لە ئەستێرەی داوودی یەهوودی ،نیشانەی پێکەوە ژیانی دانیشتووان بووە)

سیستیمی ئەمنییەتی بوودجەی گشتی دەزگای ئیداری یش ، زۆر سرنجڕاکێش بووە. گەڕیدەیەک بە نێوی ئەبوو جەبیر کە لە سەردەمی سوڵتان سەلاحەدین کە سەردانی میسری کردووە دەڵێ : ماڵیات یان زەکات بە بێ جیاوازی لە هەموو موسلمانانی دانیشتوو، کە شتێک لەنێوان ٢.٥ تا ٦ لە سەت بووە وەردەگیرا.

بە گشتی لە سەردەمی ئیمپراتوری سێ جۆر مالیات وەرگیراوە ١-زەکات ، ٢-جەزیە، ,٣-عەشر

سوڵتان سەلاحەدین هەموو باج و مالیاتە زیادییەکانی لابردن. عەشڕ(ushr) یان یەک دەهوم ، ماڵیاتێک بوو، کە لە کەل وپەلی هاوردە (لەوانەشە لە هەموو شاردەوڵەتەکانی لایەنی گرێبەستی ئیتالییاییەکان وەرگیراوە) کە بریتی بوون لە  ئەڵوار، دار، ئاسن ، وقەتران”قیل” دەبەسترا.

ئەو تەعەرەفەیە لەوانە بووە کە بۆ شاردەوڵەتی تر فەرقی بووبێ ، کە ئەوەش خۆی نیشاندەری سەربەخۆیی لە بەستنی  گرێبەستەکانە لە ئەیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئیمپراتوری ئەییوبییاندا.با ئەوەش بڵێین: کە هەرکام لەو ئەیالەتانە، چییان پێویست بووە ، هاوردەیان کردووە وئەو شتانەی کە لەناوەوە بەرهەم دەهێنران ،هەناردەکردنیان بەتەسک کرابوونەوە . (ئەوە یاسای سیستیمی ئابووری نێئۆلیبرالی، کە ئەوڕۆ لەژێر نێوی توجاڕەتی ئازاد، کە کێنزی لێیدەدوێ ڕەت دەکاتەوە). ئاسناویلەی گران قیمەت (زێڕ و زێو) بۆ ماوەیەکی کورت ، بێ تەعەرەفە و گۆمرگ هاوردە دەکران و دواتر ماڵیاتیێکی بە ڕادەی ٢.٥ تا ١٠ لە سەتیان پێوە دەبەسترا ، ئەوەش مشوور و عەقڵی ماڵی و ئابووری سەلاحەدین نیشان دەدا ،چونکوو بۆ زیاد بوون و گەشەی توجاڕەت ، ئەو پێویستی بە ئاسناویلەی گران قیمەت بووە، بۆ داوای زیادکردنی پووڵ و لێدانی سکەی باو لە سەوداکاندا.لە سیستیمی ئەییوبییاندا دەستمایەی ماڵی، سکەی زێڕ، ئەوراقی بایەخدار و کاڵا، وەک دەستمایەیەک کە عەمبار دەکرێن تاریف دەکران .ماڵیات لە سەردەمی ئەییوبییاندا لەسەر بنەمای داهات (income bracket) کە سێ بەش بوون، داهاتی زۆر، داهاتی مامناوەندی و داهاتی کەم ،،دیاری دەکرا .هی گرووپی سەرێ ٤.١٦ دینار و گرووپی مامناوەندی ٢.٠٨ و گرووپی خوارووتر ١دینار بۆ هەر تاکێکی عەزەب لە ساڵێکدا بووە. ئەگەر کەسێک جەزیەی وەستۆ بووە بۆ ماوەیەکی درێژ لە شار یان گوندەی خۆی گوێستویەتەوە بۆ شوێنێکی تر و ئەگەر خاوەن خانوو بووبێ، مالیات دەیتوانی لە کرێ خانووەکەی کەم بکرێتەوە. ئەوە سەلاحەدین بوو کە ماڵیاتی ناڕاستەوخۆ، ماڵیاتی هاتنە نێو وڵات و ماڵیاتی فرۆش(sales tax) ی لابردن  وتەنیا ئیزنی بە وەرگرتنی مالیاتەکانی ڕاستەوخۆ “زەکات ،جەزیە، عەشر” ی دابوو. ئێمە دەزانین کە ماڵیاتی هەناردەکردنی کەل وپەل لە ئێرانەوە زۆر قورس وگران تەواو دەبوو ، چونکوو لە ساڵەکانی ١٨٠٠ ڕێگاکانی توجاری ئێران بە هۆی چەتەگەری وتاڵانی کەل و پەلی تاجرەکان ، تووشی دادەپیوی و داشکان وئالۆزییەکی بەرچاو بوو. (بڕوانن بۆ وتاری سایکس پیکۆ له نووسەر) زەکات لە موسڵمانان ، وجەزیە لە ناموسڵمانان ، وەردەگیرا. زەکات تەنیا لە موسڵمانان و ڕەنگبێ ڕادەی لەسەتی نێوان ماڵیات و جەزیە فەرقیان زۆر نەبووبێ و هەر سەبارەت بەوەیکە موسلمانان وەک فەڕزێکی دینی و هاوکات یش وەک بە جێ هێنانی ئەرکێکی شارۆمەندی ، ئەو مالیاتانەیان دابێ، لەو مالیاتەش وەک زەکات نێویان بردووە.

عەشر ئەو ماڵیاتانە بوون کە لەو کەل وپەلە توجاڕەتییانە بەستراون کە لە لایەن تاجرە ئوروپاییەکانی ئەندەلوس (Andalusi) ، بیزانس و ڕۆژاواییەکانەوە بە ڕێگای ترابلۆس یان بەندەری لوبنان دا دەهاتن. ئیبنی ئەبووزەڕ دەگێڕیتەوە: بە هۆی کۆنتڕۆڵی بڕی زێو و سکەگەل، سەرەڕای زۆربوونی زێڕی سودان و زێوی ئاسیاش لەبەردەستان، هێشتا قیمەتەکان بە هۆی هاوسەنگی زەخیرەی ئاسناویلە گرانەکانی لەگۆڕێ، هەر بە نەگۆڕی ڕادەگیران. ئەوە نیشاندەری مشووری بەرزی حاکمانی ئەوتۆ ئیمپراتورییەکی بەرینە، کە ئاستەنگی لەبەر هاتنی ئەرزە بییانییەکان بە مەبەستی پێشگیری لە قەیران و هەڵكشانی قیمەتی پووڵ و سکە لێدراوەکانی دادەنا.

لە ئابووری کلاسیکدا کاتێک پارە یا پووڵی باو، خاوەن پشتیوانی ئاسناویلەی گرانقیمەت بێ ، خودی پووڵکەش جۆرێک کالایە، کە بە کەم وزیاد بوونی ڕادەی پشتیوانەکەی بەهاکەی کەم یان زۆر دەبێ وئەومێتۆدە. زانایی بەرزی ئەییوبییان لە کۆنتڕۆڵ کردنی قەیران و پەیوەندی دەگەڵ تێئۆری کەمییەتی پووڵ ( quantitative theory of money) دەنوێنێ (دوای ئەییوبییان ئیبنی خەلدوون تێئۆری پووڵی لە کتێبی ئەلموقەدەمییە نووسییەوە) سەدان ساڵ دواتر ئەوپرسە بە هاتنی پووڵی ئەسکیناس لە بابەت کەوت).

 

سەنعەت و کشتوکاڵ

سەنعەتی شووشەسازی لە سوورییە و فەلەستین زۆر لەسەردەور و گەشە کردوو بوو. ئەو جام و شووشانەی کە لە حەڵەب و ڕەقە (“ڕێگا” ناو کوردیەکەیە) و شارەکانی تری شام ساز دەکران کەیفییەتیکی باشیان بوو ولەبازاڕەکاندا زۆر بە بایەخ دەژمێردران، لە ڕاستیدا ئەوە ئیمپراتوری ئەییوبییان بوو، کە سەنعەت و کارگاکانی بەرهەمهێنانی شەکر لە چەوەندەری قەندی بۆ باکووری ئەفریقا و لەوێشەوە تا ئیسپانیا و سیسیلی ئیتالیای پەرە پێدا. ڕۆژاوا تەنیا لە ماوەی شەڕی خاچ دا، دوای ئەوەیکە ئاشتەوایی نامەی فڕانکەکان و جێگیر بوونیان لە قەراخەکانی سوورییە بوو، کە دەگەڵ شەکری چەوەندەر ئاشنا دەبوون، هەر ئەو سەردەم بوو کە، تێکنۆلۆژی پاڵاوتن و لێجوێ کردنەوەی شەکر لە چەوەندەر لە لایەن ئەییوبییانەوە بۆ چین ڕادەگوێزن . لەبیرمان نەچێ، کە تا بەر لە سنوورکیشانی ئیستیعماری سایکس پیکۆ لە شام و سوورییە، شام وەک وڵاتی کوردان نێوی هاتووە ، تائەو جێگایەش ئیقبال لاهووری لە یەکێک لە هەلبەستەکانیدا بە نێوی “ڕازەکانی خۆیی” دا بەو ڕاستییە ئاماژە دەکا .

فکر روشن بین عمل را رهبر است

چون درخش برق پیش از تندر است

فکر صالح در ادب می بایدت

رجعتی سوی عرب می بایدت

دل به سلمای عرب باید سپرد

تا دمد صبح حجاز از شام كورد

بە زمانێکی تر، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ڕازەکانی خۆیی لە ساڵی ١٩١٥ دا، هێشتا، ڕووناکبیرانی جیهانی ئیسلام، شامیان به وڵاتی کوردان ناو دەبرد .

لە سەردەمی ئیمپراتوری دا، چەندین سەنعەت ، پەرەی بەرچاویان بە خۆوە دیوە  ویارمەتی شیاویان بۆ پێشکەوتن و پەرەی کار ، شوغڵ و ئامرازی پەیوەندیدار لە تەواوی جیهاندا بووە. سەنعەتی کاغەز و چاپ یەکێک لەوانە بووە، بە هەڵکشانی داواخوازییەکان بۆ کاغەزی چاپ. چەندین کارخانەی بەرهەمهێنانی کاغەز لە بەغدا ، ترابلۆس ، شام و زۆر لە ناوەندەکانی تر لە میسر و ئەسکەندەرییە دامەزراون ، کۆگایەک لە نووسراوەی دەستی لە کتێبخانەی کۆشکەکانی ئەمیران دا، لەسەریەک کەڵەکە کرابوون.

سەنعەتی تری پەیوەندیدار، قوماشچنی بووە، کە لە سەردەمی ئەییوبییاندا پەرەیەکی جیهانی بە خۆیەوە دیبوو، بۆ نموونە ،توجاڕەتی چەرم وەک باسی دەکەن ، لە ئیمپراتوری ئەییوبییان لە نێوەڕاستی سەدەی سێزدە دا پەرەیەکی زۆری ئەستاندبوو . لە حەڵەب ئەو ماڵیاتەی کە سنفی دەباغان دەیاندا ، لە سەرجەم ئەوماڵیاتانەی کە لە سنفی سەنعەتەکانی تری شاردەدرا، زیاتر بووە. بەرهەمهێنانی کەتان لە شارەکانی تەنیس و دەمبات لە میسر ، ئەوتۆ نێوبانگێکیان دەرکردبوو، کە لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین و وڵاتانی تردا، دەگەڵ پێشوازییەکی بێ وێنە ڕووبە ڕوو ببووە. لە ئەلباب، شارۆچکەیەکی باکووری سوورییە “ڕۆژاوای کوردستان” قوماشی چیت ، کە هەر ئێستاش بە چیتی موسڵی muslin ناسراوە ولە گوندەکانی حوران (باشووری سوورییە) کڕاسی درێژ کە بە ڕەدا ناسراوە دەیانچنی.

پارچەی خالیس لە خوری لە میسر و ئەیالەتەکانی تر بەرهەم دەهێنرێ کە هەرکام بە کەیفییەتی جیاواز دەمێنێتەوە سەر جۆری خوری مەڕەکان ، هێندێک پارچە و هێندێکیش فەڕشیان لێ دەچنن. بەشی ناوخۆیی مووی بزنی ڕەش(بزنی مەرغوش) بۆ پارچەی مووهێر ، کە شاڵگردنی زۆر باش و فاسونییا بۆ کۆت و شاڵوار و جل و لیباس کەلکیان لێوەردەگرتن ، دواتر ڕەگەزیکی بزنی ئانگورا یان هەر بزنە ڕەش یان دەگەڵ بزنی کوردی لێککێشا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی خوری باشتر. هێندێکی تر لەپارچەکان لەمووی وشتری سازدەکران وتا سالی ١٣٠٠ زایینی بۆ ولاتانی ئیسلامی و هەروەها بۆ ئوروپاش هەناردە دەکرا. بەرهەمهێنەرانی بە ناوبانگی کەتان لە شارەکانی تەنیس و دەمبات لە میسر، پێشەنگانی سەرەتایی سنعەتی چنین و ڕستنی ئینگلستان بوون .هەر چەند بە هۆی هەڵەی بەرێوەبەرایەتی پادشاکانی عوسمانی وسەردەمی دوای ئەوانیش ، بازاڕی بەرهەمهێنانی پارچە و قوماش لە ئەییوبییانەوە بۆ دونیای ئانگلوساکسۆن و هیندوستانی موستەعمیرە ڕاگواست. سەنعەتی پارچە چنی ئینگلستان لەسەر بنەمای بەهرەکێشی مادەی سەرەتایی وکرێکاری بە لاشی هیندی بنیات نرابوو، بۆیە دواترئەو پارچانەی بە ڕواڵەت بە کەیفییەتی ئینگلیسی هەر لەو مادە سەرەتایییەی وڵاتانی ئەییوبییانەوە دابین دەکران. پاشان بۆ تاڵان و ڕووتاندنەوەی بەتەواوی مادە سەرەتاییەکانی میسر (کەتان و لۆکە) و وەرگرتن و تاڵانی ئەوان بە خۆڕایی، ئینگلستان و فەرانسە بە داگیرکاری مێزۆپۆتامیا و میسر لەدامرکاندن و فەوتانی سروشتی سەرمایەداری ڕۆژهەلات و ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئاڵۆزییەک و بشێوییەکی چڕ وپڕیان تێدا کرد و ناوچەکەیان بە لە دەستدانی سەروەری و سیستیمی کۆنفیدڕالی ئەییوبییانیان تووشی قەیران کرد و دواکەوتوویی و ئیستیعماری نوێیان تێدا دامەزراند.

جا دیارە ئەو جۆراوجۆری پارچانە دەبوونە هۆی ڕەنگاوڕەنگی جل وبەرگەکان. ژنان بە دەبەرکردن پارچەتۆڕییەکانی ڕازاوە بە پۆڵەکە لە ژوورگەلی گەورە و دیواخانەکاندا دادەنیشتن و گوێیان لە دەنگی لاوێنەری عوود و کەمانچە هەڵدەخست. ئەو جؤراوجۆرییانەش دەبوونە هۆی ئەوەیکە لە ڕێ وبانی گشتی، وەک هێمای جوانی پەچەیان لە سەر دەکرد، پارچەگەلی مەخمەری، چیت و کەتان لە وڵاتانی تری ئیسلامی وەبەردڵان دەکەوتن.

ڕەنگبێ مەخمەر و چیت بە شکڵی مۆدێڕن لە سەردەمی ئەییوبییانەوە سەرچاوەی گرتبێ ، هەر بەو ڕەوتەش سەنعەتی ڕەنگڕێزی لەتەنیشت سەنعەتی پارچە چنی دەبێتە سەنعەتێكی گرینگ و پەرسەندووی ئەو سەردەم. خەنەی بەرگنوو/زەیتوون وەک بنەمای ڕەنگی سوور بۆ پارچە لە سوورییە و میسر پەرەدەستێنێ و پنج و ڕیشەی نیل وەک بنەوانی ڕەنگی شین کە لە زۆربەی ولاتانی ژێر دەستەڵاتی ئەییوبییاندا بە تایبەت فەلەستین، بەرینتر گەشە دەستێنێ، جۆراوجۆری رەنگ لە ئیمپراتوری ئەو سەردەمدا بێ وێنە بووە.

ئاسەواری پێشکەوتوویی و ڕادەی پەرە لە ئیمپراتوری ئەییوبییەکاندا ئەوەندە بووە کە ئەژمارێکی زۆر لە وشەگەلی نوێ لە زمانی ئینگلیسیدا خۆیان نواندووە و کورتەمێژووی ئەوان دەگەڕێتەوە سەردەمی ئەییوبییان. وشەگەلێکی وەک (damask)، شەپۆل/مەوج muslin (چیت)، ساتەن/ئەتلەس(satin) ،مۆهێر، هەمووی ئەوانە لە ئیمپراتوری ئەییوبییانەوە هاتوونەتە نێو زمانی لاتینی و ئینگلیسی. بێجگە لەوانە، کاتێک ئوروپا دەگەڵ ئیمپراتوری ئەییوبییان ڕووبەڕوو بوو، داخوازی و مارکیتی نوێی تام وچێژ لە عەتر ،بەهارات و بەرهەمەکانی تری بۆنخۆش دا وەدییان هێنا، کە ئاکامیان بوو بە بخوور ،عەتر ، ڕوونگەلی بۆنخۆش و زۆر گیا وگوڵی تری ڕۆژهەلاتی، کە بوونە جێگای ڕەزامەندییان، ئەوان هەروەها دەگەڵ زەنجەفیل، هەڵووژە ئاشنا دەبن و دەبنە جێگای سرنج و بایەخمەندی بۆیان.

لەکشتوکاڵی ژێر دەستەڵاتی ئەییوبییاندا  میراوەکان خۆیان بەرپرسی پاراستنی کەرێزەکان وجۆگەئاوەکانی ئاوداشتن، پردەکان، ڕێگاکان بوون. ئەوان دەبوو بە درووستی داچاندن و کۆکردنەوەی خەرمان و چاوەدێرییان بە سەریانەوە ببێ و زۆرجارایش لە مڵک و زەوییەکانی خۆیانادا لە وەرزی بەهاردا پەرواری ئەسپ یشیان بەڕێوە دەبرد. حەقدەست و مووچەی جوتێران “وەک کریکاری زەویداران” بە شێوەیەکی ڕێک وپێک لەلایەن دەوڵەتەوە چاوەدێری دەکرا ، کرێ و ئیجارەی زەوییەکانی ئەوان ڕەقەمێکی نەگۆڕ بوو “خاوەن زەوی و میراوەکان مافی زیادکردنی کرێ و ئیجارەیان نەبوو” ولەبواری قورسی کار، هەلومەرجیان لەژێر پاراستنی و ئەمنییەتی یاسا دابوو.

سوڵتانولمەمالیک کامیل (١٢٣٦-١٢١٨) حەولێکی زۆری بۆ زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە میسر دا، ئەو خۆی چاوەدێری بە سەر ڕاگرتنی بەنداوەکاندا دەکرد و هەر خۆشی چاوەدێری بە سەر کرداری قازییەکاندا بوو و لەمەر بچووکترین نابەرپرسییان سەزای دەدان. داهاتی کشتوکاڵ لەمیسر لە ماوەی دەستەلاتی ئەودا بە شێوەیەکی بەرچاو روولەزیاد بوون بوو، ئەو سیستیمە لە هەڵسەنگاندن دەگەڵ ئیجارەی میرئاوان لە ئێران بە تەواوی پێچەوانە بوو ، گەنم هەر ئەوەندە زۆر بوو کە هەناردەی سوورییەیان دەکرا. تەنگژەی عەشیرەتی لەو ماوەیەدا لەپێکگرتن دەگەڵ پێشوو بۆ جوتێرانی میسر و سوورییە بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم ببووە.

زۆربەی داهاتی کشتوکاڵێک کە لە سەردەمی ئەییوبییاندا بەرهەم دەهێنران وەک شەدانە، ڕەشکە، هەرزن، برینج، لیمۆ، کاڵەک و قەیسی، بەلای ئوروپاییەکانەوە زۆر خوازیاریان هەبوو. بۆ زۆر ساڵان بە کاڵەکیان دەگوت، هەڵووژەی دیمەشق. فڕانکی پادشا بە سەلیقەی تایبەت لەمەڕ عەتر ، بەهاران، شیرینیجات و زۆریەک لە بەرهەمەکانی گەرمەسیری وڵاتانی ژێر دەستەڵاتی ئەییوبییان ئاشنا بوو، زەنجەفیل بۆ هەووەلین جار بە ژەمی خواردەمەنی مەسیحییەکان لەمیسر زیاد کرابوو.

بە کەلک وەرگرتن لە چەرخی ئاوێ بۆ ئاوداشتن “شێوەیەک لە ئاوداشتنی بە دڵۆپە” . سیستیمی ئەییوبییان حەولێکی زۆریان دا کە لە شێوەی ئاوداشتن بە کەلکوەرگرتنی ئاوداشتنی بە جۆگان کە زۆربەی لەئاوەکە دەبوو بە هەڵم تا ڕادەیەک کە دەلوا کەمیان کردەوە. چاندنی قامیش شەکر، بە فەرمی هاندەدرا. چونکوو خوازیارێکی زۆری لە نێو دانیشتووان و ئوروپاییەکان لە ڕۆژاوا دا بوو. بەرلە قامیشی شەکر، ئوروپاییەکان تەنیا هەنگوینیان بە خواردنێکی شیرین دەناسی و ئەوەش سرنجڕاکێش بوو کە تا ساڵی ١٣٠٠ زایینی شەکر بە شێوەی ئێستا لە ئوروپا هەر نەبوو، لە زۆربەی دەقەکانی لاتینی ، کە سەردەمێک لە حەولی سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنان لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی نیزیک دەدرا، زۆرجاران بە شێوەیەکی نادیار بەو دوو سەت ساڵەی حکوومەتی ئەییووبییان ئاماژە دەکرێ. بۆ نموونە جێگایەتی لە  مووسیر، قوماشی چیت و ساتەن نێو ببرێ .

 

سیستیمی قوتابخانە، پەروەرده و فێرکاری

بۆ توێژینەوەی سیستیمی پەروەردە، گرینگترین ژێرخانی سیستیمی ئیمپراتوری ئەییوبییان ، لێکۆڵینەوەیەکی بەجوێی پێویستیە ، بەلام بۆ زانیاری ، شرۆڤەی هێندێک لە ترۆپکی بنەڕەتی یشی پێویست دەبێ. لە دەقەکانی لێکۆڵەرەوانی ڕۆژاوایی دا ڕاپۆرتی کورت لە هەزاران قووتابخانە و فێرگە کە لە سەردەمی ئیمپراتوری ئەییوبییاندا سازکراون باسکراوە. دیارە بنەما و بناخەی ئیمپراتورییەکە لە سەر ئەساسی سیستیمی پەروەردە و قووتابخانە بووە، پێڕستی قووتابخانەکان لە ڕاپۆرتەکانی زانستیدا دەقیقن و لەمێژوودا نووسراونەوە کە نۆ ڕۆژ دوای سەرکەوتن و فەتحی ئورشەلیم خاچی سێهەم ، سەلاحەدین بناخەی چەندین قووتابخانەی فەننی، نەخۆشخانە، و پێکهاتەکانی خێرخوازی داناوە. ئەو دەستووری داوە کە تۆو و دانەوێلەی گیا وگوڵان لە ناوچەی بڵقا و سڵتەوە هێناوە و لە نێوان جوتیاراندا بۆ داچاندنیان دابەشیان کردوون.

لەو سەردەمەدا هاوکات دەگەڵ قووتابخانەکان، قووتابخانەی پزیشکی یش پەرەیەکی زۆر دەستێنێ. بۆ تیمار و دەرمان نەخۆشخانەکانی سەربازی دادەمەزرێن ، لە سەرەتا دا ئەوان ، نەخۆشخانەگەلێکی کاتی لە ژێر خێوەت دا دادەمەزرێنن کە لەگەڵ ئۆردووگا و کاروانەکانی لەشکر هاتووچۆیان کردووە، بەڵام دواتر بوونە نەخۆشخانەگەلێکی جێکەوتوو و دائیمی و لەقەڵاکاندا جێگیر بوون. کادری پزیشکی ڕاهێندراون بۆ تیمار ودەرمانی سەربازان یان بەرێیان کردوون بۆ شوێنی نیشتەجێیان. یەکێک لە ناسراوترین پزیشکەکانی ئەو سەردەم ، پزیشکی تایبەتی سەلاحەدین، ئیبنی مەتتان بووە کە هەمیشە لەهەموو شەڕەکاندا لەگەڵ سەلاحەدین بووە. نەخۆشخانەکان تەنیا هەر سەرقاڵی تیماری نەخۆشان نەبوون، بەلکوو وەک قووتابخانەی پزیشکیش ئەرکیان وەستۆ بووە. هەر نەخۆشخانەیەک ساڵۆنی قسەکردنی گەورەیان بۆ وانەگوتنەوە وتەمرینی بە کردەوە بووە، هەر وەک ئێستا کە لە زانکۆکانی پزیشکی دەکرێن. سرنجڕاکێشە کە بوونی خوێندکاران لە نەخۆشخانەکان تۆبزی “ئیجبار” بووە. خویندکارانی پزیشکی پێویستیان بە خوێندنی تێئۆری و کردەیی و هەروەها دیمانە وچوون بو سەر نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان بووە کە هەر دواتر لەو شوێنانە کاری ڕاهێنانیان کۆتایی پێهاتووە. ئەوانە هەمووی باسێکن کە مێژوو نووسان بە چاوی خۆیان دیویانن وگێڕاویاننەوە. خوێندکارانی پزیشکی کاتی سەردانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان و دەرمانگاکان لەگەڵ دوکتوورەکان ، مامۆستایانی پەروەردەکراو ، لێزانی کردەوەیی خۆیان تەیاردەکرد. سفاریشی دوکتوران /مامۆستایان، بۆ خوێندکارەکانیان ئەوە بووە کە هەمیشە کتێبە پزیشکییەکانتان بخوێننەوە ودەوریان بکەنەوە و لە کۆتایی ماوەی پەروەدییەکانیان تاقیان کردوونەوە، وئەگەر بە کردەوە لە لێهاتووییان ڕازی بووبن ئەوە ئیزنی تەبابەتیان دراوەتێ. جاری واشبوو، وەک ئاکامی فێرکارییان، خوێندکاران ڕەساڵەی پزیشکیان دەنووسییەوە. ئەژماری ئەو کتێبە پزیشکییانەی کە بڵاوکراونەوە ، بوونی ئەوتۆ سیستیمێک بووە، کە ئاکامیشی ئەو قووتابخانە پزیشکییانە و نەخۆشخانانەی لێکەوتوونە. مەسیحی و خاچپەرەستەکان زۆر کەوتبوونە ژێر کاریگەری نیزامی نەخۆشخانەکانی ئیمپراتوری و خۆیانیان تێدا دەدیتەوە و قبوولیان کردبوون.نەخۆشخانە ” Les Quinze Vingt” لە پاریس لەلایەن لوئیسی نوهەم ، دوای گەڕانەوەی لە شەڕی خاچ و چاوپێکەوتنی ئەو سیستیمەی ئەییوبییان، لە نێوان ساڵەکانی (١٢٤٥-١٢٦٠) دا بوو کە دایمەزراند . ئەو بەڵگانە ئیدعای ئێرانییەکان لە پێشقەدەم بوونیان لەدامەزراندنی نەخۆشخانە دەباتە ژێر پرسیار.

دەرمان سازی خۆی بەشێکی جوێ لە ڕشتەی پزیشکی بووە، کە زۆر گەشەی بە خۆوە دیبوو ، سێ پلە و کلاسی دەرمانکردن ودەرمانسازی بووە.

پلەی هەووەڵ: دەرمانسازەکانی پرۆفیشیناڵی خوێندەوار و پسپۆڕی و زانا بە کار وباری کۆمەلگا کە پێیان دەگوتن (ئەلسیدلانی) واتە دەرماساز. لێرە دەرمانسازەکان، دەرمانەکانیان بە شێوەی دەم ودەستییانە دەفرۆشت .یان وەک نوسخەی نووسراوە کە بە (وەسفەت ) Wasfat نێو دەبرا ، کە دوکتورەکانی ئیزن پێدراو لە دەرمانخانەکانی خۆیان دەیانفرۆش ، هێندیک دەرمانخانەش لە نێو نەخۆشخانەکاندا بۆ خزمەت بە نەخۆشەکان دانرابوون.

پلەی دووهەم : ئەو دەرمانفرۆشانەی پراتیکی(نەخوێندەوار) وەخۆ دەگرتن کە بە (عەتتار)Druggists نێوبانگیان بوو، ئەو شوغڵە تا ئێستاش هەر هەیە ، ئەوانە خاوەن زانیاری ئەزموونین کە بە یارمەرتی ئەزموونی خۆیان گوڵ وگیا کێوی پێکەوە تێکەڵ دەکەن و دەیاندنە مشترییەکانیان، کە زۆر جاران بە هانای نەخۆشانیشە هاتوون. ئەگەرچی ئەوان لەو شوغڵە دا فێرکارییەکی فەرمییان نەبووە ، بەڵام زانیاری و ئەزموونی ئەوان لە ماوەی کار و تەمرینی ڕۆژانەییان دا لەو کارگایانەی بەرهەمهێنان یان دووکانی گیا وگوڵی دەرمانیدا دەستەبەریان کردووە.

پلەی سێهەم: سنفی دەرماسازی ئەو خەڵکانەی وەخۆ دەگرتن کە مرۆڤگەلێک هاسایی بوون کە گیرۆدەی کۆکردنەوەی گیا وگوڵی دەرمانی و کانزایی لە سروشت وکێوەکانیاندا بوو و زەحمەت و کوێرەوەری گواستنەوەی ئەو داو دەرمانانەشیان بۆ بازاڕەکان بە مەبەستی قازانجی زیاتر وبژیوەی ڕۆژانەیان وەستۆ گرتبوو.

میراتی ئیمپراتوری ئەیوبییان، پەروەردە وڕاهێنانی ئەژمارێک پزیشک ، گیاناس، لێزانان، زانستوانان، و کەسایەتیگەلێکی زانستزان بووە کە پێڕستێکی دوور ودرێژ لەوان لای فەرهەنگییەکان بە سەبت گەیوە ، لێرە تەنیا بە نێوی دوو کەس ئاماژە دەکەین .

١- ئەبوو محەممەد ئیبنی ئەحمەد ئیبنی ئەبی بیتارەدین مەلقەیی(el Malaga). گەورەترین گیانناسی سەردمی خۆی بووە کە لەو کتێبێکی تۆکمە لەمەڕ گیاناسی لەژێر نێوی “جامیعەتولموفەریدات فیلدەوییە وئەلغەزییە” کە گرینگترین ئینسوکلۆپێدیایەکە لەوبوارەدا ماوەتەوە. دووهەمین ڕەساڵی گرینگی ئەو، کتێبی (ئەلمەغنی فیلدەوییەلموفرەدەت)” کتێبی تۆکمەی دەرمانگەلی سادەش” ئینسۆکڵۆپێدیایەکی پزیشکییە کە پێشکەشی سولتان نەجمەدین ئەییوبی کراوە. ئەوانە تاقمێک دەرمانن کە بەگوێرەی بایەخگەلی دەرمانی خۆیان پێڕست کراون وخاوەن بیست وەرزی جیاوازە کە هەڵگری پێڕستێک لەو گیایانەیە کە گرینگایەتی زۆری بۆ ئەوانە هەیە کە نەخۆشینی سەر، گوێ ، وچاویان بووە. لەمەڕ کارو باری نەشتەرگەریش ، ئەو زۆرجاران لە ئەبوولقاسم زەهراوی ، نەشتەرگەری بە ناوبانگ دەگێڕێتەوە.

٢- مووسا ئیبنی مەیموون ، پزیشکی نێوبەدرەوە ، فەیلەسوف ، ئەستێرەناس،و قسەزان کە جوولەکەش بووە ،لە ئوروپا ،کتێبی (شەرحولئەسمائولعیفار) “کتێبی نێوی دەرامانان” و (ئەفەسل فیەلتیب وئەلمەقالە فی تەدبیرەلسیحە)رەساڵەی سڵامەتی و بێهداشتی تاک یان نووسیوە ، کتێبێک لە چوارڕەساڵەدا لەسەر چۆنیەتی چێشت و سڵامەتی شەخسی کە دەبێتە سەرچاوەیەکی موعتەبەر.

هەرێمی دەستەڵات و ڕێگە وبان

یەکێک لەو ناوچانەی کە هەر ئێستا شەڕی سوورییەی تێدا بەردەوامە ،هەرێمێک بوو کە لەلایەن کەم تەمەنترین برای سەلاحەدین، ئەلعەدڵ بەڕێوە دەچوو و تووشی لێکترازانێکی جوغڕافیایی ببووە، ئەو ئەیالەتانەی ناوچەی سەرووی ئۆردون ،دیارولمەدار، دیاربەکر “ئامێد” و سەرتاسەری وڵاتی وادی ئەلزەرقا، ئەلسەلتە، کراک وتەواوی ڕێ وبانی ستراتیژیکی کاروانی حەج بۆ حیجاز، دەریای سوور و ڕێگاکانی بیابانی نێوان میسر و دیمەشقی لەژێرکۆنتڕۆڵی خۆیدا بوو. هەر ئەو ڕێیە دواتر بۆ پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی بڕلین – بەغدا کە دەستپێکی شەڕی جیهانی بوو ،کەلکی لێوەرگیرا.

 

وڵاتانی ژێر دەستەڵاتی ئەلعەدل لە ڕۆژهەڵاتی فڕات ببووە دوو بەش؛ یەکیان لە ناوەندی ڕحا”ئەرفە” و حڕان وئەوی تر مەیفاروین “سێوان” کە شوێنی نیشتەجیی ئەو بووە. لەو سەردمەدا تەواوی ڕێگاکانی هاتووچۆ لە فراتەوە تا قەڵای جەعفەر ،شمشناد ،ڕیی ئەرفە -مەلتییە تا ئامێدی باشووی کوردستان “عێڕاق” وتەواوی رێگاوبانی منتی بۆ مارتین لە خواروو ڕێیەکی مەودادرێژ لە جەزیرەوە تا دەریاچەی وان و ئەرمەنستان درێژەی بوو. هەمووی ئەوانە ڕێگای سەرزەوی ئەو ئیمپراتورەییەی پێدەهێنا. ئەوئیمپراتورییە تا حکوومەتی بنەماڵەی مەملووک لە گەشە و پەرەئەستاندنی خۆیدا بەردەوام بوو تا ئەوکات، کە تورکەکانی مەملووک بەشی میسرییەکەیان جوێ کردەوە و بەشی سوورییەکەی لەلایەن تورکەکانی موغول داگیرکرا. هەرەس و فەوتانی سوورییە لە ڕاستیدا بە هێرشی تورکەکانی موغول دەستی پێکردووە و تا ئەوڕۆش ئەو حەولە بۆ فەوتانی شارەستانییەتی گەشە ئەستاندووی ئەییوبییان بەردەوامە .

 

ئاکام

ئیمپراتوری ئەییوبییان ولاتێک بوو کەپەرە و گەشەی کشتوکاڵ بە شێوەی مۆدێڕن، بوو بە هۆی زیادبوونی ئەژماری دانیشتووانی، گەشە، شارەستانییەتی لەدوو دێ و بە سیستیمی ئەخلاقی و ڕوونی ماڵی و پووڵی سەقامگیر دەبێ و دواتر گەشەی بەرهەمهێنان وسەنعەتی بە خۆیەوە دەبینێ. ئەوئیمپراتورییە گەشانەوەی ناوخۆیی ئەزموون کراوی بوو ، واتە بە بێ پێویستی بە توجاڕەتی بییانی، سەربەخۆیی خواردەمەنی، تێکنیکی، زانستی و مەعریفەتی هەڵدەدا، ئەوەڕاستییەکە کە زۆربەی میوەکانی گەرمەسێری هەنووکەیی جیهان، لەلایەن ئەییوبییانەوە بە جیهانی ڕۆژاوایی ناسێندراون، نوێژەنی و پێشکەوتوویی لە تەنیشت دەستەڵاتی سیاسی، پشت ئەستووربە سەربەخۆیی ئابووری نیشان دەدا.

کۆنفیدراسیۆنی ئەییوبییان خاوەن پادشا و حاکمانێک بوون کە لە سەر زەوی ودەریا توجاڕەتی ئاوێتەی ئەخلاق وێڕای سیستیمی مرۆڤایەتی یان بە جیهانی دەور وبەری خۆیان پێشکەش کردووە. هەر ئەوان بوون کە تێگەی ئێعتیباری بەڵگەنامەیان لە جیهانێک، کردە نموونە بۆ توجاڕەتی دەریایی، کە ئە وجیهانە تووشی ڕێبڕی و تاڵان و تێکە ولێکە و شەڕی شاردەوڵەتەکان ئوروپایی ببووە. بەشداری بنەماڵەی بانکداری مێدیچی ١٠٠ ساڵ دوای ئەییوبییان( ئەو رستەیەش لێرە نامۆیە). تێگەی بیمە و دابینکردنی ئێعتیباری توجاڕەتی دەریایی بە بێ بوونی مەتمانە وئەخلاقی سیستیمی لەگۆڕێ لە ئیمپراتوری ئەییوبییاندا، ئەگەری بوونیان نەدەلوا. دەتوانرێ ئەوە بە دەستپێکی سیستیمی گۆڕینەوەی کاڵا لە توجاڕی نوێی ئوروپایی و بیمەی گەمی بارهەڵگر و سیستیمی دانی ئێعتیبار “Letter of credit” دابنرێ، چونکوو ژێرخانی توجاڕەت، مەتمانە و سیستیمی تەزمینی بەرێوەبردنی درووستی (enforcement of contract)گڕێبەستەکانە. سەرمایەداری ڕۆژاوا لەسەر سێ بنەما دانراوە. خاوەندارییەتی خسووسی(private property)، سەروەری یاسا و دەستەڵاتداری قانوون(rule of law). وتەزمینی گرێبەستەکان(enforcement of contracts)، وهەرسێک لەو بەردنەی بناخە، لە کۆنفیدراسیۆنی ئەییوبییاندا لەبەرچاوان بوون.

ڕەوتێکی کە ئەییوبییان لە گەشەی شارەستانییەتی شارەکان، ڕێگاکان، نەخۆشخانەکان، قووتابخانەکان و سەنعەت دا پێوایان وێڕای وەفاداری بە تێگەگەلی ئازادی، فیدرالیسمی ئەیالەتی، جوێکردنەوەی سێ هێزی بەڕێوەبەری وڵات(separation of power)، سیستیمی چاوەدیری و دادوەری و عەداڵەتی گونجاو ، نیشاندەری بنیات نانی بەردی بناخەی یەک شارستانییەت ودەزگای تەواو وکامڵی ماریفەتی بوو. جێگای سرنجە کە تێگەگەلێک ئەییوبییان بە کردەوە لە حوکمڕانی خۆیاندا دایانمەزراند ، سێ سەدە دوای ئەوان، لەلایەن مونتیسکیو، جان لاک، ژان ژاک ڕۆسۆ و جورمی بێنتامە-وە  تێئۆریزە کرا، بە ڕاستی بیرۆکەی شۆڕشی رێنسانس، بە بێ لەبەرچاو گرتنی پێشکەوتووەکانی ئیمپراتوری خاوەن ئەخلاق و مشووری وسیستیمی بەرێوەبەرایەتی ئەییوبییان، سەیر نەبوو کە بەدوور بێ.

 

سەرچاوەکان

[1] 4. Jalaluddin al Suyuti, Husn al Muhadarah, Vol. II, p. 109, Cairo 1299, Bahahuddin Trans. C.W. Wilson, Saladhi, What Befall of Sultan Yusuf Delhi’ 1988, p.l4.

  1. Atiya S. Aziz, Crusade, Commerce and Culture, London, 1962, p. 195

[2] Crusade, Commerce and Culture, p. 195.

  1. Saladin, p. 71

[3] Humphreys, R. S. (1999). The origins of the Ayyubid confederation. International Journal of Kurdish Studies, 13(1), 63+. Retrieved from http://link.galegroup.com/apps/doc/A132763488/AONE?u=azstatelibdev&sid=AONE&xid=9207ab7b

[4] A social and Economic history of the Near East in the middle ages, p. 239-241.

[5] Crusade, Commerce and Culture p. 18.

[6] Ibid

[7] Encyclopedia of Islam, vol. Ill, p. 18.

[8] Islamic technology : an illustrated history, p. 22

[9] A social and Economic history of the Near East in the middle ages, p. 242

[10] Ibid

[11] P.K. Hitti, History of Syria p. 619 New York, 1951

[12] Arnold, the legacy of Islam, Oxford, 1968, p. 350

+ posts