وتارێک لە سەر ئەخلاق

وەرگێر لە سۆئێدییەوە :حامید مائیلی

*لە هەموو دونیا ولەتەواوی ژیاندا ،شتێک گرینگتر لەو خاڵە کە، بزانین چ شتێک درووستە،نییە . بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەو بابەتەی کە لە پێشمانە و پێویستی بەسرنجی ئێمەیە ،بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوپرسیارە کە وڵامی لێمان دەوێ یان گرفتەکە چارە سەر بکرێ .هێندێک چوارچێوە هەن کە لە پەیوەندی دەگەل ڕووداوەکەدا بەسەریاندا دەکەوین و دەبێ لە بەرچاویان بگرین .هەرچۆنێک بێ هەڵوێستیک هەیە کە دەبێ بەڕێوەبچێ یان شتێکە، کە دەبێ کاتی خۆی لێی بکۆڵدرێتەوە.هەلێكی گونجاو هەیە کە دەبێ شوێنی هەڵبگیرێ و بدۆزرێتەوە ،هەر وەها ئەگەرگەلی دیکەش هەن کە هەڵەن و دەبێ خۆیانی لێ بپارێزرێ .ئێمە باسی شتێکی بچووک ناکەین ، باسی ئەوە دەکەین کە دەبێ چۆن بژین .

ئەخلاق چییە ؟

چەند ساڵ بەر لە ئێستا وڵات بە بیستنی خەبەریک لە نیویۆرک دەهەژێ .ژنێكی جەوان بە نێوی *کیتی گێنۆوس* بە شێوەیەکی بێ بەزەیانە ،درەنگایەکی شەوێ دە سێ نۆرەی جێوازدا کە سی وهەشت شارۆمەندی بە ڕێز و گوێڕایەلی قانوون یش دە جیرانەتیدا دیویانە یان بیستوویانە ،دەدرێتە بەر چەقۆ. بۆ ماوەی سی وپێنج خولەک،ئەو کابرایە لەو ژنە دەدا و وەربەرچەقۆیانی دا و بە جێی دێڵێ و سەرلە نوێ دێتەوە سەری تا دەئاکامدا ژنەکە دەمرێ . هیچ کەس دەوماوەیەدا دەست نابا بۆ تلەفۆن کە پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار بکاتەوە .هیچ کەس دەنگی ئەو جینایەتکارە نادا ، ژنێکی بە ساڵادا داچوو کە دەئاکامدا پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە و دوای تەنیا دوو خولەک پۆلیس گەییشتە شوێنی قەتڵەکە .بەڵام *گێنۆس* ئیدی مردبوو .

تەنیا یەک ژن هاتە دەرێ وەک شاهید، ئەویش کاتژمێرێک بەر لەوەیکە ئامبۆڵانس بگاتە جێ.بەدوای ئەودا هەموو دەرو جیران لە خانووەکانی خۆیان ڕژانە دەرێ. کاتیک لێمان پرسین ،بۆچی هێچ کاردانەوەیەکیان لەخۆ نەنواند ،تەنیا وڵامێک کە دەمانبیست ،”نازانم” ،”ماندوو بووم ” لە جیاتی ئەو وڵامە ڕاستییە کە “ئێمە ترسابووین ” .

ئەوتۆ ڕووداوێکی دڵتەزێن، زۆر پرسیاری ئەخلاقی لە مەر بەرپرسیارەتی خەڵک لە ڕاست یەکتر هەڵدەخڕێنێ .

ئەو شارۆمەندە بە حورمەتانە چیان کردووە؟ ئەرێ ئەوتۆ هەڵسوکەوتێکی ئەخلاقی جێی لۆمە وسەرکۆنە نییە؟ ئەرێ کوشتنی “گێنۆس” ڕووداویکی هاسایییە یان کارەساتێكی جێی نیگەرانی ؟ ئەو بەسەرهاتە پرسیاری زۆر گرینگ لە سیمایەکی گشتی لە مەڕ ئەخلاق دەوروژێنێ . ئەوە چ جۆرە ئەخلاقێکە ،وچ پێویستیەکمان پێیەتی ؟ چییە کە باشە و چلۆن بزانین ؟ بە پەرۆشی ئەخلاقەوە بوون، دە بەرژەوەندیمان دایە ؟ پەیوەندی نێوان ئەخلاق و دین چییە ؟ پەیوەندی نێوان ئەخلاق و قانوون چییە ؟ پەیوەندی نێوان ئەخلاق و نەریت چییە ؟ ئەوانە پرسیارگەلێکن کە ئێمە دەو کتێبەدا دەیانهێنینە بەر باس و توێژینەوە . ئێمە دەمانەوێ لە بنەما و قەرەچێوەی ئەخلاق بگەین . ئێمە دەمانەوێ بزانین چلۆن دەبێ بژین .

ئەخلاق وبوارەکانی

ئەخلاق لقێکە لە فەلسەفە کە پێمان دەڵێ چلۆن باشە بژین ، بە ئەوتۆ نییەتێکی باشەوەیە کە دەزانین چ “درووست”ە و چ “هەڵە” یە .بەڵام فەلسەفە چییە ؟

کۆمەڵێک شتن کە لە دونیای ترس و دڵکورکە و ڕاز و رەمزێکەوە دەست پێدەکەن ،کە توێژینەوەیەکی عەقڵانی لە مەر ئەو ڕاز و ڕەمزە وەستۆ دەگرێ، کە عەقڵ و حەقیقەت خوازیارین و ژیانێکی پڕ لە بەرپرسیارەتی  ئەخلاقی وچربوونەوەی فکرێکی توێژەرەوانەی لێدەکەویتەوە .با گوێمان لە پەندی حەکیمانەی ئەرەستوو بێ کە دەڵێ : “ژینی هەڵنەسەنگێندراو،شیاو نییە کە بە ژیان دابنرێ” فەلسەفە هیچ ڕەوتێکی ژیان بە بێ لێکۆڵینەوە ناهێڵێتەوە .ئاماژەی ڕاشکاو و ڕەخنەگرانە بە سەرجەم واقیعییەتەکاندا دەکا.  ئەوەی وەک پێناسەی فەلسەفە بێ هەر ئەو پاساوە واقیعگرایانەیەتی . فەیلەسوفان ،چەمکەکان دیاری دەکەن ، لێیدەکۆڵنەوە و تاقیکاری لە سەر پاساوەکان و گریمانەکان دەکەن ،بەڵام ئەرکی سەرەکی ئەوان توێژینەوە و سازکردنی چوارچێوەیەکە، بۆ ئەو پاساو و بەڵگانە.پاساو هێنانەوەی فەلسەفی  هەم دە دەستەبەر کردنی گریمانە وهەم دە دۆزینەوەی بەلگە بۆیان، لە سەر بنەمای دەلیلگەلێکی زانستیانەن کە بە مەبەستی زیاترنیزیک بوونەوە لە حەقیقەت، گریمانانەکان تاقی دەکەنەوە.

بەڵام تاقیکارییە زانستییەکان لە لابراتۆرەکانە”تاقیگاکان” بەرێوە دەچن ، ئەو شێوە تاقیکارییانەن کەنەخشی سەرەکی دە سەلماندنی ئاکامی بە چاو دیتن و بە ئەزموونکردنی ئەو تاقیکارییانە دەگێڕن ودە زەیندا ڕوو دەدەن ،لە جێگایەک کە خەیاڵی ئەو تاقیکارییانە دێن و دەچن .دە ژووری لێکۆڵینەوەکاندا ڕوودەدەن، لە جێگایەک تویژنەوەکان بەرێوە دەچن . دە قسە کردندا ،دە وتووێژەکاندا کە پرسیاری هەتاهەتایی هێشتا هەر بەردەوامە ،لە جێگایەک بۆچوونە دژبەرەکان و گریمانە جێاوازەکان خۆ دەنوێنن ، لێکۆڵینەوە لە مەڕ ئەخلاق دە فەلسەفەدا بەشی تایبەت و هەرێمی تایبەت بە خۆی هەیە، کە وەک پرسیارێکی ئالۆز سەیری دەکرێ . بەر لە هەموو شت هەلومەرجی تایبەت لە مەر دوو وشەی ویژدان و ئەخلاق دەبێ باس بکرێ . ئەغڵەب ئەو جووتە لە جیاتی یەکتر کەلکیان لێوەردەگیرێ ولەوکتێبەشدا هەر وایە .هەرتک وشە دە ناوەرۆکی خۆیاندا لە بیر وباوەڕی “خۆگونجان ” سەر چاوە دەگرن کە کردەوەیەکی سروشتی و هاساییە . بە تایبەت “ویژدان” کە لە وشەی لاتینی داب ونەریت و “ئەخلاق ” لە “ئێتۆس” ی یونانی یەوە سەرچاوە دەگرن .

گرینگترین هەرێمی لێکۆڵینەوە لە مەڕ ئەخلاق بریتین لە : (١)ئەخلاقی تاریف کراو (٢) فەلسەفەی ئەخلاق “تێئۆری ئەخلاق “(٣) ئەخلاقی گونجێندراو . سەرەتا “ئەخلاقی تاریف کراو” کە بە ڕاستی ،قەناعەت ،عادەت ،پرەنسیپ ، کردەوە و فەرهەنگی ئینسانەکان دەگرێتەوە .کۆمەڵناسان سرنجی تایبەتی دەدەنە ئەو عادەت و عورفە وێژدانییانەی ناسراوی تاقم و توێژی کۆمەڵگا لە سەرتاسەری دونیا ، و وەک واقیعییەتییەکی فەرهەنگی سەیریان دەکەن ،تەقریبەن وەک واقیعییەتێک لە مەر ئینسانەکان کە لەو ولاتانە چ دەخۆن ،یان چ جل وبەرگێک دەبەر دەکەن . بەشی دووهەم :”فەلسەفەی ئەخلاق “کە تەنانەت تێئۆری ئەخلاق یشی پێ دەگوترێ ،کە ئاماژە بە حەولێکی سیستیماتیک بۆ تێگەییشتن لە تێگە و مەبەستی پرەنسیپەکانی ئەخلاقی و تێئۆرییەکەی دەکا. ئەوەش بە مەبەستی شیکردنەوەی ئەوەیە کە چ “درووست” و چ “نادرووست ” وچ ” ئیزن پێدراو” ن . لە سەرچاوەگەلێکی وەک خودا ،عەقڵی مرۆڤ ،یان ئارەزووی سەرکەوتوویی بۆ لێکۆڵینەوە لە مەر ئەخلاق کەلک وەردەگرن .مەبەستیش لەوەیە کە بە هێندیک پرەنسیپ بۆ دەستەبەر کردنی حەق ئاماژەیان پێبکرێ .ئەوکردەوانەی کە دەتوانن وەک یارمەتیدەر،دەهانای ڕەفتاری تاقم ودەستەگەلێک بێ .سێهەمی :ئەخلاقی گونجێندراو-ە کە ئەرکی بەرێوە بردنی هێندیک گرفتی ئەخلاقی وەک “لەبەر بردنی منداڵ ،پەیوەندی کچ و کوڕ بەر لە ئیزدیواج ، سەزای مەرگ ،یارمەتی دانی نەخۆشان بۆ مردن، نافەرمانی مەدەنی “.

بەرینترین لێکۆڵینەوەلە مەر ئەخلاق، لە سەر ئەو سێ بەشە جێوازانەیە . کە بواری زۆر گرینگی وەک بۆ نموونە “فەلسەفەی ئەخلاقی” کە زۆر زۆر ئاوێتەی ئەخلاقی گونجیندراوە: تێئۆری بێ ئیرادە، نەزۆکە وبێ بایەخە ، بەڵام ئیرادەی بێ ڕوانگەیەکی تیئۆرییش کوێرە. دمەتەقەیەکی بەر بەرین لەسەر، لەبەربردنی منداڵان دێتە گۆڕێ ،بۆ نموونە :کاتێک ئەو باسە بە گوێرەی تێئۆری ئەخلاقی وکاتێک بە بێ ئەوتێئۆرییە  بێتە گۆڕێ . ئاکامی ئەو باسە ڕوونترە، بەڵام گەرمتر نییە .بە سەرەتای دونیای کۆفەرهەنگی ئەورۆ و بەو جێاوازییە قووڵەوە لە تێڕوانینی جیهانییەوە ،وادیارە دەبێ لێمان ڕوون بێ ،کە پێوسیتیمان بە کەلکوەرگرتن لە تووند تیژی بۆ چارەسەر کردنی خواستەکانی خۆمان دەبێ .ئاشنا بوون بە ئەخلاق لە پێداویستییەکانی هەلومەرجی مرۆڤایەتییە بۆ درێژە بە ژیان و سەرکەوتن و گەشە کردن. ئەگەر ئێمە وەک ئینسانگەلی ئازاد ،شارەستانی بژین دەبێ خاوەن تەحەممول بین .دەبێ ئەخلاق زۆرتر لە لەوەیکە لە بەرمانە بە جیددی بگرین .تێئۆری ئەخلاق دەتوانێ ئێمە لە دەمارگرژی و ئێحساساتی بوون ،کاتێک بە سەر یەکتردا دەنەڕێنین لە جێگای دیالۆگ ،ڕزگار بکا .تێۆری ئەخلاق ،گونجێنەری تێگە ،چوارچێوە  و هەلسەنگاندنی مەبەستەکانە و ڕێنمایییەکە، بۆ ئێمە کە چلۆن دەبێ بژین .زۆر گرینگە کە خویندەواران باسی هەلومەرجی ئەخلاقی ولایەنە ئەرێنییەکانی ورد بینانە بێنە گۆڕێ .تویژینەوەی ئەخلاق نەتەنیا بایەخێکی کەرەسیانەیە، بەڵکوو لە جێی خۆیدا خاوەن بایەخێکی بەرزیشە .هەر سەبارەت بە خۆشمان بووە، گرینگایەتییەکی تایبەتی هەیە کە ئینسان زانیاری لە مەر شتێک بێ کە بە کەلکە .ئێمە بوونەوەرگەلێکی خاوەن عەقڵین کە ناتوانین یامەتیدەر بین ،بەڵام دەمانەوێ لە هونەری ژیانی باش و هەر چی دەپەیوەندی ئەو دایە، تێبگەین .تویژینەوە لە مەر ئەخلاق جاری وایە هێندیک بە ئازارە .لەبەروەیکە  زۆر تێئۆری هەن کە ئەغڵەب لە هەمبەر یەکتر، کە ئاکامێکی سەر شێوێنەر و هەڵخڵەتێنەری لێدەکەویتەوە .بەڵام سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییانە دە ئەخلاق دا،بایەخی دەوەدا ،کە بەستێنی کاردانەوەیەکی سروشتی ئێمەی لە ڕاست ئەو دژاوارییانە لەدوو بێ.

ئەخلاق لە پێگەی پێکگرتن لەگەڵ ڕفتاری هاسایی دیکە

پرەنسیپەکانی ئەخلاقی ،کە وەک نەریت بەڕێوە دەچن، بەشی هەرە گەورەیان بە مانای ئەوەیکە هەن یان دەبێ ببن، نین . چلۆن ژیانی خۆم دەبێ ڕابوێرم ؟ چ درووستە کە من لەو هەلومەرجەدا بەرێوەی بەرم ؟ ئەرێ سێکسی بەر لە ئیزدیواج ئیزن پێدراوە ؟ئەرێ ژنێک مافی لەبەربردنی منداڵی خۆی هەیە؟ ئەخلاق لایەنێکی ڕێنەمایانەی بە کردەوە یان لایەنێکی هاسایی هەیە ،کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی وەک دین ،قانوون ، و نەریت و عادەت، تێکەڵاوییان هەیە . ئیزن بدەن با ئێمە فەرقی نێوان ئەخلاق لەگەڵ هەر کام لەوانە دیاری بکەین .

دین

سەرەتا بیر لە پەیوەندی نێوان ئەخلاق و دین بکەینەوە. ڕەفتاری ئەخلاقی کە لە هێندیك دین دا تاریف دەکرێ ،ئەغڵەب وێدەچی کە لەگەڵ داب ونەریتی مەزهەبی دەچارێ”دەسازێ” .بەڵام هیچکام لە نەریت و ئەخلاق نابێ بەگوێرەی دین تاریف بکرێن . بە بۆنەی باوەڕی دینییەوە, ئەخلاق نابێ بێتە گۆڕێ و پرەنسیپەکانی ئەخلاقی پێویست نییە کە بە گوێرەی دینی دەستەڵاتداران و داب و نەریتی مەزهەبی کە هەمیشە لە گۆڕێن ،تاریف بکرێ .گرینگترین تایبەتمەندی ئەخلاق بنەمای عەقڵ و ئەزموونی ئینسانییە .ئەگەر شێوەیەکی هەندەسی بۆ تاریفی ئەخلاق دەکار بکەین ،ئەخلاقی سێکولار پانتایییە وبێ بەرییە لە عەموود یان لایەنێکی بەرزایی ،بەڵام “لەترۆپک”ی ئەخلاقی مەزهەبی ،کە بە گشتی ڕیشەی پێناسەی خۆی لە وەحی یان دەستەڵاتی ئیلاهی، کە لایەنی عەموودی ئەخلاقی مەزهەبیی دا،دەبینێتەوە، کە بە مەبەستی  پڕکردنەوە یان تەکمیلی وەحی کەلکی لێوەردەگیرێ.ئەو جووتە هێڵە جێاوازە ئەغڵەب دەبنە هۆی وەدیهاتنی پرەنسیپی ئەخلاقی جێواز  و ستاندارد بۆ پێکگرتن ،بەڵام هیچ پێویستی بەوکارە نییە . هێندێک لە باسەکانی لە مەڕ ئەخلاقی مەزهەبی ،کە وەحی غەیبی دەو قانوونەی ئەخلاقی سروشت یان ویژدان داجێ دەکەنەوە  ،لەسەر ئەو باوەڕەن کە بە بێ وەحی یش دەکرێ چاک و خەراپ لێک بکرێنەوە .

قانوون

سرنج بدە بە پەیوەندی نێوان ئەخلاق و قانوون .ئەو جووتە خزمایەتییەکی تەواویان بە یەکەوە هەیە ،وهێندێ کەس تەنانەت ئەو جووتە مێتۆدە بە چاوێک دەڕوانن . زۆر قانوون دەستەبەر کراون بە مەبەستی چاکسازی دە کۆمەلگادا ،بۆ چارە سەری کێشەکان  و بەرەو پێشەوەبردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی ،دەقیقەن هەر ئەوەیکە ئەخلاق دەیکا ،هەر وەها ئەخلاقیشەکە دەتوانی قەزاوەت بکا کام قانوون ویژدانییە بێوەیکە نکۆڵی لە دەستەڵاتی قانوونەکەی کردبێ .

بۆ نموونە :قانوون ئیزن دەدا بە کۆیلە ڕاگرتن ،لێدانی خێزان ،هەڵاواردەیی ڕەگەزی ،یان سووکایەتی سێکسی .بەڵام ئەوانە هەمووی ڕەوتێکی غەیرە ئەخلاقین . کاتولیکێک یان وتەبێژێکی دژبە لەبەربردنی منداڵ ، دەتوانێ لە سەر ئەو باوەڕە بێ کە هەر قانوونێک ئیزن بە لەبەر بردنی مندال دەدا ،قانوونێکی غەیرە ئەخلاقییە .

لە زنجیرە بەرنامەیەک لە PBS تێ وێ  دا لە مەڕ ئەخلاق لە ئەمریکا ،لە دادگایەکدا لە پارێزەرێکیان پرسی، ئەگەر ئەو کەسەی کە تۆ دیفاعی لێدەکەی چەند ساڵ بەر لە ئێستا تووشی قەتڵێک بووبێ بەڵام دوایی یەکی دیکەیان لە جیاتی ئەو تاوانبار کردبێ ،کاردانەوەی تۆ چ دەبێ ؟ وڵامی دایەوە من تەعەهوودێکی قانوونیم هەیە کە زانیاری لەمەڕ ئەو کەسەی دیفاعی لێ دەکەم، بپارێزم و ئەگەر من ئەوە ئاشکرا بکەم بە گوێرەی قانوون ئیزنی پارێزەریم لێ دەستێننەوە و لە کارەکەم بێ بەری دەکرێم . ئەوە جێی باسە کە ئەو کابرایە تەعەهوودێکی ئەخلاقی هەیە بۆ پاراستنی تەعەهوودێکی قانوونی ، کە لە سەری کردۆتە ئەرک کە ئینسانی بێ تاوان لە ژێر پەتی سیدارە ڕزگار بکا .جگە لەوەش ،هێندێک دەستەواژەی ئەخلاقی هەن کە قانوون دەیانپارێزێ . بۆ نموونە: تەنانەت  ئەگەر لەلایەن بیر وڕای گشتییشەوە وەربگیرێ کە درۆ بکرێ دیسان هەر غەیرە ئەخلاقییە ،هیچ قانوونێكی گشتی لە مەر ئەوە نییە .جگە لەوە بە هەڵکەوت شاهیدی دان بە درۆ یان گرفتێکی ماڵیاتی.جاری وایە ڕۆژنامەی کالج لە لایەن ئەوانەوە کە شت دەنێرنە جێگایان ،ڕێکلام بڵاو دەکاتەوە کە پێشنیار بە دانی یارمەتی بۆ لێکۆڵینەوە دەکەن. سەرەڕای وەیکە پێشووش زانراوە ئەو ڕێکڵامچییانە یارمەتیدەر بوون بۆ دزینی بەرهەمە ئەدەبییەکان ،بەڵام ئەوتۆ ڕێکلامێک بە تەواوی قانوونیشە،بەڵام لێرە سەداقەتی ئەخلاقی ئەو تاقمە دەکەوێتە ژێر هێمای پرسیارەوە  .

هەروەک ئەو سی وهەشت کەسە کە هێرش بۆ سەر *کیتی گێنۆس* یان دیت و هیچیان نەکرد، بەڵام قانوونی نیۆیوڕکیان پێشیل نەکردبوو،بەڵام لەحاڵێکدا ئەرکی ئەخلاقییان بوو کە دەبوو کاردانەوەیان بوایە . لە نەریتی حقووقی ئێمەدا دیارە هیچکەس ئەرکی نەجاتی یەکی دیکەی لەهەلومەرجی مەترسیدا وەستۆ نییە . سالی ١٩٠٨ سەرۆکی زانکۆی حقووقی هاروارد، پێشنیار دەکا کە ئینسان ئەرکی سەر شانییەتی کە “بە هانای خەڵکێک کە لە هەلومەرجی مەترسی یان مەرگ یان بریندار بووندان، بچن ، تا ئەو جێگایە هیچ سەدەمەیەک بە خۆی نەگەیێنێ ” بەڵام ئەو پێشنیارە ڕەت دەکرێتەوە.چونکوو دژبەرەکەی دەڵێ: کەسێکی دەوڵەمەند کە ٢٠ دۆڵار هیچ پووڵێک نییە ، بۆبەرپرسە، منداڵێک کە لە برسان دەمرێ ڕزگار بکا، ئەویش لە وڵاتێکی بێگانەدا ؟ جارێ پێم هەر دە دوو پارێزگای  وێرمۆنت و مینەسوتا قانوون “ساماریتانی خێرخواز” هەیە، کە هاندەری ڕزگارکردنی ئینسانانن، دە هەلومەرجی مەترسیدار دا، بێوەیکە گیانی خۆیان دە مەترسی باوێن یان بێوەیکە دەست وپێگربن بۆ ئەو کەسانە کە ئەرکی گرینگتریان لە ڕاست ئینسانان وەستۆیە .شتێکی دیکەی گرینگ وەک جێاوازی نێوان قانوون و ئەخلاق هەیە . ساڵی ١٣٥١ شای ئینگلساتان ئێدوارد، قانوونێکی دژ بە خەیانەت دانا کە دەیگووت تەنانەت خەیاڵی کوشتنی شاش تاوانە ، بەڵام بە داخەوە ئەو قانوون قەت بەڕێوە ناچێ ،چونکوو هیچ دادگایەک نییە کە بتوانێ سەر بە دڵی خەڵك دابگرێ و لەو نییەتە بکۆڵێتەوە . دیارە ئەو ڕاستییەکە، کە قینەکە هەیە و دەتوانێ ئاسەواری بە سەر ڕەوتی دادگاوە بێ ،بەڵام ئەوە کاتێکە کە نییەتەکە بەرێوە چووە .بەڵام سەزای خەڵک سەرەڕای بوونی نییەتی دزێویش بەر لەوەیکە تووشی تاوانێک ببێ ،غەیرە قانوونییە . ئەگەر قەرارە نییەتی دزێوە تاوان بێ ،هەمووی ئێمە نەدەبوو ئێستا لە گرتووخانە بوایەین ؟تەنانەت ئەگەر ئێمە تواناییمان بوایە کە نییەتی خەلک بزانین کەنگێ دەبێ سەزا بدرێن ؟ کاتێک کە تاوانبارەکە لە نییەتی خۆی بدوێ ؟ چلۆن بزانین کە تاوانبارەکە نێیەتی خۆی ناگۆڕێ ؟ ئەگەر چی نەلواویشە قانوونی دژ بە نییەتی دزێو دابنرێ ،بەڵام نییەتی خەراپ هەر خەراپە ،هەڵەی ئەخلاقییە . وایدابنێ من دەمانچەیەک دەکڕم بە نییەتی کوشتنی مامە چاڕڵی، تا سەروت و سامانەکەی وەک میرات بە من ببڕێ  ،بەڵام من قەت ئەوم بۆ هەڵناکەوێ کە بیکوژم ،بۆ نموونە (مامە چاڕڵی بار دەکا بۆ ئوستڕاڵیا ) ئەگەر چی من تووشی هیچ تاوانێک نەبووم بەڵام تووشی هەڵەیەکی ئەخلاقی بووم .

نەریت “داب”

جێیەتی سرنجێکیش بدەینە پەیوەندی نێوان ئەخلاق و نەریت. نەریت دەڕوانێتە فۆڕم و شێوە، نەک زاتی یان جەوهەری بوونایەتی کۆمەڵگا ، ئەوەش دەمێنێتەوە سەرئەوە کە، هەڵسوکەوتی بە ئەدەب و حورمەت  کە کام هەڵسوکەت درووستە یان بە ناوەرۆکترە ،ئەوەش نوێنەرایەتی ئە وکۆمەڵگایە دەکا کە بۆمان دیاری دەکا چ دەبەر بەکەین ، سڵاو لە یەکتر بکەین ،چلۆن نان بخۆین ،چۆن بۆنەکان بەڕێوەبەرین ، مردووەکانمان چۆن بنێژین ، چلۆن سپاسی یەکتر بکەین و جوابی چاکە بدینەوە و بە گشتی معاملاتی کۆمەڵایەتییەکانمان بەرێوە بەرین .بە بێ لەبەر چاوگرتنی وەیکە خەڵک بە دەست دانەوە ،یان کڕنۆش ،یان ماچ کردنی ڕوومەتی ،یان دەئامێز گرتن سڵاو لەیەکتر بکەن ، ئەوە سیستیمی کۆمەڵایەتییە دیاری دەکا .رووسەکان ئاڵقەی ئیزدیواج دە سێهەمین قامکی دەستی ڕاستیان دەکەن ،بەڵام ئەمریکائییەکان دە دەستی چەپیان دەکەن. ئینگلیسییەکان چەنگاڵی بە دەستی چەپ و نەتەوەی دیکەش بە باشی دەزانن کە بە دەستی ڕاستی بگرن .ئینسانەکان لە هیندوستان دەنان خواردندا چەنگاڵ دەکار ناکەن و بە دەستی ڕاستیان پاروو دە زاریان دەنێن .هێندیک لە ئێمە دە چوون بۆ شوێنی موقەدەس “وەک چوونی کلیساکان ” سەریان دادەپۆشن “وەک ژنانی کاتولیک دە چوون بۆ کلیسا و پیاوان دە چوون بۆکەنیسە ” هیچ کام لەو جێاوازییانە، مەزنایەتییەکی ئەخلاقی بە سەر ئەوی دیکەدا نییە . ئەدەب، مەزنایەتی کۆمەڵگای ئێمە دەنوێنێ ،بەڵام لەکۆمەڵگایەک نادوێ کە دەبێ ببێ .دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ هاسان کردنەوەی ڕەوتی معاملات ،بەڵام نە دە ناوەرۆک و ناوهاخنی ئەو معاملاتانە .هاوکات دەتوانێ غەیرە ئەخلاقیش بێ چونکوو لەوانەیە داب ونەریتیش وەپشت گوێ بخرێ. جا دەست دانەوە کاتێ سڵاوکردن یان دەست وەک کەوانە کردن هەر وەک کە هیندییەکان دەیکەن تەواو دەمێنێتەوە سەر ڕەوتی فەرهەنگی .بەڵام کاتێک شتەکە جێکەوتن ،پێگەی قانوونێکی ئەخلاقی وەخۆ دەگرێ و د ەپانتایییەکی زیاتردا لە ڕاست ئینسانەکان حورمەت لە خۆی دەنوێنێ .

هەر وەک هیچ بەرپرسیارەتییەکی ئەخلاقی لە مەر دەبەر کردنی لیباس لە گۆڕێدا نابێ ،بەڵام وەک عادەت بۆ وەیکە خۆمان لە سەرما پاراستبێ و ئەدەب وشەرمیشمان ڕەچاو کردبێ ،لیباس دەبەر دەکەین .بەڵام وادیارە هەڵوێستی “نودیست”ەکان *(رووتگراکان ) کە بە کۆمەڵ و بە ڕووتی دەژیان هەڵە نەبووبێ .بەڵام ،ئەو ئینسانانە بیانهەوێ لەدەرەوەی ئەوکۆمەڵە ڕووتانە بە ڕووتی بۆ نموونە بچێتە  کلاس ، دووکانان ، قەراخ جادەکان ،زۆر زەق و ناشیرین و نامۆ دەگەل پرەنسیپی ئەخلاقی دەنوێنێ . دە دواییانەدا هەرایەکی زۆرلە مەر توریستێکی ئەمریکایی کە بە بێ “مەمکدان یان کۆرسێت ” وە دەچێتە نێو ئاوەکە بۆ مەلە لە قەراخ دەریای باشووری هیندوستان ،ئەگەر چی دەبەرکردنی ئەوتۆ جلێکی مەلە هیچ بەزاندنێکی سنووری ئەخلاقی نییە ،بەڵام چونکوو ئەوئەمریکاییە چوارچێوە فەرهەنگیی ئەخلاقی هەرێمەکەی بەزاندووە و ئاگادارانە ئەو نەریتەی پێشیلکردووە ،بۆیە بە لادان لە پرەنسیپی ئەخلاقی تاوانبار دەکرێ  .تەنانەت ئەمریکایەک، کە شانازی بە تەحەممول ، پلورالیزم ،وئاشنا بە فەرهەنگەکانی دیکەوە دەکا.نەریت و عادەت دەتوانێ دە نێو ئینسانگەلێ دیکەش هەر وەک خۆیان ،بەستێنێک بێ بۆ تێکهەڵنگووتن و ڕووبەڕوو بوونەوە .وەزیرێکی ئەوقاف بیروەرییەکی لە سەرەتای ژیان هاوبەشی دەگەل خیزانەکەی دەگیڕێتەوە . ئەو وخێزانەکەی هەووەڵین خانەخوێ، بۆنەیەکی شوکرانەبژێری دەبن ،ئەو دەیەویست بۆنەیەکی ئەعیانی کەمتر دەگەل خزم و کەسەکانی خۆی بگرێ، بەڵام خیزانەکەی بە پێچەوانەوە، ویستوویە بۆنەیەکی زۆر ئەعیانی بەرێوە ببا . ئەو دەنووسێ. لە ئاشپەزخانە، وردکردنی کەل وپەلی چێشت لێنان بە من ئەسپاردرابوو ،شتێک کە قەتم نەکردبوو، بەلام خۆم بۆ ئامادە کردبوو ،بەر‌ەڵبێنەیەکم لە خۆ دا وچوومە ژووری ئاشپەزخانەکە و بە هەموو هێز و هونەرێکە کە دە خۆمدا شکم دەبرد، چوومە زگ گوشتی قەلەموونەکە و شەق و پەقم کرد. پێتانوایە چم وەک خەڵات وەرگرت ؟ خێزانم بە دەم گریانەوە لەوانە بوو ببوورێتەوە ،دە بنەماڵەی ئەواندا قەلەموونە هەووەڵ لە سەر مێزەکە لە بەر دەمی بابی ماڵێ دادەنرێ و ئەو دوعای بە سەردا دەخوێنێ ودوایە لەت و کوتی دەکەن ،من ئەو نەریتە باوک سالارییەی ئەوانم  پێشێلکربوو  کە دوایەش من نەڕراندم  “چت لەمن دەوێ” ؟

قانوون ، نەریت ، دین هەر هەمووی دیاردەگەلێکی گرینگن ،بەلام هەر هەمووشیان بەرتەسکی و سنووری خۆیان هەیە ،بەرتەسکی دەستووری مەزهەبی دە ئوتوریتەی  پێشەوای دینیدا خۆی دەنوێنێن و ئێمە هیچ ئەمنییەتێک یان گەرێبەستێک بۆ سەلماندنی بەرپرسیارەتیمان دە دەستدا نییە، یان ئەوبەرپرسە چلۆن لەمەڕ ڕووداوی نەناسراو، یان نوێی نە بیستراو ونەدیتراو دەتوانی بیر وڕای خۆی دەرببرێ .چونکوو دین لە سەر بنەمایەکی عەقڵی نییە بەڵکوو بنەمای دین لە سەر وەحی یە .ئەتۆ ناتوانێ بە هیچ بەڵگەیەک ،یەکی دیکە بێنێیە سەر دینی خۆت و باوەرێ پێبێنی کە دینی تۆ بەرحەقە .بەرتەسکایەتی قانوونیش دەوەدایە، کە ئەتۆ ناتوانی بە قانوونێک هەموو گرفتەکانی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکەی .وناشتوانێ ئیدیعا بکەی ئەو چوارچێوەیەی کە تۆ داتناوە درووستە .بەرتەسکایەتی نەریتیش دەوەدا خۆی دەنوێنێ، کە ناتوانێ بە دڵ بەوە گەییشتبێتێ کە چ زۆر گرینگە بۆ خۆت وەک شەخس یان بۆ بوونایەتی کۆمەڵگا .هەر چۆنێک بێ کەسێک بە قامکی کە نان دەخوا دە مانادا هیچ لە گرینگی سەداقەت ، مەتمانە لە ئەو کەم ناکاتەوە ، نەریت تەنیا فەرهەنگێکی دیتراوەیە ،بەڵام ئەخلاق لە شتێکی کەشفکراو زیاترە .

بە کورتی ئەخلاق لە قانوون و نەریت جوێیە ئەگەر بە قووڵی بچینە ناخی کۆمەڵگا،و لە دین جوێیە، چونکوو بە دووی بەڵگە و منتیقەوەیە نەک پێشەوای مەزهەبی تا بتوانی بە بەلگە پرەنسیپی خۆی بسەلمێنێ . ئامانجی سەرەکی لە فەلسەفەی ئەخلاق ،دەستەبەر کردنی بنەمایەکە، بۆسەقامگیر کردنی پرەنسیپەکان لەمەر هەڵسەنگاندن و دابینکردنی هەلسوکەوتێک دەپەیوەندی نیوان ئینسانەکاندا بۆ سازکردنی کەسایەتیی ئەرێنی .ئەوەش گرینگترین هەڵسوکەوتێکە کە تا ئێستا ئێمە پێیدەزانین ،چونکوو باسی ئەوەیە کە ئێمە چۆن دەبێ بژین .

تایبەتمەندییەکانی پرەنسیپی ئەخلاقی

کاکڵی ئەخلاق بریتییە، لە پرەنسیپەکانی ئەخلاقی .ئێمە تا ئێستا بەو ڕاستییە گەییشتووین کە پرەنسیپی ئەخلاقی شیاوترین ڕێنەمایە بۆ کردەوە وڕەفتار . بەڵام ئێمە دەبێ باسێکی چڕتر لە مەڕ تایبەتمەندییەکانی ئەو پرەنسیپانە وەگەڕ بخەین .تەنانەت ئەگەرهیچ کۆدەنگێیەکی گشتی لەمەر ئەوتایبەتمەندییانە لە گۆڕێ نییە، بەڵام دەبێ خاوەن پرەنسیپێکی ئەخلاقی بین  .کۆدەنگیییەکی بەرین لە سەر ئەوپێنج خاڵانە هەیە :

١- ڕەوابوون ٢-قابیل بە جیهانی بوون ،٣-زاڵبوون”موسەلەت بوون ” ،٤- پڕۆپاگەندەکردن ،٥- بەکەلک بوون .

زۆربەی ئەو خاڵانە لەو کتێبەدا دەدرێنە بەر توێژینەوە ،بەڵام جارێ ئیزن بدەن لێرە بەکورتی هێندێکیان باس بکەین .

سەرەتا “ڕەوابوون ” : کردەوەیەک کە ڕێنەمای هەڵسوکەتە و سروشتی ئەخلاقە . پرەنسیپەکانی ئەخلاقی بە گشتی وەک دەستوور یان هاندەرێک لە گوێن “مەکوژە ” “سەدەمەی  مەگەیەنە ” و” دەر وجیرانت خۆش بوێن “.

ئەوانە بۆ کەلک لێوەرگرتن ڕەچاو کراون تا یارمەتی فکری ئینسانەکان بکرێ تا نفووزیان بە ڕەوابوونەوە دیار بێ ،وپەرە بەو تایبەتمەندییە بدرێ و بکرێتە نەریتێک بۆ وتووێژ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پەسن و سەرکۆنە ،و وروژاندنی هەستی وێژدانی ڕاحەت یان هەستی تاوانباری . دووهەمیان قابیل بە جیهانی بوون :پرەنسیپەکانی ئەخلاقی دەبێ هەموو ئینسانەکان کە دە هەڵومەرجێکی گرینگی وەک یەکدان ،بگرێتەوە .ئەگەر قەزاوەت لە سەرکردەوەی “ئیکس” دەرحەق بە” ب ” گونجاوە ، لەمەڕ کەسانی دیکەش دە هەلومەرجی” ب “دا ،ئەو قەزاوەتە گونجاوە. ئەو تایبەتمەندییە بە قانوونی زێڕین کە دەڵێ “ئاوا دەگەڵ خەڵک بجووڵێوە، کە پێتخۆشە دەگەڵت بجووڵێنەوە ” و خۆت دە کەوشی ئەواندا ببینەوە، بۆیەشە ئێمە ئەو پرەنسیپە بە عادڵانە دەزانین . هەر وەک شێوەی هەڵسوکەوتی “ئا”دەرحەق بە “ب “کەهەر ئەو شێوە هەڵەیە بووە کە لەلایەن ‘ب ‘دەر حەق بە’ ئا’کراوە، بە درووست بزانین ، تەنیا سەبارەت بەوەیکە دووکەسی جێاوازن. ئەو قەزاوەتە بە جیهانی بوونە هەمووان دەگرێتەوە . ئەگەر من بڵێم “ئیکس” ،”ئیگریگ ” ێکی باشە،  ئەو دەمە، من هەڵوێستێکی مەنتیقیم گرتووە، کە بڵێم هەر شتێک کە “ئیکس” بێ ،ئیگریکێکی باشە .ئەو تایبەتمەندییە پەرە پێدانی پرەنسیپی پێکەوە هەڵکردنە .مرۆڤ دەبێ شێلگیر بێ لە سەر ئەوقەزاوەتانەی کە ئەخلاقین .بە جیهانی بوون هەموو قەزاوەتە ئەخلاقییەکان وەخۆدەگرێ ،سێهەمییان زاڵبوون: پرەنسیپەکانی ئەخلاقی خاوەن ئۆتوریتەیەکی مسەلەتن وهەر پرەنسیپێکی دیکە وەلا دەنێ. ئەوانە نەک هەر تەنیا پرەنسیپێگەلێک نین ،بەڵكوو،ئەوانە نوێنەرایەتی پرەنسیپەکانی دیکەی وەک  جوانیناسی و بەپەرۆشی وتەنانەت بەشی حقووقی یشیان وەستۆیە . هونەرمەند “پاول گاوگوین” بە مەبەستی کێشانەوەی وێنەیەکی جوان لە دوڕگەیەک لە ئوقیانووسی ئارام بنەماڵەی خۆی بە جێ دەهێڵێ  ڕەنگبێ پاساوی بۆی هەبێ ،بەڵام هەڵوێستەکەی هەڵگری هیچ پاساویكی ئەخلاقی نییە .ڕەنگبێ درۆیەکی عاقڵانە بێ بۆ پاراستنی نێو بانگی خۆم ،بەڵام لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەوتۆ کارێک هەڵەیەکی گەورەیە ،بۆیە دەبێ ڕاستییەکە هەر چییەکی هەیە بیڵێم .کاتیک قانوون دەو پەرێ غەیرە ئەخلاقی خۆیدایە ، ئەرکی ئەخلاقی منە کە دەست بدەمە بزاوێکی شارەستانییانە.ئەرکێکی گشتی ئەخلاقی هەیە لەمەر گوێڕایەڵی بۆ قانوون، چونکوو قانوون دە ئاکامدا مەبەستی ئەخلاقی دەپێکێ و خێرۆمەندی گشتی لەدوویە ،وهەر ئەو هویەشە ڕەنگبێ ئێمە ئەرکدار بکا کە گوێڕایەڵی قانوون بین، سەرەڕای وەیکە ئەو قانوونە زۆریش نە ئەخلاقی بێ ونە دڵخواز .ڕەنگبێ ئەو سەردەمەش بێ، کاتێک بێ عەداڵەتی قانوونێکی دزێو تەحەممول ناکرێ وبۆیەشە پاڕڵمانی ئوروپا، بەغەیرە قانوونی دەزانێ،بەڵام ئەخلاقییە . وەک نموونەی ڕوون ، ئەو قانوونانەی کەلە باشوور بەر لە شەڕی ناوخۆیی کە لە شارۆمەندانی دەویست ئەو دیلە هەڵاتووانە بگرن و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکەنەوە . دین نموونەیەکی بەرچاوە :زۆرێک لە فەیلەسوفان  لە سەر ئەو باوەڕەن کە کەسێكی ئیماندار “مەزهەبی” دەتوانێ بە دوای دەستوورێک کە لەلایەن خوداوە پێیدراوە ،پرەنسیپی ئەخلاقی پێشیل بکا .یان مەزهەبییەکی ئاشتیخوازە ،دەتوانێ خۆی قانیع بکا کە خۆی لە چوونی سەربازی کە ئەرکی وڵاتپارێزی وەستۆیە بپارێزێ .بە نێو ئەخلاقی دینی وەک ئەخلاق دێتە ئەژمار و پاشان وەک پێناسە و کێیەتی .چواروومی پڕوپاگەندە کردن :پرەنسیپەکانی ئەخلاقی دەبێ بە ئاگاداری گشتی ڕابگەیێندرێ تا ببتە ڕێنمایەک بۆ هەڵسوکەوتی ئێمە .بڵاوۆکە وپڕۆپاگەندە لە پێویستییەکانە چونکوو ئێمە کاتێک دەتوانین کەلک لە پرەنسیپەکان وەرگرین کە ڕەفتارەکان بنووسین ، بە گوێی خەڵكیان دابدەین و هاندەری کردەوەی چاک بین و سەرکۆنەی کردەوەی خەراپمان کردبێ .ئەگەر ئەو زانیارییانە بە نهێنی بمێننەوە کاردانەوەی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە . پێنجەمینیان کردەوەیە : پرەنسیپێکی ئەخلاقی دەبێ بۆ پێکگرتن”هەڵسەنگاندن”ببێ ،بەومانایە کە بکرێ بەڕێوەی بەری و نابێ ئاسەواری قورسی دەروونیمان بخاتە سەر، کاتێک ڕەچاویان دەکەین . جان راوێلزی فەیلەسوف دەڵێ “تەعەهوودی خۆپێوە ماندوو کردن” وەک پرەنسیپێکی ئیدەئال دەتوانێ ببتە هۆی دەستەبەرکردنی لانیکەمی ئەخلاق .ئەوە دەتوانێ جێی بەختەوەری بێ کە ئەخلاقمەندی چاوەڕوانی ڕەفتاری خۆنەویستی زیاتر لە ئێمە دەکا ،بەڵام ئاکامی ئەوتۆ پرەنسیپگەلێک دەتوانێ خولقێنەری دڕدۆنگی ئەخلاقی یان هەستێکی قووڵی بێ گوناهی ئەخلاقی و بێلایەنییەکی چڕی ئەخلاقی دە ئینسانەکاندا بێ .دەئاکامدا زۆربەی سیستیمە ئەخلاقییەکان وەک بازنەیەکی تەنگی دەوری ئینسانی دەژمێردرێن .تەنانەت فەیلەسوفەکانی ئەخلاقی یش لە سەر ئەو پێنج خاڵە یەکدەنگ نین ،باس و قسە لێکردنیان، لانیکەم ئەو تێگەییشتنە گشتییانەمان لە مەڕ پرەنسیپەکانی ئەخلاقی بە دەستەوە دەدا .

بەستێنی نرخاندنی ئەخلاقی

لەو خاڵەدا ،ڕەنگبێ ئەخلاق بە پێی ئەو قانوونانە بێ کە دە پەیوەندی نێوان ئینسانەکاندا بەڕێوە دەچێ و بە پێی ڕەفتارێکی کە دەنوێندرێ ،دەنرخێندرێ . کە چی زۆر ئاڵۆزتر لەوەیە. بەڵام زۆربەی قەزاوەتەکان لە مەڕ ئەخلاق، بەگوێرەی ئەو خاڵانەی ژێرەوەیە کە هەڵدەسەنگێندرێ :١- هەڵوێست،٢- ئاکام ،٣- کەسایەتیی،٤- مەبەست.

لێرە سەرلەنوێ لە هەموو باسەکان بە وردی دە بەشەکانی دواتردا لێیاندەکۆڵدرێتەوە ،بەڵام سرنجێک لێرە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ .

(ئیزن بدەن لێرە بەسەرهاتی “کیتی گێنۆس”بە کەمێک ئاڵوگۆڕ دە ڕووداوەکەدا بێنینەوە گۆڕێ .ئەوە پیاوێک لە بەر ماڵی ژنێک هێرش دەکاتە سەر ئەو ژنە و دەیەوێ بیکوژێ . جیرانێکی بەرپرس گوێی لە قیژەی ئەو ژنە دەبێ و پۆلیس ئاگادار دەکا و لە پەنجەرەشەوە دەنگی کابرای هێرشکار دەدا،”هۆی ملت بشکێنە بڕۆ ” کابرا بە سەرسووڕماوی دەست لە کۆڵ ژنەکە دەکاتەوە و لە ترسان ڕادەکا بەڵام لەو بەری شەقامەکە  پۆلیس دەستی وێیڕادەگا و قۆڵبەستی دەکا) .

کردەوە

شێوەیەکی نرخاندنی ئەخلاقی ئەو رووداوە ئەوەیەکە، کە ڕەفتاری کابرای هێرشکار و هەڵوێستی جیرانە بەرپرسەکە ،بدەینە بەر لێکۆڵینەوە . کاری هێرشکارەکە هەڵە بوو، بەڵام کاری جیرانەکە درووست . وشەی “درووست ” جاری وایە دوو مانا وەخۆدەگرێ ،یەکیان بە مانای “فەڕز ” دێ واتە کردەوەی بە جێ . بەڵام دەشتوانێ بە مانای “ڕەوا”ش بێ واتەکردەوەی ئیزن پێدراو یان “باشە کە شتێکی ئاوا بکرێ”. ئەغڵەب فەیلەسوفان وشەی “درووست “بە مانای “ڕەوا ،ئیزن پێدراو ” تاریف دەکەن، تەنانەت دە باسێکی وەک “فەڕز ، واجب ” چییە دا ، کارێکی بە جێ ،ئەو کردەوەیە کە ئەتۆ دەتوانێ ئەنجامی بدەی . کەدەتوانێ یان “ئا ” وەک فەڕز  یان “ب” وەک دڵخوازانە بێ.

(ئا)کارێکی فەڕز: ئەوەیە کە ئەخلاق پێت دەڵێ کە دەبێ بیکەی و تۆ ناتوانێ لە کردنی خۆت بدزێوە.

(ب) کارێکی دڵخوازانە: ئەوەیە کە کردنی نە فەڕزە ونە هەڵە ،ئەرکی تۆش نییە کە ئەنجامی بدەی ئەگەر نەشیکەی تووشی هیچ هەڵەیەک نەبووی.

کاری هەڵە ئەوەیە کە تۆ نەکردنی دەبێ بە ئەرکی خۆت دابنێی و خۆ لە کردنی بپارێزێ . کردەوەیەکە کە باشترە ئینسان نەیکا،ئیزنی کردنیشی نەدراوە. بۆ نموونە :ئەوەیکە ئەو کابرایە هێرشی کردە سەر ئەو ژنە، ڕوونە کە کردەوەیەکی هەڵە “قەدەغە “بوو.بە پێچەوانەوە، کاری جیرانەکە کە ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بوو، ڕوونە کە کارێکی درووست و فەڕز بوو.

بەڵام ،وادیارە کارەکە نە فەڕز بووە ونە هەڵە .بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە  تۆ کۆرسێک لە مێژووی هونەر یان ئەدەبییاتی ئینگلیسی هەلبژێری کە بیخوێنی یان بە هەرقەڵەمێک نامەیەک، بنووسی وادیارە لە ڕوانگە ئەخلاقییەوە بێلایەنییە یان ئیزن دراوە .بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە تۆ گوێ لە موسیقی ڕۆک یان کلاسیک دەگرێ ،وادیارە لە ڕوانگە ئەخلاقییەوە جێی بیر لێکردنەوەیە ،گوێگرتن لە هەرتکیان ئازادە و ئیزنی دراوە. وهیچ فەڕزیش نییە . بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە تۆ ژن دێنێ یان سەڵتە دەژی ،وادیارە هەڵوێستێکی گرینگە کە دەتەوی چلۆن بژی . ئەو هەڵوێستەی لە سەری ساغدەبییەوە لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە یان بێلایەنی یە یان دەڵخوازانەیە . لە ماوەی تەواوی ئەو ڕووداوانەی وەک “ئیزدیواج دەکەی ،یان ناکەی دەردەکەوێ، فەڕزە یان هەڵەیە بەڵام ئیزن پێدراوە .دە هەرێمی ئیزن پێدراواندا تێگەییشتنێکی بەرین ،یان کردەوەگەلێکی زۆر مرۆڤدۆستانە و خۆبەخشانە هەیە. ئەوکارانە نە پێویستن نە فەرزن بەڵام ،سنووری حوکم و ویستی ئەخلاق ،دەبەزێنن واتە “لەسەرووی هاواری ویژدان”ه . بۆ نموونە ،ئەو جیرانە بەرپرسە چووبا دەرێ دەگەڵ هێرشکارەکە دەستەویێخەبوایە مەترسییەکی زیاتری گیانی بۆ خۆی دەکرێ کە هیچ ئەرکێکی ئەخلاقیش نەبوو ،لە جیاتی ئەوەیکە هەر لە پەنجەرەوە دەنگی هێرشکارەکەی دا ،عەینی شتە کە ئینسان لە سەری فەرز بکرێ کە ئەندامێکی لەشی بە مەبەستی ڕزگار کردنی کەسێک لە مردن و تەنگانەدا پێشکیش بەوبکا . ئەرکی تۆ نییە کە بچی ماشێنەکەی خۆتی بۆ بفرۆشی، جگە لەوەیکە دە یارمەتی کردن بەواندا خۆت داماو دەکەی هیچ دیکەی بۆ تۆ تێدا نابێ .سەرجەم سیستیمی ئەوشێوە هەڵسوکەوتانە بریتین لە :ئا-هەڵوێستی درووست “ئیزن پێدراو ” ب-هەڵوێستی فەڕز،پ- هەڵوێستی دڵخوازانە ،ج- هەڵوێستی بێلایەنانە ،د- خۆ قوربانی کردنی ،چ- هەڵوێستی هەڵە”قەدەغە کراو” .

تێئۆرییەکی گرینگ لە مەڕ ئەخلاق هەیە،کە پێداگری لە سەرچۆنیەتی کردەوە دەکا بە نێوی “دێئۆنیسم ” کە وشەیەکی یونانییە بە واتای “ئەرکناسی “. ئەوتێئۆرییە لە شتێک دەدوێ بە نێوی جەوهەر یان زات، کە دە ناخی کردەوەی درووست یان باش دا هەیە، کە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئینسانەکان لە سەر قەول وبەڵێنی و ڕاستوێژی خۆیان ڕابوەستن ،و هەروەها دە ناخی درۆزنی وچەپەڵکاریشدا هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئینسانەکان لەسەر قەول و بەڵێنەکانیان سوور نەبن .پرەنسیپەکانی کلاسیکی ئەخلاقی خاوەن دە خاڵە و قانوونی زێڕینە ،کە پێشەوا ونوێنەری ئەو دێئۆنیسمە دە چەند دەیەی ڕابردوو دا “ئێمانۆئێل کانت(١٧٢٤-١٨٠٤” بووە کە پارێزەری بەرچاو وسەرەکی ئەو پرەنسیپە ئەخلاقییە بوو کە بە  “ئەمری موتڵەق “ناسراوە. قانوونێک کە بەڕێوەی دەبەی، حەول بدە کە بکرێتە قانوونێكی گشتی بۆ نموونە کانت دەڵێ “قەت بەڵێنی خۆت مەشکێنە ” یان “قەت خۆت مەکوژە ” هاوبەشی ناوەرۆکی تەواوی ئەو پرەنسیپە ئەخلاقییانە لە شتێک دەدوێن کە ناوهاخن و جەوهەری ئەخلاقە کە  دەڵێ ، رەفتارو کردەوەت درووست بێ و خۆ لەکردەوەی خەراپ ودزێوە بپارێزە .

ئاکامەکان

شێوەیەکی دیکەی هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی هەلومەرجان ،ئەوەیە کە ئاکامی کردەوەکان لێکبدەینەوە .ئەگەر ئاکامی هەڵسوکەوتەکان ئەرێنی بن ئەوە کارەکانمان درووستە ،ئەگەر نەرێنی بن ئەوە تووشی هەڵە بووین. بۆ نموونە ، ئاکامی هێرشکارەکە بێنینە بەرچاو ،لانیکەم لە باری فیزیکییەوە ژنەکەی بریندار دەکرد و لە باری ڕووحیشەوە هەم ژنەکە و هەم جیرانەکانی دەپەشۆکاند .بەڵام ئەگەر بتوانێ بیکوژێ لەڕوانگەی ئێحساسییەوە هەم ژیانی ژنەکە و هەم ژیانی بنەماڵەکەی  وهەم ژیانی کەس وکار و دۆستانی ڕەنگبێ تا دوایین هەناسەی ژیانیانی شێواندووە، باشە دەستکەوتی ئەو لەو کردەوەیە چییە ؟تەنیا چەند خولەک ڕاحەتی سادیستییانەیە.دە تەواوی ماوەی دوای ئەوکارەساتە ،هەستی ویژدانێكی نیگەران ونەرینییانە بە تەواوی ژیانییەوە دەردەکەوێ، هەر بۆیەشە کە کارەکەی هەڵەبوو .بەڵام ئاکامی بەرپرسیارەتی ئەو جیرانە کە پۆلیسی ئاگادار کردەوە و لە پەنجەرەوەش دەنگی هێرشکارەکەی دا  “هۆی ملت بشکێنە برۆ”،چونکوو هێرشکارەکەی دەترساند ،ئازارێک کە بە ژنەکە دەگەییشت زۆر زۆر کەمتر دەبوو . باشە ئەو جیرانە چ زەرەرێکی لێکەوتووە کە ئەو کارەی کردووە ؟ تەنیا ڕەنگبێ چەند خولەک هەستی بە ترس کردبێ ،بەڵام دە تەواوی ماوەی دوای ئەو کارەساتەدا هەستی ویژدانێکی ڕاحەتی دەبێ هەر بۆیەشە کاری درووست دەبێ بیکەی .تێئۆرییەکانی ئەخلاقی کە لێی ورد دەبییەوە ،بەر لە هەموو شتێک ئاکامی ڕاحەتی یان ناڕەحەتی ویژدان بۆ ڕازی کردنی ئەخلاق ،پێیدەڵێن “ئەخلاقی غایب “teleologiska etik” کە لە وشەیەی telos یونانییەوە بە مانای *مەبەستمەند “،هاتووە .ناسراوترین تێئۆری لەمەر ئەخلاق “utilitarism” واتە (ڕەسەنمەندی ) یە . کە لەلایەن جێری بێنتهام (١٧٤٨- ١٨٣٢) و جان ستوارت میل ( ١٨٠٦- ١٨٧٣) کە دەو تێئۆرییەدا بە ئەرکی ئینسانان دادەنێن کە دە تەواوی ژیانیاندا هەڵسوکەوتێک بکەن ،کە دەستکەوت و ئاکامەکانی ئەوپەڕی بەرژەوەندی بۆ ئێنسان و ئینسانییەتی لەدووبێ . میل دەڵێ “هەڵسوکەوتێک درووستە کە هاندەر و پێشخەرەوەی ڕزگاری مرۆڤایەتییە ،هەڵسوکەوتێک هەڵەیە کە بە پێچەوانەوە هاندەر و دواخەرەوەی ڕزگاری مرۆڤایەتییە “.

کەسایەتی

هێندێک تێئۆری ئەخلاق، پێداگری لە سەر کەسایەتی و زاتی هەڵسوکەوتەکان و بڕێکیشیان لە سەر پەرەنسیپی لە مەر ئاکامی هەڵسوکەوتەکان دەکەن ،تێئۆری دیکەش هەن کە پێداگریان لە سەرکەسایەتی یان تەقوایە. لە نموونەی ئێمەدا هێرشکارەکە کەسایەتییەکی خەراپ ودزێوی تایبەت بە خۆی هەیە واتە “قین و نەفرەت ” کە ئەغڵەب بە ڕوانینی ئەو لە مەر ژیان، ڕەش دادەگەڕی کە بەستێنێ ئامادەکاری ئەو بۆ بەڕێوەبردنی ئەوتۆ کارەسات و جینایەتێک دەڕەخسێنێ . هێرشکارەکە بە گشتی ئینسانێکی دزێوو دڵڕەقە ،چونکوو ئەو خاوەن ئەوتۆ کەسایەتییەکی نەفرەت هەڵخڕێنەر وبێزارییە . بەڵام لایەنی دیکە واتە ئەو جیرانە بەرپرسە،خاوەن کەسایەتییەکی باش کە خوازیاری ژیان و خۆشەویستی یە، کە بە گوێرەی ناخێکی ئینسانییەوە دەگەڵ خەڵک دەجووڵێتەوە ویارمەتیدەری ئەوکەسانەیە کە پێویستیان بەیارمەتی هەیە . دەئاکامدا جیرانەکە ئینسانێکی باشە و سەلماندوویە کە تا چ ڕادە خاوەن تەقوا و خاوەن تایبەتمەندی ڕەسەنە . فەیلەسوفەکانی ئەخلاقی بەو تایبەتمەندییە باشانە دەلێین “تەقوا و مەزنایەتی” و بە تایبەتمەندییەکانی خەراپ دەڵێین “دزێوی وچرووکی” سەرجەم تێئۆرییەکانی ئەخلاق بە گوێرەی ئەو بۆچوونە پەرەیان هەستاندووە و پێیان دەڵێن تێئۆری مەزنایەتی و تەقوا . نوێنەرایەتی ئەو تێئۆرییە کلاسیکەی تەقوا و مەزنایەتی وەستۆی ئەرەستوو دە ساڵەکانی”٣٨٤_٣٢٢” بەر لە زایینی بووە .پاراستنی کەسایەتی تەقوا و مەزنایەتی لە پێداویستییەکانی ژیانە تا ئینسان مەتمانە، لای  گەشە بکا وبتوانی شێلگیرانە سەقامگیری هەڵسوکەوتێکی درووست و ئینسانی دە هەموو بوارەکاندا دەستەبەر بکا. تەنانەت زۆر گرینگە ئەگەر بتوانێ تا ئەو جێگایە کە دە توانایی دایە، وەک ڕێنماو یارمەتی بۆ کەسایەتی ئێمە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی نییەتی باش و خێرۆمەندانە کەلکیان لێوەربگیرێ .زۆربەی ئینسانان دەزانن کە دەغەڵکاری ، چەواشەکاری،نێو ونەتکە لێدان ،یان زۆر خواردنەوەی ئاڵکۆڵ و خواردن، کارێکی خەراپە ونادرووست ،بەڵام دەیکەن کە چی لە کردنی کارێکی درووست دەستەوەستانن . ئینسانی خاوەن تەقوا کاری درووست، ڕەنگبێ بێوەیکە ئاگاداری  بێ بیکا، بەڵام چونکوو گوێڕایەڵی ئەخلاق بووە، دەیکا .

ئامانج

دەئاکامدا دەتوانرێ چلۆنایەتی ئەخلاقی لە ڕێگای توێژینەوەی ئامانجی خەڵک بۆتێکەڵاویان هەڵبسەنگێندرێ  .هێرشکارەکە وادیارە دەمارگرژایەتییەک دەکار دەکا و ژنەکە دەکوژێ ،جیرانەکە وادیارە توانیوێتی هێرشکارەکە بترسێنێ و بۆتە هۆی یارمەتی ،کە ژنە لە کوشتن ڕزگار بێ . د ەکردەوەدا هەموو سیستیمێکی ئەخلاقی گرینگایەتییان دە ئامانجەکانیاندایە .بۆ لێکدانەوە وتویژینەوەی تێر وتەسەلی هەر چەشنە هەڵسوکەوتێک واباشە،مەبەست و ئامانجی ئەو کەسە لەبەرچاو بگیرێن . بە ڕواڵەت ڕەنگبێ دوو شێوە هەڵسوکەوت وەک یەک بنوێنن ،بەڵام یەکیان بۆلۆمە ببێ و ئەوی دیکەیان بۆ لێبووردن . وای دابنێن کە یووان پاڵ بە ماریاوە دەنێ و لەبەرزاییەکەوە بەری دەداتەوە و ماریا لاقی دەشکێ .دە ڕووداوی “ئا”دا ئەو تووڕەیە و مەبەستی ئەوەیەکە سەدەمە بە ماریا بگەیێنێ  ،بەڵام دە ڕووداوی”ب” دا ئەو دەبینێ چەقۆیەک بەرەو ماریا فڕێدراوە ولەوانەیە وێکەوێ و دەیەوێ ژیانی ماریا لە مەترسی ڕزگار بکا . دە ڕووداوی “ئا” دا بە ڕوونی دیارە کە تووشی تاوان بووە هاوکات دە ڕووداوی ‘ب”دا کارێکی درووستی کردووە ، بە گوێرەی شرۆڤەیەکی چڕی ئەخلاقی لە سەر هەر کام لەو ڕووداوانەدا ، نییەت وەک فاکتۆرێک دەو پەیوەندییەدا لەبەرچاو دەگیرێ .

ئاکام و دەستکەوت

دەستەبەر کردنی زانیاری لە مەر ئەخلاق کارتێکەرییەکی زۆری ئەرێنی بە سەر هەڵسوکەتەکانمانە دەبێ . دەتوانی دەمارگرژی و دووگماتیزم دەست لە یێخەمان بکاتەوە.دەتوانێ سیستیمێک دە ئێمەدا بگوورێنێ کە ببێتە چاوساغ بۆ قەزاوەتەکانمان لە مەڕ دەور وبەرمان و ڕوانگەی ئەخلاقیمان کۆوەتر بکا، تا ئێمە بتوانین لەمەر پرسیارەکان ڕوونتر و بە مەتمانەیەکی زیاترەوە گرفتە ئەخلاقییەکان چارە سەر بکەین . دەتوانێ یارمەتیدەر بێ کە ئێمە زەینمان ڕوون بێتەوە کە چلۆن پرەنسیپەکانمان و نرخاندنەکانمان دە گەڵ یەکتر دە پەیوەندیدان و لەوەش زیاتر ڕێنمایەکە کە فێرمان دەکا چلۆن بژین . با ئێستا بگەرێینەوە سەر پرسیارەکەمان کە لە سەرەتای ئەو بەشەدا هاتبوو وڵامێکی باشتری بدەینەوە . ئەو شێوە ئەخلاقە چییە ،و بۆچی ئێمە پێوستیمان پێیەتی ؟ ئەخلاق واتە دۆزینەوەی قانوونگەلێک کە ژیانی باشتری مرۆڤایەتی لێدەکەوێتەوە کە دە پێنچ پرەنسیپی ئەخلاقی وەک :١- ڕەوابوون ،٢-قابیل بە جیهانی بوون ،٣-زاڵبوون”مسەلەت بوون | ،٤- پڕۆپاگەندەکردن ،٥- بەکەلک بوون .دا کۆکراوەتەوە. بە بێ ئەخلاق ئێمە خێر نادەینەوە . چاکە چییە و من چۆنی پێبزانم ؟ چاکە وەک پرس ،چاکە دە خزمەت مرۆڤایەتیی دا، دە سەرکەوتووییدا ،دەکەلکوەرگرتنی لێهاتووییەکاندا وهتد …. . دابین کردنی پێداویستییەکانی ئینسانان بەیارمەتی وەرگرتن لەوپەری توانایی ولێهاتووییەکانمان ،بە بێ لەبەرچاوگرتن کە  چ هەڵوێستێک دەگرین ،ئەرکی ئەخلاقییە .

ئەرێ ویستی من ئەویە کە ببمە ئینسانیكی خاوەن ئەخلاق ؟ بەڵێ ،لە کۆمەلگا و دە درێژایی ژیاندا ،چونکوو ئەخلاق ئەوەیە کەقانوون لەبەرچاو دەگرێ بە مەبەستی یارمەتی بە هەمووان و دە تەواوی ئەو ماوەیەشدا درێژەدەری ئەو ڕەوتەیە . چاکە بۆ تۆ باشە لانیکەم دە هەموو کاتیکدا ، ئەگەر ئێمە لە سەر ئەو باوەڕە بین کە ئەخلاق لە سەرووی هەموو شتێکە و منداڵان دەبێ بەو باوەڕەوە تەربییەت بکەین کە ئەگەر ئەخلاق پێشێل بکەن ناسەرکەتوون و هەست بەوە دەکەن کە تووشی هەڵە بوون. بەو مانایە کە ئەخلاق بکەینە ڕەوت و نەریتێکی نێو نەتەوەیی تەزمینی  ئەوە هەیە کە ئەگەر تۆ لەبەر چاوی نەگری ئەو کەمتەرخەمییە تۆش دەگرێتەوە .

پەیوەندی نێوان دین و ئەخلاق چییە ؟ دین لە سەر وەحی ،و ئەخلاق لە سەر عەقڵ بنیاد نراون ،ئەگەر بمانەوێ پەیوەندی ئەو جووتە پێکبگرین . بەڵام دین دەتوانێ هاندرێکی بەڵاوە بێ بۆ ژیانێكی بە ئەخلاق بۆ ئەو کەسانە کە لە سەر ئەو باوەڕەن کە خودا ئاگاداری هەموو ئەوکردەوانەن کە ئێمە تووشی دەبین  ودەیانبینێ و ڕۆژی خۆی لە مەڕ هەر کام لە کردەوەکانمان قەزاوەتیان لە سەر دەکا.

پەیوەندی نێوان ئەخلاق و پێکهاتەی حقووقی چییە ؟ ئەخلاق و قانوون واباشە زۆر لە یەکتر نیزیک بن ،و ئەخلاق دەبێ بنەمای قانوون بێ ،بەڵام دەتوانێ قانوونەکان هەم ناعادڵانە بن و هەم غەیرە ئەخلاقی ولە ڕوانگەی حقوقییەوە نەکرێ بەڕێوە بچن  .قانوون ساویلکەترە لە ئەخلاق بۆ پێکگرتن و هەڵسەنگاندنی نییەتەکان و مەبەستەکان . ئەتۆ دەتوانی بە مەبەست و نییەت ئینسانێکی دزێو بێ ،بەڵام مادام تووشی هیچ کردەوەیەکی نالەبار نەبووی لە ڕوانگەی حقووقییەوە بێ تاوانی . پەیوەندی نێوان ئەخلاق و نەریت چییە ؟ نەریت و عادەت بریتییە لە کۆگایەکی فەرهەنگی ،بەڵام ئەغڵەب لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە بێلایەنە ودەشتوانێ لە باری فەرهەنگییەوە پەرە بستێنێ ،دە فەرهەنگی ئێمەدا بە کەوچک و چەنگاڵ نانی دەخۆن  بەڵام فەرهەنگێش هەیە کە بە پووشکە یان بە دەستی نان دەخۆن کە هیچ کەمایسییەکەی فەرهەنگییان پێوەدیار نییە .

+ posts