سەمیر عوبەید
ئیسرائیل ڕاستییەکانی سەبارەت بە (تۆم باراک) وت.. ئاماژەکانی دەستپێکی جەنگی (قرقیسیا) دەردەکەون.
ئیسرائیل (تۆم باراک – ڕێویی عەرەب) تۆمەتبار دەکات بەوەی متمانەیەکی لەڕادەبەدەری بە ئەردۆغان بەخشیوە و ڕووپۆشێکی سیاسی لە کۆشکی سپییەوە بۆ دابین کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئێستا. (کۆتایی هەواڵ).
پێشتر لەسەر مێژووی تۆم باراک ئاماژەی ورد له سەرچاوەی
https://www.kurdia.net/archives/10858
کراوە.
تۆم باراک بازرگانێکی خانووبەرەیە. پێشتر لە ئەمریکا دەستگیرکراوە و چەندین دۆسیەی فێڵکردنی باج و یاسایی لەسەرە، بەڵام هاوڕێیەکی نزیکی ترەمپە. هەروەها یەکێک بوو لە نزیکەکانی (جێفری ئێپستاین)ی خاوەن دوورگەی بەناوبانگی لەڕێ لادانی سێکسی منداڵان و ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان؛ ناوی تۆم باراک سەدان جار لە بەڵگەنامەکانی ئێپستایندا هاتووە.
ئەم کەسە خەونی ئەوەیە ببێتە (کیسینجەر)ێکی نوێ یان (زبیگنیو برێژینسکی) لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو یەکێکە لە دژەکان بەرامبەر ڕێککەوتنی (سایکس پیکۆ) و هەوڵدەدات ببێتە جێگرەوەی وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیای ئەو کاتە و ناوچەکە بەپێی خەیاڵی خۆی دابەش بکات. بێگومان ڕقێکی زۆری لە کورد و ڕژێمە پاشایەتی و خێزانییەکانی کەنداو هەیە. خاوەنی پڕۆژەی لکاندنی لوبنانە بە سووریا، و پڕۆژەی ئەوەی کە عێراق لە ڕووی ئابووری، دارایی و لۆجستییەوە بخاتە خزمەت ئەردۆغان و (جەولانی)، هەروەها دەیەوێت “شەرع” ببێتە ڕێبەری سووریا و عێراق پێکەوە!
نهێنی پەیوەستبوونی بە ئەردۆغان و شەرعەوە ئەوەیە کە ئەوان ئارەزوو و حەزە تایبەتەکانیان ناسیوە و ئەوەی ویستوویەتی بۆیان دابین کردووە (بوونەتە دەڵاڵ بۆ تۆم باراک)، لە بەرامبەردا ئەو بەڵێنی پێداون خەونە سیاسی و فراوانخوازییەکانیان بۆ بەدی بهێنێت.
بەڵام تۆم باراک نەیارێکی سەرسەختی هەیە کە ئەویش (ڕۆبیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە، کە نزیکە لە ئیسرائیل و لۆبی جوولەکە. ڕۆبیۆ حەزی بە تۆم باراک نییە و پێشتر لە پۆستی باڵیۆزی تورکیا و بەڕێوەبەری دۆسیەی سووریا لایبردبوو، بەڵام ترەمپ گەڕاندیەوە و دۆسیەی عێراقیشی پێسپارد، دوای ئەوەی (مارک ساڤایا)ی مێردمنداڵ و نەشارەزای لە سیاسەت لادا.
ئیسرائیل ئاگاداری ئەو خزمەتە “تایبەتانە”یە کە ئەردۆغان و شەرع پێشکەش بە تۆم باراکی دەکەن. ئاگاداری پشکەکانی نەوت، پارە، گرێبەست و بازرگانییەکانە. ئەمەش وایکردووە ئەردۆغان لە ترەمپ نزیک بێتەوە، بۆیە ئیسرائیل زۆر بە گومانە لێی (پێمان وانییە تۆم باراک بۆ ماوەیەکی درێژ لە پۆستەکەیدا لە تورکیا بمێنێتەوە).
تورکیا و ئەردۆغان لە سووریا یاری بە ئاگر دەکەن. ئەردۆغان هەوڵدەدات پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترەمپ بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و ببێتە جێگرەوەی ئێران و هەژموونی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت. ئیسرائیل کە هاوپەیمانی نەیارەکانی تورکیایە (یۆنان، قوبرس، ئیمارات و هیندستان)، هەرگیز ڕێگە بەمە نادات. هەر شەڕێک لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا ناوچەکە دەسوتێنێت و چەندین دۆسیە دژی ئەردۆغان دەکرێنەوە، گرنگترینیان:
دۆسیەی قوبرسی تورکی دەکرێتەوە و یۆنان و قوبرسی یۆنانی هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدەن، بەتایبەت کە ئەندامی ناتۆن و ئەوروپا حەزی بە تورکیا نییە.
دۆسیەی ململانێی دەریایی لەگەڵ یۆنان دەکرێتەوە و میسریش دێتە ناو بابەتەکە بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ یۆنان.
دۆسیەی نێودەوڵەتی (کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان) لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە دەکرێتەوە (کە تێیدا نزیکەی ملیۆن ونیوێک ئەرمەنی تیاچوون).
دۆسیەی کورد دووبارە دەکرێتەوە و ئەردۆغان خۆی لە ناوەڕاستی ئاگرێکی ناوخۆییدا دەبینێتەوە کە بە پاڵپشتی ئیسرائیل دەبێت.
دۆسیەی دەستێوەردانە نایاساییەکانی لە لیبیا، سووریا و عێراق و ئەو میلیشیایانەی چاندوونی، لەگەڵ داگیرکردنی خاکی ئەو وڵاتانە.
دۆسیەی داعش و تیرۆر؛ کە چۆن تورکیای کردە وێستگەی هەزاران تیرۆریست بۆ عێراق و سووریا و ئەوروپا.
چەندین دۆسیەی تری ئامادەکراو.
لە ئەنجامدا ململانێیەکی هەرێمی گەورە ڕوودەدات کە جوگرافیا، دیمۆگرافیا و سنوورەکانی ناوچەکە دەگۆڕێت. تورکیا خۆی لە ناو پڕۆژەی دابەشبوون و پارچەپارچەبوون و لەدایکبوونی دەوڵەتی نوێدا دەبینێتەوە.
هەشتەم: لەو کاتەدا ڕووداو یان جەنگی (قرقیسیا) کە لە پێشبینییەکان و کتێبە ئایینییەکاندا هاتووە، بەدی دێت. بۆ ئەم بابەتە دەگەڕێینەوە.
سەرچاوەکان
پلانی تورکیا دژی ئیسرائیل
تۆم باراک و ئاشکرابوونی تۆڕی قاچاقکردنی منداڵانی کورد و تورکیا بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
- کودکان بیگناه خردسالِ زندانی، در زندانِ اوین - 09/22/2026
- ڕەمز - 09/16/2026
- کورد باوکی نییە - 09/13/2026
