ئەڤین عەزیز
وەزارەتی پەروەردە گەورەترین هەڕەشەی سەر ئاسایشی نەتەوەیی
دەبێ وەزارەتی پەروەردە بکرێتە پەروەردەیەکی حکومی نیشتیمانی و لە دەستی یەکەی تایبەت دەربهێنرێ چونکە زۆربەی ئەم یەکە تایبەتانە سەر بە دەزگای سیخوری ئەقلیمی و نێودەوڵەتین بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد، ، ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێ گەورەترین مەترسی سەر ئاسایشی نەتەوەییە کە دەزگای سیخوری ئەقلیمی و نێودەوڵەتی منداڵەکانی ئێمە پەروەردە دەکەن وەک تاکێکی ترسەنۆک و ژێردەستەی خۆیان، هیچ حکومەتێک نیە لە دنیادا ڕێگە بەو بیروباوەڕانە بدات کە دژی مێژووی نەتەوەو نیشتیمانیەتی، کە زمان و شوناسی بسڕێتەوە بۆ نەتەوە داگیرکەرکانی وڵاتەکەی؟ ئیسلامی سیاسی بە هاوکاری دەزگای سیخوری خوێندگای بۆ منداڵانی نیشتیمان کردۆتەوە بۆ سڕینەوە و لێدان لە کلتور و زمان و مێژووی کورد.
ئێوە بینیوتاتە لەناو ئیسرائیل مێژووی بونی زمانی عەرەبی بخوێنرێ ؟ بینیوتانە ئەرمەنی مێژووی تورکی مەنگۆلی و زمانەکەیان بە منداڵانی نیشتیمانیان بڵێنەوە؟ یۆنانی تورکی دەخوێنن بە ناوی ئازادیەوە؟ لە چ وڵاتێکی عەرەبی زمان و مێژووی کورد بە ناوی پێشکەوتن و ئازادیەوە دەخوێنرێ؟ خودی حکومەتی عراقی فیدراڵ چەند ناوچەی تعریب کردووە و خويبدنگا کوردیەکانی داخستووە؟ دوا قوتابخانەی کوردی لە خانقین قفڵ دا لە پایزی ساڵی پار! لە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی زمانی ئینگلیزی زمانی یەکەم نیە، لە فەرەنسا نەک خوێندگا تەنانەت یەک لیستی خواردنی چێشتخانەیەک بە ئینگلیزی پەیدا ناکەی، کە وەک گەشتیار دەچی بە ئینگلیزی قسە بکەی وەڵامت نادەنەوە، لەبەر ئەوەی ئاسایشی نیشتیمانیان دەپارێزن و نایفرۆشن و خۆیان بچوک ناکەنەوە بۆ نەتەوەکانی تر، ئەمە یەکەی بنەمایی سیاسەتە کە حکومەتی کوردی ئەلف بای نازانێ، دەکرێ پسۆرەکانی وەزارەتی پەروەردە پێمان بڵێن ئەم مۆدێلی پەروەردەیان لە کوێوە هێناوە کە نەوەکانی وڵاتەکەیان بە دەزگای سیخوری ئەقلیمی و نێودەوڵەتی دەفرۆشن؟ ئێوە هیچ ئاگایتان لەسەر سیستەمی پەروەردەو گرێدراوی بە ئاسایشی نیشتیمانیەوە، گەر ئێوە ئەو ئاگاییەتان هەبوایە نەوەی ئایندە و منداڵانی نیشتیمانتان بە دوژمن نەدەبەخشی بۆمانی پەروەردەی بکەن ، خوێندن نەدەکرا بە پارە و دابەش نەدەکرا لە نێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند. ئەمە گەورەترین تاوانی نیشتیمانیە چونکە لێدانە لە شوناس و زمان و مێژوو کلتوری کوردی. دەبێ ناوی یەک بەیەکتان بکرێتە ناو لاپەرەکابی خیانەتی نەتەوەیی،
پرسیاری ئەوەی کە بۆ گەنجی باشور ئینتمای نەتەوەی و نیشتیمانی نیە هۆکارەکەی بازرگانی ئێوەیە ئاسایشی نەتەوەیمانەوە کە دەچێتە چوارچێوەی خیانەت و جاشایەتی، دەبێ
١- خوێندن بە خۆراییی بێ وەک سەردەمی سەدام و دەبێ پەروەردە حکومی بێت نەک یەکەی تایبەت
٢- دەبێ پلانی پەروەردەی بۆ هەموو ئاستەکانی خوێندن لەلایەن حکومەتی نیشتیمانیەوە بێ و چاودێری بکرێ.
٣- دەبێ لە هەموو خوێندنگان زمانی کوردی زمانی یەکەم و سەرەکی بێ، منداڵ تا ئاستی یەکی ناوەندی دەبێ هەموو وانەکان بە کوردی بخوێنێ بە یەک دنیا هۆکاری زانستی و سیاسی
٤- دەبێ هەموو خوێندگاکانی کە بە زمانەکانی تر هەن دابخرێن یان زمان و مێژووی کورد سەرەکی بی نەک ئینگلیزی و تورکی و عەرەبی و فارسی.
بەردەوام دەبین لە سنوردانان بۆ هەموو ئەوانەی بە پلانی دوژمن لە ئاسایشی نەتەوەیمان دەدەن.
ئەڤین عەزیز/ لێکۆڵەر
- گۆڕینی چاوەڕوانی بۆ دەستپێشخەری - 06/01/2026
- وەزارەتی پەروەردە و ئاسایشی نەتەوەیی - 05/31/2026
- راجر اسکروتن در دفاع از «سنت» - 05/30/2026
