خەیانەتی داڕێژراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کوردان

نووسەر: Sett J.Frantzman
وەرگێر بە فارسی : پژواک کوکەبیان
وەرگێر بە کوردی : سمایل سابڵاغێ

هەرچی زیاتر لەسەر “خەیانەتی وڵاتە یەکگرتووەکان بە کوردان” دەخوێنمەوە، پێموا نییە کە ئەوە خەیانەتێک بێ. پێموایە ساڵی ڕابردوو گێچەڵ و بەرنامەیەکی حیساب بۆکراو لەلایەن پۆپپئو و جێمز جێفر لە وەزاڕەتی کار وباری دەرەوەی ئەمریکا داڕێژرا بوو ومەبەستیش لەو، کۆتایی هێنان بە هاوکاری ئەمریکا دەگەڵ SDF بووە. بە جۆریک کە لقی کوردییەکەی SDFلە ناوچە کوردنشینییەکان تێک بشکێنن، تا ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتەیەکگرتووەکان بە چوونەدەرێی هێزەکانی عەرەبی نێوSDF بۆ ناوچەکانی عەرەبی ژێر کۆنتڕۆلی خەباتگێرانی غەیرە کوردی YPG(کە تەنیا بوونیان هەیە) بەرتەسک بکرێتەوە.
مەبەست ئەوە بوو کە وەک بەشێک لە خەباتگێڕانی دژ بە ئێران،تورکییە بکەنە بەرەیەکی دژ بە ئێران (کە وای لێنەهات).

بۆ بەرێوەبەردنی ئەو کارەش، دەبوو یەک میلیۆن کورد ئاوارە بکرێن ،تا جێبەجێ کردنی ئەو ژماره پەنابەران بۆ تورکییە مسۆگر بکرێ. دوایەش هێندێک لە سیاسەتوانانی ئەمریکا و یەکێتی ئوروپا بەو هەڵوێستە ڕازی و قەبووڵیانە ،چونکوو ئەو پڕۆژە دەتوانێ قەیرانی پەنابەران کە بۆتە ترس ودڵەڕاوکێی ئوروپا کەم ببێتەوە و هێزە پۆپۆلیستە ڕاسئاژووەکانیش کەم ببنەوە. سیاسەتوانان دەیانەویست جۆرێک پاکتاوی نەتەوەیی بە شێوەیەکی پاستۆڕیزە و بە نهێنی لە ژێر نێوی هەڵخڵەتێنەرانەی “ناوچەی ئەمن” و “بواری ئاشتی” کە زیاتر بە بۆمبارانی وشان لە ڕاگەیاندنەکانی ئینگلیسی زماندا ،بواری ڕەوانی پیلانەکەیان ڕەخساندبوو.

هێزەکانی ،SDF کە ئەمریکا یارمەتیدەر بوو بۆ سازکردن وپەرەپێدانیان، تا بتوانن ڕەقە بگرنەوە کە ١١،٠٠٠ قوربانی لە شەڕ دەگەڵ داعشی لێکەوتەوە،تا ڕادەی یەک بکرێگیراو و پاسەوانی داعشەگیراوەکان دابەزێندران. ئامانجی پێنتاگون لە ڕاهێنان و پەرەپێدانی نیزیکەی بە ١٠٠،٠٠٠شەڕڤانی SDF تەنیا بۆ کەلکوەرگرتن وەک پاڕیزەری”ئەمنییەتی ناوخۆیی” و ئاگالێ بوون، لەو داعشەگیراوانە بوو.

ئەو سیاسەتوانانەی ئەمریکا دوای ڕووداوەکانی کەرکووک و عەفرین بەو ئاکامە گەییشتن کە دەتوانن نیشتەجی ١٨٠،٠٠٠ کورد بگۆڕن و پاکتاو بکەن، بێوەیکە بیر وڕای گشتی جیهانی هیچ کاردانەوەیەک لە خۆی بنوێنێ. ئەوان توانیان لەژێر نێوی “ڕەواندنەوەی نیگەرانی ئەمنییەتی تورکییە ” SDF ڕازی بکەن کە ١٨٠،٠٠٠ کورد لە ئۆکتوبری ٢٠١٩ لە ماڵ و حاڵ و وڵاتی خۆیان ئاوارە بکەن و ئەو پڕۆژەیەش بە (دیاریکردنی بست بە بستی پێناسە تایبەتییەکانی ئەو شوێن و مەقەڕانەی SDF کە هەر خودی ئەمریکا لە سازکردنیاندا یارمەتیدەریان بوو، بۆ هێرشی فڕۆکەکانی تورکییە” تا بتوانێ تورکییە دەستی بە وبە قەولی خۆی “ناوچەی ئەمن” دابمەرزنێت کە مەبەستی بوو تەکمیل ببێ.

هەنگاوی ئەووەڵ کە جێبەجێ کرا، تورکییە ناوجەی ئەمنی بە دەست دێنێ و ١٨٠،٠٠٠ کورد تێدا چوون.
هەنگاوی دووهەم کە جێبەجێ کرا،SDF کرا بە بەکریگیراو و نیگەهبانی ئەندامانی گیراوی داعش.
هەنگاوی سێهەم، ئەمریکا تەنیا هاوپەیمانی لقی عەڕەبییەکەی SDF دەکا.
هەنگاوی چوارەم، ڕەخساندنی هەل بۆ هێرشی دواتری تورکییە و سڕینەوەی ٢٠٠،٠٠٠ کوردی تر.

هەر وەک چۆن YPG لە عەفرین ئیرادەی ئەمریکای جێبەجێ کرد، ئەمریکا لای خۆی ئاوای لێکداوەتەوە کە کوردەکان لە بەشی کوردستانی داگیرکراوی لەلایەن سوورییەوە بە شێنەیی پاکتاو بکا.
ئەمریکا لە ژانوییەی ساڵی ٢٠١٨دا بەڵێنی بە YPGدابوو کە ئێوە ئیزن بدەن تورکییە دەست بە سەر عەفرین دابگرێ ،ئێوە دەتوانن دەست بە سەر ڕۆژهەلاتی سوورییە دابگرن. ئێستاش ئەمریکا دەڵێ “تەنیا ئیزن بدەن تورکییە با چەند سەد هەزار کوردی تر بە شێوەیەکی پاستۆڕیزە پاکتاو بکا، تا ئێمە و ئێوە بتوانین درێژە بە هاوکارییەکەمان بدەین .
ئێستا ئەوپرسیارە دێتە گۆڕێ،کە کوردەکان چ کاتێ بەو  ڕاستییە دەزانن کە بە شێوەیەکی سیستیماتیک لەلایەن ئەمریکا،تورکییە،یەکێتی ئوروپا و SDFەوە خەریکن پاکتاو و نابوود دەکرێن؟

لە حالێکدا لە هەمبەر ئەوە SDF بۆ ڕازی ڕاگرتنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە نایانەوێ گیراوەکانی داعش لە وڵاتانی خۆیان وەریان بگرنەوە ،دەبێتە پاسەوان و نیگەهبانی ئەو گرتووانەی داعش .
ئەو سیاسەتە لە ڕوانگەی واشینگتۆن زۆر ژیرانە و وریایانەیە، کە میللەتێكی بێ دەسەڵات، کۆڵەواری، بێ دەرەتان وەک بەکرێگیراوێک لەکار بکا ، چەکداریان بکا تا لە جیاتی خۆی دەگەڵ تێرۆریستان بە شەڕیان بدا، پاشان بە هاوپەیمانی خۆی لە ناتۆدا ئیزن بدا کە بۆمبارانیان بکا، هاوکاتیش خەیالی ڕاحەت بێ کە ئەوان وەک زێندانوانی زیندانییەکانی ئێوە لەکاریان بکا، تا ئەو کاتە کە ئیتر پیویستییان پیان نابێ. هاوکاتیش ماڵ ومنداڵ و بنەماڵەکانیشیان تووشی کۆڕەو ئاوارە بکا، لە وڵاتی خۆیاندا دەریان بکا و کۆمەڵکوژیان بکا و پاکتاوی ڕەگەزیان بکا.
خەراپترین کارێکی کوردەکان لە سوورییە کردیان ،هاوپەیمانی کردن دەگەڵ ئەمریکا بوو، بێ هیچ لێکدانەوە ودەلیلێک لە ڕووداوی زیندانی کردنی داعشەکان ،هەموو لە ماڵ وحاڵی خۆیان ئاوار بوون.

ئەمریکا تەواوی کوردەکانی(SDF و ئەنە کەسە) لەکۆبوونەوەی ژنێڤ بێ بەری کردووە ،ئەوە نیشانی دا کە ئەمریکا دوایین ئامانجی لە ڕۆژهەلاتی سووریە پاکتاوی کوردەکان وڕادەست کردنی وڵات بە هێزێكی ترە، هێشتاش SDF لە مەتمانەیەکی چاوبەستراوانە بە واشینگتۆن تووشی سەرلێشێواوی بووە.

باشە ئێمە لە عەفرین دەرکراون،
باشه پێویست ناکا کە بەشداری کۆبوونەوەی ژنێڤ بین،
باشه ١٨٠.٠٠٠ کوردیش ئاوارە بووە ئەوەش قەی ناکا، بەس ئەوەندەمان بەسە ئیزن بدەن با یەک دوو شوێن لە دەوری چاڵاوە نەفتەکانمان بدەنێ تا ئاگادارییان لێدەکەین .
قەت قەت ئەمریکا هاوپەیمانێکی باشتر “ساویلکەتر”ی لە SDF دەست ناکەوت کە بتوانێ ئاوا بیانکاتە قوربانی، دەستووریان پێ بدا تا شەڕیان بۆ بکەن، زیندانییەکانیان ڕابگرن، وتەنانەت بنەماڵەکانیشیان دەردەکەن، سەرەڕای ئەوانەش هێشتا هەر هاوکاریان بکەن.

“هاوپەیمان”ە کانی ژیری وەک تورکیە سوورن کە شتێک لە ئەمریکا وەربگرن و کەلک لە ئەمریکا وەردەگرن جاکارێکیان بۆ دەکەن.
هێشتاش دیار نیه کە ئایا خاڵێکی گەڕانەوە بۆ SDFماوە یان نا. تائێستاش بێ پسانەوە تووشی ململانی و قوربانیدان و دانی هەزینەی قورسی ئاوارەبوون و گشت کوژین، بێوەیکە بچووکترین داواکارییەکیان لەهەمبەر ئەوانە لە ئەمریکا ببێ.
عەقڵی ژیر بە من دەڵێ :کە ئەگەر کەسێک لەمن دەیەوێت کە شەڕی بۆبکەم و بنەماڵەکەشمی بۆئاوارە بکەم، من لە وڵامدا دەڵێم “نا’ سپاست دەکەم، (کورد گوتنی – یەکێکی بدۆزەوە با هەرتکمان سواری بین).

SDF لە سەرەتاوە ئەگەر ڕاستەوخۆ دەگەڵ ئێران یان ڕووسیە هاوکاری کردبوایە، ئەوڕۆ هێشتا لانیکەم وڵاتەکەی بە دەستەوە دەما وخەڵکەکەش لە ماڵ وحاڵی خۆیاندا دەمانەوە، بەلام “شەریکێکی چەوتی” هەڵبژارد.
زۆربەی سیاسەتوانانی ئەمریکایی وەک جێمز جێفر ،خەڵکی ڕۆژهەلاتی سووریە بەشیاوی پرس پێکردن و قسە دەگەڵیانکردن نازانن. ئەوان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە شیاوی مافی یەکسان، وەک خەڵکانی تر نابینن .
کاتیک لە ئێوەیان ویستووە کە دەگەڵ کەسێک شەریک بن و ئەوان بە ئێوە دەڵێن وەرنە دەوری مێزی ژووری پشتەوە نان بخۆین ،ئێوە شەریکی ژیان نین ،یا ماشوقەن یا نۆکەر. SDF بە هۆی هێندێک دەلیل،هەلومەرجی کۆیەلایەتی و دیلایەتی قەبووڵ کرد و هەربۆیەشە وشەی خەیانەت نابێ لەهەمبەر ماشوقە کەلکی لێوربگیرێ. مخابن بە بۆنەی سیستمی ناوخۆیی (دیکتاتۆری حێزبی)  SDF، رەخنه لەسەر سیاسەتەکانی وەرناگرێت.

تێبینی وەرگیڕ :SDFکورتکراوەی “Syrian Democratic Forces ” واتە ‌هێزی سوورییەی دیموکڕاتی”هە سە دە”

سەرچاوە:

Did US betray Kurdish allies or is the story actually worse, a calculated attempt to replace SDF with Turkey, regardless the costs on the ground

Website | + posts