ئایا چەتمهاوس دووبارە کوردستان دابەشدەکات؟
خەبات کوردە
ئەو بنکەیەی دابەشکردنی کوردوستانی تێدا دادەڕێژرێتەوە !
لە چەند ڕۆژی پێشو چەند بەرپرسێکی عێڕاقی بە کوردەوە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلیزەکان بەشدار بوون لە کۆنفڕاسێک دەربارەی دۆخی ئێستا و داهاتوی عێڕاق .
بە کورتی چاتم هاوس پەیمانگەیەکی شاهانەی بەریتانیای عوزمایە بۆ کاروباری نێو دەوڵەتی .
کێشەکە لەوە دانیە کە ئێمەی کوردی باشور بۆ بەو لاوازیە بەشداری ئەو کۆنفڕاسەمان کرد یان نا ؟ کێشەکە لەوەدایە لە خراپترین کاتی دووبەرەکی حیزبەکانی باشور لە سەر پلە و پایە و پۆست ئەو کۆنفڕانسە ئەنجامدرا .
ئینگلیز لە دوای ڕوخانی دیکتاتۆرەکەی بەغدا زۆر هەوڵیدا دەست بە سەر دوو ناوچەی گرنگدا بگرێت لە عێڕاق ، ئەوانیش پارێزگای بەسڕە و کەرکوک بوون ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بوو تەنها هێزەکانی ئەوان بوون کە پارێزگای بەسرەیان ئازاد کرد و هێزەکانی ئەمەریکا دوورە پەرێز ڕاوەستان . بەڵام نەیانتوانی تانکەکانیان بگەیەننە کەرکوک وەکو ئەوەی ڕێککەوتنێک لە نێوان بەریتانیا و ئەمەریکا دا هەبووبێ ، بەڵام توانیان هەڕەشە لە حیزبە کوردیەکان بکەن کە بە هیچ شێوەیەک نابێ دەستکاری کێڵگە نەوتیەکان و پێکهاتەکانی ناو شارەکە بشێوێنن .
لە سەردەمی سودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق توانیان بە ڕێککەوتنێک بگەڕێنەوە و دەست بە سەر هەر چوار کێڵگە نەوتیە بەناوبانگەکانی کەرکوکدا بگرن و حیسابی سەلکە تورێکی قوڕاویش بۆ کورد نەکەن .
ماوەی پێشوو لە گەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتن و لە سەدا ۱٥ ی داهاتی نەوتی ئەو کێڵگانەیان دا بە تورکەکان و بە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا یان حکومەتی هەرێم و پرسە گورگانەیەکیان پێبکەن . !
وەکو ئەوەی خۆیان خاوەن ماڵ بن .
لە ماوەی چەند مانگی پێشوی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران ، ئینگلیز زۆر زیرەکانە لە گەڵ تورک لە هەوڵدان کە دەسەڵاتی کوردی لاواز بکەن لە باشوور یان هەر بیسڕنەوە .
پێدەچێ زۆر دەمێک بێت کاتی بەستنی ئەو کۆنگرەیە و لێکدابڕان و جیاکردنەوەی هەر دوو زۆنەکەی هەرێم پەیوەندیان بە یەکەوە هەبێت .
لێرەوە زۆر بە ڕوونی دەتوانم بڵێم کە سەرکردەکانی حیزبە کوردوستانیەکانی باشور بە گشتی و پارتی و یەکیەتی و موسوڵمانە ئیخوانەکانی باشور بە تایبەتی ئاگاداری ئەو پلانە گڵاوەن کە ئینگلیز دووبارە دەیەوێ نەخشەی عێڕاقی داهاتوو دابڕێژێتەوە و کورد بگەڕێنێتەوە خاڵی سفر .
ڕۆژانی دادێ هەر هەموو کوردانی باشور و هەر سێ پارچەکەی تر دەبینن کە دوبارە ئینگلیز چۆن چۆنی و دوای کۆتایی پەیماننامەی سایکس پیکۆ و بە هاوکاری دەوڵەتی تورک جارێکی تر قوڕ بۆ ۷٠ ملیۆن کورد دەگرێتەوە بە ناوی پارێزگاری لە کەلتور و زمانی دایک و هەناسەی بیری دروستکردنی دەوڵەت لە بیری تاک بە تاکی ئەو گەلە ستەمدیدەیە دەمرێنێ و بە زیندوی چاوان ژێر خاکی دەکات .
لێدوانەکانی هەر یەکە لە تۆم باراک و فایەق زێدان ئاماژەیەکی ڕونی ئەو دوو بەرپرسەن کە چی ڕوودەدەن لە داهاتوو .