د. دلاوەر عەلائەدین
پیاوی ئایینی شیعە موقتەدا سەدر بۆ سەرکەوتن یاری ئەکات. تێچوون هەرچییەک بێت سوننەکان لە دەسپێکی یارییەکەدا یەکیان گرت بۆ ئەوەی براوەی یەکەمی ئاڵوگوڕی دەسەڵات بن. کوردەکان بەیەک پێی چوونە ناو یارییەکەوە و دیمەنی گەورەتریان لەدەست دا و کێشە ناوخۆییەکانی خۆیان دووبارە کردەوە.
ئەم مەسەلەیە پێشتر تێچوونی زوری هەبوو بۆ هەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەوان بەو شێوەی کە دەستیان پێکردووە درێژەبدەن خوولی دووەم دووڕان و تێچوونەکەی زیاتر ئەبێ. بەختەوەرانە بۆ گەیاندنی شکستەکانی ئەوان بە کەمترین ئاست وتەنانەت بردنەوەیان لە خوولەکانی داهاتوودا درەنگ نییە. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ئەوان ئەبێ میکانیزمەکانی ئاڵۆزی دەسەڵات نەک تەنیا لە عێراق ولەناو ماڵی شیعەکان لەعێراق، بەڵکو لە جیهانی شیعەدا لەبەر چاو بگرن.
جیهانی شیعە لەبەرامبەر ماڵی شیعە
دروستکردنی کابینە لە بەغدا بەڕێڕەویکی ئاڵوزدا تێدەپەڕی. براوەی کۆتایی لەلایەن گروپێکی پەرلەمان لە بلۆکی شیعەکان دیاری ئەکرێت، بەڵام ئاڕاستەی کابینە لەکۆتاییدا لەلایەن کۆمەڵیک دامەزراوەی جیهانی شیعە لەپشت پەردەوە دیاری ئەکرێت. ئەوان خاوەنی پرس و مەسەلەی شیعەن وقسەی کۆتایی ئەکەن. ئەم دامەزراوانەی جیهانی شیعە (ISU) بریتین لە:
یەکەم، مەرجەعییەتی شیعەو دامەزراوە ئایینییەکان وەکوو “حەوزە”
دووەم، رێبەرانی کۆمەڵگای شێعەو بە گشتی دەسەڵاتی سیاسی ئەوان لەچوارچێوەی هاۆپەیمانی و نوخبەی سیاسیدا
سێهەم، دامەزراوە سیاسی، ئەمنییەتی و هەواڵگریەکانی ئێران، دامەزراوەی ڕێبەرایەتی، حەوزەی قۆم و حیزبووڵای لوبنان.
لەدوای چەند سەدە دەسەڵات و حکوومەتی سووننەکان، شیعەکان بۆ یەکەمجار لە دوای سالی ٢٠٠٣ دەسەڵاتیان لەعێراق گرتە دەست. دامەزراوەکانی جیهانی شیعە (ISU) کە عێراق بە بەرەی مەوجودیەتی خۆیان ئەزانن، لەڕاستیدا خاوەنداریەتی وڵاتەکەیان لەئستۆی خۆیان گرتووە. ڵەگەڵ جیاوازی بەرژەوەندی وململانەی ناوخۆیی، بۆ بەدواداچوونی خەونی خۆیان وستراتێجە گەۆرەکە بەیەکگرتوویی مانەوە. سەلمێندراوە کەکاریگەری کۆی ئەوان زیاتر لە هەر کورسییەکی ترە کە بەرە سیاسیەکانی تر ئەتوانن بەدەستی بێنن.
جیهانی شیعە بێ سەرەوبەرەیی سیاسی قبوڵ ناکات. جیهانی شیعە هیچ نییەتی نییە بو ڕێگەپێدان بەگروپێکی سیاسی ناۆخۆیی وەکۆ سەدریەکان بۆ بەلاڕێدا ڕۆشتن وڕیگەدان بەدروستکردنی یەکیەتی لەگەڵ پێکهاتە ناشیعەکان ولاوازکردنی شیعە لەسەردەسەڵات. ئەوان ڕیگەنادەن گروپە کوردەکان یا سووننەکان کە بە پشتیوانی و لەژیرکاریگەری ڕکابەرە ناوچەیی ونێودەوڵەتی وەکو ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا، تورکیا و یان وڵاتە عەرەبیەکانی کەنداو بەهێز بوون، عیراق لەئیران دابڕن و بیگەڕیننەوە ناو قووڵایی جیهانی سووننە.
لەبەر ئەوە ISUبەتایبەتی لەئێران ونەجەف، لەئیستادا وەکوو چاودێر رەفتار ئەکات ولەوانەیە بەوشێوەیە نەمێنێتەوە. ئەوان لەوانەیە تەنانەت رێگەبدەن بەسەدریەکان تا بەهاوبەشی سووننەکان وپارتی دیموکراتی کوردستان کابینە دروست بکەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ئەوان کات، ئامراز وشێوەکانیان هەیە بۆ شکست پێهینانی ئەم حکوومەتە. ئاماژە وهەڕەشە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنە ڕو کە ئەوان ئامادەن بەشێوەیەکی سیستماتیک بۆلاواز کردنی پاوانی دەسەڵاتی سەدریەکان کاربکەن. ئەوان پێشکەوتنی حکوومەتی ئەو خاۆ دەکەنەوە، رێگە لە چاکسازی دەگرن و داڕمانی ئاسان دەکەن و رێگە بۆ دەوڵەتێکی هاووپەیمانی نوێ یان هەڵبژاردنی پێشوەخت خۆش بکەن.
رێبازی سەدرییەکان
سەدریەکان ئاگادارن لەم هۆکارانە. ئەوان ئەزانن کە جیهانی شیعە دەرکەوتن ویەکگرتوویی نێوان سوننەکانی عێراق بە شیانی ژیاندنەوەی هەژموونی سوننە و بەهەڕەشە بۆسەر حکوومەتی شیعە ئەزانێت. ئەوان بەهۆکاری جیاواز سەیتەرەی کوردەکان لەبەغداش بەهەڕەشە ئەبینن. زۆر لە ناسیۆنالیستە عێراقییەکان بە گومانەوە دەڕواننە راستگۆیی کوردەکان، بەتایبەتی پارتی دێموکراتی کوردستان لەدەست هەڵگرتن لەخەونی سەربەخۆیی کوردستان وهەوڵدان بۆ عێراقێکی یەکگرتوو وبەهێزتر.
سەدریەکان بێ متمانەیی خۆیان بە بەرنامەی کوردەکان ناشارنەوە ونایانەوێت بچنە ناو شەراکەتێک کە ئەوان ناچار بکات بە قبووڵکردنی ئەوەی کە کوردەکان بەحەقی خۆیانی ئەزانن. ئەوان لەوانەیە لەترسی ناوەندەکانی دەنگدان و رکابەرە پۆپۆلیستەکانیان، لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق، سنووردارکردنی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی شیعە لەناوچە جێناکۆکەکان یان ئاسانکاری پێدانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوددجە سەرکێشی بکەن.
بەکورتی سەدریەکان نایانهەوێت لەبەرامبەر ISU بێ باک بن و داهاتووی سیاسی خۆیان بخەنە مەترسی و خەتەرەوە. لەبەر ئەوە ئەوان پێداگری دەکەن بۆ ڕاکێشانی هەندێک لە رێبەران لە چوارچێوەی هەماهەنگی وهاوپەیمانی CF. ئەمە شەرعیەت لە جیهانی شیعەدا و زۆرینەی شیعە لە ناو حکوومەت دا کە زۆر پێویستیان پێیەتی دەستەبەر دەکات.
پاکێجی ڕێکەوتن
لە دانووستانەکانی نێوان سەدرییەکان وCF سێ پاکێج خراونەتە بەرباس.
١-پاکێجی CF، کە تیایدا هەموو پارتەکانی ئەندامیCF، لەوانە نوری مالیکی دەچنە ناو کابینە. ئەوان شەش وەزارەت وەردەگرن و مافی ڤێتۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر و کاندیدبوونی مالیکی بۆ یەکێک لە دوو یاریدەدەری سەرۆک کۆمار دەپاریزن. ئەم بەستەیە تا ئیستا لە لایەن سەدرییەکانەوە ڕەتکراوەتەوە.
٢- بەستەی سەدر کە بریتییە لە بانگهێشتکردنی هەموو پارتەکانی ناو CF جگە لەپارتەکەی مالیکی. ئەوان چوار وەزارەت وەرئەگرن، بەڵام بەبێ مافی ڤیتۆ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران. ئەم بابەتە تا ئیستا لەلایەن CFوە ڕەتکراوەتەوە.
٣-پاکێجی ڕێکەوتن کە مالیکی وەکو یاریدەدەری سەرۆک کۆمار قبوڵ ئەکات، چوار تا شەش وەزارەت بە CF پێشنیار ئەکات، بەبی مافی ڤیتۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران. ئەم بەستەیە لەوانەیە لە کۆتاییدا لە لایەن هەردولاوە قبوڵ بکرێت.
ئەگەرێکی چوارەمیش هەیە کە نەخراوەتە بەر باسکردن. ئەوە بریتییە لە درۆستکردنی حکوومەتێکی کەمینەی شیعە بەبەشداری پێکهاتە ناشیعەکان، وەکوو پارتی دێموکراتی کوردستان وگرووپە سەرەکییەکانی سوننە. ئەم ئەگەرە بۆ کوردەکان زۆر گرنگە چونکە تەنها بژاردەیە کە ڕیگا بە پارتی دێموکراتی کوردستان ئەدات بە تەنهایی پەیوەندی بە سەدریەکانەوە بکات و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆک کۆماری یا پشکی وەزارەتەکان بێ بەش بکات. ئەگینا لە سێ بەستەکەی پێشوو هەم ئەندامانی CF وهەم یەکیەتی نیشتمانی دەتوانن بە ویست وچاوەڕوانییەکانی خۆیان بچنە ناو حکوومەت کە مومکینە لەگەڵ ویستەکانی پارتی دێموکرات هەماهەنگ نەبن.
بەشداری پارتی دێموکراتی کوردستان وسەدر
لە رواڵەتدا سەدرییەکان ئەمەیان سپارد بە پارتی دێموکراتی کوردستان تا یەکیەتی نیشتمانی ڕازی بکات کە پچێتە ناو هاوپەیمانییەکەی ئەوان. لەکاتی سەردانی هاووبەشی پارتی دێموکراتی کوردستان ویەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەغدا، سەدرییەکان چاوەڕوان بوون کە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەیانێکی پیشووی سەدری-پارتی دێموکراتی کوردستان واژۆ بکات.
وادێتە بەرچاو کە سەدرییەکان وشەریکە سوننەکانیان نیگەرانی لێکترازانی دوو پارتە کوردەکەن، بەڵام ئامادەن هەرکارێک کە پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان ئەنجام بدەن. روون بۆتەوە کە ئامانجی سەرەکی سەدرییەکان لەبەشداری پێشوویان لەگەڵ پێکهاتەکانی جیاواز لە شیعە شکست پێهێنانی ڕکابەرەکانی CF خۆیان لەدەستەبەرکردنی پێگەی گەورەترین باڵ و رێبەرایەتی شیعەکان لە پێکهێنانی حکوومەت بوو. بۆ ئەم کارە ئەوان تەنیا وابستە بوون بە لیستی التقدم بە ڕیبەرایەتی م. حلبوسی ولەبەر ئەوە پێویستیان بە پشتگیری هیچ گروپێکی تر نەبوو.
ئیستا کە سەدرییەکان وسووننەکان ئامانجەکانی خۆیان گەرەنتی کردووە، لەوانەیە بیر لەجووڵەکانی داهاتوو وئەنجامەکانیان بکەنەوە. ئەگەر CF و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان PUK لە کۆتاییدا بچنە ناو حکوومەت، سەدرییەکان لەوانەیە ناچار ببن هەوڵبدەن بۆ سازان لەنیوان پارتی دێموکرات و یەکیەتی نیشتمانی. بەتایبەتی دەربارەی سەرۆک کۆماری ئەگەر هەمووان شکست بێنن و پارتی دێموکراتی کوردستان لە شەراکەت بکشێتەوە، سەدرییەکان مومکینە دریژەی پێ بدەن لەبەر ئەوە کاریگەری زۆری لەسەر ئەوان نابێت.
دیمەنی گەورەتر لە بەرامبەر تونێلێکی بەرتەسک
ئاشکرایە کە هیچ کام لە شەریکەکانی هاوپەیمانی بە ریبەرایەتی سەدر لەسەر دیمەنی گەورەتر چڕنەبوونەوە. لەگەڵ ئەمەدا یەکیەتی سوننەکان بەناچاری لە خزمەت ئامانجەکانی ئەواندا ئەبێت و گرووپە شیعەکانیش لەوانەیە لە کۆتاییدا لە نێوان خویاندا سازان بکەن بۆ بەرگریکردن لە لاوازکردنی حکوومەتەکەیان. بەڕێکەوت ئەوان لەوانەیە بەو ئەنجامە بگەن کە ڕێگەدان بەشێوازێکی حکوومەت بەڕێوەبردنی ڕیفورمخواز بە رێبەرایەتی شیعە هزر بەهێزەکان مومکینە بتوانی عێراق بکاتە ووڵاتێکی باشتر وخاوەنی دامەزراوەی بەهێزتر کە شیعەکان ئەتوانن شانازی پێوە بکەن. لەبەرامبەردا ململانێی نیوان کوردەکان تا ئیستا کارەساتبار بوو و لە ئەگەری درێژەپێدانی لەوانەیە ببیتە هەڕەشە بۆ بوون و سەروەری هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم وەکو هەرێم و کیانێکی سیاسی.
پێش ئێستا، پیش و دوای هەڵبژاردن، پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پەیامی دڵنیاکەرەوەیان دەگۆڕییەوە کە جەختیان لەسەر یەکڕێزی هەم لە ناوەوە و هەم لە بەغدا دەکردەوە. بەداخەوە ئیستا رێک بە پێچەوانەی ئەمەوە رویداوە. واپێدەچی کە هەر دوولا سۆمای دیمەنی گەورەتریان لەدەست دابێ و لە تونێلێکی باریکدا بەرەو ململانێەکی زیانبەخش ئەڕۆن. هێندێک نیگەرانن کە ئەمە مومکێنە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی دابەشبوونی تەواوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو شتێک لەدەست نەچووە و سیناریۆیەکی لەو شێوەیە دەکرێت دەرباز بکرێت. پارتی و یەکیەتی ڕاهاتوون لەسەر دینامیزمێک لەسەر چەند ئاست کە زورجار ئاستی جیاوازی پەیوەندی، ئەوان دابەش دەکات. هاوکاری لەشوێنیک کە بەرژەوەندی هاوبەشی ئەوان بە باشترین شیوە دابین دەبێ لەکاتێکدا کە لە شوێنەکانی تر تووشی ململانێی چڕ دەبن.
جەختکردنەوە لەم خاڵە پێویستە کە هەڵبژاردنی عێراق دەرفەتێکی نوێی هیناوەتە پێش بۆ گۆڕینی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر. ئەگەر ئەوان سەرنج بدەن بە هۆکارە رییشەییەکانی هەندەێک مەسەلە لە بەغدا، لەوانەیە بتوانن چارەسەرهایەک بۆ ئەوان پێشکەش بکەن. گرنگتر لە هەموو ئەمانە، شەریکە نێودەوڵەتییەکان ئامادەن ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان بکەن وجەخت بکەنەوە لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ پشتگیری کردن لەکوردستانی یەکگرتوو و سەقامگیر کە بتوانێ وەکو شەریکێکی کاریگەر لە بەغدا هەڵسوکەوت بکات.
بەتێکڕا هیشتا درەنگ نییە کە پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئەم ململانێی تووندە لە بەغدا هێور بکەنەوە و لە دانووستانی کاریگەر و بنیاتنەر بو ئەنجامی هەردولا براوە بەشداری بکەن. ئەوان ئەبی دیسان لەسەر دیمەنی گەورەتر چڕببنەوە، بگەنە رێکەوتنێکی ستراتیجی نوێ و بۆ گەیشتن بەئامانجە هاوبەشەکانیان لە بەغدا خەبات بکەن.
سەرچاوە:
http://www.meri-k.org/publication/kdp-and-puk-in-sadirs-chess-game/
- ژمارە (١) لە زمانی کوردیدا - 09/17/2024
- کوردستان ئێران نییە و کوردیش ئێرانیی نین - 09/16/2024
- کەسایەتی !؟ - 09/13/2024