ڕاپەرین و شۆڕشە کوردیەکان لە مێژوودا لە دووای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی مەزنی ماد تا سەردەمی ئەمڕۆ.
-ساڵی ٥٢٢ پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدیی دێئوماد(گۆمادا) لە سەردەمی قەمبیزی دووەم.
-ساڵی٥٢١ پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدی فرائورت(فەروەرتیش) لە سەردەمی داریوشی یەکەم.
- شۆڕشی سەرکردەی میدی چیسەر تۆخمە ئەویش لە سەردەمی داریوشی یەکەم.
-٣٣٠ پ.ز ڕاپەرینی ئاریۆ بەرزەن دژی ئیسکەندەری مەکەدۆنی لە لوڕستان. - ڕاپەرینی مادە بچوکەکانی ئورمیە دژ بە ئیسکەندەری مەکەدۆنی.
-٥٢٠ ز شۆڕشی مەزدەک و مەزدەکییەکان بەرامبەر قوبادی پادشای ساسانیە فارسەکان.
– ٦٦٢ تا ٧٥٠ ز ڕۆڵ و ڕاپەرینەکانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان و جزیرێی باکور و شەڕی زاپ دژی ئەمەوییەکان.
-٨١٦ تا ٨٣٨ ڕاپەرینی کوردە خورەمدینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان بە سەرکردایەتی (بابەک) دژی خەلیفەی عەباسی موعتەسەم باللە.
-٨٣٨ تا ٨٤١ ز ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی عەباسییەکان.
-سەدەی(١٠ و ١١ )ی زاینی ڕاپەرینی یارسانییەکانی لوڕستان بە سەرکردایەتی جەلالە خانم و کوڕەکەی شاخۆشین دژی عەباسییەکان.
-١٢٦٢ ڕاپەرینی کوردانی موسڵ دژی مەغۆلەکان.
-١٥٠٦ تا ١٥١١ ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی سەفەوییەکان.
-١٥٧٤ ڕاپەرینی عەڤدال خانی بەدلیسی دژی سوڵتانی عۆسمانی مورادی یەکەم.
-١٥٩٦ ڕاپەرینی خێڵی میللیەکان بە سەرکردایەتی محەمەد میللی میری خابور دژی عۆسمانییەکان.
-١٦٢٠ ڕاپەرینی کەلەش عەبدی یەکەم دژی عۆسمانیەکان.
-١٦٠٣ شۆڕشی یەکدەست دژی سەفەوییەکان و شەڕی دمدم.
-١٦٠٧ ڕاپەرینی میر عەلی ناسراو بە جان پۆلات لە حەلەب.
-١٧٤٠ ڕاپەرینی میر بشاری میللی و میر مەحمود دژی عۆسمانیەکان.
-١٧٦٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی میللی بە سەرکردایەتی تەیمور بەگ(زۆر تەمەر پاشای میللی) دژی عۆسمانیەکان کە توانیان لە حەلەب تا موسڵ و لە ئامەد تا دێرەزور بخەنە ژێردەستی خۆیان. - ١٧٦٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی جیهان بەگ لە مەلەدی (مەلاتیا)
-١٧٨٩ ڕاپەرینی خێڵەکانی ڕەشکۆتا و خەرزان بە ڕێبەرایەتی فەرحۆ ئاغا و قاسم خەرزی لە نێوان ئامەد و سێرت دا. - ١٧٩٤ ڕاپەرینی خێڵەکانی زەرکان و تیرکان لە ئامەد.
- ١٨٠٦ ڕاپەرینی عەبدولرەحمەن بابان لە سلێمانی.
-١٨١١ شۆڕشی ئەحمەد پاشای بابان لە سلێمانی.
-١٨١٥ ڕاپەرینی میللیەکان بە سەرکردایەتی ئەیوب کوڕی تەمەری میللی.
-١٨١٩ شۆڕشی سیواس دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
-١٨٢٩ ڕاپەرینی جزیرێ باکوری کوردستان دژی عۆسمانی.
-١٨٣٤ ١٨٣٧ ڕاپەرینی میر محەمەد پاشای ڕەواندز
-١٨٣٧ ١٨٤٣ ڕاپەرینەکانی ئێزدیەکان بە تایبەت لە شنگال دژی عۆسمانیەکان.
– ١٨٤٢ ١٨٤٨ ڕاپەرینی میر بەدرخان میری بۆتان کە دوواین میری کوردی میرنشینی بۆتان بوو.
-١٨٤٣ ڕاپەرینی جۆلەمێرگ.
-١٨٥٤ ١٨٦٤ ڕاپەرینی یەزدان شێر لە هەکاری و بۆتان.
-١٨٧٧ ١٨٨٨ ڕاپەرینی بادینان و بۆتان و هەکاری.
-١٨٧٩ ڕاپەرینی عۆسمان بەگ و حسێن بەگ(نەوەکانی بەدرخان) - ١٨٨٠ ١٨٨١ ڕاپەرینی شێخ عوبەیدوللای نەهری لە شاری شەمدینان و بۆتان.
-١٨٨٩ ڕاپەرینی نەوەکانی بەدرخانییەکان(مەدحەت و ئەمین عالی بەگ) باوکی میر جەلادەت و کامیران بەدرخان دژی عۆسمانییەکان.
-١٩٠٥ ڕاپەرینی جەلالییەکان لە ئارارات دژی دەسەڵاتدارانی عۆسمانی.
-١٩٠٥ ڕاپەرینی کوردانی دێرسیم دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
-١٩٠٦ ڕاپەرینی بشارێ چەتۆ لە بەدلیس.
-١٩٠٦ ڕاپەرینی میللییەکان بە سەرکردایەتی ئیبراهیم پاشا سەرۆک عەشیرەتی میللیە کوردەکانی نیشتەجێی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان.
-١٩٠٧ ڕاپەرینی خێڵەکانی موسڵ کە درێژبوویەوە بۆ مووش و ئەرزەرۆم.
-١٩١٣ ڕاپەرینی بەدلیس بە ڕێبەرایەتی شێخ سەلیم و شهاب الدینی نەقشەبەندی لە ویلایەتی سێرت.
-١٩١٤ ڕاپەرینی بادینان بە سەرکردایەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی.
-١٩١٦ ڕاپەرینی کوردانی دێرسم و ئەرزنجان بە سەرکردایەتی عەلی ئاغا و پاشا ئاغا و فندک ئاغا و سەید ڕەزا دژی تورکەکان.
-١٩١٨ ڕاپەرینی جەوهەر ئاغا شکاکی برای سمکۆی شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-١٩١٩ ڕاپەرینی خێڵەکانی گۆییان دژی ئینگلیزەکان کە بۆماوەی زیاتر لە 6مانگ بەردەوام بوو و گوندەکانیان بە فڕۆکە بۆردومانکران، لە ویلایەتی شرنەخ و زاخۆ درێژبووەوە تا سەرسەنگ و سوارەتۆکا.
-١٩١٨ ١٩١٩ ڕاپەرینی یەکەمی شێخ مەحمودی بەرزنجی دژی ئینگلیزەکان.
-١٩١٩ ڕاپەرینی نەوەکانی ئیبراهیم پاشای میللی دژی تورکەکان.
-١٩٢١ شۆڕشی کۆچگیری کوردانی عەلەوی لە سیواس تا دێرسم دژی تورکەکان.
-١٩٢٢- ١٩٢٤ ڕاپەرینی دووەمی شێخ مەحمودی حەفید دژی ئینگلیزەکان، بەهۆی ئەوەی خۆیان لە بەڵێنەکان لادا کە
بڕیاربوو لە باشوری کوردستان و عێراق ئۆتۆنۆمی پێ ببەخشن.
-١٩٢٣ ڕاپەرینی بەیاندوور بە سەرکردایەتی سلێمان عەباس لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی داگیرکاری فەرەنسیەکان.
-١٩٢٤ ڕاپەرینی ئێزدیەکانی شنگال بە سەرکردایەتی داودێ داود دژی ئینگلیزەکان.
-١٩٢٥ ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە ئامەد.
-١٩٢٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی گارزان و ڕەشکۆتان و رامان لە قوبینی سێرت لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورک.
-١٩٢٦ ڕاپەرینی دووەمی سمکۆی ئاغای شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-١٩٢٧- ١٩٣٣ شۆڕشی لوڕییەکان بە سەرکردایەتی ژنە شۆڕشگێڕ قەدەم خێر لە لوڕستان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-١٩٢٧ ١٩٣٠ ڕاپەرینی ئارارات لە ئاگری بە ڕێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا.
-١٩٣٠ ڕاپەرینی ستەورێ بە سەرکردایەتی تەوفیق عیسا دژی دەوڵەتی تورک.
-١٩٣٠ ڕاپەرینی سەید و بەرازان، لە نێوان بەدلیس و ئەرزەرۆم بە سەرکردایەتی فەرزەندە بەگ و سەیدخانی ئوسفی سەیدۆ و عەلیجان بشار.
-١٩٣٢ ڕاپەرینی جەعفەر ئاغا سوڵتان لە هەمەدان و کرماشان.
-١٩٣٢ ڕاپەرینی چیاکانی ساسۆن لە باتمان بە سەرکردایەتی عبدالرەحمان ئاغا دژی دەوڵەتی تورک.
-١٩٣٢ ١٩٣٤ ڕاپەرینی بارزانیەکان بە سەرکردایەتی ئەحمەد بارزانی دژی ئینگلیزەکان.
-١٩٣٥ ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی داگیرکاری بەریتانی.
-١٩٣٧ ١٩٣٨ ڕاپەرینی دێرسم بە ڕێبەرایەتی سەید ڕەزا.
-١٩٤٦ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە سەرکردایەتی قازی محەمەد.
-١٩٥٦ ڕاپەرینی جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرکردایەتی عەزیز بەگ.
-١١ ی ئەیلولی١٩٦١ گەڕانەوەی کوردانی باشور بۆ خەباتی چەکداری دژی حکومەتی عێراق.
-١٩٦٣ ڕاپەرینی کوردە فەیلیەکانی گەڕەکی کوردان(عگد الاکراد) و (شارع الكفاح) لە بەغدا لە شوباتی ١٩٦٣ دژی کودەتای بەعسییەکان.
-١٩٧٥ دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەستپێکردنی خەباتی چەکداری دژی ڕژێمی عێراق.
-١٩٧٩ خەباتی چەکداری بە سەرکردایەتی دکتۆر عەبدولرەحمەن قاسملۆ دژی ڕژێمی مەلاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-١٩٨٤ شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە ڕێبەرایەتی عەبدوللا ئۆجالان لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورکیا کە تا ئێستاش بەردەوامە.
-١٩٩١ ڕاپەرینی کوردانی باشوور دژی ڕژێمی سەدام و دروستبوونی قەوارەیەک.
-١٢ ی ئادار ٢٠٠٤ ڕاپەرینی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامشلۆ و کۆبانێ و عەفرین تا دیمەشق.
-٢٠٠٤ دەستپێکردنی شۆڕشی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
-١٩ مانگی ٧ ٢٠٠٤ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرێکانی و کۆبانێ.
ئێمە کۆڵنادەین یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین.
بێگومان ڕاپەرینەکان زۆۆر لەمانە زیاترن بەڵام ئەمانە هی هەرە گەورە و کاریگەر و دیارن، ئەگەر تۆش ڕاپەرینێک دەزانی کە لەبیرمان کردبێت لە کۆمێنتدا ئاماژەی پێبکە.
Latest posts by سەرنووسەران - Editorial board (see all)
- پاشەکشەی تورکیا و بێشعوری بەرپرسانی هەرێم ! - 01/11/2025
- ئاسن بە ئاسن ئەبڕێت - 01/10/2025
- گۆڕانی سەنتەری هێزیکوردستان لە باشوور بۆ ڕۆژئاوا - 01/09/2025