کێلەشین و بنکەی ژین

و بێری لە بازنەی مەڕی-ڕەوەند..


نووسین ولێکۆڵینەوە: مامۆستا ئەبدوڵقادر پیران

کوردەواری کۆمارێکی تێکەڵاو لە مەڕدارانی سەرەتای ژیانە کە
بریتین لەوانەی خوارەوە؛

١- ڕەوەند ( شنۆیی) کە ئیبراھیم خەلیل لەو بنەمالەیە
ھەڵکەوتووە و شارستانیەتی سەبای تیدا دیارە و زاراوەی
کوردی سۆرانە کە بنکە بە سۆران نایناسی،بەڵکوو بە«ڕەوەند»
پیناسەی دەکات کە دەڵێ: کوردی کرمانجی باکور،کوردی
ڕەوەند و کوردی کرمانجی باشور و ولاتی شنۆ لە نێوان
قەندیل و ئارارات زۆر بەجوانی کوردەواری بە جیھان
دەناسێنی.
۲- پیران لە ئاوی سوێر دەرکەوتوە ژیناتی کلۆرین یا
سەردەسیرییە کە خاوەنی مەڕی پیکەر سپی نووحی دیارە کە
لە ھێزی دەماخیەکی یەکجار زۆر بەھرەمەند بووە و لەماوەیەکی
کورتدا خۆی بەسەر خێڵاتی باشوری خوی سەپاندوە و
شارستانییەتی بابل و فرعەونەکانی میسر و شارستانییەتی
یۆنانی بەرپاکرد (پیران دامەزرێنەری شارستانییەتە) رەگەزی
پیرانی لە سەر ئەوروپای سپی دەروا کە دەبنە ئەڵمانی،
پۆڵەندی وئۆکراینی و ئیسرائیل و یۆنان و ئیتاڵیا ڕەوەندی
زۆرە.

۳- مامەش ( دۆم = سۆمەر) کە ژینگەی سەرەتاییان باشور و
رۆژھەڵاتی باشوری شنۆی بووە،کە بەھۆی مەڕو بزنی ڕەش لە
بازاری خوری بێبەشبونە و بەشوێن دارستان و کۆکردنەوە و
وشک کردنی میوەکاندا چوونە و بەرھەمیان ھەبوە و دارستان
بۆتە سەرچاوەی ناندێنی ئەو بنەمالەیە و داریان پەرستووە کە
بەتخانەیان لە زۆر شوێن بەرچاو دەکەوی کە ئیبراھیمی خەلیل
شایەدی ئەو پەرستنەیە.ئەو بنەماڵەیە دایکیان لە ئاوی شیرین
دەرکەوتووە و بابیان ڕەوەندە کە بەقابیل لە ناوکتێبەکانی
ئایینیدا دیارە و لەزمانی کوردیدا بە « مام = برای باب»
ناسراوە و گەرمەسیرین.ئەگەر دنیای زانست ھاوڕێ بێ زۆر
بەوردەکاریەوە کاری لە سەر دەکرێت و کتێبی بۆ دەنووسرێت
کە مێژووی کوردیە..

٤- ھەندوو ( ماد)

ماد یا ھەندوو لە ناو کوردەواریدا شوێنێکی بەرزیان
ھەیە،بەچەند ھۆکاری تایبەت:

ئەلف – زەردەشت پێغەمبەریان داڵدە داوە ئایین یان قەبووڵ
کرد،کە بەناوی کوردە لەو ناوچەی گەرۆس وەرگیران و چۆن
خاوەنی خێڵاتی مەڕ و بزن و ئەسب بوون زۆر بە ڕێزەوە
وەریان گرتوون و شوێنیان پێداون ھەتا نیشتەجێ بن کە بە
چاکردنی ئاگردانی ئاگرکەش و ئەسپ دەتوانین بڵێن کە
زەردەشت حکوومەتی بەسەردا کردون و ھەندو پێرەوی لە
کوردەی کردوە..

ب – ھەندوو ھەروەک مامەش دارستانی بووە،ژیانیان بەرچاو
گرتوە و لە کۆکردنەوەی میوەکان و سووتەمەنی بۆ زستان
کەڵکیان وەرگرتوە و بت پەرەستیان ھەروەک مامەش
لەبەرچاو گرتوە،کە ئەمرۆش بەرچاو دەکەوێت لەو بنەماڵەیەدا.
وشەی «ھەندوو» لە ناوچەی گەرۆس جێگای سەرنجە و
پرسیار و بۆچوونێکی یکجار زۆری بۆ توێژەران خستۆتە ڕوو با
بزانین بۆچی؟
وشەی «ھەندوو»فۆنێتیکی ڵاتینی قورسی پێوە دیارە کە
ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر رێزمانی ئینگلیزی کە ئەگەر لێ
بکۆڵینەوە ئەوە بەو شێوەی لێدێت..(Hand + Do) باکوری
ئەو ناوچەیەی کە دەبێتە کوێستانی سەھەندی،بەناوچەی
سۆران ناسراوە کە هەتا دەشتی تەورێزی درێژ دەبێتەوە.
سروشتی ئەو بەشە بادینیە کە مانای بەژن زڕاو و بڵیند و
چاوشینی سورکارە( ئینگلیزی = ئازەری) کە خاوەنی حۆشتری
خمی بوونە پێکھاتەی خاکی سوێر و سەردەسیرە.وەک دیارە
ھەندوو بە مانای کەس یانیش کەسانێک کە بە دەست کار
دەکەن و کەڵوپەڵی ناوماڵ و کەرستەی پێویستی کۆمەڵ
دروست دەکەن،کە زۆر جوان دیارە دەستکردی ئەمرۆی ئێران
کە ناوبانگی جیھانی ھەیە،ئەوە مۆرکی نەتەوەی گەرۆسە کە لە
کەتیبەکانی مێژووی ئێراندا بەگەلی ماد ناسراون.
ھەروەک لەسەرەوەش ئاماژەمان پێداوە کورد و ھەندوو دوو
خێڵی جیاوازن کورد ئاگر پەرستی ناوچەی شنۆی بوون،لە ژێر
فەرمانی زەردەشت پێغەمبەر دا بوون و «ڕەوەند»و بە
ڕاشکاوی دەتوانین بڵێن کە مادەکان کوردن و کوردی
ھەندوو و مامەش یا سۆمەر کوردی ئەفریقای و دوبارە
لێرەش دا قابیل و ھابیل بە ڕوونی دەردەکەون کە مامەش یا
سومەر منداڵی قابیلی دیارن « چاو بەڵەکی گۆشتی دەست
و مەچەک پان و ئەستوور» و کورد منداڵی ھابیل کە لە گەڵ
ھەندوو قەومی مادیان پێکھێناوە.

٥- سۆران : ئەو بنەماڵەیە لە دوو بەشدا دیارن:

ئەلف – ناوچەی مەڕداران چۆمی قزڵ ئۆزون« چۆمی سۆران»
کە دەرژێتە دەریای مازندەران ئەو بنەماڵەیە سوور خوێنی و
چاو سەوزی گۆشتی دیارن وەکوو ئاژیلی کە وشەی سۆران لە
دوو وشەی« سۆر + ران» وەرگیراوە کە مانای مێگەڵی سور
دەدات.

ب – ناوچەی بادین کە دەکەوێتە نێوان کوێستانی سەھەند و
دەشتی تەورێزی کە خاوەنی حۆشتر بوونە و لە کەتیبە
ئایینیەکاندا بەتایبەت قورئانی کەریم بە قەومی «سەمود» ناو
براون.کە ساڵح پێغەمبەر و کووشتنەوەی حۆشتری لە لایەن
قەومی گشتی ئەورۆ داوە لە شارەدێ کەندوانی دا زۆر
بەجوانی بەرچاو دەکەوی کە لەگەڵ ئەو بەسەرھاتە ئاڵوگۆڕی بە
سەر ناوچەدا ھاتووە و کۆچیان کردوە بۆ باکور و وڵاتانی
دانیمارک و سوێد و نۆروێژ و بەریتانیا یان ئاوەدان کردەوە.
لێرەدا دوو بنەماڵەی پیران و سۆران پێکھاتەی ژیانی ئاوی
سوێرن و رێزمانیان فۆنتی ڵاتین دیارە.
مامەش و ھەندوو پێکھاتەی ژیانی ئاوی شیرین کە رێزمانی
ئەو خێڵاتە فۆنتی سانسکریتی دیارە.
رێزمانی ڕەوەندی «کوردی» بە نێوان قەندیل و ئاراراتدا چ
دەگەێنی؟
ئارارات کوردی کرمانجی باکور
قەندیل کوردی کرمانجی باشور
و«شنۆ» و رێزمانی ڕەوەندی دەبێتە کوردی…


لە ناوچەی شنۆ کە لە مێژوودا بەناوچەی شاری سەبا دەناسرێت و ھەروەھا (کورو کوزیلەکانی) دین و ئایین لەو ناوەندەدا،لە دەوروبەری گۆلی ورمێ پڕبایەخترین بەڵگەنە کە جیھانی زانست لە ھەمبەریاندا کڕنۆش بەرێت و تەسلیم بێت.


ئایینە سەرەکیەکانی مرۆڤ لە کەناری گۆلی ورمێ:
– ئارارات -ورمێ مەڕی نووح(سپیران = پێران)
٢ ـ ئایینی مێترایی(ڕۆژ پەرەستانــ ورمێ – شنۆ مەڕی ڕەوەند (کورد = شوان و بێریڤان) ئایین ئیزەدی لە کۆتاییدا گۆڕیان بۆ مێترایی.
لێرەدا پێویستە لەسەر زەردەشتی پێغەمبەریش گفتوگۆ بکرێت،کە پیشەوا و ڕێبەری ئایینی ئیزەدی بووە،وەک دیارە مەڕدار نەبووە،بەڵکوو ئەسپی خۆماڵی کردونە و فرۆشتوە بەدڕاوسی و ئاگر پەرەستی لێرەوە دەستی پێکردوە کە شەوانە چۆتە ڕاوە ئەسپ و بەھەڵکردنی ئاگر دەوار لە دەوری کۆ بوونەتەوە و گەمارۆی داون و دەستبەسەری کردونە،بەتایبەت لە شەوانی ساردی پاییز و زستان و لەو کاتەی مەڕداران ئایینی ئیزەدی وەڵادەنێن و دەچنە سەر باوەڕی وئایینی مێترایی و زەردەشت وەک تۆران لێان جیابۆتەوە و چۆوە بۆ قەندیڵ بۆ ناو مامەشایەتی و پاش ماوەیەک دەچێتە گەرۆس و لەو شوێنە ئاگردانی ئاگری گەشی ئەسپی ساز دەکات و دەست دەکات بەبانگەوازی بۆ ئایینی ئیزەدی کە لەو ناوچەیە بەئایینی زەردەشتی ناسراوە ھەتا ئەمرۆ ..
شنۆ – قەندیڵ:کە ناوچەیەکی گەرمەسێرە و مەڕوبزنی ڕەش بۆیە نەیانتوانی لە بەرھەمی خوری و تووکی بزن کەڵک وەرگرن دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی میوە و دانەوێلەی وەکو گەنم و جۆ و نیسک ونۆک و ماش و باقلە.ئەگەر سەرنج بدەن دەبینن ھابیڵ و قابیڵ لە دەشتی شنۆیە قوربانی خۆیان پێشکەشی خوداکان کردوە،ھابیڵ مەڕ پێشکەش دەکات و قابیڵ دانەویڵەی گەنم دەکا بە فەریک و ئاگری ئەدات لەو شوێنە کەخودا پێشکەشی ھابیڵی قەبووڵ دەکات و گەنمە فەریکی قابیڵی ڕەت دەکاتەوە و قابیڵ ھابیڵی دەکوژی..
جا مامۆستا سەردانی شنۆ بکەن و چاو لە دو کێوی ڕەندۆلە و بابۆلە بکەن،لەو ناوە ڕەندۆلە کە خاکی گەرمەسێری قەندیلی یە، وەکو مرۆڤێک دانیشتبی لەناو گۆڕێک و بابۆلە کە خاکی مەرگەوەر دێتە ھەژمار سەبارەت بەتووخمی خاکی وەک مرۆڤێکی خۆی درێژ کردبێ دیارە.کوژەر و کوژراو و لەقەراخ یەکەوە ئاوی گادەری پێشتر کە بەناو شاری شنویەدا دەھات کەوتە پشتی ڕەندۆلەی و مەڕدار بێ ئاو ماوە.ئەوانە سیمبووڵی کارەکانن کە ئەمرۆ دەبینین دەریاچە وشک بووە،کەس لە بیری مەڕ و مەڕداریدا نەماوە و ھەمووی جەماوەر ڕوی لە باغداری کردوە،کە دەبینی دەریاچە وشک بووە،کۆێستان(خولە پوتەوە) گشت ولات لە حاڵی مەرگ دایە..

سەرچاوە:
سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و زانستی ژینگەناسی بنکەی
ژین (کێلەشین ١ ٫ ٢ ) ئوستراڵیا

Website | + posts