بەریتانیا ڕیسەکەی لەئەمەریکا کرد بەخوری

ئازاد قادر

بەریتانیا ڕیسەکەی لەئەمەریکا کرد بەخوری


ئەوەی دەبینرێت بەهیچ شێوەیەک ڕاوەستانی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل نیە لەگەڵ ئێران دا ، بەڵکوو شپرزەیی و سەرلێشێوایەک بەرۆکی ئەمەریکای گرتووە کەناتوانێت خۆی بەئاسانی لێ دەربازبکات ، چوونکە ئەمەریکا بەپشتیوانی بەریتانیا توانی ئەو هەژموونەی خۆی بەسەر ئێران و ناوچەکەدا بسەپێنێت و گوێ بەکاریگەری یەکێتی ئەوروپا نەدات ، واتا بەریتانیا بەخۆکێشانەوەی لەیەکێتی ئەوروپا ئەمەریکای باڵادەست کرد بەسەر یەکێتی ئەوروپادا و هاوسەنگی جیهانی گۆڕی بەشەڕی ئۆکرانیا و ئیسرائیل و حەماس و ئێران و ئیسرائیل ،  بەریتانیا کاتێک زانی یەکێتی ئەوروپا بەتەواوی شەکەت و ماندوبووە و ئیتر دەتوانێت هەژموونی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت و زیاتر خواستەکانی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت، ئێستا پشت لەئەمەریکا دەکات و دەچێتەوە بەرەکەی یەکێتی ئەوروپا بەدژایەتی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمەریکا .
چوونکە بەریتانیا و ئیسرائیل لەنەتەنیاهۆدا کە نوێنەرایەتی هێڵی یەهودی نەتەوەپەرستی جیهانیان دەکرد ، بۆ ماوەیەک چوونە بەرەی یەهودی سەرمایەداری و خستیانە نێو ئەو جەنگەوە کە خۆیان دەیانویست ، بەبەڵگەکانی دوورگەی ئپستین ئەمەریکا بەتەواوی ئاراستەی جەنگەکەی لەدەست دەرهێنراو و بەو ئاراستەیەدا برا کە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل دەیانەوێت.
بۆیە لەئێستادا جۆرێک لەدڵنیایی دەدەن بەئێران و تورکیا کەچیتر مەترسی ئەو گۆڕانکاریانەی ناوچەکەیان نەبێت و زیاتر پارێزراو دەبن لەو لایەنەوە ، واتا تۆم باراک نوێنەرایەتی ئەو هێڵە نەتەوەپەرستیەی یەهود دەکات کە ئێستا بەریتانیا و ئیسرائیل سەرپەرشتی دەکەن دژی هێڵی سەرمایەداری یەهود .
بۆیە لەئێستادا تۆم باراک پێشنیاری دەسەڵات و حکومەتی ناوەندی دەکات و لێدوان دەدات تاکوو ئەو ئاستەی کەبڵێت میساقی میلی بۆ ناوچەکە گونجاوە ، زیاتر دڵنیایی بدات بەئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کەمەترسیەکانتان لەلایەن ئێمەوە لەبەرچاو گیراوە.
بەڵام لەئەنجام دا بەو شێوەیە نیە کەبەریتانیا لەم نێوەندەدا لەبەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپا پشتی کردبێت لەئەمەریکا و یان لەبەرژەوەندی ئەمەریکا پشتی کردبێتە یەکێتی ئەوروپا ، بەڵکوو دەیەوێت خۆی ڕوڵی سەرەکی بگڕێت لەگۆڕانکاری ناوچەکەدا و ئەو ڕابردووە مێژووییەی پێشتری جارێکی دیکە بسەلمێنێتەوە کەبێ بەریتانیا ناتوانرێت بیرلەئاسایش و ئارامی بکرێتەوە.
لەبەر ئەوە لەئێستادا بەجۆرێک ئاماژە بەئێران و تورکیا دەدرێت کەچیتر هیچ خواستێکی وەها لەئارادا نیە کورد بکرێتە کارتێکی فشار و لەدژتان بەکاربهێنرێت.
بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەرکی بەو ڕاستیە کرد و لەکاتی خۆیدا هۆشیاری دا و گووتی وریابن نەکەونە تەڵەکەبازی و فرتووفێڵی وڵاتانی بەرژەوەندیخواز ، ئەگەر لەو ئاستەدا هۆشیارنەبن ئەوا چەند غەزەی دیکەتان بەسەر دێنن لەڕۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهەڵات ، ڕاستی توڕەبوونی ترامپ لەکوردان بۆ ئەو هەڵوێستەی کورد دەگەڕێتەوە کەلەمەزڵوم عەبدیەوە نەخێرێری بیست و لەپەژاک و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتیشەوە بەهەمان شێوە گووتیان نەخێر ، واتا ئەو کۆمەڵکوژیەی سەرکوردانیان کەدانابوو هاوشێوەی غەزە ڕێگری لێکرا .
ڕەنگە ئێستا خوێنەری ئەم بابەتە بپرسێت ئەگەر ئەمەریکا بەو شێوەیە تەنگا و شپرزەبێت ، ئەی چۆن ئێستا میلیشیا چەکدارەکانی عێراق چەکدادەنێن و ڕادەستی حکومەتی ناوەندی دەبن کەهەمووی باڵی سەربازی ئێران بوون .
بۆئەم پرسیارە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین لەناو خودی ئەمەریکا خۆی هەر دوو هێڵە دژبەیەکەکەی یەهودی نەتەوەپەرست و سەرمایەداری بوونی هەیە ، واتا چۆن ترامپ نوێنەرایەتی یەهودی سەرمایەداری نزیک بەبەرەی ڕوسیا دەکات ، ئەوا بایدنیش نوێنەرایەتی یەهودی نەتەوەپەرست دەکات کەپشتیوانی بەریتانیا و ئیسرائیل دەکات.
بۆیە ئەگەر ئاگاداری هەڵوێستەکانی ناو دەزگا و دامەزراوەکانی ئەمەریکابن، لەناو خودی حزبەکەی ترامپ دژبەری ترامپ هەڵوێست پیشان دەدرێت ، لەناو حزبەکەی دژبەری ترامپیش پشتیوانی ترامپ بوونی هەیە ، واتا لەهەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتیەکان هەردوو هێڵی یەهودی نەتەوەپەرست و سەرمایەدار بوونی هەیە ، بەڵام پارتەکەی ترامپ زیاتر هێڵە سەرمایەداریەکە باڵادەستە و پارتەکەی بایدن زیاتر یەهودی هێڵە نەتەوەپەرستەکان باڵا دەستن.
ئەوەی لەکۆتایی دا دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە هەبوونی کورد جارێکی دیکە ناتوانرێت نادیدە بگیردرێت و هاوشێوەی سەدەی ڕابردوو لەژێردەستی دا بهێڵدرێتەوە ، بەڵام بێگومان مەترسی و ڕۆژانی دژواریش دێتە پێش و دەبێت کوردیش لەو ئاستەدا خۆی بۆ وڵام دانەوەی ئەو بارودۆخە ئامادە بکات ، هەر وەکوو ئەوەی کەتاوەکوو ئێستا توانیویەتی ئەنجامی بدات.
واتا ئەگەر زهنیەتی ئێران و تورکیا هێشتا بۆ ئەوە ئامادە نەبووبێت دان بەهەبوونی مافی کورد دا بنێن ، ئەوا بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەزانن چیتر ناتوانن دان بەمافی گەلی کوردا نەنێن ، چوونکە دەزانن لەهەموو کاتێکدا بۆ یان دەبێتە خاڵی لاواز و ڕوسیا و ئەمەریکا دەتوانن دۆزی کورد لەبەرامبەریاندا وەکوو کارتێکی فشار بەکاربێنن و ئێران و تورکیاش ئەو کاتە بەدەست ڕوسیا و ئەمەریکاوە ببنە مایەی سەرئێشەی زیاتر بۆیەکێتی ئەوروپا.
لەبەر ئەوە ئەگەر هەر هەڕەشە و ئاڵۆزیەک جارێکی تر  لەلایەن حکومەتی ناوەندی بەغدادەوە بێتە پێشەوە بۆ سەر کورد لەهەرێمی کوردستان ، ئەوا گومانی تێدا نیە کە ناتوانرێت ئەو مافە دەستووریەی کورد بەدەستی هێناوە بەهێزی سەربازی کۆتایی پێ بێنن ، بەپێچەوانەوە بەهەر گۆڕانکاریەکیش لەدەستوور و سیستەمی عێراق دا بێتە ئاراوە ئەوا گومانی تێدانیە ئەم جارە ئاستی داواکاری کورد لەفیدراڵی یەوە دەگۆڕێت بۆ کۆنفیدراڵی و سیستەمی عێراقیش دەبێتە سیستەمی هەرێمی پارێزگاکان.


ئازاد قادر
٥ ـ ٦ ـ ۲۰۲٦