هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان
راگەیەندراوی ژمارە ١
لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمانداین
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێ کە ئەم شەڕە، شەڕی کۆمەڵگەی ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتەلەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل و کۆمەڵگەی جیهانی نییە، بگرە ئەوەڕێژیمی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییە کە هەموو خەڵکی وڵاتی بەبارمتە گرتووە، هەموو ماف و ئازادییەکی لێ زەوت کردوون و هەر لە بەفرانباری ئەمساڵدا هەزاران کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیو و مافخوازی ئێرانی کۆمەڵکوژ کرد. لە ئێستاشدا کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆیاندان.
ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان داوا دەکەین:
١) خەڵکی کوردستان پێبەپێی ڕەوتی رووداوەکان پێویستە لەسەر هەست بن و وشیارانە بەرەوڕووی پێشهاتەکان ببنەوە و هەلسووکەوتی سیاسیی خۆیان لەگەڵ داوا و ڕاسپاردەکانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ڕێکبخەن و ئەم هەماهەنگی و پێوەندییە زیندوو و بەرهەمدار بکەن.
٢) لە ڕۆژانی بەچۆکداهاتنی ڕێژیم و ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکدا پێویستە سەرجەم بنکە و دامودەزگا ئیداری و خزمەتگوزارییەکان لەپێناو بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی گشتیدا بپارێزرێن.
٣) داوا لە هێزە چەکدارەکان ڕێژیم لە کوردستان دەکەین ئەم دوا دەرفەتە بۆ پشتتێکردن لە دوژمن و هەڵبژاردنی بەرەی نەتەوەکەیان لەکیس خۆیان نەدەن.
٤) پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان بە ژیری و پێگەیشتووییەوە بەرەوڕووی گۆڕانکارییەکان بچن.
٥) داوا دەکەین لەپێناو پارێزراوبوونی زیاتردا چەندی دەتوانن لە بنکە و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ڕیژیم دوور بکەونەوە.
- راگەیەندراوی ژمارە ١ - 03/02/2026
- حکومت؛ عامل نهایی تراژدی منابع مشاع - 03/02/2026
- پایان ۱۱۸ سال کمپانی نفتی ایران - 03/01/2026
