د. عێرفان موستەفا
شتێك به ناوی زمانی ستاندارد نییه، ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بوو زمانی ئیتنییهكی كرد به زمانی نه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئه‌وه ته‌نها ناوی نا ستاندارد. له كاتێكدا هیچ زمانێك ستاندارد یان پێوه‌ر نییه بۆ هیچ زمانێكی تر، هه‌ر زمانێك پێوه‌ره‌كه‌ی له ناو خۆیدایه و ته‌نها بۆ ئه‌و زمانه‌ش پێوه‌ره و نابێت به پێوه‌ر یان ستاندارد بۆ هیچ زمانێكی تر. پێوه‌ر یان ستانداردی زمانیش رێزمانهكهیهتی. رێزمانی زمانه‌كه ده‌نوسرێته‌وه و ده‌كرێت به پێوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاحێوهران یان ئه‌وانه‌ی به‌و زمانه ده‌نوسن به‌و پێوه‌ر راست بكرێته‌وه. بۆیه ستاندارد رێزمانێكه نه‌ك زمانێك. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك باسی ستاندارد ده‌كرێت مه‌به‌ست له رێزمانهكه نییه و مه‌به‌ست له زمانه‌كه‌یه. واته رێزمانی ئه‌و زمانه ستانداردی ئه‌و زمانه نییه، به‌ڵكو زمانه‌كه خۆی ستاندارد بۆ هه‌ر ئاحاوتنێك كه به‌و زمانانه ده‌كرێت كه له ستوری سیاسی ده‌وڵه‌تدان. جگه له‌و زمانه‌ش هیچ زمانێكی تر له پێوه‌ری ئه‌و زمانه ده‌رناچێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی به زمانێكی تر قسه بكه‌ن و به‌و زمانه قسهنهكهن به لاده‌ر له پێوه‌ره‌كه پێناسه ده‌كرێنه‌وه. ئیتر گرنك نییه ئه‌و زمانه زمانی ئیتنییهك بێت یان زمانی خه‌ڵێك. گرنگ ئه‌وه‌یه قسه‌كردنه‌كه به هه‌مان ئه‌و زمانه نییه كه به‌ستاندارد دانراوه. لێرشه‌وه ره‌وایه‌تی دراوه به ده‌وڵه‌ت جگه له‌و زمانه خوێندن و نوسین به هه‌ر زمانێكی تر قه‌ده‌غه بكات چونكه ئه‌و زمانه‌ی خوێندن و نوسینی پێده‌كرێت به‌پێ ستاندادهكه ناڕوات و لادانه له ستاندارده‌كه، بۆیه ده‌بێت به پێی یاسا قه‌ده‌غه بكرێت. لێره‌دا زمانه‌كه ده‌بێت به ستاندارد و ناوی ده‌نێن زمانی نه‌ته‌وه، له كاتیكدا زمانه‌كه خۆی ستاندارد نییه به‌ڵكو رێزمانه‌كه‌ی ستاندارده و ته‌نها بۆ ئه‌و زمانه خۆشی ستاندارد و پێوه‌ره و بۆ زمانێكی تر ستاندادر و پێوه‌ر نییه تا له‌و رێزمانه لای دابێت راست بكرێته‌وه. بۆیه زاروهی زمانی ستاندارد له بنچینه‌دا هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵه‌بوو ئه‌وه‌ی كه به دیاێكتی ئه‌و ستاندارده‌ش داده‌نرێت هه‌ڵه‌یه. له راستیدا زمانێك هه‌یه ته‌نها به زار كاری پێده‌كرێت و ئه‌ویش ئه‌و زمانه‌یه كه له ئاستی خێڵدا به‌كار ده‌هێنرێت. زمان كه بوو به هی ئیتنیك ئیتر ده‌بێت زمانی نوسین بێت. زمانی خێل زمانی زاره‌كییه و زمانیی ئیتنیك زمانی نوسینه. ئیتر شتێك به ناوی ستاندارد و دیالێكته‌وه نییه و شتێكیش نییه به ناوی زمان نه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مۆدێرن په‌یدابوون و بۆ له ناوبردنی زمانی ئیتنییهكانیش په‌یدابوو. زمانی خێڵ كه زمانێكی زاره‌كییه نابێته كێشه بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام زمانی ئیتنییه‌كان كه زمانی نوسینه و كلتوری پێ نوسراوه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت به به‌رستی ده‌زانێت و به ناوی زمانی نه‌ته‌وه‌وه ئیتنییه‌كان قهلاچۆدهكات یان ئیتنییه‌كان ناچار ده‌كات زمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه به زمانی ئاحاوتن و خوێندن و نوسین به‌و زمانه قه‌ده‌غه بكه‌ن. ئه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت گرنك مییه زمانی خێڵێك بكات به زمانی نه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه مه‌به‌سته سیاسییه‌كه‌ی خۆی به‌و زمانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به یه‌ك زمان بخوێنرێت و بنوسڕێت و په‌روه‌رده‌ش به یه‌ك زمان بێت. به‌ڵام كورد په‌یڕه‌وی له‌مه ناكات و ئه‌وه‌تا له هه‌رێمی كوردستان سریانیش زیندوو كراوه‌ته‌وه و حكومه‌ت سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به خۆی بۆ داناون.
(چه‌ند كۆمێنتێك بۆ ئه‌و ستاندارد چییه نوێیانه‌ی كه وه‌ك مامۆستاكانیان بیركردنه‌وه‌ی من له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ستاندارده‌وه، به‌وه ده‌زانن كه دووژمنانی كورد ئه‌گه‌ر پێی بزانن به زێڕ ده‌یكڕن)
له كوێ قوربان ئه‌مه به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی منه. كاتێك بیركردنه‌وه‌كه‌ی تۆ و مامۆستاكانت كورد قبوڵی ناكات و ده‌تانه‌وێت سوپا وه‌ك تورك و عه‌ره‌ب و فارس به‌كاربهێنن بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌وه‌ی كه كورد خوێنی بۆ رشتووه له به‌رامبه‌ر سوپاكه‌ی ئه‌وانیتر،. ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت كیشه‌ی ستاندارد به‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن سوپای هه‌رێم به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بادینببهكه واز له زمان و كلتوره‌كه‌ی خۆی بێنێت بۆ سۆرانییه‌كه و ههورامییهكهش هه‌روه‌ها. ئه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تورك و عهربدا و فارس‌دا هه‌ریه‌كه‌یان به‌رگری له زمان و كلتوره‌كه‌ی خۆی نه‌كردووه؟ جه‌نابت ده‌ته‌وێت سۆرانییه‌كه له‌سه‌ر كوردانی باكور و حه‌ڵكی بادینان به سوپا بسه‌پێنێت؟ ئه‌وه كورد كۆده‌كاته‌وه؟ جا كرمانجی باكور ئه‌وه‌ی قبوڵبكردایه له تورك قبوڵی ده‌كرد و له سوریاش له عه‌رب قبوڵی ده‌كرد و ئیتر كێشه نه‌ده‌ما. ئێستا ئه‌وان له تورك و عه‌ره‌ب قبوڵیان نه‌كردووه له سۆرانییه‌كه‌ی قبوڵده‌كه‌ن. جا به‌ڕیزم كه تۆ كورد به وه‌حشی و خێڵه‌كی ده‌زانیت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستاندارد قوبوڵ ناكات و نایه‌وێت كه‌س زمانه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت، ده‌توانیت بچیت به خۆت و سوپایه‌كه‌وه ستاندارده‌كه‌ی خۆت بسه‌پێنیت. چونكه سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی تۆ بهستنداردی ده‌زانی خاوهنهنانی تری زمان و كولتوره كوردییه‌كان ئه‌وه هه‌ر ئاوا قبوڵ ناكه‌ن، كهقبوڵیشیان نه‌كرد ئیتر ده‌بێت سوپاكهت به‌كار بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌یت قبوڵی بكه‌ن، جا سوپاكهشت تاقیی بكه‌ره‌وه بزانه چی ده‌بێت، بۆ تورك و عه‌ره‌ب و فارس سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵكو بۆ تۆ سه‌ربگرێت. جارێ سوپاكه دروست بكه دوای ئه‌وه بیره‌كه‌ی خۆت و مامۆستاكانت جێبه‌جێ بكه، چونكه به‌بێ سوپا كوردییه ستاندارده‌كه‌ی تۆ وه‌ك ئه‌و كوردیانه‌ی تره كه تۆ ده‌ته‌وێت بیانكه‌یته‌وه به زمانی خێڵ و ته‌نها قسه‌یان پێ بكرێت. ئینجا كورد ئه‌مه‌ی له ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كانی وه‌ك توركیا و ئێران قبوڵنه‌كردووه، وا ده‌زانیت له تۆی قبوڵده‌كات.
بۆیه ئه‌وه بیركردنه‌وه‌كه‌ی تۆیه پلانه‌كه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كات و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان و نه‌بوو و چهنابت به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره به خۆمان جه‌نگی بیره‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌ن. خۆ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌گرێت، ئه‌وان چه‌ندیان له ئێمه به ناوی زمانه‌وه كوشتووه و خۆشمان ئه‌وه‌نده له خۆمان ده‌كوژین. ئیتر من بیركردنه‌وه‌م هی ئه‌وانه یان ئێوه‌ی ستانداردچی؟
ئاده‌ی قوربان پێم بڵێ له ناو چ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ستاندارد نه سپێتراوه؟ ئه‌ی بۆ نازانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و ناسیونالیزم كاریان چونیهككردنی زمانی كلتورییه له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و سوپاكه‌یه‌وه و بوونی كوردیش له سه‌ر فرهكلتوری و فره‌زمانی دامه‌زاروه؟
ئه‌ی نازانی كه به كوردی قسه‌كردن له كۆندا و به كوردی خوێندن له ئێستادا له توركیا تاوانێكی دژ به ده‌وڵه‌ته ، ئه‌ی نازانیت ئه‌وان فیكه لێدانیشیان به كوردی قه‌ده‌غه كردبوو؟ تۆش ده‌ته‌وێت فیكه لێدان له هه‌ریم به هه‌ورامی و بادینی قه‌ده‌غه بكه‌یت. ته‌نها بۆمان هه‌بێت فیكه به سۆرانی لێ بده‌ین. ئه‌ی جه‌نابت نازانی نوسین به توركمانی توركستانی و خوێندن به‌و ئیملایه و به‌و دیالێكته توركییه كه بووه به زمانی ستانداردی توركمانستانهكان له توركیا وه‌ك زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی وا هه‌بێت ده‌وڵه‌تی توركی سوپای بۆ ده‌جوڵێنێت، چونكه ئه‌وه تاوانه دژی نه‌ته‌وه. ده‌بێت ئه‌مانه نه‌زانیت، چونكه ئه‌گه‌ر بتزانیبا بێگومان ئه‌وه‌شت ده‌تزانی ئه‌وه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌رێزته كه سه‌ده‌یه‌كه دیالێكته كوردییه‌كان به ئاگر و ئاسن سه‌ركوت ده‌كات و كورد ده‌ستبه‌رداریان نابێت. بۆ به‌رێزت وا ده‌زانیت ستاندارد هه‌وانته‌یه. ئه‌و هه‌موو كوشت و كوشتاره له‌سه‌ر چییه كه ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه ده‌یكات. ئه‌وه‌ی له سوریادا رووده‌دات چییه؟ هه‌مان بیركردنه‌وه جه‌نابت نییه كه جوڵانیش په‌یڕه‌وی ده‌كات و به زه‌بری سوپا ده‌یه‌وێت زمانی كوردی كورمانجی له‌وێ قه‌ده‌غه بكات. جه‌نابیشت ده‌ته‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم زمانی كوردی كورمانجی و كوردی هه‌ورامی وه‌ك جۆلانی له دهۆك و زاحۆ و هه‌ورامان به زبری هێز سه‌ركوت بكات. كێ وه‌ك ئه‌وان بیر ده‌كاته‌وه؟ من یان ئێوه؟
·
كاتێك بیركردنهوهكهتان كورد ره‌تی ده‌كاته‌وه، ئیتر دێن كورد به خێل و قه‌بیله و ئه‌و شتانه ده‌زانن و ده‌ڵێن كورد خێڵ و قه‌بیله‌یه بۆیه قبوڵی ئه‌وه ناكات ئێوه ده‌یڵیین. كورد خێڵ و قه‌بیله‌یه یان ئێوه بیركردنهوهكهتان وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی خێڵه كه نه‌ریتێكی چونیه‌ك و زمانێكی چونیه‌ك و رهچڵهكێكی چون یه‌كی هه‌یه.
تۆ بیركردنه‌وه‌ت هی خێڵه یان كورد كه چونیهككردنی زمانی و كلتوری له دوژمنه‌كانی قبوڵ ناكات و له خۆیشی قبوڵناكات. كورد خێڵه‌كییه یان ئه‌وانه‌ی له ناو ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا ئه‌و چونیهككردنه كولتوری ز زمانییه‌یان قوبڵكردووه و ده‌ستبه‌رداری زمان و كلتوره‌كه‌ی خۆیان بوون.
یانی تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی كورد له دوژمنه‌كانی خۆی قبوڵ نه‌كردووه و هه‌روا به ئاسانی بۆ ئه‌وه‌ی تۆ به‌وه تۆمه‌تباری نه‌كه‌یت كه خێڵ و قه‌بیله قبوڵی بكات. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له تۆ قبوڵبكردایه، ئه‌وه ئیتر كێشه‌كه نه‌ده‌ما له دوژمنه‌كانیشی قبوڵبكات كه ئه‌وانیش وه‌ك تۆ و ستاندار چییه‌كان تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه وه‌حشی و خیڵه‌كی و شاخاوییه.
كاتێك سۆرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت كوردی سۆرانی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز و سوپاوه به‌سه‌ر بادینییهكاندا بسه‌پێنن و ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌یان لێ ده‌سێننه‌وه كه به كوردی كرمانجی منداڵه‌كانی خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن و ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه كوردییه كرمانجییهكهیان له رێگه‌ی هێز و یاساوه لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، خۆیان به ویستی خۆیان عه‌ربی هه‌ڵده‌بژێرن و پێی ده‌خوێنن، دیانه‌وێت وانه‌یه‌ك به سۆرانییه‌كان بده‌ن و پێیان بڵێن كوردبوون یانی ویستی ئازاد یانی خۆبوون، یانی ئه‌وه‌ی قبوڵنه‌كه‌یت هیچ شتێك به هێز له‌سه‌رت بسه‌پێنرێت. بۆیه كاتێك ئه‌وان له به‌رامبه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی ویستهئازادهكهیان به زمانه‌كه‌ی كه تۆ ده‌یسه‌پێنیت نا‌خوێنێت و زمانه‌كه‌ی خۆیت لێ قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌وه‌ی تۆ قبوڵ ناكات و به‌ویستی خۆی زمانێكی تر هه‌ڵده‌بژێرێت. تا پێت پێت بڵیت كوردبوون ویستی ئازاده، كه تۆ بته‌وێت به ناوی ستاندارد ویستی ئازادی من سه‌ركوت بكه‌یت و نه‌هێڵێت به كوردییه‌كه‌ی خۆم بخوێنم به كوردییه سه‌پێنراوه‌كه‌ی تۆش ناخوێنم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵه خۆسهپێنهكهی تۆ كوردی نییه. ئه‌و به زمانی حاڵ پێت ده‌ڵێت من بیركردنه‌وه‌كه‌ی تۆم قبوڵكرد كه سه‌پاندنه ئه‌و كورد نیم با به كوردییه‌كه‌ی تۆش بخوێنم. ئه‌گه‌ر ویسته‌كه‌م به ئازادی مایه‌وه و به زمانی عه‌ربیش بخوێنم كوردییهتییهكهم له‌ده‌ست ناده‌م چونكه كوردبوونم له‌وه‌دایه كه ویسته‌كه‌م ئازاد بێت و نه خۆم و زمانه‌كه‌م به‌سه‌ر تۆدا بسه‌پێنم و ویسته ئازادهكهت نه‌فی بكه‌مه‌وه، نه قبوڵی ئه‌وه‌ش بكه‌م تۆ به ناوی كوردایه‌تییه‌وه كوردییه‌كه‌ی خۆت به‌سه‌ر مندا بسه‌پێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ته‌نها زمانه‌كه‌ی تۆ كوردی بێت و هی من زمانی كوردی نه‌بێت. كاتێك ئێزیدییه‌ك ده‌ڵێ كورد نیم، ئه‌وه بزانه كه گروپێكی تر له رێگه‌ی هێزه‌وه ئه‌وه‌ی خۆی ویستوویه‌تی به‌سه‌ر ئه‌ودا سه‌پاندوویه‌تی و ویسته ئازاده‌كه‌ی كه بنچینه‌ی كوردبوونییهتی خه‌ریكه نه‌فیی بكرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ویسته ئازاده‌كه‌ی بمێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه به ناوی كورده‌وه ویستی خۆی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت، ده‌ڵێت من كورد نیم. مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كوردبوون ئه‌وه بێت تۆ خۆت به‌سه‌ر مندا بسه‌پێنێت من كورد نیم. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌ی كه كورده ئه‌وه كه به‌وه‌ی ده‌ڵێت كورد نیم روایه‌تی له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌سێنێته‌وه كه ده‌یه‌وێت به ناوی كورده‌وه ویستی خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش كه كه ویستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌سه‌پێنێت با له رێگه‌ی كوردییه‌كه‌ی خۆیشهوهبێت، ئه‌وه ئه‌و كورد نییه. چونكه كورد كۆبوونه‌وه‌ی ئازادانه‌ی جیاوازه‌كانه و ئه‌و جیاوازانه به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت هیچ سه‌پاندنێك قبوڵ ناكه‌ن و به‌وه خۆبوونی خۆیان ده‌پارێزێن. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به ناوی زمانی ستانداردی كوردییه‌وه ویستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وانیتر بسه‌پێنێت
به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كورده ئه‌وه‌ی لێ قبوڵناكات. بۆیه زمانی ستاندارد خه‌ونێكی شاعیرانه‌ی ته‌واو رۆمانسییه.
- كوردی ستاندارد خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه - 10/28/2026
- در دفاع از بنیادگرایی بازار آزاد - 10/26/2026
- فروپاشی اخلاقی عمدی پس از دیکتاتوری - 10/15/2026
