د. موحەممەد ئەمین
لیدوانی ترامپ نائومیدی تیا دیارە لە سەرهاوکاری نەکردنی وەڵاتانی ناتۆ بە تایبەتیش بە ریتانیا لە شە رکردن دژی ئیران بە نەناردی کەشتی جەنگی تا لە گەڵ ئەمریکا تەنگەی هۆرمز لە دەستی ئیران دەربێنن.
بەریتانیا دوای شەری جهیانی دوەم باوەرپێ کراوترین هاوپەیمانی ئەمریکا بووە لە هەموو شەرەکان لە سەرهەموو ئاستیک هاوکاروهاوپەیمانی ئەمریکا بووە واتە جگە لەوەی کە هەردوکیان لە ناتۆدان پەیوەندی هاوزمانی ها وبەرژەوەندی لە زۆربەی هەرە زۆی شوینەکانی دنیا زیاتر بە یەکیان ئەبە ستیتەوە تا ئەو ئەدازەیە کە ئەڵین ئەمریکا بازوی ئینگلیزە.
لایەنی ئاشکرای هۆکاری هاوکاری نەکردنی وەڵاتانی ناتۆ بۆ شەڕ دژی ئێران لە گەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل زیاتر بۆ بوونی شەڕی ئۆکراین ،نەبوونی رەوایەتی شەڕ ، دژواری ئابووری وە نەبوونی بەرژەونەدی نەتەوەییانە لەم شەرەدا، بەڵام هۆکاری شاراوەی هاوکاری نەکردنی وەلاتانی ناتۆ بۆ شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیڵ بەرامبەر ئێران وە بە تایبەت ئەو وەڵاتانەی کە پێشینە ی کۆلۆنیالستی واتە ئیمپرایالیستیان هەیە وەک فەرەنسا ،ئیسپانیا پۆرتۆگال ،ئیتالیا وە لە سەروشیانەو بەریتانیا ،باش ئەزانن کە ترامپ مەیلی وە ئامانجی ئەوەیە ،کە دەست سەرسەرچاوەکانی نەوتو گازا بگرێت لە هە وموو دنیا وە نفوزو بەرژەوەندی کۆڵۆنیالی ئیمپریالیزمی ئەوان کەم بکاتەوە یا نەهێلێ ، هە روەک ترامپ بە ئاشکرا دوای بە دیل گرتنی سەرۆکی فەنزویلا وتی نەوتەکەیان بۆ خۆیان ئەفرۆشن وە ئە بنە شەریک واتە بەشی زۆری بۆ خۆی ئەبا، وە دوبارە ترامپ لە مەڕ ئێرانیش هەمان ئامانجی هەیە کە لە فەنزویلا بە دسەتی هێنا واتە ڕژێمە کەی بروخێنێت وە کەسانی سەر بە خۆی بکاتە بەر پرسی ئیران وە بیێتە شەر یک لە نە وت و گازو سامانە سروشتیەکانی ئێران ،لە بەر ئەوە لایەنی ئاشکرای هۆکاری هاوکاری نەکردنی وەڵاتانی ناتۆ بۆ شەڕ دژی ئێران لە گەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل زیاتر بۆ بوونی شەڕی ئۆکراین ،نەبوونی رەوایەتی شەڕ، دژواری ئابووری وە نەبوونی بەرژەونەدی نەتەوەییانە لەم شەرەدا، بەڵام هۆکاری شاراوەی هاوکاری نەکردنی وەلاتانی ناتۆ بۆ شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیڵ بەرامبەرئێران وە بە تایبەت ئەو وەڵاتانەی کە پێشینەی کۆلۆنیالستی واتە ئیمپرایالیزمیان هەیە وەک فەرەنسا ،ئیسپانیا پۆرتۆگال ،ئیتالیا وە لە سەروشیانەو بەریتانیا ،باش ئەزانن کە ترامپ مەیلی وە ئامانجی ئەوەیە ،کە دەست سەرسەرچاوەکانی نەوتوگازا بگرێت لە هە موو دنیا ،وە نفوزو بەرژەوەندی وەلاتانی کۆلۆنیالیست – ئیمپریالیستی ئەوروپا کەم بکاتەوە وە نە هێلێت، هە روەک ترامپ بە ئاشکرا دوای بە دیل گرتنی سەرۆکی فەنزویلا وتی نەوتەکەیان بۆ خۆمان ئەفرۆشن وە ئە بینە شەریک واتە بەشی زۆری بۆ خۆی. لەمەرئیرانیش، ترامپ بە ئاشکرا رای گەیاندوە کە ئەیەوئ کە سێ لە ئیران رابەربیت کە ئەم دەستی هەبیت لە دیاری کردنی وە بە هەمان شێوەی فەنزویلا دەست بگرێت بە سەر نەوت و گازوسامانە سروشتیەکانی ئیراندا، بۆیە وەلاتانی ناتۆ ئامادە نین ببنە سەربازی بە دی هێنانی خەونەکانی ترامپ دژی بەرژەوەندیەکانی خۆیان،بۆ بەڵگەی ئەمەش ۱۷.۳.۲۰۲٦ سەڕۆکی فەرەنسا وەک* نوینەری سیاسەتی یە کیەتی ئەوروپا رای گەیاند ،کە بە شداری کردنەوەی تەنگەی هۆرمزناکات لە گەڵ ئەمریکا بۆ ئەوەی تەنگەی هۆرمز لە دەستی ئیران دەربینن وە نەتوانێ کۆنترۆلی کەشتیە بازرگانیەکان وە سەربازیەکان بکات،ئەمە جگە لە مەمڵەی ناشایستەی تراپ لە گەڵ وەڵاتانی ناتۆ ،وە هەرەشەکانی بە داگیر کردنی کە نەدا وە گرین لاندی دانیمارکی، کە وای لەم وەڵاتانە کرد کە ئێستا تراپ کاری پێیانە بۆ شەڕوەڵامی نەدەنەوە .
ئەوەی کە پرسیاری بابەتە بۆ بەریتانیەکان بە شداری شەڕناکەن بە پێچەوانەی هەموو شەرەکانی تری ئەمریکا کە بەریتانیا یەکەم وەلات بووە هەمیشە بۆ پشت گیری ئەمریکا ؟
لە رووی مێژووییە وە بەریتانیا یەکەم وەلاتی کۆلۆنیالستی بووە کە لە ناو ئێران زیاتر لە ۱٥۰ ساڵە نفوزی هەبووە، وە یەکەم دۆزینەوەی نەوت لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە ناوچەی مەسجد سلیمان لە خوزستان بە دەستی ئینگلزەکان بوو لە ساڵی ۱۹۰۸.
هەڵبەتە پیش ئەمە،لە ساڵی ١٩٠١دا ویلیام نۆکس دی ئارسی لەگەڵ موزەفەر ئەلدین شا قاجار دانوستاندنی ئیمتیازاتی نەوتی بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ کرد و مافی تایبەتی بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا لە سەرانسەری زۆربەی ئێراندا بەخشی بە ئینگلیز لە بەرامبەر ٢٠ هەزار پاوەندی کاش و ٢٠ هەزار پاوەند لە پشک و ١٦%ی قازانجی پاکی داهاتوو، ئینگلیزەکان تەوای سامانی نە وتی ئیرانیان قۆرخ کرد کە بووە هۆی دروستبوونی کۆمپانیای نەوتی ئینگلیز-فارس***.
سیاسەتی نەوتی هەریم وە ئەوانەی کۆنترۆلی سامانی نەوت وگازی کوردوستانیان کردوە هەمان کاری قاجارەکانیان دوبارە کردوە لە تالانی وبە فیرۆدانی سامانی وەلات بۆ بەرژەوەندی خۆیان ،بەلام بە جیاوازی ماوەی زیاترلە ۱۰۰ ساڵ، واتە سەرەتاکانی دۆزینەوەی نەوت و بوونی دەسەلاتی کلاسیکی ئیمپریالیزم، بەڵێ دوای زیاترلە ۱۰۰ ساڵ قاجارەکانی هەریم بۆماوەی٥۰ ساڵ گریبەستی نەوتیان لە گەل کۆمپانیا بیانیەکان وتورکیا واژۆ کردوە، دوبارە بەم جیاوازیە ،کە ئەزانرێ پاشاکانی قاجار ۲۰۰۰۰ پاوەندیان کاش وەرگرتوە لە گەڵ تەنها ۱٦% قازانج لە فرۆشی نەوت ، بەڵام نازانری قاجارەکانی هەریم چەندیان وەرگرتوە وە نسبەتی چەندیان بۆ داناون ؟
هەر لە سەرەتای دەیەی یەکەمی سەدەی رابردوو وە پاش شکستی هینانی شۆرشی دەستوری لە ئیران کە لە ۱۹۰٥ دەستی پی کردبوو ،بەریتانیا بیر لە گۆرینی دەسەلاتی دەرەبەگی قاجار کردوە کە لە شوینیان دکتاتۆریکی بۆرجوازی دابنێ تا لەم ریگایەوە کۆمەڵگای ئیران ئامادە بکات بۆ سەردەمیکی تازەی ئابوری و سیاسی کە ئیران بکاتە بازاری بە کار بردن بۆ کالاکانی وە ببیتە پشتینەی ئاسایش بۆ ناوچەکانی نفوزی لە کەنداو وە ئێران ببێتە بەشێک لە ناوچەی نفوزی سیاسی و ئابووری لە رۆژهەلاتی ناوەراست، بۆ ئەم مەبەستە سیاسیە بەریتانیا چاو پۆشی لە گری بەستی ٦۰ ساڵە کرد کە لە گەڵ قاجارەکان کرد ، چونکە زانی کە گەندەڵ و هەرزان فرۆشان بە بیری کۆنی دەرەبەگی ناتوانن پایەداربن ،جا بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی زۆر تر بپاریزی رەزا شا کە سەربازیکی سادە بوو هینایان لە ۱۹۲٥ کردیان بە شای ئیران وە لە هەموو رویەکەوە هاوکاری کرا تا ئیرانیکی مۆدیرنی بۆرجوازی دروست بکات ، رەزا شا بەردەوام بوو تا ۱۹٤۱ وە دوایش کورەکەی تا ۱۹۷۹.
هاوکات لە گەڵ نفوزی بەرتیانیا لە ئێران بە تایبەت لە بەشی باشوری هاوسنور لە گەڵ عراق و وەلاتانی کەنداو کە کۆلۆنی -مستعمرەی خۆی بوون، روسەکانیش لە باکوری ئیران نفوزی خۆیان هەبوو بۆ درێژ کردنەوەی نا وچەی نفوزی خۆیان لە باشووری رووس کە قفقاس و وەلاتانی ئاسیای ناوەراست ئە گرێتەوە.
واتە بە شیوەیەکی ناراستەو خۆ ئینگلیز وە رووس بوونە بریاردەری هاوبەش لە سەر رەوشی سیاسی ئیران کە بەرژەوەندی هەردولا پاریزراو بیت.وە هەندی سەرچاوەی ئیرانی باس لە ڕیک کەتنی ستالین و چەرچیل ئەکەن لە ساڵی ۱۹٤۳کە دوای شەری جیهانی دوەم ئیران دابە ش نەبیت ،ئەم کۆبەنوەی کە کۆبوونەوەی تاران ناسراوە لە نیوان چەرچیل، رۆزفیلت وە ستاڵین . هەڵبە تە روخانی کۆماری کوردوستان و ئازاربایجانیش دیارە هەر بە هۆی ئە م ڕیک کەوتنە بووە کە پەیمان بە رووس درابوو لە بری ئەم ریک کەوتنە بە شی هەبیت لە نە وتو گازی ئیران، بەڵام دوای روخانی کۆمەرەکان و کۆتایی جەنگی جیهانی دوولە روسەکان پەشیمان بوونەوە وەهیچ بەشیکیان پێ نەدا.
بۆ رەوشی ئەمرۆی ئیران دوو هیزی جهیانی لە دوو ئاراستە ی جیاوازان لە سەر ئایندەی ئیران بە تایبەت هیزە رۆژئاواییەکان ،کە بریتین لە ئاراستەو هێلی بەریتانیا بە پلەی یەکەم ئەمجار وەلاتە ئیمپریا لیستە کانی تری ئەوروپا وەک فەرەنساو ئیسپانیا و ئیتالیا ، وە ئاراستەی ئە مریکاو ئیسرائیل.
بەریتانیا نیەکان ئیران بە ناوچەی نفوزی خۆیان ئەزانن لە گەل وەلاتانی کەنداو وە لە رووی میژووییە وە بە مافی خۆیانی ئەزانن، کە بەهرەمەندی یەکەم بن لە ساماناکانی ئیران وە بۆ ئەوەی زۆرترین بەهرە لە ئیران بگرێ بەریتانیا ئە یەوێ یەک پارچە بمێنێت وە خۆی بریاری لە سەر بدات هەتا ئە گەر بە ریک کەتن بێت لە گەڵ روس نەک لە گەل ئەمریکاو ئیسرائیل.
وە هێڵی ئەمریکاو ئیسرائیل ئەیانەێ بە هەر بەهایەک بیت ڕژیم برۆخیت هەتا ئەگەر بە پارچە پارچە کردنی ئیرانیش بیت گرنگ ئە وەیە دەست بگرن بە سەرنەوت و گازی ئیرانا بە تایبەت لە بەشی باشووری وە لە گەل نەوت و گازی کەنداوو عیراق و کوردوستان ببنە خاوەنی زۆرترینی سەرچاوەکانی وزە بەمەش ئەتوانن ببنە بریاردەری ساسی و ئابوری لە هەموو جیهان ،ئە مەش واتە نەمانی نفوزی ئینگلیز لە ئیران و کەنداو وە هەموو ناوچە بۆ هەمیشە ،کە ناتوانیت قبوڵی بکات بۆیە نەک هەر ئامانیە هاوکاری ئەمریکا بکات بەڵکو ئەشێ هەتا لە گەل روسەکانیش ریک بکەوێ وەک ۱۰۰ ساڵ پێش ئیران وەک ناوچەی نفوزی خۆیان لە نیوان خۆیان دابە ش بکەن وە نەهیلن ئەمریکاو ئیسرائیل ببنە خاوەنی داهاتووی سامانەکانی ئیران هەتا ئە گەر بە دابەش بوونی ئیرانیش بیت .لە گەڵ بەر دەوامی شەری ئێران ،شەڕی بەرژەوەندیەکانی وەلاتانیش لە سەر بەشە کێکی ئیران بەردەوام ئەبێت وە لە هەفتەکانی داهاتوو ئاشکرا ئە بێت کئ دۆۆڕاوەو کێ براوە.
* https://tinywebs.site/Uj7yev
**https://www.telegraph.co.uk/…/keir-starmer-britain-not…/
*** https://url-shortener.me/HLGV
- چه کسی جاده خواهد ساخت؟ - 04/15/2026
- محاصره دریایی و قبرستان جادەای اتومبیل در ایران - 04/15/2026
- گەمارۆی دەریایی و گۆڕستانی جادەیی ئۆتۆمبێل لە ئێران - 04/15/2026
