کاک عەلی جوانمەردی خەریکی چییه؟

محەمەد شەهسواری

کاک عەلی کێیە و کێ بوە و چۆن دەژی ، بابەتی تاکە کەسی ئەم بەرێزە و نە من و نە کەسی دی بۆی نییە بچێتە ناو ئەو باسە . بەلام ئەوەی ئەم بەرێزە نانخۆری کێیە و ئامانجی چییە ؟ بە ئەرکی دەزانم گەل ئاگادار بێت . ئەم برادەرە کەسێکی شارەزا لە بەشی هەولگێریە بە پالپشتی ئەمریکا و نکۆلی لە شارەزایی ناکرێ . ئەوەی لە جیهانی ئەمرۆکە باوە و بە چری کاری لە سەر دەکەن : میدیا و میدیاکاران لە مەر ئامانجی خۆیان بە پارە دەیانکرن تا میدیا و میدیاکاری ئازاد و سەربەخۆ و پاک بوونی نەبێ و کۆمەلگا لە پلانی رەشت و گلاوی زلهێزانی خوێنخۆر بێ ئاگا و نەیەنە خرۆش!
تەنانەت بە جۆرێ میدیاکاری داتاشراو فێرە چلکاوخۆری کراون کە گرێبەستیان دەگەل دەنوسن ! بۆ نمونە ; پێیان دەلێن لە سەر فلان بابەت دەمانەوێ ئەو کارانە بگرنە بەر و ئەوەندە هەزار دولار سالانە وەردەگرن ! واتە زلهێزانی بەدفەر بۆ گەوجاندنی کۆمەلگا بە زەبری پول ئەو خەلکانەی بۆرە شارەزاییکیان لە بواری میدیادا هەیە دەیانکرن و دیارە کاتێ مرۆڤ ڕۆح و فکر و جەستەی فرۆشت ، وردە وردە لە پؽناو پارە شتی دێکەشی لێ چاوەنوار دەکرێ . بینەوە سەر ئەم بەرێزە جیرە خۆرەی ئەمریکا ، لە بەشی کوردی و فارسی چەند سالە لە دەنگی ئەمریکا کار دەکا . تا ئێرە ژیانی خۆیەتی و لای پەسەندە بژێوی ژیانی لەو بوارەدا بی و لی پیرۆز بێت . بەلام ئەوەی جێگەی سەرنج و زانینە ئەوەیە کە : کوردستان بە گشتی و باشوور بە تایبەتی پاشی ئەو هەمو شەهید و مالوؽرانی و دەربەدەری بە تایبەتی لە 16ی ئوکتۆبر ، تاکی کورد و کۆمەلگای کوردەواری بە بێ هیچ شەک و گۆمانێ لە خەیانەتی ئەمریکا تؽگەیشت و دڵنیا بوونەوە کە زلهێزان لە سەرویانەوە ئەمریکا هەمان دوژمنی دێرینن و هەرگیز ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان لایان پەسەند نییە . لەو سەرو بەندە کاک عەلی مەئموریەتی ئەوەیان دایە کە ئەو بابەتە ، واتە هاریکاری ئەمریکا دەگەل عەرەب و تورک و ئێران پەردە پۆش بکات و ئەو رقە دەنێو کوردان برەوێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ، ئەم بەرێزە بە دور لە ئەخلاق بە خدۆکەدانی هزری نەتەوەیی و رێخستنی تۆری کۆمەلایەتی کوردی تا رادەیەکی زور ئامانجی ئەمریکای بەرێوە برد ! جێگەی باسە ئەم بەرؽزە جگە لە پارەی مانگانەی میدیای ئەمریکا ، بە چەن بلە پارەی کاری لە دەرەوە وەردەگرێ و پؽکانی ئامانج دەس خۆشانەی هەیە ، هەروەها بواری ئەمنی و پاراستنی خرایە سەر کورد و تەنانەت گرسانەوە و سازدانی تۆری نهێنی ! دیارە وەک ئاماژەم دایە کە کاتێ مرۆڤ کەوتە وی داو بۆ پارە قەلەمی ئازادی بفرۆشێ ، سروشتیە هەولی زیاتر دەدا کونی رسقی بەرفراوانتر بکا و بۆیە ئەمجار جودا لەوەی فکرەی کوردی باشوری لە سەر خەیانەتی ئەمریکا بە کورد لە 16ی ئوکتۆبر رەواندەوە و خەیانەتی تەنیا دایە بەر ئێران و یەکییەتی و ئەمریکای لێ بەدەر کرد . ئەمجار بۆە جاردەری ئەمریکا لە هەمبەر ئێران ، دیارە ئەوەی مرۆڤ بێ و بە نوکە دەرزییک خاوەن ویژدان و ئەخلاق بێت ، دەبێ دژی سەرتا بەری حکومەتی داگیرکەری ئێران بێت . کە واتە لەو سونگەی دژی ئێرانە سەدقات دەس خۆشی لێ دەکەم ، وەک هەوالنێرێ . لەوەی گەرێن کە ئەمریکا تەنیا دوو مەبەستی هەیە : یەکەم تەسبیتی خۆی وەک تاکە زلهێز و دوو هەرگیز دەگەل روخانی ئێراندا نییە و بەلکو ژێر بە ژؽر دەستی دەگەل ئێران تێکەلە و بە گشتی هەر دژی کوردن . باسەکە روو لەم بەرێزە ئەوەیە : یەکەم تۆ جیرەخۆری ئەمریکای . دووهەم خۆت بە هەواڵنێری بێ لایەن داوەتە قەلەم . کە واتە بە گوفتی خۆت بۆت نییە لەو خەلکە دڵ سافە قیت بیتەوە و لی بیتە تەحلیلگەر و رێگە و چارە و خەت و نیشان بە کۆمەلگای کوردی ڕۆژهەڵات بدەی و تازە بێ شەرمانە تۆمەت لە خەلکی ئازاد و سەربەخۆیی خواز بدەی . بەلێ دەزانین و ئاگادارین و ئاشکرایە ئاغاکەت دژی سەربەخۆیی کوردە و هاوپەیمانی درندەترین داگیرکەری کورد . بەلام کاکی برا تەنانەت بە حورمەتئ ئەوەی لە دایک بووی ئەم نیشتمانەی ئاوا زورنای دژی سەربەخۆیی لؽ مەدە ! کاکی برا لای کوردپەروەران دەرچونئ داگیرکەرە لە کوردستان و بەس . ئەگینا دەرۆخێ یا نا بە قەبری بابیانەوە . ستراتیژی کوردپەروەر و ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان چونە دەرەوەی داگیرکەرانە لە سەر خاکی کوردستان و مان و نەمانیان پێشکەشە بەو نەتەوانەی دی کە هەتا ئێستە پالپشت و پشتیوانی بوون و هەن . کورد پەروەران باش دەزانن لە کوێ و لە کەئ چی دەلێت . کوردپەروەران ئەزمونی بە رۆژی هەیە و ئەوە تۆ و ئاغاکەتە دەیەویت کورد بە لارێدا بەرێت .
ئێستە کە بە قەرار لە هەوالنێری زیاتر خۆت دەر دەخەی با بزانیت کە : ئەمریکا بە پلانی دیاری خۆی هەر لە شەری سارد دەگەل رووس ، ڕۆژهەڵاتی ناوینی دابەش بە سەر دوو جەمسەری شێعە و سوونەدا کرد کە یەک لە ئامانجی ئەوە بو ، بۆ سەدان سالی دی خوؽنی ناوچەکە هەلمژؽ . ئەوەی ئەمرۆ مام ترامپ رەچاوی دەکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین : یەکەم تەسبیتی تاک جەمسەری خۆیەتی . دووهەم راگرتنی بالانسی ئەو دوو جەمسەری شێعە و سوونیەیە . واتا بە هەمو فاکتەرەکان گەر ئەو بالانسە وەدی نەهێنێ ، تاک جەمسەری خۆی بە تەواوەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە خاوەنی وزە و ئاوە بۆی مویەسەر نابێ .
لە من باشتر ئاگاداری جەمسەری سوونەی بە بردنی ژن و کچۆلەکەی بۆ ناو عەرەبی پاپەتی و وەعدە و وەعیدان ، هەم بە مەلاین دولاری لێ کێشانەوە و هەم قەناعەتی پێ کردن دەس بکەنە ریفورم و زلهێزی تاکەی خۆی بەسەرا سەپاندن . ماوەتەوە جەمسەری شێعە کە ئێران رێبەرایەتی دەکا . دەیەوێت بە هاتنە ئارای هەندێ ریفورم و سەپاندنی قەبولی تاک جەمسەری خۆی ئەو بالانسە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بێنؽتە دی و بەس ، تا ئێرەش ئؽرانی داگیرکەر ژێر بە ژێر دەگەل ئاغای بەرێزت رێککەوتون و لە خۆ ئامادە کردنی ئەوەن چۆن دەس بداتە ئەو ریفورمانە و پێگە و دەسەڵاتی توشی شەلەل نەبێ .
ئەگینا هیچ کات مام ترامپ مەبەستی روخانی ئەو داگیرکەرە پەستەی نییە و ئەوی جیرە خۆرەکانیان دەیلێن دڕۆیەکی ئاشکرایە بۆ گەوجاندنی خەلکی زیاتر نییە . ترس و دڵەخورپێی ئەمریکا و ئؽران لەوەدایە لەو دەسدانە ریفورمە بە تایبەتی جێگرەوەی گەمالە گۆجەکە بۆشاییەکی دەسەڵاتی دێتە ئاراوە و ئەو بۆشاییە بگەیەننە کەمترین زەمەن تا لە پلەیان نەتسێ .
بەرێز ، کوردپەروەران و سەربەخۆیی خوازان باش لە دۆخەکە ئاگادار و بە فسە فس سیاسەت ناکرؽ و نابێ توشی دەردی باشووری وڵات بن . گەر بنواریتە باسی کوێخای ئەمریکا لە بەغا ، ئەلێت : من لام وابو ئێستە کە سەدام روخاوە ، سیاسەتوانی کورد باس و داوای سەربەخۆیی دەکەن کەچی ……. ئەرێ ئازیز ، یەکەم ئازادی و سەربەخۆ بوونی هەر گەلێک رەوا و مافی خۆیەتی و دووهەم بە فسە فس و کلاو سەرنانی خەلکی سیاسەت ناکرێ و پێویستە هەر لە چرکەی یەکەمە بە شەهامەت و راسگۆیانە دەگەل تاکی کورد باس بکرێ و بە حەرامزادەیی بیری ئێرانچیەتی درێژە پؽ نەدرێ . هیوادارم بە خۆتدا بیتەوە و چیدی وەدووی کلاوی با بردەلە نەکەوی ، ئەوەی کە دەلێت : ناومان لایە و …. گەر بە نوکە دەرزیەک شەهامەت و ویژدان و هەست و سوزی نیشتمانت لا بێت ، پێویستە هەرچی زوە ناو و نازناوی هەر خائن و جاشێ کە لە پێوەندی دەگەل ئێرانە چ ئاشکرا یا نهێنی بلاوی کەیتەوە و گەل لە قاویان بدا کە بە وتەی بەرێزت دەلێت : بە ناوی سەربەخۆیی خوازی ڕۆژهەڵات باس دەکەن .
هیچ بیانو و پاساوێک نییە کە تۆ ئاگاداری فلان جاش بیت و بیشاریتەوە و گەر بە بەلگەوە ئاشکرای نەکەی دڵنیابە بۆ خۆت دەچیتە ژێر پرسیارەوە .
کۆتا هیوادارم بە جوانی و بە وردی بابەتەکەم وەخوێنی و بە خۆتدا بیتەوە و لە خزمەتی گەل و نیشتمانت هنگاوی چر و پر باوێت …..

https://www.facebook.com/mohammad.shahsavari/posts/2200255516660391

Website | + posts