بیتکوین یا رەمزدراو چییه ؟

د. پژواک کوکەبیان

پوختە:

بیتکوین یان رەمزدراو سیستمێکی پارەیە، بەدەست خەڵک دروست ئەکرێت. پارە ئەکرێت بە دەستی خەڵک دروست بکرێت و لە ژیاندا بۆ هەموو پێداویستیەکان بەکار بێت. بە بیتکوین هەرکەس، ئەتوانێت بانکی خۆی ببێت و خاوەن بیتکوین و رەمزدراو نەناسراو بمێنێت. بە بیتکوین ئەتوانرێت بەر به گرانی وناعداڵەتی کۆمەلایەتی بگیرێت.

وشەگەلی سەرەکی:

رەمزدراو، بیتکوین، بەیاننامەیسپی، ئاڵتکوین، دەرهاوردنی رەمزدراو، ماینینگ، بلۆکچین

سەرەتا

پوول و پارە مێژوویکی دوور و درێژی هەیە، زۆربەی خەڵک وا بیرئەکەن که پارە و پوول دەبێت بەس لە لایەن حکوومەت دروس بکرێت، بەڵام ڕاستی ئەوەیه که دراو، پارە یا پوول دەستکرده و خۆڵقێنراوی خەڵکه بۆ ئاسانکاری له ژیاندا. لەم دوو سەد ساڵی دوایی دا بوو که دەولەت و دەسەڵات به زۆرەملی دەرکردنی پوولی، قۆرخی خۆی کرد. پارە ئەکرێت بە دەستی خەڵک دروست بکرێت و لە ژیاندا بۆ هەموو پێداویستیەکان بەکار بێت. سیستمی رەمزدراو بۆ یەکەمین جار دوای چەندین سەدە هێزی دروست کردنی پوول و پارەی گەڕانەوە بۆ مروڤ و هاووڵاتی.

بیتکوین (Bitcoin)

بیتکوین له ساڵی ٢٠٠٩ وەكوو رەمزدراوێک کە لەسەر سیستم و دیتابەیسی بلۆکچین دامەرزا. خوڵقێنەرەکەی نادیارە ، بەڵام کەسێک به ناوی ساتوشی ناکاموتو ، ئەو کەسه بوو بەیاننامەیسپی (whitepaper) یا هەمان وتارزانستی بیتکوینی نووسیوە. بیتکوین یەکێک لە رەمزدراوەکانه، بەڵام به متمانەترین و گرنگترین رەمزدراوی ئیستایه.

ئاڵتکوین Altcoin

هەر کوین و دراوێک که بیتکوین نەبێت ، دراوێکی تر یان ئاڵتکوین (alternative coin) نێوی ئەبەن. زۆربەی دراورەمزیەکان زۆر لێکچووی بیتکوین ئەبن. لە ڕاستی هەموویان له فۆرم و ئەلگوریتم وەکوو یەک کەڵک وەرئەگرن. Litecoin, DASH, Bitcoin Cash, XRP, Rojcoin, Ether, هەموویان ئاڵتکوین یانێ رەمزدراوێک جیگە له بیتکوینن. زۆربەی ئاڵتکوین بۆ معامڵە و گواستنی کەل و پەل بەکار دێت، بەڵام بیتکوین زۆرتر وەکوو پاشکەوت بۆ دوایی لە لایەن خەڵک ئەکڕێت. بیتکوین و باقی رەمزدراوەکان جۆرێک له جۆرەکانی رەمزدراون.

رەمزدراو (cryptocurrency)

رەمزدراو کودێکه (که لە رەقەم و پیت پێک هاتووە) وا له دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەک ئادرسی گشتیه (public key) بۆ ئەوە کەسانی تر بتوانن پارە و پوول بۆت بنێرن.

لێرەدا 1Q7yrRFuaQroGdrKM1NHyqPQnb8odj1uAm ئادرسی گشتیه وا وەکوو ژمارەی حەساب ئەتوانی بیدەیت به کەسانی تر بۆت پوولی تێبکەن. گەورە و بچووکی پیتەکان گرنگه و دەبێت لەبەر چاو بکرێت. ئادرسی گشتی بیتکوین ئادرس و ژمارەیکە که پارە و پوولی تێدا نیه.

هەموو رەمزدراوەکان دوو ئادرسی تایبەتیان هەیە، بەس له پیتی یەکەمیان جیاوازی هەیە. لەبیر نەکەین، ژمارەی ئادرسی گشتی بیتکوین زۆر، زۆره ، لە ژماردن نایت. ژمارە ئادرسی بیتکوین لە گەڵ ژمارەی بیتکوین جیاوازه.

دراوی بیتکوین بەس ٢١ میلیون دانەی هەیە. وەکوو چۆن ژمارەی خانووکان لە شوێنێک دیاریکراوە، بەڵام ئادرسی سەر تابلوی خانووەکان ئەتوانێت له ژماردن نەکات.

بەشی دووەمی رەمزدراو، رەمز نهێنی (private key) هیچکەس نابێت بیزانێت. رەمزنهێنی وەکوو قوفلی سەندووقه، بەس بەلای یەک کەس دەبێت و یەک کلیلی هەیە.

لێرەدا L3NM9Ym2ghhxbKcTihv2bjQE5iPbtp8VyiGsHPgQYZsRPe1JWKLp ئەو رەمزنهێنیه بۆ ئادرسی گشتی سەرەوە. لە ڕاستی بالانس و پارە و پوول لەم رەمزنهێنی هەیه، لە ناو خۆدی ئادرسی گشتی یا هەمان ئادرسی بیتکوین هیچ پارەیک نیه. ئیستا هیچ پارەیک لە ناو ئەم رەمزنهێنی بیتکوین نیه، بۆ ئەوەیە لێرەدا هاوردوومە، بالانسی سفره.

لە خوارەوە، جیاوازی سیستم ئیمەیل و رەمزدراو نیشان دراوە. لە هەردوو سیستم بۆ گرتن و هەنارده کردن ئیمەیل یا پارە دوو شت پەیویسته.

١- ئادرس (ئادرس گشتی) بۆ ناردنی شتێک، ٢- دوو کودێک وا بەس خۆت ئەتوانی دەست له ناوەڕۆکی ئەو سیستمه بکەیت.

لە سیستمی ئیمەیل، ئادرس گشتی ناوی ئیمەیل ئادرسه. له سیستمی بیتکوین ، ئادرسی گشتی هەمان ئادرسی گشتی بیتکوینه.

له سیستمی ئیمەیل، کود یا رەمزنهێنی هەمان پەسورده. لە سیستمی بیتکوین ، رەمزنهێنی یا (private key) کلیدی سیکرێت رەمزدراوە.

لە سیستمی ئیمەیل به پەسورد، هاتنی یا ناردنی نامه چک ئەکرێت.

لە سیستمی رەمزدراو ، هەناردنی پارە لە ئادرسەکەت بۆ کەسی تر، به رەمزنهێنی ئەکرێت. بۆ بینینی بالانس پەیویست به رەمزنهێنی نیه.

رەمز نهێنی (پەسورد) ئادرس گشتی (آدرس عمومی) سیستم
Password Email address Email

Example

Mehr91KurdW1 Ako1991@gmail.com
Private Key -secret key Public key Bitcoin

Example

L3NM9Ym2ghhxbKcTihv2bjQE5iPbtp8VyiGsHPgQYZsRPe1JWKLp 1Q7yrRFuaQroGdrKM1NHyqPQnb8odj1uAm

هەردوو بەشی رەمزدراو(ئادرسی گشتی و رەمزنهێنی) بۆ ئاسانکاری ئەکرێت به هێمای QR نیشان بدرێت، وەکوو خوارەوە. دەبێت لە بیرمان ناچێت بەس ئادرس گشتی یا (Bitcoin Address) دەبێت کەسانی تر بزانن و شەیر بکرێت.

بەشی رەمزنهێنی (Private Key ) کەس نابێت بزانێت. لەخوارەوە نەمایشی هەردوو ئادرسی بیتکوین به شێوەی QR هاتووە و بەس بۆ نموونەیە. هەرکەس ئەبێت ژمارە و ئادرسی بیتکوینی خۆی بێت. لە رێگای سایتەکان یا ئەپ ئەتوانن ئادرسی بیتکوین و رەمزنهێنی تایبەت به خۆتان( بە خۆڕایی) وەربگرن.

ئادرس و پیتی یەکەم رەمزدراو

هەر رەمزدراوێک به پیتی تایبەیت دەست پێدەکات. وەکوو نموونه هەموو ئادرس گشتی بیتکوین به رەقەمی یەک (1) دەست پێدەکات.

Zcash Roicoin DASH Litecoin Bitcoin coin
t R X L 1 prefix

بۆ گرتن ئادرسی گشتی زۆربەی رەمزدراوەکان به خۆڕایی له سایتی walletgenerator.net ئەتوانن دەست پێبکەن.

چک کردنی بالانس

بۆ چک کردنی بالانس له سایت blockchain دەبێت ئادرسی گشتی خۆت لێبدەیت و بالانس و چەند بیتکوینی تێدایە نیشان ئەدات. بەڵام لەسەر ئەپ چۆن پێشووتر سێت بووە، پەیویست ناکات.

چۆن معامله و ئاڵوگۆڕ بکەین ؟

بۆ پارە و پوول وەرگرتن، ئادرس گشتی یا هەمان بیتکوین ئادرس بە کەسی بەرامبەر ئەدەین. ئەو کەس دوای هەناردنی بیتکوین له بالانسی کەم ئەبێتەوە. دوای ١٠ تا ٢٠ خۆلەک (دەقیقه) لە سایتی blockchain.com یا لە ناو ئەپی موبایل بالانس و پارەکە ئەبینرێت. چۆن ئادرسی گشتی زۆرە، هەرکەس ئەتوانێت، پارەی بیتکوینی له نێوان چەند ئادرسی تر دابەش بکات که هەم مەترسی لە دەست دانی کەمتر بێت و هەم کەس نەزانێت ئادرس و حەساو خاونی کییه.

چۆن بیتکوین دەستمان کەوێت؟

بۆ ئەوە بیتکوین دەستمان کەوێت، دوو رێگەی هەیە. یەک ئەوەیە کەسێک بۆمان له سەر معامڵه و ئالوگۆڕ بنێرێت. ئەم رێگە گرتنی بیتکوینی کەسێکی ترە لە بەرامبەر پارە یا کەل و پەل. بۆ نموونه ئەکرێت سایتی فرۆشتنی کەل و پەل، بیتکوین لە خەڵک وەربگرێت وەکوو سایتی overstock.com . ئەکرێت بە کەش(پوول نەقد) لە دیدار لەگەڵ کەسێکی تر بیتکوین لەو کەسە بکڕیت، بەڵام پێش ئەوە پارە بدەن دەبێت دڵنیا بن که کەسی بەرامبەر بیتکوینی هەیە، ئەویش لە رێگەی ئەپ و گرتنی ئادرسی گشتی ئەو کەسە ئەبێت.
بۆ کڕینی بیتکوین ئەکرێت، لە گەڵ کەسێکی تر ئالوگۆڕ بکڕیت که ئەویش له ئیکسچەنجی رەمزدراوەکان (Crypto Exchange) وەکوو Coinbase, bitfinex, bittrex ئەنجام ئەدرێت. دەبێت وەکووو ئەندام تومار بکرێت و لینک و پەیوەندی بانکی خۆت لە ناو ئەو ئیکسچەنجانه دابمەرزێنیت.

دەرهاوردنی بیت کوین، ماینینگ (Mining)

ڕێگەی دووەمی دەستکەوتنی رەمزدراو یا بیتکوین ئەوەیە وەکوو دۆزینەوەی زێڕ و کانزا دەری بێنین. دەرهاوردن لە سیستمی بیتکوین، ئەوەیە کە کومپیوتر بەرنامەی Bitcoin Mining بەردەوام بەرێوببات. دوای سووتاندنی کارەبای زۆر، بەردەوام چارەسەرکردنی (حل) کێشەیکی بیرکاری (ریاضی) ، بیتکوین وەکوو خەڵات لە سەر هەر ئەو کامپیوتره وا بەرنامه دەرهاوردن کار ئەکات، دائەبەزێت. بۆ دەرهاوردنی بیتکوین ئیستا چون چەندی میلیون کومپیوتر هاوکات ئیش ئەکەن، زۆر زەحمەتە. ئامراز و دەستگای تایبەت پەیویسته. بە بۆنەی ئەوە که ژمارەی بیتکوین ٢١ میلیونه، تا ئیستا ١٧ میلیون لە بیتکوینەکان خاوەنیان هەیە. ماینینگ و دەرهاوردنی بیتکوین بۆ باقی ئەو ٤ میلیونەیە که هیشتا خاوەنی نیه.

کیف پارە/جزدان واڵت (wallet)

لە سیستمی بیتکوین، بەرنامەیک بۆ پاراستن و پارێزەری لە ئادرسی گشتی و رەمزنهێنی بەکار دێت کە ناوی واڵت یا کیفی پارە و پووله. ئەم بەرنامه بۆ چوونەوە ناوی پەسوردی خۆی هەیە. زۆربەی کیف پارەکان ئەتوانن کارت بانکی و کردیت کارت لە خۆیان بگرن تا بۆ جێبەجێ کردنی پارە و پوولی ئاسایی لە گەڵ بیتکوین بەکار بێت، ئەمە وەکوو بەرنامەی چک کردنی چەند کارتی بانکیه.

خەرجکردن و هەناردنی پارەی بیتکوین

بۆ هەناردنی پوول و پارەی بیتکوین باشتره ئەپی به متمانه بەکار بێنین. بۆ هەناردنی پارە و پوول پەیویست به رەمزنهێنی ئەکات. به مانای تر بەس بۆ خەرج کردن و پارەدان به کەسی تر پەیویست به بکار هێنانی رەمزنهێنی ئەکات. بەڵام لەسەر ئەپەکان چۆن پێشووتر ست بووە، پەیویست ناکات.

جیاوازی ئادرس له ئیمەیل و بیتکوین

هەموومان ئەزانین ئێمەیل چییه، ئێمەیل لە ڕاستی ناونیشان و ئادرسێکه که ئێمه له کومپانیک وەردەگرین. کومپیوتری کومپانی لێرەدا وەکوو خانوویکە. کۆمپیوتری سرور ئەو کومپانیه که هەموو موشتەریان لێنەدا تومار کراون. بۆ نموونه، ako@bankofamerica.com مانای ئەوەیە کەسێک به ناوی ako له شوێن و مەکانی bankofamerica.com ئەکانت و حەساوی ئێمەیلی هەیە. لێرەدا بانکی ئەمریکا بە بۆنەی ئەوە که من له گەڵیان خزمەتگوزاری و ئەکانتی بانکم هەیە به من ئێمەیلیان داوە. کومپانیێک مومکنه بەخۆڕایی (free) و مفتەیه، به هەرکەس ئادرسێک بدات، google به هەموو کەس لە ژێر ناو gmail.com ئیمەیل ئەدات، وەکوو Ako1991@gmail.com. لە سیستمی ئیمەیل ناونیشان و ئادرسکردن مەرکەزیه، یانێ هەر کەسێک بەس لەو دیتابەیس کومپانیه بوونی هەیە.

لەسیستمی ئیمەیل هەموو نامەکان لەسەر سرور ناوەندیه

بەڵام له سیستم بیتکوین هەموو کەسانێک که نود (Node) له شەبەکه و تۆڕی بیتکوین بن، یەک کوپی له دیتابەیس هەموو ئاڵوگۆڕ(معامڵات) لە سەرەتای دەستپێکردنیەو هەیانه. کوپی دیتابەیس ناوی بلۆکچین لێدراوە.

لێجر یا دەفتەری معامڵەکان چییه؟

هەموو ئاڵوگۆڕەکان له ناو دەفتەر ولیستێک تۆمار ئەکرێت که بەس ئەتوانی لەسەری زیاد بکەیت.کەس ناتوانێت لێ شتێک کەم بکاتەوە یا ڕەش بکاتەوە. بەم شێوەیە مێژووی تەواوی معامڵەکان بۆ هەتاهەتایی لە ناودەفتەری معامڵەکان یا لێجر ئەمێنێت. کۆبوونەوەی هەموو لێجرەکان به سیستمی بلۆکچین دائەمەرزێت.

وێنەی سەرەوە، نموونەی لێجره وا نیشان ئەدات، کامە ئادرس (گشتی)، چەند بیتکوینی بۆ کامه ئادرسی تری هەناردە کردووە. لێجر نیشاندەری مێژووی جێبەجێ بوونی بیتکوین یا هەر جۆره رەمزدراوێکه.

بلۆکچین چییه ؟

له کات و زەمانی باب و باپیرمان، رەسمێکی جوان لە معامڵه کردن بوو ، ئەویش ئەوە بوو که کەسێک وەکوو شاهێد ، لەسەر مامڵەی دوو کەس چاودێری و شەهادەتی ئەدا. لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ، خەڵک ئەونه له ئاڵۆگۆر و معامڵەی نێوان خۆیان دڵنیا بوون که بەس کەسی سوێم وەکوو شاهێد پەیمانی ئەدا. زۆربەی معامڵە و ئاڵوگۆڕ بەس لەسەر کاغەز سیگار ئەنووسرا. ئەم نووسراوە بۆ هەمووکەس باوەرپێکراو بوو. ئەمە وەکوو بەڵگەی سەنەدی دارایی ، نیشاندەری خاوەنداری ئەو کەسە لەسەر موڵک و ماڵ بووە. ئیستا له سیستمی بلۆکچین، هەرکەسێک کوپی ئەو دیتابەیس هەیە وا هەموو ئاماری سەندن و هەناردنی بیتکوینەکان لە ناویدا هەیە. سیستمی بلۆکچین دابەشکردنی هێز و داتا و دەسەڵاته لە نێوان خەڵک و نە بەس موئەسسات. سیستمی بلۆکچین وردکاری زۆری هەیە ، لێرەدا مەجالی نیه.

دەرئەنجام

١- سیستمی بیتکوین ئەتوانێت وەکوو بانک بۆ هەرتاکەکەسێک بێت، وا پارەکەی لەناو واڵت و کیفەکەیە. پەیویستی به حکوومەت و بانک نیه. ئیستا دوو میلیارد کەس حەساو بانکیان نیه و زۆر ئەتوانێت قازانجی بێت. بیتکوین بانکی تاکەکەسیه لە شوێنێک وا بانک نەبێت.

٢- حکوومەتەکان و دەوڵەتان بۆ دابینکردنی مصارف و خەرجی خۆیان، بەردەوام پارەی بێبنەما چاپ و بڵاو ئەکەنەوە، ئەم پارەی بێبنەما وەکوو دزی کردن لە سەر هاووڵاتی ، ئاکامی (تورم) گرانی و هەڵئاوسان لێ دەرئەکەوێت. بە بیتکوین دەستی حكوومەت لە دزین له سامان و سەروەتی گشتی ئەبڕێت. هوکاری گرانی و هەژاری خەڵک دەست لێوەردان له پوول و پاره لە لایەن دەوڵەتە.

٣- بانک و دەولەت پەیوەندی قووڵیا بەیەکەوە هەیە، هەرکات بیانەوێت ئەتوانن دارایی خەڵک لە بانک زەوت بکەن، به بیتکوین ئەمە ناکرێت چۆن هەرکەس، بانکی خۆیەتی و خاون بیتکوین و رەمزدراو نەناسراوە. له قەیرانی سوریا، ٣٠٪ یارمەتی UNICEF له لایەن ڕیکخراوە مروڤیەکان دزراوە، UNICEF ناچار کرا له ڕێگەی Ethereum یارمەتی پوولی و پارە به دەستی خەڵکی ئاوارە بگەینێت.

٤- بیتکوین یا پارەیک وەکوو بیتکوین ، عەداڵەت کومەڵایەتی ئەتوانێت باشتر بکات، هەروەها دەولەتێک ئەتوانێت به هاووڵاتیک قەرز و وامی خۆش بدات و بە کەسێکی تر هیچ نەدات، لەسەر ئەوە بەشێک لە کومەڵگا دەولەمەند و بەشێکی تر زۆر هەژار و فەقیر ئەکرێن. ١٠٪ لە هاووڵاتی ئەفغانی ژمارە حەساو بانکیان نیه، دەستیان به بانک و پارە ناگات و زۆرینەیان ژن و ئافرەتن. بەکار هێنانی رەمزدراو ئەتوانێت، بەرگری لە زۆڵمی دەم و دەستگا و مۆئەسساتی داگیرکەر بکات.

له ڕاستی به رەمزدراو ، هێزی دروست کردنی پارە، پوول و هێزی بڵاوکردنی بۆ خەڵک دەگەڕیتەوە و کومەڵگایکی به ڕەوشتی (ئەخلاق) باشتر، دەوڵەمەندتر و به دادپەروەری(عداڵەت) زۆرتر دروست ئەکرێت.

سەرچاوەکان:

[1] Guides, T. S. (2018). How to Read Crypto Charts–Beginner’s Guide, available at https://www.thebalance.com/altcoins-a-basic-guide-391206

[2] CoinMarketCap, (2019). Crypto Glossary, available at https://coinmarketcap.com/glossary/

[3] List of address prefixes in cryptocurrencies, (2019). available at https://en.bitcoin.it/wiki/List_of_address_prefixes

ژێرنووسەکان

  1. cryptocurrency
  2. bitcoin
  3. mining
  4. altcoin
  5. public key
  6. private key
  7. ledger
  8. blockchain

خشتەی وشەکان (چاپ نابێت)

English Definition کوردی فارسی عربی
cryptocurrency IT. A cryptocurrency is a digital asset designed to work as a medium of exchange that uses strong cryptography to secure financial transactions, control the creation of additional units, and verify the transfer of assets. رەمزدراو رمزارز
whitepaper IT. The purpose of a white paper is to promote a certain product, service, technology or methodology, and to influence current and prospective customers’ decisions. بەیاننامەسپی
ledger IT. A record of financial transactions that cannot be changed, only appended with new transactions. لێجر ، دەفتەری معامڵەکان
blockchain IT. A blockchain, originally block chain, is a growing list of records, called blocks, that are linked using cryptography. Each block contains a cryptographic hash of the previous block, a timestamp, and transaction data. By design, a blockchain is resistant to modification of the data بلۆکچین
+ posts