دیلمان جاف
ئایا دووبارە له کورد خیانەت دەکرێت؟
تێگەیشتن لە شکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕیفراندۆمی باشوور
کوردستان لە ناو بەرداشی وڵاتانی غەربی بە تایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکا لە بەرانبەردا تورک و عەرەب و فارس
نامەوێ زۆر بگەڕێمەوە دواوە بۆ سیڤەر وسایکس پیک وە ناشمەوی لێرەدا، باسی نسکۆی ئەیلول (سێپتامبر) و لە باربردنی ئەو شۆرشە بکەم لە ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە بەینی سەدام و شای ئێران و ئەمریکا.
ئەوەی مەبەستمە ڕوونی بکەمەوە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی (سێپتامبر) ساڵی ٢٠١٧، ڕوژی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان بە سەرکردایەتی مەسعود بارزانی تا ئازادکردنی ڕۆژئاوا بەسەرکردایەتی مەزڵوم عبدی تا ئەو مانیفیست حەوت دەقەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان له ساڵی ٢٠٢٥ و تا ئەم گەلەکۆمە جەنگیەی ئێستا بەرانبەر بە ئێران.
لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ ساڵی لە خشتە بردنی مەسعود بارزانی بە دەستی بەشێک لە وڵاتانی غەربی بەتایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکا بە سەرکردایەتی دۆناڵد تڕامپ و ناتانیاهۆ.
ئیسرائیل و ئەمریکا کەوتنە ژێر کەڵکەڵەی مەسعود بەرزانی بۆ ئامادە سازی بۆ گشتپرسی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان وە بەڵێنی هەمو پشت گریەکیشیان بە مەسعود بارزانی دا.
وە ئیستاو هەمو کاتێکیش لە هەر پارچەیەکی کوردستان ڕیفراندۆم بکرێت بۆ سەربەخۆیی بێ گومان کورد لەو پڕۆسەیە بێ ڕکابەر سەر کەوتوو دەبێت.
ئەمریکا و ئیسرائیلیش لەم سەرکەوتنە دڵنیان، هەر واش بو زۆرینەی کورد بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە دەنگیان بە بەڵێ دا. کوردی باشوور لەو پڕۆسە چارەنوس سازە سەرکەوتو بوو کەواتە تا ئێرە باش بوو بۆ کورد.
ئینجا لێرەوە خیانەت دەستی پێ کرد دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل بەزوویی ژێر بەژێر لەگەڵ تورکیا و ووڵاتە عەرەبیەکان کۆبونەوەیەکیان ڕێکخست دوو کارتیان خستە سەر مێز بۆ ووڵاتانی عەرەبی و تورکیا.
یەکەمیان : ددان نان بە ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەر بەخۆیی کوردی باشوور
دووەمیان : ددان نان بە ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل
یەکیک لەم دوو کارتە هەڵ بژێرن.
بێ گومان تورکیا و عێراق و و وڵاتە عەرەبیەکان هەگیز ددان نانێن بە دەوڵەتی کوردی. بە ناچاری کارتی دووەمیان هەڵبژارد و ددانیان نا بە ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل دۆناڵد تڕامپ و نستانیاهۆش ڕێک بۆ ئەم مەبەستە ڕیفراندۆمیان بە مەسعود بەرزانی کرد.
ئینجا لە ٦ی کانونی یەکەمی (دێسامبر) ساڵی ٢٠١٧ ئۆرشەلیم دان پێدانانی نێودوڵەتی وەرگرت و بە فەرمی بوو بە پایتەختی ئیسرائیل.
لە ١٤ی ئایار (مارس) ساڵی ٢٠١٨ش ئەمریکا باڵوێزخانەی خۆی گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم. لێرە یاری ڕیفراندۆم کۆتایی پێ هات و کورد دیسان لەسەر مێزی ووڵاتانی عەرەبی و تورک و ئیسرائیل و ئەومریکا، بەبێ بوونی خودی کورد لەسەر ئەو مێزە، کورد فرۆشرا.
بەدەست بەتاڵ لێی دەرچو بەڵکو لەسەدا ٥١ی خاکی باشووریشی لەدەست دا.
یاری دووەم هەمدیسان ئیسرائیل و ئەمریکا ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترامپ با ڕوونتر بڵێم سی ئای ئەی و موساد کەوتنە ژێر کەڵکەڵەی کوردانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی مەزڵوم عەبدی بە هێزی زەمینی و ئاسمانی تەواوی ناوچە کوردیەکانیان لە گەڵ هاوپەیمانە کوردەکانیان ئازاد کرد بە بەڵێنی ئەوەی دەتان گەیەنین بە کەناری ئارام و سەربەخۆیی بۆ ڕۆژئاوا ناوچە کوردیەکان زۆرینەی ئازاد کران هەر ئەو کات ئیسرائیل و ئەمریکا دەمی تورکیایان داخست بە پێدانی عەفرین بە ئۆردۆغان ئینجا بە بیانوی ئۆکرانیا ڕوسیاشیان لە سوریا لە یاریەکە کردە دەرەوە
لە ڕۆژی ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بە یەک ڕۆژ هێزی تەحریر شامیان بە سەرکردایەتی ئەحمەد جۆلانی لە ٨ی کانونی دووەم (ژانویە) ٢٠٢٤ بردە ناو دیمەشق و سوریا بە تەواوی ڕوخا و ئەحمەد جۆلانی پایتەختی گرتە دەست.
لێرەوە یاریەکە چڕتر بۆوە دیسانەوە بە بێ کورد ئیسرائیل و ئەریکا چونەوە سەر مێزی دانوستان لە گەڵ تورکیا و ووڵاتانی عەرەبی بەتایبەت ئەحمەد جۆلانی لە سەر ئەو مێزی دانوستانە ئەمریکاو ئیسرائیل هەمدیسان دووکارتیان خستەوە سەر مێز بۆیان.
کارتی یەکەم : سەربەخۆی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا
کارتی دووەم : بە فەرمی گەڕانەوەی بەرزایەکانی جۆلان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.
لێرەشدا ئەحمەد جۆلانی و تورکیا و ووڵاتانی عەرەبی کارتی دووەمیان هەڵبژارد و بەرزاییەکانی جۆلانیان پێشکەشی ئیسرائێل کرد و لە بەرانبەردا شۆڕشی ڕۆژئاوایان لەبار برد
لێرەدا قوماری ڕۆژئاواش کۆتاییان پێ هات.
ئەمە دوو قێزەوەنترین یاریبو بە گیان و ژیان و خاکی کوردانەوە لەم دە ساڵەی ڕابردوودا.
جا ئەم جەنگەی ئێرانش بزانین چۆن کوردانی ڕۆژهەڵات لەبار دەبەن و ئەوانیش چۆن و بەچی جۆرێک کارتەکەیان دەسوتێ بەبێ بوونی کورد لەسەر مێزی ئەو خیانەته.
کەواتە لێرەدا دوو خاڵی زۆر گرنگمان بۆ دەردەکەوێت کە بە زەرەری کوردن.
یەکەمیان کورد و ناوچە کوردیەکان کارتێکی زۆر بەهێزن بۆ بەدیهێنان خەونی ئیسرائیلیەکان.
دووەم تورک و وڵاتە عەرەبیەکان هەمیشە ئامادەن ئیمزا لەسەر گەڕانەوەی هەرناوچەیەک بکەن بۆ ئیسرائیل لە بەرانبەر لەبار بردنی مافی کورد.
دیلمان .جاف
- تێگەیشتن لە شکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕیفراندۆمی باشوور - 08/16/2026
- ستەمكاریی شۆڕشگێڕان - 08/13/2026
- ساختارهای سیاسی پیشِ روی ملتها - 08/03/2026
