د. عیرفان موستەفا
بۆ پۆستكۆڵۆنیالیسته‌كان و ئه‌وانه‌ی ناسیونۆلۆجیاكه‌ی من ده‌خنه خانه‌ی پۆستكۆڵۆنیالیزمه‌وه
یه‌كێك له جوانییه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه: كۆلۆنبالیزمی ده‌ركی
كه كۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپیه و كۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی
كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كۆڵۆنیالیزمی ده‌ركی دروستیكردن و
كوردیان خسته‌ناو زیندانه‌كه‌یانه‌وه تا وه‌ك خۆیان كۆڵۆنیالیزه‌ی بكه‌ن
ته‌نها سێبه‌ره‌كه‌ی كوردیان كۆڵنیالیزه‌كردووه نه‌ك خۆی.
منیش له كورد ده‌كۆڵمه‌وه وه‌ك خۆی، نه‌ك له سێبه‌ره كۆڵونیالیزه‌كراوه‌كانی. بۆیه پۆستكۆڵنیالست و دیكۆڵۆنیالیست نیم
………………………..
ئه‌مه وه‌ڵامێكی كورته بۆ نوسینێك كه یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره باشه‌كان كه كاك سه‌روه‌ر عه‌لی یه. سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ی كه خۆی پێوه ماندوو كردبوون و له‌سه‌رچاوه‌كاندا ده‌ستی خستبوون له باره‌ی ئه‌وه‌وه كه ئایا زانستێكی ئه‌وروپێ به‌ناوی <ناسیونۆلۆجیا>ه‌وه هه‌یه یان نییه. كاتێك كۆمێنتی یه‌كێك له هاوڕێكانی فه‌بسبوكم بینی ناوی لێكۆڵیه‌رێكی توركی هێنابوو به ناوی مورسه‌ل بایره‌م كه له لۆێكۆڵیه‌نه‌وه‌كدا باسی ناسیونۆلۆجیا ده‌كات. كاتێك زانیم توركه له‌وه ده‌ڵنیابووم ئه‌وه‌ی ئه‌و بانگهێشتی زیندوو كردنه‌وه‌ی ده‌كات هه‌ر ناسیونالیزمه و ته‌نها كێشه‌كه له‌سه‌ر ناوه‌كه‌یه. چونكه ئه‌و به ناسیونابزمێكی توندڕه‌وی توركی گۆشكراوه و زه‌خمه‌ته په‌ی به‌وه بردبێت كه نه‌ته‌وه ئه‌وه نییه ناسیونالیزم دروستی ده‌كات. كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یم خوێنده‌وه، هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی تێدابوو كه په‌یوه‌ندی به‌و ناسیونالیزمه‌وه هه‌بوو كه كه‌سێكی سیاسی و یه‌ك دوو لێكۆڵه‌ر به ناسیونۆلۆجیا ناویان بردیوو. نوسینه‌كه‌ی كاك سه‌ره‌وه‌ر زانیاری وردتری تێدابوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و نوسینه‌دا له نێوان ئه‌و دووناوه‌دا <ناسیونالیوم و ناسیونۆلۆجیا> كامیان له تاقیكردنه‌كه ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و جۆره له لێكۆأینه‌وانه بێت كه له ناسیۆنالیزم ده‌كۆڵنه‌وه، ناسیونالیزم وه‌ك ناوێك هه‌ڵبژێردراوه. بۆیه كێشه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا نییه و ته‌نها كێشه‌كه له ناولێنانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌بووه، ئایا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ناو بنرێن لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ناسیونالیزمه‌وه یان ناویان بنێن ناسیونۆلۆجیا. بێگۆمان یه‌كه‌مجار له سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشودا كه‌سێكی سیاسی وشه‌ی ناسیونۆلۆجیا به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌و كاته هێشتا تیۆریزه‌كارانی ناسیونالیزم ماسیونالیزمیان وه‌ك بابه‌تێك تیۆریزه نه‌كردبوو. ئه‌و ناوه‌ش كه ئه‌و سیاسییه به‌كاری ده‌هێنێت، بۆ به‌نامه‌ی دروستكردنی نه‌ته‌وه به‌كاری ده‌هێنێت نه‌ك بۆ تیۆریزه‌كردنی ناسیونالیزم. بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ناسیونۆلۆجیایه‌ی كه له سیمناره‌كه‌دا باسمكرد و ساڵانێكه بیری لێده‌كه‌مه‌وه و ده‌مه‌وێت بواره‌كه‌ی دیاری بكه‌م، نه ناسیونالیزمه و نه ئه‌و ناسیونۆلۆجیایه‌یه كه سیاسییه‌ك و دوو سێ لێكۆڵه‌ری ئه‌ورپی به‌كاریان هێناوه و ئه‌و لێكۆڵه‌ره توركه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساده و ساكاری نوسیووه كه بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ر هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌یه كه لێكۆڵه‌رێكی بواری ناسیونالیزم لێی ده‌كۆڵیـه‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌مان تیۆر و هه‌مان میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری ناسیونالیزمیشی به كارهێناوه.
ئه‌وه‌ی له نوسینه‌كه‌ی كاك سه‌روه‌ردا جێی سه‌نج بوو، ئه‌وه بوو به‌بێ ئه‌و كنه‌و پشكنینه‌ی كه وه‌ك لێكۆڵه‌رێكی جدی بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌یكات، ئه‌مه‌ی بۆ كاره‌كه‌ی من نه‌كردبوو. به‌ڵایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوایه كتێبی بوونی نه‌ته‌وه‌یی بخوێندبایه‌ته‌وه جا ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه كه كاره‌كه‌ی من ده‌چێته خانه‌ی كاری پۆستكۆڵنیالیسته‌كانه‌وه یان ناچێت. به‌ڵام ئه‌و زۆر به دڵنیایه‌وه له نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌گه‌رچی باسی پۆستكۆڵیالیزم وه‌ك زڕه زانست ده‌كات به‌ڵام كاره‌كه‌ی خۆشی به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه به لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری پۆستكۆڵنیالیزم ناسراون.
بێگومان ئه‌وه بڕیاره‌ی داویه‌تی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی من جێگه‌ی دڵخۆشی ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی منی له‌و بواره‌دا به‌راورد بكردایه له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره هیند و پاكستانی و ئوسترالی و ئه‌فریقایی و ئێرانی و عه‌ربییه‌كانی بواری پۆستكۆڵنیالیزم. باسكردنی جیاوازی له نێوان كاره‌كه‌ی من و كاره‌كه‌ی ئه‌واندا له راستیدا كۆسیمنارێكی ده‌وێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌عه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری پۆستكۆڵۆنیالیزم. به هیوام و زه‌مینه بۆ ئه‌و كۆسیمتاره بره‌خسێت و ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له كۆسیمناره هه‌بن تا بتوانین گفتوگۆ له باره‌ی مه‌رجه‌عه‌كانی پۆستكۆڵنیالیزم و ئه‌وه‌ی ناونراوه ره‌خنه‌ی كلتوری بكه‌ین. رێزم بۆ ماندوو بوونه‌كه‌ی كاك سه‌ره‌وه‌ر خالید.
لێنكی نوسینه‌كه‌ی له كۆمێنت داده‌نێم. سوپاسی ئه‌و هاوڕیه‌ش ده‌كه‌م كه به نامه لینكی پۆسته‌كه‌ی كاك سه‌روه‌ری بۆ ناردم.
- کۆلۆنیالیزم سێبەری کوردی گرتووە، نه ڕۆحی کورد - 11/10/2026
- دیرینگی فرهنگ فحاشی در میان ایرانیان - 11/09/2026
- کوژرانی “مار شیمۆن” لە زاری فەرماندەیەکی ئاشوورییەوە - 11/07/2026
