ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ژنەتێکۆشەرێکی کورد حەپسەخانی نەقیبە.
حەپسە خان نەقیب ئەو ژنە سیاسی و تێکۆشەری کورد لە ساڵی ١٨٩١ز لە شاری سلێمانی دایکبووە. حەپسە خانی كچی مەعروف بەرزنجە و نەوەی کاک ئەحمەدی بابەشێخ و ئامۆزای شێخ مەحمودیی مەلیکی کوردستان و هاوسەری شێخ قادری حفید و خاوەنی منداڵێک بووە کە ئەویش بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
حهپسهخان له بنهماڵهیەکی ئایینی و زانست پهروهر و تێکۆشەری و كورد لەدایک بووە کە بووه یهكێك لە ناسراوترین و بەناوبانگترین لە ژنە تیکۆشەرەکانیانی كوردە.
حەپسە خانی نەقیب لە ساڵی ١٩٢٣ز پێشوازی لە سمکۆی شکاک کرد لە کاتی سەردانی بۆ سلێمانی، کە رۆڵ و کاریگەری زۆری هەبوو لە بەشداریکردنی ژنان لە ئەو پێشوازیە.
لە ساڵی ١٩٣٠ز نامەیەکی سیاسی مێژووی بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی گەلان لە سوییس نارد و ڕاشکاوانە داوای سەروەری خاکی کوردستانی تێدا داوا کردبوو .
لە ٢٨/٦/١٩٣٠ یەکمین کۆمەڵەی ژنانی بەناوی ئافرەتانی کورد دامەزراند و لە ماڵی خۆی خوێندەنگەیەکی تایبەتی بۆ ژنان دامەزراند، کە یەکمین خوێندنگەی ژنان بوو لە کوردستان کە له بواری زانست و مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگا و گەلی کورد بە گشتی وەک نەتەوەیەکی ماف خوراو و وڵاتێکی داگیرکراو لهناو ئافرهتانی كوردا، کارتێکەریەکی باڵای هەبوو.
حەپسە خان لە ساڵی ١٩٤٦ز بە تەواو توانای پشگیری ئابووری کۆماری کوردستانی کردکە بەرانبەر ئەم هەڵوێستە نیشتمانیەیی، سەرۆک کۆمار پێشەوا قازی موحەممەد سپاس نەمەی ڕێزلێنانی گەرمی بۆ نارد.
ژنێکی خێر خواز و کۆمەڵایتی بوو کە خاوەنی رێگەو چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت کێشەی ژنان کورد بووە.
ئەم ژنە مەزنە لە رێکەوتی ١٢ /٤/١٩٥٣ لە تەمەنی ٦٢ ساڵێ دا بە نەخۆشی شیرپەنجە ( سەرەتان) کۆچی دوای کرد و لە گردی سەیوان لە سلیمانی بە خاک سپێردرا.
کانی ئەحمەدی
- الهیات سیاسی زرتشت و تقابلهای دوگانۀ آن - 09/02/2024
- پیوند اسلام و عصبیت(ناسیونالیسم)عربی - 09/02/2024
- حێزب: داگیرکەری پێنجەمی کوردستان - 09/02/2024