شەڕی کۆن و نوێ

حەمەی موهتەدی


رەورەوەی مێژوو، بریتیە لە جێ گۆرکێەی نوێ بە کۆن.ئەو ئاڵووگۆرە لە ھیچ قۆناغێکی مێژوویدا بە ھاسانی و بە بێ بەرگری و مەقاومەتی ھێز و بیری کۆن لە بەرابەر ھێزی نوێدا رووی نەداوە. دیارە ئەوە بە مەعنای ئەزموونە بە نرخەکان نیە کە مێژوو لە خۆیدا کۆی کردۆتەوە بە واتەیەکی دیکە؛ بیر و کردەوەی ھێز و رەوتی پێش ھێزی نوێ.
کورد لە رۆژھەڵات لە ئەزمەیەکی زۆر تایبەتی زەمانی دا خەریکی خەباتە ،ھێزی کۆن ئەزموونەکانی نە گەیاندۆتە سەر ئەنجام و ھێزی نوێش سەری کێشاوەتە ناو ساحەکەەو مەعنا، ھێزی پێشوو خۆی ھەڵگری بیر و باوەری خۆیەتی وەک ھێزی ئینسانی ئێستاش خۆی پارێزگاری لێ دەکا و دەی پارێزێ ، ئێستا بە گشتی و بەزۆری بە جیلی دوای خۆی نە سپاردوە و ئاکتەرە مرۆڤێکانی بە خۆشێەوە بە زۆری لە ژیاندان و ئێستاش ئامرازی پراکتیزەکردنی بیری خۆیان، بە زۆری ھەر خۆیانن. بەڵام سروشت و رەوتی ژیانی مرۆڤ بە دڵنیایەوە دەی سەلمێنێ کە ئەمە ناتوانێ ئەبەدی و ھەمیشەیی بێ.بەداخەوە لە ئاخردا ، ئەم ئاکتەرانەی پێشوو نامێنن و چەرخەی مێژوو درێژە بە حەیات دەدا!
ئەوە، ئەزقەزا ئەو بەشەیە کە سەرکردە و چالاک و تێکۆشەری جیلی ئێمەومانان بە تەواوی و پراوپر ھەستی پێ ناکەین یا لانی کەم ،بایخی پێویستی پێ نادەین و لە بیری جێگری گونجاو نین. نوستاڵۆژی پایگا گرتن لە ھێزی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری درەندە و ھاری ئیسلامی، لە شانکردنی کەڵاشینکۆفێکی دەیەکانی زۆر ،زۆر پێشوو و جەولەی پێشمەرگانە بە شاخە چرەکانی کوردوستانەوە،گەڕان و تەبلیغات لە گوند و دیھاتی پەراوێز کەوتووی بچووکی بناری شاخە چڕ و سەرکەشەکانی کوردوستان؛بەشێکی زۆری مێشکی ئێمەی تێکۆشارانی ئەو جیلەی داگرتوە کە بە ھیچ شێوەیەک لە گەڵ راستێکانی کۆمەڵگاکەمان یەک ناگرێتەوە. تێکۆشەرانی نوێ نە کەڵاشینکۆفیان لە شانە،نە پلانیان بۆ گرتنی پایگا و بنکەی ھێزە نیزامێکانی داگیر کەری وڵاتەکەیان لە ژێر سەر دایە،ئەوان رێکخەری خەبات لە کۆمەڵگایکی داخراو و ئازادی خنکاون بە شێوە کاری نوێ. کۆمەڵگایەک کە سەرەرای سێدارە ،زیندان و ئەشکەنجەی بێ بەزەیانە؛ لێواو لێوە لە خەباتی گونجاو و ئیبتیکاراتی بێ وێنەی خۆ رێکخستن لە شارە پر حەشیمەتەکان.
بە تایبەت ئەو بەشە لە ئێمە کە بۆ ماوەی چل ساڵە لە کۆمەڵگای خۆمان دابراوین و ئاساییترین کردەوە یاسا و شێوەی نوێی ژیانی ئەو کۆمەڵگایە بۆمان غەریبە، دەبێ قەبوولی کەین،بی سەلمێنین و دڵ ئاواڵە بین کە بریارە سەرەکێکان بسپێردرێ بە جیلی خەباتکارێ ناو خۆی کوردوستان سەرەرای ئەزموون و تەجرووبەی کەمیشیان.ئێمەش ئەگەر سڵامەتی و تەمەن ئیزنیدا پاڵ پشت و پشتیوانیان بین.ھێندەیان خۆ لێ نەکەینە کوێخا و پەیوەستە خەریکی رێنوێنی دوراو و دووریان نەبین.وە بیر خۆمانی بێنینەوە کە کاتێک ئەوان دەتوانن لە کرماشانەوە تاورمێ خۆیان رێک دەخەن و یارمەتیدەری زەلزەلە لێدراوان بن و بە ھەمان شێوە لە خەباتی دژی کۆرۆنادا ،ئاوا رێک خراو و کارلێ ھاتوون،بەو ھەموە بێ ئیمکانیەوە لە ژێر ئەو زەخت و زیندان و ئەشکەنجەیدا خەریکن ژینگەی نیشتمان دەپارێزن کاری زۆر گەورەتریش لە داھاتوو را دەپەڕێنن و توانایان ھەیە و سەلماندوویانە . کەمیان رێنوێنی نەگونجاوی خەیاڵ و زەینی خۆمان بکەین.
خەباتی کورد لە رۆژھەڵات مەرج نیە رێک بەو رێچکەیدا بڕوا کە ئێمە رۆیشتین! یەکێک لە پرسە ھەرە گرینگەکان پێشمەرگایەتی و ئەو شێوە لە خەباتی چەکداریە کە جێگای سرنجی جیدی و لێ خۆرد بوونەوەی قووڵ و ھەمە لایەنەیە.
ئێمە لە کۆمەڵگای رۆژھەڵات خاوەنی خەباتێکی مەدنی و گشتگیر و پێشکەوتووین ھەر جووڵەیەکی ئانارشیستی و رواڵەتی وتوند و تیژی بێ پاساو گورزی کاریگەری لێدەدا کە قەرەبوو نابێتەوە!

Website | + posts