ساڵــيادی جەژنی نەورۆز


پاشينەی مێژوويی لە جەژنی نەورۆزدا
جەژنی (ئاكيتی) سومێری و جەژنی (نەورۆز)ی كورديی


نووسينی/ مەهدی كاكەيی

وەرگێڕانی/ئەسعەد قەرەداخی


سەرەتا، دەخوازم بوێژم كە ئاهەنگێران بۆ پێشوازييكردن لە وەرزی بەهار و كەش هەمواريی (الإعتدال المناخي) لە هەڵاتنی گزنگی خۆر، شينايی ئاسمان، بوژانەوەی زەويی و زار لە وەرزی زستان، ئاوابوونی سەرماوسۆڵەی و تاريكستان، دەستیپێكردووە بە دەركەوتنی مرۆڤی ئاوەزمەند (عاقِلْ) لەسەرهەسارە گۆی زەوی بۆنە دێرينەكان بەگشتيی و ئەم بۆنەیە كە لێرەدا مەبەستە بەتايبەتيی، لە هەگبە بەدوايەكانی ژيانی مرۆڤــدا، بە چەند فرەناوێكی جياوازی گوزارەی لێكراوە. ئەم گوزارانە، بەرەبەرە گەلانی ناوچەكانی گەياندە ئەو بارەی چەندين داستانی ئەفسانەيی، تێهەڵكێش بەم بۆنانە بكرێن.
ئەو وەرزگۆڕانە لە سەرماوسۆڵ و تاريكستانيی ڕۆژگاری وەرزی زستانەوە بۆ گزنگـهەڵاتنی ڕۆژگاريی بەهار، وەرزی بوژانەوەی زەویی و زار، بچوێنرێن بە (يُشَبَّەُ بـ Likened to) هيمايەك، گوزارە لە هزری ئازاديی و ڕۆژگاری ڕزگاريی و نەهێشتنی زوڵم و زۆرداريی بكات، ببێتە سايەيەك بۆ ئەم گەلانە و بئاوێزێنرێن بە ڕەنگێكی خۆبەيەكزانينی نەتەوەيی و نيشتمانيی و دينيی. وەرچەرخانی ئەو ڕۆژە، بكرێتە بۆنەيەكی پڕشكۆمەند و سرۆبەخش و ببێتە پاڵهێزێك بۆ درێژەپێتان بە كۆشش و خەبات لەپێناوی هێنانەديی ڕۆژگارێكی ئازاد و بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی، بەرزڕاگرتنی ڕابوردوو و چاندنی ئومێد و هيوای پرشنگدار بۆ نەوەكانی ئايندە.
ئەم بۆنەيە، لە ناوچە دانيشتوانوكانی نيشتمانی مياندو/دا Mesopotamia، بووە وەرچەرخانێكی مێژوويی لە ئاكار و نەريتێكی وەها كە بخرێتە چێوەيەكی چەند سرۆتــئامێزێك و ساڵانە لەو وەرزی بەهار/پايزەدا، بە سرۆتە شكۆدارانە پێشوازی لەو ساڵگەردە بكەن و بکرێتە ساڵنامەيان.
لە دێرمێژان، ساڵنامەی سرۆتان (الطقوس:Ritual) لە نيشتمانی مياندواودا، پشتبەستبووە بە هەمواربوونی بەهار و پايز، چون كاتێك هەيڤ و خۆر دەبوونە ڕۆژێكی هاوسانييەكی نموونەيی بەيەكتر، ئەوەی دەگەياند كە سەرەتا دەسپێكە بە ساڵی چرۆكردنی كشتاوەرزيی كە بە دوايين وەرزی پايز كۆتايي دێت. واتە، لە هەمواربوونی بەهارەوەڕا، بەدەركەوتنی يەكەم نوێ هەيڤی بەهار كە لە دوا مانگی مارس و سەرەتا مانگی نيسان كۆتايی دێت.
بەپێی ساڵگەردی هەيڤيی (القمر)، هەمواربوونی خەزان لە يەكەم نوێ مانگی پايز دەردەكەوێت.
ئەفسانە سومێرييەكان دەئاماژێن كە نيشتمانی مياندواو، وەرزكشتياربوون و لەهەمان كاتيشدا شارەرزابوون لە بيناسازيی و شارئاوەدانكردنەوەی نيشتمانيان، لەبەرئەوە، زۆر ئاسايی بوە كە هەر لە سەرەتا و دواتا وەرزی كشتياريياندا، بە بەرز و شكۆوە پێشوازی لەو بۆنانەيان بكەن و بە سرۆتی تايبەت بۆ ئەو ڕۆژە بچڕن و بەزم وئاهەنگ سازبكەن.
لەم دوو بۆنەيەدا كە دەبنە هەمواربوون و ئامێزلەيەكگرتنی وەرزی بەهار و وەرزی پايز و يادكردنەوەی ڕۆژگەردی ساڵانە بەو سرۆت گێڕانە كە بووبوونە ئاكاروبەرێتێكی مێژووييان، بەرەبەرە، شێوگ (صِيغة) و چێوگــ (إطار)ێكی دينيی زۆر شکۆمەند و گەورەيان لەخۆيانگرت و ئيدی ساڵانە لەم نيشتمانەياندا، ئەو بۆنەيان ئەوەندەیـتر زۆر بەپێرۆزييەوە بەڕێــدەكرد.
سەبارەت بە ئاهەنگەكانی وەرزی پايز، سومێرييەكان لە يەكسانی ڕۆژگار و شەوگاری پايزدا، خۆيان كۆك و گورج و گۆڵــدەكرد بۆ هاتنی ڕۆژگاريی دروێنەكاريی، بەم بۆنەيەوە بەزم و ئاهەنگ دەگێڕدرا، بەرەبەرە بەهەرەوەزييانە سرۆتی تايبەت بەو ڕۆژانی دروێنەيە دەچڕی و پاشان دەكەوتنە چنينەوەی ئەو بەروبوومە كشتوكاڵانەيان. هەر لەكۆتايی ئەو ڕەنجەيان لە ئەركی كێڵان و چاندنی چەند مانگەيی پڕ لە شەكەت و ماندوبوونێكی ڕۆژانەيان، لە چنينەوەی ئەو خەرمانی بەروبوومەيان بۆنەی ئەو بەرهەم و بەروبووم چنينەوەيان، بەخۆشی و گوشاديی، بەشاديی و خۆشنووەدييەوە پيرۆزدەكرد و دواتريش ماڵاواييان لەو وەرزی خەزانە دەكرد. ئەو هەمواربوونی پايزە Autumnal equinox نيشانەيەكبوو بۆ هاتنی نوێ هەيڤی پايز كە لای سۆمێرييەكان ناسرابوو بە جەژنی زاگ-مووگ (Zag-mug) كە مانای زاگـ ـ ماك دەگەيێنێت، لێكدانەوەی ئەم واژە لێكدراوە بەم شێوگەی كە هاتووە لە ژێدەرەمێژووييەكاندا، هەمان واژەلێكدراوی زاگ ماك/ـە زوانی كورديی، لەگەڵ هەندێك پيتگۆڕكی “و” و “ـا” لە موگ و ماگ/دا. لە نێو لاوژە كوردييەكاندا هەر دوو واژەی “زاگ” و “زاو” هاتووە کە مانای (وليد) دێت. لە هەردوو واژەی ماگ و ماك/يش مانای دايك دێت. لێرەدا ماك ياخود ماگ چوێنراوە بە زەوی؛ خاك كە لە زوانی كوردييدا هەمان لێكدانەوە هەڵدەگرێت. لێكدراوی زاگ – ماگ، دەبێتە لەدايك زاو (وليد الأم)، كە بە (چرۆی چاند لە زەوی؛ ولادة البرعم المزروع من الأرض) لێكدەدرێتەوە.
لە نەسك (نص:Text) نووسی سومێرييەكاندا چەژنێكيان هەيە هاتووە كە لە يەكەم ڕۆژی مانگی نيساندا ساڵــيادی دەكەنەوە، ئەويش بەناوی جەژنی ئاكيتی (Ákiti). ئەم چەژنە يانزە ڕۆژ دەخايێنێت [1]. لەو ڕۆژانەدا، بەزم و ميهرەگانی خۆشیی بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ دەگێردرێت. ئەم ئاهەنگێڕانەيش، لە شاری خودا ناننا Nanna/ئوور Ur/ نيشتمانی مياندواو بەڕێوەدەچێت. ئاننا Nannaيش كە خودای هەيڤ و دانستە (إلە القمر و الحكمة) و كوڕی خودای هەوا (ئەنليل Enlil) و خودێ نينليل Ninlil)) [a]، دەسەڵاتڕانە بەسەر پيتاندنی ئاخ (خصوبة التربة:Soil fertility)دا.
بە چەرخ تێپەڕين (بمرور الزمن)، بەرەبەرە يادكردنەوەی ئەم سرۆتە ميهرەگانييانەی ئاكيتی (Ákiti) گوازرانەوە بۆ شاری ئوور Ur/ و لەوێيشەوەڕا بە شارە سومێرەكانی ديكەی نيشتمانی مياندواودا بڵاوبوونەوە. هەژموونی ئەم ئاهەنگێڕانە گەيشتە شاری نيپور ((Nippur/ پايتەخی نيشتمانی مياندواو و شارەكانی (ئاداب Adab)، (ئوروك Uruk)، (ئەريدو Eridu) و گشت شارانی ديكە. گێڕانی ئەم ئاهەنگ و ميهرەگانانەيش، بەرەبەرە وای لێهات كە هەر شارە و بەپێی ئەو خوداوەندە سەرەكييانەی كە هەيانبوو، بکەوێتە هەمواركردنەوەی ئەو سرۆتانە و گونجاندنيان لەگەڵ ڕەوش و نەريتی دانيشتوانی. لەهەمان كاتدا، کەوتنە ئەوەی هەر شارە خودا (إلە) و خودێـ (إلهة)ـی تايبەت بەخۆی دابنێت.
ئەم ئاهەنگێڕانە دەرفەتێكی گەورە و بەهەند بوو بۆ چۆنێتيی پێشوازيكردن لە خودا و خودێ و پێشاندانی ڕێز و شکۆ بۆيان بەئومێدی ئەوەی كە بە بڕستيی و گەورەيی خۆيان، پاڵهێزيان بخەنەگەڕ بۆ چەسپاندنی دادوەريی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاريی شار و دانيشتوانی دەڤەرەكەيان.
بەرنامەی ئەو ميهرەگانە سۆمەرييانەيش، بە هاتنی خودای هەيڤ (ناننا Nanna) دەستيپێدەكرا، ئەويش بە نيشانەكردنی بە مۆماندنی هەيڤ (تشميع القمر) لە ئاسماندا و هاوردنی پەيكەرێك لە دەرەوە بۆ شارەكە و پێناساندی وەك خودای هەيڤ. بەڵام بەرلە هاوردنی بۆ شاری ئوور، ئەو پەيكەرە لە خانەگايەك بەشێوەكی كاتيی دادەنرا كە پێدەوترا ماڵی (ئاكيتی)، تا ئەو دەمگارەيش كە لەوێ دەمايەوە، قوربانيی و نوێژ پێشكەش بە خودا دەكرا. پاشئەوە، ئامادەباشيی بۆهاوردنی بۆ دەكرا و بە ئاپۆڕە كەژاوەيەكی زۆر مەزن بەڕێدەكرا و ئينجا دەگۆزرايەوە نێو كەژاوەيەكی تايبەتەوە بۆ گێڕانی ئەو ئاهەنگە تايبەتە كە شێياوی گەورەيی و مەزنيی خوادا بێت. دوا پێگەی بەڕێكردنی، خودا هەڵدەستا بە وەرگرتنی كارگێڕاندنی شارەكە و دەكەوتە نەخشەڕێژان بۆ بەڕێوەبردنی لەلايەن خودی خۆيەوە [a].
ناوی ئاکيتی (Ákiti)يش، واژەلێكدراوێکی سومێريە، پێكهاتوە لە سێ بڕگە؛ ئا(Á)، كی (ki)، تی(ti). پيتی ئا(Á) ئاماژەيە بۆ دەمـتاوێك (لحظة زمنية؛ دەمگارێك (فترة زمنية)، بڕگەی کی (ki) ئاماژەيە بۆ ئاڕاستە بۆ کوێ؛ كوێيەك (مكان) ياخو (جێ؛ جی Cî)، لە هەندەك لاوژەی ناوچەيی/ كوردييدا دەبيسترێت؛ لەبۆ کی دەچيت، بڕگەی تی (ti) ئاماژەيە بۆ (دی Dî، إلتقى: رأی) كە لە هەندێك ڕستەی كوردييدا، دەشێت پيتگۆڕكێ لە “د” و “ت” بكرێت بەبێ ئەوەی لەمانای بگۆڕدرێت. لە لێكدراويی سێ بڕگەكە بەشێوگی ئاکيتی (Ákiti)، مانای تاوديتنی جێ، ياخود بڵێين جێی دەمێ ديتنی هەيڤێ Dema dîtina heyvê (لحظة رؤية القمر). ئابەم لێكدانەوەيە، (دەبێت مانای تاوی ديتن و گەيشتن بە خودای هەيڤ “ناننا” لە شاری هەتاهەتاييدا، شاری ئوور بۆ يەكەمجار ببەخشێت) [b]، چونكە خودا يەك جار لە جێی تايبەتی خۆيدا هەڵدەسێت پێش هەڵبژاردنی ئەو شارەكەی كە بەشێوەيەكی هەميشە لێ نيشتەجێ دەبێت، لەبەرئەوە لەو دەمەی خودای سومێر ئاننا شوێنەكە دياريدەكات ميهرەگانی ئاهەنگێڕان دەستپێدەكات. ئەو ئاهەنگەيش يانزە ڕۆژ دەخايێنێت، لەم كۆتا دەمڕۆژانەڕا هەيڤ لە ئاسماندا مۆمپۆش دەكرێت، كە دەكاتە دەمی پێچوونەی ئەو گەشتەی خودا ئاننا لە ماڵە كاتييەكەی ناوبار و بۆ ماڵی ئاكيتی، لە (ئوور)ی شارە هەميشييەكەی.
ئيدی ئەپاثە (هكذا)، ڕۆژگار تێپەڕی و ئەو ئاهەنگە وەرزيانە وای لێهات كە لە نيشتمانی مياندواودا، ئەو سرۆتانە چێوگێكی دينيی لەخۆبگرێت و بەوپەڕی هەندەوە بايەخيان. ئەم بايەخپێدانە بەرەبەرە سيمای گۆڕدرا و بە جەژنی ئاكيتی ناودێركرا و ئيدی بووە جەژنی خودای هەيڤ ناننا Nannaی وەچەزادەی خودا ئەنليلEnlil و خودێ ئينليل Ninlil، كە باڵادەسەڵات بوو (واتە ئاكيتی) لە بەهێنانی هەواAir ، باWind ، باهۆز Storm و پيتاندنی زەوى Earth’s fertility، لەبەرئەوە لە هاتن و ساڵگەردی جەژنی ئاكيتیــدا ئاهەنگێكی گەورەی بەرفراوان بۆ خودا هەيڤ سازدەكرا.
هەروەكو زانراويشە كە ڕۆژی21 مارس/ئازار، سەری ساڵی كوردييە (جەژنی نەورۆز)، بەپێی ساڵنامەی سومێریی، دەكەوێتە يەكەم ڕۆژی مانگی نيسان، ئەمەيش ئەوە دەگەيێنێت كە جەژنی نەورۆز، بەپێی ساڵنامەی سۆمێريی دەكاتە يەكەم ڕۆژی نيسان كە هەمان ڕۆژی جەژنی ئاكيتی سومێريي دەبێتەوە كە لەمێژوودا بە ساڵنامەی سومێريی ناودێركراوە. لەبەرئەوە دەشێت بووترێت كە جەژنی نەورۆز درێژەپێدراوی جەژنی ئاكيتی سومێريی بووببێت.
جەژنی (ئاكيتی) سومێريی، بە يەكەمين جەژنی گەلێك دادەنرێت كە ميهرەگانی تێدا گێڕابێت، ئەو ڕۆژەيش، يەكەم ڕۆژی نيسانی هەموو ساڵێك دەبێتەوە. لەڕاستيدا يادكردنەوە و گێڕانی بەزم و ئاهەنگ ئەم جەژنە و لەو ڕۆژەدا، بەبۆنەی كۆتايی وەرزی سەرماوسۆڵە، بەفرانباران و سەهۆبەندا، باهۆز و زريان و تاريكستانی زستان، و سەرەتای شكۆفەی وەرزی بەهارە كە هەتاوی خۆر و هاوسانی شەوڕۆژ، كەش و هەوای فێنكی هەموار و سروشتی پۆشاو بە سەوزايی و گوڵوگوڵزاری وەشاو بەسەرانسەر پانتايی زەوييدا، دەنگی جريوەی پەڕندان و زايينی ڕان و مێگەل و هەڵقوڵينی كانياوەكان، هەموو لەم وەرزەدا دەبنە سرۆبەخش بۆ هەستان بەگێڕانی بەزم و ئاهەنگێڕان خۆشیی.
ئاهەنگی سومێرييەكان لە جەژنی (ئاكيتی Ákiti)، كە يانزدە ڕۆژ (11) دەخايێنێت [1]، لە ڕۆژی سێيازدەيەمی نەوڕۆزدا كوتايی دێت. لەو ڕۆژەدا ئاپۆڕەی بەزمگێڕان بە سووران و سەما و گۆڤەند، بەرەو سروشتی ڕەنگين پۆش دێنە دەر. ئەم ڕۆژە لە دێرمێژووی كورد و زوانی كوردييدا بە ڕۆژی سێزدەبەدەر ناودێركراوە كە مانای “دەربازبوون و ڕەها بەرەو سروشت كە هەمان سێزەدەيەم ڕۆژ” جەژنی نەورۆز دەبێتەوە.
ئەپاثە، ڕەچەڵەكی جەژنی نەورۆز، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش زايين، تێيدا دێرپێشينانی كورد سومێرييان لە (۲۱ ئازار كە مانگی نەورۆزە لە ساڵنامەی كورديدا)ی وەرزی بەهار كە شەوگار و ڕۆژگار، لەم ڕۆژەدا دەست لەمڵانی يەكتر دەبن، هەربەدوايدا بەرەبەرە ڕۆژگار لەم وەرزەيشدا دەكشێت و خۆر لە چنگی تاريكستان دەربازدەبێت و ڕەهادەبێت.

Website | + posts