فەریبورز ئاودانان
ئەم نووسینە سەرەتاییەکە بۆ چوونە ناو ئۆقیانووسێک لە هەڵە ستراتژی و تاوانەکانێ پەکەکە بەدڕێژایی مێژووی دروستبوونی خۆی تا دەگاتە ئەمرۆ…
پەکەکە بەدڕێژایی مێژوو کوردی تووشی زۆر شکەست و لاوازی کردووە لە هەموو پارچەکانی کوردستان …
پەکەکە یان دەبێ هەڵ وشێ یان دەبێ گۆڕانکاری لە ستراکتۆری ڕێکخراویی و ستراتیژی خەباتی سیاسی و ئایدولوژی و چەکداری خوێ دا بکات کە ئەویش هەم تازە درنگەو وهەمیش هەتا خێڵێ جەمیل باێک و پرۆژەی ئێرانێ گەورە مابن شتێکی مەحاڵە ، لە ۲۰۰٤ هەموو ئەو هەوڵانەی کە لەم ڕاستایە دران بۆ گوڕانکاری بنگەهین لە ساختارێ پەکەکە لە لایەن تاقمێ جەمیل باێک شکستێان پێ هێنرا و هەموو ئەو کەسایەتیانەی کە هەوڵێ گوڕانکاری ستراتژیان لە هەموو بارەکانێ ئەو پارتە دا هەڵاتن و بەشێکیانیش لە لایەن جەمیل باێکەوە بە دڕندانەتەرین شێوە تیرۆر کران …
پەکەکە ئێستا بەکردەوە دوو باڵە.باڵێ عوسمانی و باڵێ سەفەوی…
یان باڵێ سوپاێ قودس و باڵێ میت…
باڵێ نەتەوەیی لەناو پەکەکە دا وەک سەرکردایەتی نەماوە و تەسفیەکراون یان پراوێز خراون ،زوربێان کە کادیرە ئەمنیەکانێ ئیستخباراتی پەکەکە بوون یان تیرۆر کراون یان هەڵ هاتوون،باڵێ نەتەوەیی لە نێو پەکەکە یەک کوردی رۆژ هەڵاتی تێا بوو کە ئەویش پردێ پیوەندی نێوان ئەو کۆمەڵە کوردە نەتەوەییە بوو کە خەڵکێ رۆژ ئاوا و باکور بوون ئێستا ئەوێ کەسێ نەتەوەیی هەبێت لە ئاستێ بەدەنەی ئەو پارتەیە وەک گەریلا و شەڕڤان و کادیری خوارەوە قیادەی باڵێ نەتەوەیی پەکەکە پێش لەوێ بیچم بگرێ لە نێوان هەردوو باڵێ عوسمانی و سەفەوی لەناو چوو…
دوو باڵێ بەهێز بە ململانی و کێشەی زور قووڵەوە..
باڵێکی بەهێزێ پەکەکە کە بە باڵێ ئێران یان سۆپاێ قودس ناسراوە بەشێکە لە پرۆژەی دوڵەتێ ئێرانێ گەورە یا ئێرانێ فەرهەنگێ و هەژموونی ئێران یا ئیمپرڕاتۆری شیعە و تەواو کەرێ هیلالێ شیعی کە ،( مەبەست لە دوڵەتێ ئێران بەس کۆماری ئیسلامی ناگرێتەوە بەڵکۆ لێردا مەبسەت عەقڵێ سیاسی ئێرانی پارسیە چۆن بە گوڕینێ حکۆمەتەکان لە ئێران ماهیەتێ فاشیزمی فارس و عەقڵێ ئێرانی پارسی گوڕانێ بەسەردانایات حکۆمەتێ ئێستاێ ئێرانیش بەشێکە لە دوڵەتێ ئێرانی پارسی )
ئەمەش لە هاوکێشەکانێ سوریا و عێراق و ناوچەکەدا بە ئاشکرا دیار بووە .هەڵبەت ئەم پرۆژەی ئێرانێ پارسی و هەژموونی ئێرانە چەند پارت و ڕێکخراوێکی دیکەش لە پارچەکانێ دیکەی کوردستان و بەتایبەت رۆژ هەڵاتیش لە خۆ دەگرێ کە بە هەڵوێست و سیاسەتێەکانێان فارس وتەنی بسهولت میتوان پی برد.. و زوربەی پارتەکوردیەکان لەناو خوێاندا دوو باڵن و هەرباڵێک سەربە ئیمپڕاتۆرێک کە دواتر لە نووسینێکی دیکە دا سەر ئەوانیش قسە دەکین ..
ئێران هەزینەی زورێ بۆ ئەم باڵە لەناو پەکەکە کردووە و تەنانەت چەندین کادرو ئەندامی سەرکردایەتی بۆ ئەم پرۆژەیە پەروەردەی پراگتیکی و تیئوریک کراوان و لە رۆژ هەڵاتیش ڕەوانەی پەکەکە کراون و لە ئاستێ باڵای سەرکردایەتی پەکەکە و لەق و پۆوەکانێ لە ڕاگیاندن و شوینە جیاوازەکانێ ئەو ڕێکخراوە جیان گرتووە.ئێران بە دەست ئاواڵا کردنێ پەکەکە لە رۆژ هەڵات بۆ سەربازگیری بۆشایی سەربازی ئەو باڵەشی پڕ کردووەتەوە..
لە ساڵێ ۲۰۰٤ ئەم باڵە بەشێوەی سیستماتیک شکڵێ گرتووە و بەتێزێ ئیمپراتۆڕی ئێران کار دەکەن و ڕاستاوخۆ لە لایەن تیئوریسیەنە ئەمنی و سیاسیەکانێ پان فارسیزمەوە تەغزیە دەکرێن و ئێستا لە ناو کۆمەڵگاێ کوردی بوونەتە دیاردەێک مەترسی دارتر لە سەلەفی جیهادی کە بۆ پاقژکردنێ رۆژهەڵات لەم هەزرە کارێ جددی فکری پیویستە کە بەداخەوە کەمن ئەوانێ هەست بەم مەترسیەدەکەن …
نامەوێ زور بچمەناو بابەتە هەستیارو چەمکێ قووڵێ ئەمنی ئەم بابەتە بەهندێک هوکارێ تایبەتەوە جارێ لێ دەگەڕین بۆ دواتر ،بەڵام لێرەدا دەمەوێ کورتە باسێک لە سەر باڵێ میت یان عوسمانی و باڵێ سوپاێ قودس یان سەفەوی بکەم و هەڵە ستراتژیەکانێ پەکەکە لە هاوکێشەکانێ ناوچەکە و ئەو هەڵانە بخەمەڕوو کە ئەو کارساتێان لە گەڤەر و سورێ ئامد و جولەمێرگ خوڵقاند وئەم دۆخەی عەفرینیان دروست کرد …
لە دەستپێکی هاوکێشەکانێ سوریا و گوڕانکاریەکانێ ناوچەکە و بابەتێ پرۆسەی ئاشتی پەکەکەو تورکیا دوو باڵ لە ناو پەکەکە بەردوام لە ململانی قووڵ بوونە ،باڵێک هەوڵێ دەدا لە هاوکێشانێ ناوچەکەدا پەکەکە درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدات و پرۆسەکە بچەسپێنن و خوێان لە هاوکێشەکانێ ناوچەکە یەکلایی کەنەوە و پرۆسەی ئاشتی پەکەکە و تورکیا هەموو بوارەکانێ سیاسەتی ناوخۆی دەرەوە و هەژموونی هەردوولا بگرێەتەوەو و لانێ کەم لە سوریاش بە یەک سیاسەت تەڤبگەڕن کە هەردوو لا قازانج کەن….
ئەم باڵە زور هەوڵێ دا و پرۆسەی ئاشتیش مەشرۆعیەتێ ئەوێان پێ دەدا بۆ پراگتیزەکردنێ فکرەکێان و زور بەوردیش ڕووداوەکانێ سوریا و رۆژ ئاوایان پیشبینی کردبوو کە سیاسەتی چوونە بەرێ ئێران کورد بەراو چ کارساتێک دەبات.بەڵام ئەمە زور زەحمەتبوو و باڵێ عوسمانی پەکەکە کەوتنە دانۆستان لە گەڵ باڵێ نەتەوەیی تا بتوانن بەسەر بڕیارەکانێ باڵێ ئێران زاڵ ببن تاڕادێکیش لێک تێگیشتن دروست بوو لەنێوانێان بەڵام دواتر لە پیلانێکی زور کۆر دا باڵێ نەتەوەیی پێش لەوێ بیچم بگرێت و خوێ شۆڕکاتە ناو هێزێ عەسکەری پەکەکە لە قەندیل و رۆژئاوا و باکوور لە ناو چوو …
ئەوان ئەوەشێان باش دەزانی کە تورکیا تەواو بێ منەتە و چ بە شێوەێ ئاشتی و چ شەڕ درێژە بەسیاسەتی هەژموون خوازی و هۆڤیەتی خوێ لە ناوچەکە دەدات و بەئاسانی واز لە سوریا ناهێنێ. ،ئامانجێ ئەو باڵە پێش گرتن بوو لە لانێ کەمێ ئەم کارساتانە کە ئەمڕو لە عەفرین و سبێ لە دەڤەرەکانێ دیکە دێبینین کە دوای عەفرین نوێرەی پاکسازی مەنبج و سەری کانی و قامیشلۆ و شارەکانی تریش دێت.
باڵێ ئێرانی پارسی و پرۆژەی ئێرانێ گەورە کۆسب و تەگەرەێ زورێان خستە بەردەم باڵێ دیکەو و بەسەرێان دا زاڵ بوون ،ئێران بەباشی لە وەزعەکە تێگیشتبوو هەر بۆیە قاسم سلیمانی و وەفدێ سوپاێ قودس هەموو رۆژێک لە قەندیل بوون …
باڵێ ئێران پێشتر هەموو شوینە ستراتژیەکانێ قەندیلیان لە شەڕێ پژاک و ئێران دا ڕادەستێ ئێران کرد ئەوە بۆ ڕۆخاندنێ پرۆژەی باڵەکەی دیکە کە گەر بێت و لە هاوکێشەکانێ ناوچەکە و سوریا بچینە بەرێ تورکیا یان بەشێوەێک لە شێوەکان لە گوڕ بەرژەوەندی ئێران تەڤنەگەڕین ئەوە ئێران بە سەرقەندیل زاڵەو و هەراسانمان دەکات و دراوسێەکەشمان کە یەکیەتیە هاوپێمانێ ئێرانە و ناوچەکەمان پێ چۆڵ دەکەن و لە سوریاش دا رووبەرووی بەشار و ملیشیاکانێ ئێران دەبینەوە ..
باڵێ ئێرانی پەکەکە خێرا کەوتنە لڤ و تەڤگەڕ بۆ تێک دانێ پیوەندی پارتی و پەکەکە و قووڵ کردنێ کێشەکانێ نێوانێان و پەک خستنێ کونگرەی نەتەڤی و و پەک خستنێ پرۆسەی ئاشتی و پراوێز خستنێ لیدرە سیاسیەکانێ باکور و و بەگشتی هەموو ئەو پیوەندیانە کە باڵێ عوسمانی و نەتەوەیی ڕێکێان خستبوو پچڕاندێان و هەموو کارە کانێان سووتاندن و پرۆسەی ئاشتی پەکێ کەوت……..
ئیتر دوای تێکچونی پرۆسەی ئاشتی و دانووستان نێوان پەکەکە و ئەندامانی میت هاوکێشەکە بەتەواویی گۆڕانی بەسەر داهات و هەموو شتێک زەربی سیفر کرایەوە وباڵێ ئێرانی پەکەکە دەستێ بە سەر وەزعەکە گرت و بەشاریش رۆژ ئاواێ بۆ چۆڵ کردن وسەر لەنوێ خەباتی چەکداری لە باکوور دەستی پێکردوە و تاکوو ئەمرۆش ئەم پرۆسەیە دڕێژەی هەیە…
باسێ شەڕەکانێ شەمزینان و گاراێ باکور و جوودی و … و سیاسەتی مل شکاندنێ یەکتر و بەکوشت دانێ خڵک دەهێڵین بۆ کاتێکی دیکە کە بەوردی باسێان دەکین،
لە یەکم کارسات دا لە شەڕێ خەندەق یا هەمان ستراتژی شەڕێ گەلێ شوڕشگێڕی دەستێ پێ کرد کە ئاکامەکێ بوو بە هوێ کاول کاریکی زور کە لە ئەنجام دا بەکاول بوونێ دەێان گوند و کوژرانێ سەدان کەس و ئاوارە بوونێ ٥۰۰ هەزار کورد بۆ شارە تورکەکان و خەساندنێ خەباتێ کورد لە باکور و زڤڕاندنێ کورد بۆ هەفتاکان کووتایی هات.
وەڤدێ میتیش دوای نائومێد بوونی لە سەرکەوتنێ ئەو باڵەی پەکەکە ئیتر وازی لەم کێنە و بێنە هێناوە و پیلانێ دیکە کە پیلانی B بوو گرتەبەر کە لەم پیلانە دا بەهوێ هەبوونێ پەکەکە لە لیستی تیرۆر تورکیا ئەو مەشرۆعیەتی دەدرێتێ لە هەر شوێنێک پەکەکە هەبێ هێرشێ کات بۆ یە تورکیا لە تێک چوونێ پرۆسەی ئاشتی زور بێ منەت بوو.
هەم تورکیا و هەمیش پەکەکە و بەرپرسانی شاخ باش دەزانن تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی لەڕێگەی ئێران و باڵێ سەربەئێرانێ بەرپرسانی کۆنسەی بەرێوەبەری پەکەکە بوو کە بە تەواویی پرۆسەکەیان ئاڵۆز کرد…
بۆیە لە ئێستادا میت هاوشانی دەزگای ژیتەم و سوپای تورک بەشدارە لەم هێرشە و پەڵامارەدا بۆ سەر عەفرین و رۆژئاوای کوردستان،تاکوو سەرکەوتنی یەکجاری خۆیان…
دیارە ئەندامانی میت و بەرپرسانی سەربازی تورک هەستیان بەلاوازی باڵێ خوێان و بەهێز بوونێ باڵێ ئێران لە ناو پەکەکە کردوە کە بەم شێوە دڕێژە بە هێرشی سەربازی لەدژی پەکەکە و ڵق و پۆیەکانی دەدەن و تاکوو سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر پەکەکە دڕێژە بەم ڕێباز و ستراتیژییەی خۆیان دەدەن…
ئیترلە سایەی سیاسەتەکانێ پەکەکە لەناو ئەم شەڕەدا خەڵکی سڤیڵ و چەکدار هیچ جیاوازییان نییە بۆ تورکیای فاشیست.
هەرچەندە بەپێ کۆنواسیۆنەکانی جیهانی پاراستنی مافی مەدەنی خەڵکێ سڤیل لە شەڕەکاندا دەبێ پارێزراو بن بەڵام ئەم بابەتە شموولێ کورد ناکات. تورکیەش وانەی زۆری وەرگرتووە لە شەڕی چەکداری لەتەک پەکەکە و ڵق و پۆیەکانی لە هەموو پارچەکاندا و دەزانی ئەوان خەڵک دەکەنە قەڵغان ،تورکیای فاشیزمیش لە کوشتنێ خەڵکی سڤیل دەست ناپارێزێ وبۆ ئەوەی ورە و هەستی جەماوەری کوردستان برۆخێنی لەپێشدا لە خەڵکی مەدەنی و ماڵ و حاڵیانەوە دەست پێبکات ..ئینجا دەگاتە هێزێ سەربازی وەک ئەوێ لە شەڕی خەندەق لە باکور کردێ…
پەکەکەش بۆ ئەوەی جەماوەرێ چوار پارچە بۆ لاێ خوێ ڕاکێشێ و هەڵە و خێانەتەکانێ خوێ بشارێتەوە خەڵک دەکاتە قەڵغان..
کارساتێ عەفرین ئاکامێ سیاسەتەکانێ پەکەکەیە.
- ژمارە (١) لە زمانی کوردیدا - 09/17/2024
- کوردستان ئێران نییە و کوردیش ئێرانیی نین - 09/16/2024
- کەسایەتی !؟ - 09/13/2024