کێ براوەی شەڕی ئۆکراینه؟ دولاری ئەمریکا

بەهێزی دۆلاری ئەمریکی سەرنجڕاکێشە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارە پێوانەییەکان بەرامبەر یۆرۆ بێگومان و هەروەها پاوەندی بەریتانی یێن لە دابەزینه. ئەم بەهێزەی دۆلاری ئەمریکی ئاماژەیەکمان پێدەبەخشێت بۆ براوەی شەڕی ئۆکراین تا ئێستا: بەڵێ ئەمریکا براوەیە!

نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٠.٢١ یێن:

لە سەرەتای شەڕی ئۆکرایندا نرخی یەک دۆلار لە ١١٥ یێن کەمتر بوو.

ئەمڕۆ بەهای یەک پاوند ١.١٥ دۆلارە، لە کاتێکدا بەهاکەی زیاتر لە ١.٣٥ دۆلار بووە کاتێک شەڕ لە ئۆکراین لەلایەن ڤلادیمێر پوتینەوە دەستیپێکرد لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢:

بۆ ئەمەش دەبێت یۆرۆ زیاد بکەیت کە هەوڵدەدات لە خوار ٠.٩٩ دۆلارەوە نەکەوێت دوای ئەوەی لە ئەیلوولی ٢٠٢١دا بەهای ١.٢٠ دۆلار بوو:

دەتوانرێت چەندین دراوی دیکە بنووسرێت کە لە بەرامبەر بەهێزی دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە دابەزیندان. تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا دۆلار نزیکەی ٥% بەرزبووەتەوە بەرامبەر بە پاوەندی بەریتانی کە لە دوای ریفراندۆمی برێگزیتەوە وا نەبینراوە.

بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم هێزە سەرنجڕاکێشەی دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕوونکردنەوەیەکی کلاسیکی ئابووری هەیە. ئابووریناسان بۆ ڕوونکردنەوەکەیان سەبارەت بە جیاوازی ڕێژەی سوود ئاماژه ئەکەن. بانکی ناوەندی ئەمریکا خێراتر و بەرزتر لە زۆربەی بانکە ناوەندییەکان ڕێژەکانی بەرزکردووەتەوە. وەکوو جیرۆم پاول لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢٢ لە جاکسۆن هۆڵ وتی، بانکی ناوەندی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەو کارە.

وەبەرهێنان وسەرمایەدانان لە دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ پارە پەیدا دەکات، پارەی زیاترە لە وەبەرهێنان لە یۆرۆ یان یێن. بەدیلەکە بۆ وەبەرهێنەران هەیە.

ڕوونکردنەوەی دووەم لەلایەن ئابووریناسانەوە لەسەر جیاوازی گەشەکردن دەبێت. گەشەی ئەمریکا بۆ دوو چارەکی لەسەریەک لە ساڵی ٢٠٢٢دا دابەزیوە، بەڵام هێشتا پتەویە، بە پێچەوانەی گەشەی ناوچەی یۆرۆ، کە بەهۆی نرخی گازەوە چەقێنراوە، گەشەی ئابوورییەکی بەریتانیا کە لە پشێویدایە، یان ژاپۆنێک کە هەوڵی دووبارە هەڵکشانەوە دەدات.

هەروەها جیاوازییەک لە ئاسۆی گەشەکردندا هەیە و لە سەرووی هەمووشیانەوە، چونکە ڕوانگەی ئەمریکا باشترە لە ڕوانگەی زلهێزە ئابوورییەکانی دیکە.

بەڵام ئەوە تەنها نییە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی دۆلاری ئەمریکی لە ڕاستی بڕیاری سەرمایەدانەرانه ، ئەوان لەسەر دولار ئەمریکا سەرمایە دائەنێن. وە بۆ ئەوان ڕوونە کە ئەمریکا لە ئێستاوە براوەی گەورەیە لەم شەڕەدا لە ئۆکراین. کاتێک وەبەرهێنەرێک بڕیارە بەدوای ئەوەدا بگەڕێت پارەکەی بخاتە وڵاتێکەوە کە هەموو رەکابەراکانی شکست هێناوە، ئەوا بڕیارە وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات.

چۆن رکابەرەکانی شکست داوه؟

کلیلی ئەم پیرۆزییە، سەربەخۆییه

ئەو هۆکارانه کە ڕێگەت پێدەدەن وڵاتێک زلهێزێکی گەورەی جیهان بویت، ئەوەیه که ئەو وڵاته بە تەواوی سەربەخۆیە:

سەربەخۆیی وزە.
سەربەخۆیی و دەسەڵاتی سەربازی.
زاڵبوونی جیۆسیاسی.
ناغەی تۆکمە بۆ گەشەکردن.
سەربەخۆیی خواردن و خواردەمەنی.

وە دەتوانێت لیستەکە بەردەوام بێت و بەردەوام بێت.

ئەمریکا سەربەخۆییه

پێم دەڵێن کە هەڵاوسان لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لە ئەمریکا هێشتا لە ٨.٦% بووە. وە تۆ ڕاست دەکەیت! ئەمریکا لە هەڵاوسان رزگاری نییە. بەهۆی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی خێرای ڕێژەی سوودی کورتخایەن، ئابووری ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە خاوبوونەوە.

بەڵام بۆ سەرمایەدانەران و وەبەرهێنەران ڕوونە کە ئەمریکا لە ئێستادا “ئەو شوێنەیە کە دەبێت پارە بڕوات”. وە دۆلار بلیتەکەیە. بەهێزی دۆلاری ئەمریکی درۆ ناکات: ئەمریکا بۆ ئێستا براوەی گەورەیە لەم شەڕەی ئۆکرایندا.

Website | + posts