ئایا کورەکانی تاڵەبانی دەبن به گورباچۆڤ؟

د. جەزا چەنگیانی


گوڕباچۆڤ بوو بە ناویکی دیاری سیاسی جیهانی .
چونکە پرۆژەی پیریسترویکا و گلانۆست کردبە نەخشەی سیاسی.
پیریسترۆکیا : دروستکردنی قەوارەیەکی نۆیێ .
گلاسنۆست : روونڕووی ( شفافەیەت ).
ئەم دوو پرۆژەیە بەری شکستی سیستەمی بیرۆکراتیتی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بوو. ئەو پرۆژەیە بە دیژایی ٧٤ ساڵ ١٩١٧.١٩٩٠ هیج بەرهەمێکی بۆ گەڵانی سۆڤیت نەبوو.
لە ١٩٨٥ تا ١٩٨٧ گۆرباچۆف سەرۆکی سۆڤیت بوو .
لە یونیو ١٩٨٧ لە کۆبوونەوەی لێژنەی ناوکی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیت .داوای پەیکەریکی نۆی ناوکی پارتی کۆمۆنیست سۆڤیت کرد . بۆ دروستبوونی پەیکەرێکی نۆی. ئەلتەرناتیف بۆ یەکیتی سۆڤیت نەبوو ئەنجام ١٩٩٠ یەکیتی سۆڤیت هەڵوەشا.
هۆی هەڵۆەشانەوەی ئەو قەبارە گەورەیە .تەبایی نەبوونی سیستەمی سیاسی بوو لە تەک لۆژیکی سیاسی و ژیانی گەلانی یەکیتی سۆڤیت . فلادیمیر لینین لە بیردۆزی سیاسیدا بەتوانا بوو ، لە پراکتیکی سیاسیدا زۆر گەمژە بوو . بۆیە دوای ٧٤ ساڵ سیستەمی لینین شکستی هانی .
دوو هەڵەی تاڵەبانی
شکستی جەلالی هەمان شیوەی شکستی کۆمۆنیستی یەکیتی سۆڤیت بوو .جەلالی لەتەک رەوتی سیاسی باشور تەبای نەبوو .ئەنجام شکستی هانی. داوای لیبوردنی کرد .
یەکەم : تاڵەبانی بە دێژای تەمەنی سیاسی بیری لە ئەڵتەرناریفی سەرکردایەتی یەکیتی نەکردبووە .
جەلال سەرکردەیەکی دیکتاتۆر ، لە تەمەنی سیاسی خۆیدا کادێرێکی دروست نەکرد بۆ ئەگەری مردن و دوای خۆی . هەردوو کورەکەشی لە سیاسەتەوە دوور بوون . بۆیە بۆشای دوای مردنی تاڵەبانی . باڤیل و قوباد و خیزانی تاڵەبانی پڕیانکردەوە بەبێ ژێرخانێکی روشنبیری سیاسی.
دووەم هەڵە : ٢٠٠٣ تاڵەبانی پرۆژەی کوردی و سلیمانی فەرامۆشکرد و نرخی بە کورسی سەرۆککۆمار و دەمراستی نیوان پارتە عەربیە سونە وشعیەکان بوو .
شاری سلیمانی بوو بەمەڵبەندی دزی و مافیا و سەرسەری ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیتی لە هەوڵی دەوڵەمنتکردنی خود بوون . دەستێکیان بە گیرفانەوە دەستکیان بە ناوگەلیانەوە ، سلیمانی بوو بە کاولی .
( هیچ ئەندامیکی سەرکردایەتی یەکێتی نیە ( ملۆینەر وملیاردەر) نەبێ .
حاکم قادر خاوەنی هەموو خاکی سلیمانی یە.
لە سیستەمی پارتایەتیدا لێپرسینەوە هەیە.لە یەکیتیدا نیە.
ئیستا قوباد وباڤیل : لە قەیران و هەرەشەیەکی بەهەنددان .
سەرانی پیری یەکیتی . سەرانی گۆڕانی کۆن بەتایبەتی ئیخوانەکانی( دکتور یوسف وهوشیار) وەک فایرۆسی نووستوو لە تەک ئیسلامی سیاسیدا بوون بە چەپک بۆ کۆنترۆڵی سیلمانی ودژی قوباد وباڤیل.
دیالۆگ لەتەک ئیسلامی سیاسی وکۆمۆنیست گەمژەییە.
چار چی یە باڤیل وقوباد ؟
کۆنترۆڵی ئابوری سلیمانی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان .
لە باشوردا .سیستەمی باجی ئابوری نیشتمانی نیە .
بۆیە وەرگرتنی باج بەبێ یاسا دەچیتە خانەی ( سەرانەوە ).
چار ئەوەیە حکومەتی سلیمانی پرۆژە پێویستیەکان رووبەرووی سەرمایەدارە قەبەکان بکاتەوە .
• بەرێز فاروقی مەلامستەفا . ئەندامی خێزانێکی بەرێز و نیشتمانییە ئەرکی دروستکردنی میترۆ لە سلیمانی و رێگەی ئاسنینی نێوان سلیمانی وکەرکوک بخاتە ئەستۆی سامانەکەی .
• پرۆژەی دابەشکردنی گازی چەمچەماڵ بۆماڵان لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە .
• پرۆژەی رێگاوبانی نێوان سلیمانی و چواردەوری بخریتە ئەستۆی نجم الدین چنگیانی یەوە.
• قەدەغەکردنی کاری سیاسی وئابوری و میدیای لە گروپ وکەسانی ئاژەوە چی .
• دورخستنەوەی ئیسلام لە سیاسەت . قەدەغەکردنی رێکخراوی ئیسلامی سیاسی.
• سەروەری دادگا و دورخستنەوەی حاکم قادر لە دادگای سلیمانی . ئەم مرۆڤە پیسە کۆنترۆڵی دادوەرەکان و دادگای سلیمانی کردوە .
• هەموو دەزگا وکەرتە ئابوریەکان بخریتە ژێر چاودیری باجی نیشمانیەوە .
• سەرمایە خرایە گەر . سەرمایە گەشەدەکات وکۆمەڵگا ئاسودە ونیشتمان ئاوەدان.
پۆتین دوای هەرەسی سۆڤیت . ماڤیای روسی لە سیاسەت و ئابوری دورخستەوە ، پێویستە کورانی تاڵەبانیش مافیای سیاسی لە سیاسەت وکاری ئابوری دوربخەنەوە .
سلیمانی کاولبووە چارەسەرێکی رادیکاڵ و کۆمەڵی کادیری گەنجی پاکی نیشتمانی پیویستە.
ئەلتەرناتیفێک شک نابەم ، بۆیە ئاماژە بە ماڵباتی تاڵەبانی دەکەم.

Website | + posts