ئومێدتان بە شاخەكانتان هەبێت

جگە لە چیاكان هیچ هێزێكی دیكەتان نییە


فەیلەسوف و زمانناسى ئەمریكایی: نوام چۆمسکی


خۆتان لە ژێر داگیركاری ئێران، عێراق، سووریا و توركیا رزگاربكەن. هەر كاتێك دەرفەتێك بۆ ئێوە رەخسا سەربەخۆیی خۆتان رابگەیێنن. بۆ نموونە، دەبێ داگيركردنی كەركووك ببێتە وانەیەكی باش بۆتان. دژایەتی ئەمریكا مەكەن و بزانن توركیاش ئەكتەرێكی گەورەیە.
نەك تەنیا كورد، بەڵكو هەموو ئەوانەی كە لەژێر فشار و زوڵمدان دەبێت بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا بگەڕێن و دەرفەتەكان باش هەڵسەنگێنن. بەڵام وا بیرنەكەن كە ئەمریكا یان هێزێكی دیكە خێرتان پێبكات، نەكەونە نێو خەیاڵەوە، بەشێوەیەكی دروست سەیریان بكەن.
هێشتا رۆڵی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی نەهاتووە. ئەوانەی وا دەڵێن راستناكەن، ئەمە قسەی هزر لاوازەكانە. سەیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن. ئەو هەموو دەوڵەتانە لەلایەن هێزە داگیركەرەكانەوە دامەزرێنراون. بۆ نموونە عێراق بۆ ئەوەی پتڕۆڵی نەكەوێتە دەستی توركیا، لەلایەن ئینگلیزەكانەوە دروستكرا. دەتوانی بڵێی عێراق لە بەسرا هیچ بەندەرێكی نەبوو، هێنایان كوێتیان دروستكرد. هەمان شت لە سوریا، ئوردن و فەلەستینیش روویدا، داگیركارەكان هەندێك سنووری دروستكراویان بۆ دانان. ئێستا هەموو ئەوانە پارچەپارچە دەبن. مەسەلەی دەوڵەتی نەتەوەیی كۆتایی‌ نەهاتووە، سەرلەنوێ دروستدەكرێنەوە.
بیری كوردستانێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ لەدەستمەدەن. چونكە ئەو سنوورە دەستكردانەی كە داگیركاران دروستیان كردوون نامێنن و كەس نازانێت چی روودەدات.
دەبێت كوردی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران یەكبگرن. نابێت شەڕی نێوخۆیی بكرێت. دەست لە سەربەخۆیی بەرنەدەن.
زۆر حەزدەكەم بچمە‌ كوردستانی ئازاد. پێشتریش هەوڵمداوە. ساڵی رابردوو بەنیازبووم بچم، بەڵام رێكنەكەوت.
دەبێت كورد گرنگی بە زمانی خۆیان بدەن. چونكە ئەگەر كورد زمانی خۆیان لەدەستبدەن، ئەوا مێژوو، رۆشنبیری، ئەدەبیات و رۆحی خۆیان وندەكەن.