ئازاد قادر
ئاڵۆزیەکانی حەلەب دژ بەخواستەکانی کورد وئیسرائیل و ئەمەریکایە
لێرە و لەوێ لەگەڵ ئاڵۆزیەکانی حەلەب دا دەگوترێت ئەم ئاڵۆزیانە لەدەرەنجامی ڕێککەوتنی نێوان سوریا و ئیسرائیل و تورکیادا هاتۆتە ئاراوە ، بەڵام لەڕاستی دا ئەم بۆ چوونە دوورە لەڕاستیەوە ، بەڵکوو لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ئەم هەوڵە دەستی پێکردوە بەپێشەنگایەتی ئەڵمانیا وفەرەنسا ، بۆچی لەئێستادا لەهەوڵێکی وەهادان ؟
یەکێتی ئەوروپا دەزانن ڕوسیا و ئەمەریکا و بەریتانیا لەهەوڵی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپادان لەهەڵوەشاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنی ئیسرائیل و تورکیا وئێران کە وەکوو سێ کۆڵەکەی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بیانبینین لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بۆیە کاتێک لەنەتەنیاهۆدا ئیسرائیل کەوتە دژایەتی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی یەکێتی ئەوروپا و ڕێککەوتنی سەربازی و ئاسایشی لەگەڵ یۆنان و قوبرس ئەنجام دەدات ، ئەوەی دەمێنێتەوە بکرێتە ئامانج تەنیا ئێران دەبێت، لەبەر ئەوە لەئێستادا یەکێتی ئەوروپا دەزانن ئەگەر دەرفەت بە بەرەوپێش چوونی ئەو هەوڵانەی ئیسرائیل و ئەمەریکا بدەن کە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی کاتی دیمەشق بگەن بەڕێککەون و ئەو ڕێککەوتننامەی لەنێوانیان واژۆکراوە بڕواتە بوواری جێبەجێ کردنەوە ، ئەوا ئاڵۆزیەکان دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێرانیش دەبێتە گۆڕەپانێکی دیکەی نوێ بۆ بەرەوپێش چوونی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لەنێو گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران ، هەرلەبەر ئەوەشە لەهەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع و هەموو ئەوترافیکانەی کە ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەنجامی دەدەن لەئێستادا لەنێوان سوریا و ترکیادا و پارەیەکی زۆر دەدەن بە حکومەتی کاتی دیمەشق لەم ڕۆژانە ، بۆئەوەیە هەموو ئەو هەوڵانەی چەندین ساڵی ڕابردوو کەڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای لێ بەرهەم هاتووە هەڵوەشێننەوە و بیگەڕێننەوە خاڵی سفر .
لەبەر ئەوە لەئێستادا هێزەکانی سوریای دیموکرات زۆربەخوێن ساردیەوە هەڵسوکەوت دەکەن و دەڵێن ئێمە هەتا دوایی پابەندین بەڕێککەونی نێوان خۆمان و دیمەشق ، بەڵام لەئەنجام دا ئەم ئاڵۆزیانە بەقازانجی کورد دەشکێتەوە ئەگەرچی قوربانی بەئێش و زۆربەنرخیش بدەین.
ئەوەی کەجێگای دڵخۆشیە ئەو یەک دەنگیەی گەلی کوردبوو لەبەرامبەر ئەم هێڕشە پیلان بۆ داڕێژروە ، کە بەشوەیەکی جەماوەری گەلی ئێمه ڕژانەسەر شەقام و مامۆستایان ئاینی و لایەنه سیاسیەکان و ڕاگەیاندنەکان ڕوماڵیان کرد لەسەرەتای هێڕش و داگیرکاریەکان دا.
لەکۆتایی دا دەڵێم شۆڕشێک لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاری لێدراوە ، بەم ئاڵۆزیانەی حەلەب پێشی لێناگیردرێت و دەگاتە ئامانج.
ئازاد قادر
۱۰ ـ ۱ ـ ۲۰۲٦
- بەریتانیا ڕیسەکەی لەئەمەریکا کرد بەخوری - 06/06/2026
- مەسەلەی ویژدان - 06/04/2026
- گۆڕینی چاوەڕوانی بۆ دەستپێشخەری - 06/03/2026
