سپاهلرزە و ئەحزابی کوردی

ئا. جوانرویی

وەک هەموان ئاگادارن ماوەی نۆ مانگە زنجیرە بومەلەرزیەک ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو ، سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆی گرتۆتەوە کە لە هەندێک ڕۆژ هەتا ۲٥ لەرینەوەی وردو زوور لەم ناوچانانە ڕو دەدەن .
لە یەکەم بوومەلەرزەدا کە خەزەڵوەری پار ڕویدا کەسانێکی زۆر کە خەڵکی ناوچەی جۆربەجۆر بوون باسی سوربوونی ئاسمان ، کەلە چەند چرکە پێشڕودانی بوومەلەرزەکە دەکرد کە بۆ چەند چرکە پاش تەواو بوونی بومەلەرزەکە درێژەی هەبو هەوەها باس لە دەنگێکی نامۆی ئاسمانی لە کاتی ڕودانی بوومەلەرزەکە یان دەرکەوتنی نورێک لە ئاسماندا کە چەندین کەسیش فیلمیان لێ گرت و بەڵاویش کرایەوە .
وە لە پاش ئەمانەدا ڕاگواستنی سەدان ترەیلی سەهۆڵ بۆ شوێنێکی سەربازی لە ئەزگڵە !
خەڵکی سڤیلی ناوچەکە باس لە هەڵکۆڵینی چاهایەکی قووڵ لە دەوروبەری سەرپێل ، ئەزگڵە و دواتر سەلاسی باوەجانی کردووە وە ئێستاش لە دو گوندی هڵۆڵ و نێرش و هەروەها کانی ڕێزە لە نێوان سەلاس و جوانڕۆ ، سپا خەریکی هەڵکۆڵینی چایە کە بۆتە هۆی دڵەڕاوکێیەکی زۆر ناو خەڵکی جوانڕۆ و سەلاس دا کە لە لایەک نازانن بچنەوە ماڵەوە یا لە دەر بمێنێن گەر لە دەرەوەی ماڵ بمێنێن هەتا کەی ؟
خۆ ڕۆژێک و دو ڕۆژ نییە ، گەر ئەچنەوە ماڵ ئەبێ هەر چرکە دڵ لە مشتی پرێس بونی خۆیان و مناڵەکانیان بن

باس لەوە دەکرێت کە بەهەڵکۆڵینی چایەک بە قوڵایی 300 هەتا 500 مەتر و داوتر دانانو تەقاندنەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراوی تی ئێن تی لە ناو ئەو چایانە ، تەوژمی ئەو تەقینەوەیە لەو قوڵاییەدا ئەبێتە هۆی لەرینەوەی ناوچەکە
کە بە مەبەستی تەپینەوەی ئەو کاناڵە سروشتییانە دەکرێت کە ڕێگای ئەوانەوە نەوت ڕەوانەی کەرکووک ئەبێت .
بەڵام ئەحزابی کوردی !
ئایا ژیانی گەلی ئەم ناوچەیە بەلاتانەوە گرینگە ؟
ئایا مان و نەمانی ئەم خەڵکە کێشەی ئێوەیە ؟
ئایا لێکۆڵینەوەکی مەیدانیتان سەبارەت بە هەڵسوکەوتە شاراوەکانی سپا لەم ناوچەیەتان کردووە کە خەریک بە چ کارێکن ؟
ئایا لە دو پسپۆڕ پرسیوتانە هێنانی هەزاران تۆن سەهۆڵ بۆ بنکەیەکی سەربازی ئەبێ بۆچی بێت ؟
ئایا لە ئاست کۆمەڵگای نێونەتەویی دا ئەم پرسەتان وروژاندوە ؟
ئایا داواتان کردووە کاتی سەردانی چاودێرانی ئاژانسی وزەی ناوەکی ، سەردانێکی بنکەکانی ئەم ناوچەیەش بکەن ؟
ئایا لە شەقامەکانی ئەوروپا باسی ژینۆسایدێک بە دەمامکی بوومەلەرزەتان کردووە ؟
ئایا لە دو پسپۆڕی بوومەلەزرە ناس پرسیوتانە کە لە مێژوی هەمو دونیا دا دو بومەلەرزەی بەهێز لە مەودای تەنها هەشت مانگدا لە یەک ناوچە ڕویداوە ؟
ئایا لە هەواڵەکانتان ئەم پرسەتان وروژاندووە ؟
ئایا لە پسپۆڕێک پرسیارتان کردووە کە ئایا بوومەلەرزە پێش بینی دەکرێت ؟
ئەگەر پێش بینی ناکرێت چۆنە کەسێکی گوماناوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێش بینی دەکات و پێش بینییە کانیشی دێنە دی !
هەوڵ تان داوە ئەم کەسە بناسن کە ئایا بلیمەتێکی نوێ هاتۆتە کایەوە یان نا
تەنها لیستی کاتی تەقینەوەکانی لە بەر دەستە ؟!
یان تەنها ڕۆڵەکانی ئەم خەڵکەتان بۆ بە کوشت دان ئەوێت ؟!

Website | + posts