هاوکارانی داگیرکەر ئێرانی کێین؟

دکتور محمدحسین زاده

نموونە هاوکارانی داگیرکەر

جەماعەتی “کوردتودی” لە سنە کە هەموویان ژێردەستی “شفیعی’ خەڵکی هەمەدانن. ئەویش خۆی سەرهەنگە و لە سپای بیت المدقسی سنە کار دەکات و زیاتر لە ٥٠ ماڵپەڕیان دامەزراندووە و کاریان تێدا دەکەن. ئەوانە بە تەواوەتی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و بوونەتە بەشێک لە سپای بیت المقدس لە سنە. ئەمانە هەر بە تەواوەتی هەموو سنوورەکانیان تێ پەڕاندووە و بێ تەعارف دژایەتی هەموو جۆرە بەرژەوەندی کورد دەکەن.
جەماعەتی کوردپرێس: لە سنە و هەمەدان و ورمێ و کرماشان. ئەوانەش زۆربەیان ژێردەستی حاجی هادین. حاجی هادی سەرداری سپا و لە دەورەی ئەحمەدی نژاد فەرمانداری پیرانشار بووە. ئێستا وەک پیشەی هەمیشەیی حەفتەیەک لە تارانە و حەفتەیەک لە سنە و مەهاباد و ورمێ و کرماشان. زۆربەی سەرۆک زانکۆکان بە دەوڵەتی و ئازاد و پەیام نوورەوە هاوکاریی کوردپرێس دەکەن. زۆربەی نوێنەرە کوردەکان بە هاوکاری حاجی هادی ڕۆیشتوونەتە پەرلەمان و ئێستا وەک نۆکەری حاجی هادین. . تەنانەت مەحمودزادەی مەهابادیش بە یارمەتی حاجی هادی لە ڕۆژی ئاخردا “تایید صلاحیت” بوو. لە قەسیم عوسمانییەوە بگرە تا مەنسوور مورادی مەریوان و تا فەرشادانی سنە و نوێنەرەکەی بیجار لە قسەی حاجی هادی دەرناچن. پێشتریش قادرمرزی نوێنەری قروە و دێولان و کەریمیان نوێنەری مەریوان ئیمزایان بۆ ئوستانداری حاجی هادی نەدا. قادرمەرزی ڕەد سەڵاحیەت کراوە و حاجی هیچ یارمەتییەکی نەدا کە تەیید بێتەوە. مەنسوور مورادیش لە جیاتی ئومید کەریمیان بووە بژاردەی سپا و هەڵبژێردرا بۆ مەجلس. زۆرێ لە بە ناو مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان چەند ساڵ پێش “اتاق فکر:ێکیان لەگەڵ حاجی هادی دانابوو و مشاورەیان پێ دەدا کە چۆن گەشە بە پارێزگای سنە بدەن بۆ ئەوەی حیزبە کوردییەکان نەتوانن نفوز بکەنە ناو خەڵک. هەروەها هەوڵیان دا زانکۆیەک بە ناو زانکۆی ‘اقوام و مذاهب” لە سنە دامەزرێنن. پێم وابێ هەوڵەکیان نەیگرت و زۆریان نەشکا. وەک خۆم هەم بۆ “اتاق فکر”ەکەیان داوایان لێ کردم و هەم بۆ ئەوەی مەدارک بنێرم بۆ ئەوەی لەو زانکۆ دامەزرێم. دواجار بە وردی باسی دەکەم. بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی ڕازی کرماشانیش هاوکاری کوردپرێس دەکەن، بەڵام ئەوان زۆربەیان پێیان سپێردراوە لەسەر ئەمنیەتی باشووری کوردستان کاریان بۆ بکەن. قودرەت ئەحمەدیان بەرپرسی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کرماشان کە چەند ساڵێکە فێر بووە سەردانی زانکۆکانی سنە دەکات و لە سمینار و بەرنامەکاندا ئامادە دەبێت، حاجی هادی فێری کرد.
-حەڵقەی “فراتاب” و “شبکە سحر”: هەموو ئەو کوردانە لەوی و بەتایبەت لە شبکە سحر کار دەکەن لەوانە نین. مەبەستم بەشێکیانن کە دیارن و زۆربەمان دەیانناسین. نیوە کورد و نیوە فارسەکان. تێز و پایاننامەکانیان لە زانکۆ لەسەر جۆرەکانی “تیرۆریسم” دەنووسن و وەک نموونەیش “حیزبێکی کورد’ هەڵدەبژێرن. لە کوتاییشدا فەخری پێوە دەکەن کە گیریان پێ نەداون و نمرەی باشیان وەرگرتووە. لە ناوەندی لێکۆلینەوەی ستراتێژیکی سەرۆک کوماری ئێرانەوە بگرە هەتا ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین کار دەکەن و بوونەتە توێژەر/پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کوماری ئیسلامی ئێران. سەری مانگیش پووڵ و پارەی ‘شبکە سحر” لە نێو خۆیاندا دابەش دەکەن، چوون وەک کارناسی ئێراق یان هەرێمی کوردستان یەکترییان دەعوەت کردووە. ماڵپەڕیک یان گۆڤارێکی کوردیش بەڕێوە دەبن و بەشێکی دادەنەن بۆ باشووری کوردستان و وێنەیەکی گەورەی کەسایەتییەکی باشوور چاپ دەکەن و بڕێ پارەیش لەوان وەردەگرن. هەر بەو جۆرەیش خۆیان وەک کارناسی کوردستان دەناسێنن. ئەوسا هەر ئەمانە کە هەم تمەن (پارسە) دەخۆن و هەم دۆلار کۆت‌ وشواڵلەبەر، کتێبی نووسەرێکی ئاشتیخوازی دژە شەڕی ئەمریکایی دەخوێننەوە و لەبەری دەکەن دەیفرۆشنەوە بە خەڵک و دژایەتی شەڕی چەکداری حیزبە کوردییەکان دەکەن. ژمارەیەک لە گۆڤارەکەیشیان تەرخان دەکەن بۆ چۆنیەتی گەشەپێدانی هەورامان! نە سیخ دەسووتێنن و نە کەباب!

دکتور محمدحسین زاده

Website | + posts