د.جەزا چنگیانی
بابەتی کۆڕێک بۆ مامۆستایان وقوتابیانی زانکۆی سان پیترسبۆرگ.بەشی سیاسەت
وەڵامێک بۆ ڕاپۆرتەکەی کرۆکر- بیتراوس
لەبارەی گرفتی عیراق وسیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکی
سان پیترسبۆرک 2007
بۆچی ئەمەریکا وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەچارەسەری گرفتی عیراقدا تووشی قەیران بوون؟
هەموو گرفتێکی سیاسی بنەمایەکی ئابوری ومیژووی هەیە.بۆ وەڵامی ئەوسەرنجەی زۆر لە پارتە چەپ و ئیسلامە تونڕەوکان دەبیژن.گرفتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وبەتایبەتی عیراق پەیوەندی بەبەرژەوەندی وئیستراتجیتی ئەمەریکی وهاوپەیمانێکانیەوە هەیە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە . پێویستە داوای کۆمەک لە میژوو بکەین .
پێش دۆزینەوەی ئەمەریکا لەلایەن کۆلۆمبوسەوە ودەرکەوتنی وەک دەوڵەتێکی بەهێز وپیشەسازی مەزنی جیهانی. پێکهاتەکۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست(زوربەیان موسڵمانن)لەئاژاوەدا ژیاون.بۆیە بۆ وەڵامی ئەم بووچونەوتێگەیشن لەگرفتی ناوچەکە پیویستمان بەخۆیندنەوە و توژینەوەیەکی مێژووی ناوچەکە و فاکتەراکانی گرفتەکانی هەیە.
مێژووی نۆی ئەم ناوچەیە لەدوای هەرسهێنانی دەسەڵاتی عوسمانیەکانەوە دەستپێدکات. لە 26/04/1916 پەیمانیکی نهینی لە نیوان روسیای تزاری و فەرنسادا بەسترا کە بە پەیمانی(سۆزانۆف –بالیۆلۆج) ناسراوە بەگۆێرەی ئەم پەیمانە هەریەک لەو دوودەوڵەتە بەشی خۆیان لە خاکی عوسمانی دیاریکردبوو.
ئیگلیزەکانیش لە9و16/05/1916(مارک سایکس ئینگلیزی وجۆرج بیکوفرنسی)
لەسەردابەشکردنی ناوچەکە ڕێکەوتنیک لەنیوانیاندا دروستبوو لە میژوودابە(سایکس بیکۆ)ناسراوە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم لە01/12/1918(سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لوید جۆرج وسەرۆک وەزیرانی فرنسی کیمانصۆ) ڕێکەوتن پەیمانی(سایکس بیکۆ) بگۆڕن ویلایەتی موصل بخریتە سەر دەوڵەتی عیراقی ئینگلیزی لە 26/12/1925 باشوری کوردستان خرایەسەر عیراق وسنوری نۆی نێوان عیراق وتورکیا بەگویرەی هیلی(برۆکسل) جیاکرایەوە.
لە11/05/1926 ڕێکەوتننامەی نێوان عیراق و تورکیا و بەریتانیا مۆرکرا پیویستە عیراق بۆماوەی 25 ساڵ 10% پارەی فۆۆشتنی پتڕۆڵی کەرکوک بدات بە تورکیا.نیشتمانی کوردەکان ونیشتمانی عەرەبەکان لە نێوان ویستی زلهێزوسەرۆک خیڵە عەرەبەکاندا دابەش بوو.بەم جۆرەکۆمەڵێ ووڵات لەچەند مەزهەب و ڕەگەز وکۆمەڵی دژبەیەک وجیاواز و ڕژیمی دیکتاتۆر و پڕیمتیفی خێڵەکی دروستبوون.
بەدریژای قوڵایی میژوو نەیانتوانیوە چارەسەرێکی لۆژیک بۆ گرفتەکانی نێوانیان بدۆزنەوە ، هەمیشە بۆ چارسەر لە جیاتی دیالۆگ هێز و چەکیان بەکارهانیوە بۆیە لەو ساتەوە تائیستا ئەم ناوچەیە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە.
دەوڵەتی عیراق: یەکێکە لەو وڵاتە نۆیانە عیراقە ئیستا چەقی گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پێوەگریدراوە گەر بەتۆخی بڕوانینە دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە و تێکەڵاوکردنی (سێ3) توخمی دژ بەیەک(کورد و عەرەبی شیعە و سونە)دەوڵەتی عیراقی وەک دەوڵەتێکی نا ئارام و ناسەقامگیر دروستبوو لەو ساتەوە تا ئیستا جگە لەوەی ووڵاتێکی پڕ ئاژاوە بووە هۆیە کیشەبووە بۆ ئاژاواوی سەرجەم ناوچەکە(بڕوانە ژمارەی کودە تا سەربازییەکان وجەنگەکانی عیراق لەتەک دراوسێکانی و جەنگی خوێناوی دریژخانی نێوان دەسەڵاتی بەغداد لەتەک داخوازی گەلی کورد و ڕۆڵی عیراق لە گرفتی ئیسرائیل و فەلەستیندا وگەشەکردنی بیری ناسیونالیستی ڕادیکاڵی عەرەبی).
دەتوانین فاکتەرەکانی ئاژاوەی ئەم ناوچەیە بەم شێوەیە بژمیرین :
1: نەبوونی دەوڵەتێک بۆ کورد.کوردگەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی ناوچەکە وجیهانە.
2: ڕێزنەگرتن لە جیاوازی مەزهەب و ڕەگەزەکان و زاڵبوونی دەسەڵاتی تاکڕەوی ڕەگەزێک.
وەک ڕەگەزی سوونە لە عیراق . فارس لەئیران . تورک لە تورکیا .
3: پەسەندنەکردن و ڕێز نەگرتنی سنوری کیشراوی نێوان ووڵاتان لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و دەوڵەتەکانەوە.
4: نەبوونی ئاوزانی مۆدیڕن و دیموکراتی لە نێو کۆمەڵگا جیاوازەکانی ناوچەکەدا .
عیراق:.تاکتیکی ئینگلیزەکان ئەوە بوو کورد وەک گەلێکی سونە و لەتەک عەرەبی سونەی مژمارە تێکەڵاو بکەن تا هاوسەنگیەک بەرامبەر بە زۆرینەی عەرەبی شیعە دروست ببێ. خاکی کوردستانی دەوڵەمەندیش بە پتڕۆڵ وەک سەرچاوەی سەرماییەی دەوڵەت. ئەم نەخشە و تاکتیکەی ئینگلیزەکان هەڵەبوو چونکە ئەگەر کوردی سونە و عەرەبی سونە لەمەزهەبدا یەکبن وەلێ لەڕەگەزدا زۆر جیاوازن . لەکرۆکدا هەریەکێک لە پێکهاتەی عیراق خاوەنی ئیستراتجیتێکی شارەوە و نهێنیە. بۆیە کوردی سونە و عەرەبی سونە و عەرەبی شیعە هیچ کام لەمانە بە دریژای 82 ساڵ نەیانتوانی یەکەیەکی سیاسی پتەو دروستبکەن پێکەوە کاروباری ووڵات جێبەجێبکەن لەو ساتەوەوبەیک نامۆبوون. ئەم نامۆ بوونەش بۆ ئینگلیزەکان جێ سەرنج نەبوو بۆیە ئینگلیزەکان لە دروستکردنی عیراقدا توشی هەڵەیەک بوون تەمەنی چەند نەوەیەکی گەلان و مەزهەبەکانی ناوچەکەی کردبە قوربانی.
ئەمە یەکەم هەڵە . دووهەم هەڵە ئینگلیزەکان دەسەڵاتی چەقی سیاسیان دایە دەست سوننیەکان . سوننیەکان بەدەسەڵاتێکی دیکتاتۆری پەروەردەبوون . هەر دووڕەگەزی کورد و شیعە لەدەسەڵات دورخرانەوە ئەم جیاوازیە بوو بەهۆی دروستبوونی دووژمنایەتیەکی خۆیناوی لە نێوان هەرسێ ڕەگەزە دژەکەی عیراقدا.
بۆیە لە سەردەمی یەکەم مەلیکی عیراقەوە(کەبەڕەسەن عیراقی نەبوو)تاکودەتاکەی ساڵی1958جەنەراڵ قاسم دەستپیکردنی قۆناغی کۆماری وکۆتای رژیمی عیراق وبەعسیەکان2003بەهۆی ئەمەرییەکانەوە ئەم ووڵاتە ئارامی نەبووە. هەر چەندە ئەمەریکاییەکان بەڕمانی ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر خزمەتێکی زۆریان بەگەلانی عیراق کرد.وە لێ هەڵەی ئەمەریکایەکانیش لەو ئیستراتجییە تاکتییکەدایەکەناوی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگای عیراقییە.
چۆن لەساڵی1921تا2003 دەگاتە(82ساڵ)گەلانی عیراق نەیانتوانی دەوڵەت وسیستەمێکی دیموکراتی بنیاتبنێن ئاواش ئەمەریکایەکان ناتوانن کۆمەڵگای عیراقی بەرەودیموکراسی بەرن. بەڵگەی ڕاستی ئەم بووچونەش لە دوای ڕمانی سەدامەوە جەنگی نێوان شیعە وسونەی عەرەب لە هەڵچوون وژمارەی میلشیاکان لە زۆربووندایە.
ئاوزانی تاکی کۆمەڵی عیراقی زیاتر بەرەوڕادیکالیزمی مەزهەبی وڕەگەزی دەچێ وەک لە دیموکراتی . هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دوژمنایەتی ڕۆحی میژووی نێوان سونە و شیعە نامۆبوونی کورد کولتوری تۆڵە سەندەوە.
ئیستا بارودۆخی سیاسی وئابوری ومرۆی لەعیراقدا بەشیوەیەک خوێناوی بووە بۆ چارەسەری تەنیا ڕێگەیەک هەیە ئەویش(دووبارەنەکردنەوەی هەڵەی ئینگلیزەکانە)یانی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عیراق ودابەشکردنێکی نۆی سیاسی لەئاست بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکانی عیراقدایە(کوردوشیعەوسونە)ئەمەش لەسیاسەتدا حەرامنیە.
نمونەی ئازادبوونی ئەو نەتەوەوگەلانەی لەسەردەمی شەری سارددا لە نسنوری سۆڤیتدا هەبوون دوای پیرسترۆیکادا جیابونەوە(جیابوونەوەی ژیرانەی هەردووگەلی سلۆڤاکی وچیکی نمونەیەکی جوانە)بۆ ئەم چارسەرەش پیویستە هێزی نێو دەوڵەتی بەرژەوەندی گەلانی عیراق لەبەرچاو بگرێ نەک بەرژەوەندی دراوسییەکانی عیراق هەمیشە گەلانی عیراق وخاکی عیراق بابەت وگۆڕەپانی پارەسەنگی هێزی سیاسی دراوسیەکانی بووە.
ئیستا ئەمەریکا لێپسراویەکی میژووی مرۆی ومۆراڵی بەرامبەربەگەلانی عیراق وگەلی ئەمەریکی لەسەر شانە.درێژەدان بەتەمەنی ووڵاتیک هەرسێ توخمە پێکهاتەکەی لەیکتری دڵنیانین یانی درێژەدانە بەجەنگێکی خوێناوی ناسەقامگیری سیاسەت وئایندە.کشانەوەی هێزی ئەمەریکی وبەریتانیش لەوەها بارودۆخێکی شێواو وبونی کۆمەڵی ملیشای توڕەی چەکدار گەلانی عیراق بەرەوجەنگیکی خویناوی زۆرسەختدەبات.
بەم هۆیەشەوە ئاژاوە تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.بۆیە قسەکردنی دیموکراتییەکان لەمەڕ کشانەوەی هێزی ئەمەریکی لە عیراق زۆر ناسیاسیانەیە وتەنیا کارتێکی بازی نێوکۆنگریسی ئەمەریکیە. بەدڵنیایەوە ئەگەر دەسەڵاتی کۆشکی سپی لەم ساتەدا بەدەست دیموکراتەکانەوەبوایە . دیموکراتیەکان هەمان هەڵویستی جۆرج بۆش وکۆمارییەکانیان دەبوو.
پێچەوانەکشەی هەڵوەشاندنەوەی عیراق ودابەشکردنی لە خزمەت گەلان وئاشتی ناوچەکەیەدایە . من دڵنیام سیناریۆی سیاسی جۆرچ بۆش تەنیا هێزی سوپایە ناتوانی ئارامی بۆ عیراقییەکان مسۆگەربکات . بۆیە پیویستە سیناریۆیەکی ئەڵتەرناتیفی لۆژیکی تربخریتەکار. ئیستا دوژمنایەتی نێوان شیعە و سوننە بەڕادەیەک ناشیرین وخویناوی بووە زۆر زەحمەتە هیچ لایەکیان تاوانەکانیان بەئاسانی لەیادبکەن.
باشوری کوردستانیش ماوەیەکی زۆرە خاوەنی دەسەڵاتێکی لۆکاڵی کەمێ ئارام ودەتوانین وەک حکومەتێکی سەربەخۆ ئاماژەی پیبکەین.
ناتوانری جارێکی ترئەم ناوچەیە بخرێتەوە سەر دەسەڵاتی بەغداد.
باشترین چارەسەر.
1:دەوڵەتی دیموکراتی کوردستان.
پایتەخت شاری کەرکوک: کورد بە هەموو پێوەریک مافیان هەیە دەوڵەتی سەربخۆیان هەبێ. جیاوازی لە نێوان کورد وعەرەبدا جیاوازی دوو نەتەوە و دووکولتور دوو زمانی بەیک نامۆن ودووئیستراتیجی دژ بەیەک.
شیخ محمود یەکەم مەلیکی کوردستان لەسەردەمی لکاندنی باشوری کوردستان بەعیراقەوە بەئینگلیزەکانی ووت(ئێمەی کورد دەتوانین دراوسییەکی باشی عەرەب بین.بەڵام ناتوانین لەووڵاتێکدا پێکەوە بە ئارامی بژین)
سیاسەتمەداری عەرەبی سەردەمی دروستبوونی عیراق(کامل چادرچی) ووتی مەحاڵە بێ دەوڵەتی کوردی عیراق ئارامی هەبێ.
2: دەوڵەتی شیعە: شیعەکان هەرچەندەبەڕەگەز عەرەبن بەڵام جیاوازی ڕۆحی نێوان عەرەبی سونەوشیعە سەخترە لە جیاوازی دوونەتەوەی دژ بەیەک.دەزانرێ گرفتی ڕۆحی لەلایی موسڵمانان قەبەترە وەک لە گرفتی سیاسی.گرفتی ئەم دووگروپە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر 1500ساڵ بۆیە تێگەیشتن لەنێوان ئەم دوومەزهەبەدا زۆر گرانترە لەتێگەیشتن لەنێوان دوو نەتەوە و دوو دەوڵەت و دوو ئایدیۆلۆژی دژ بەیەک:
3: سوننە: بەژمارەکەمینەی پێکهنەری عیراقین بەڵام بەحکومی هەڵەی ئینگلیزەکان دەسەڵاتی چەقیان پێدرابوون غرورێکی دەسەڵاتی دیکتاتۆریان لادروستبووە ولەئیستراتجێتێکی تەنگدا گیریانخواردووە ئەویش گەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە وونکراوەیە کەیانەکەبەهۆی ڕمانی ڕژیمی سەدامەوە لەدەستیانچوو. بە هیچ شێوەیەک بڕوایان بەسیستەمی فیدریالی عیراق نیە.ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئیستراتیجیتی کورد و شیعەیە بۆیە تێگەیشتنی سونیەکان لە کوردی و شیعە تێنەگیشتنە لە ڕاستیەک هیچ کاتیک سوننە پەسندی ناکات.بۆ سوننەکانی عیراق دوو شانس هەیە ؟
A: دەوڵەتێکی تایبەتی سونی: لە نێوان دەوڵەتی دیموکراتی کوردستان و دەوڵەتی شیعەدا. ڕاستە دەوڵەتی سوننە دەوڵەتێکی هەژاری خاوەن قەیرانی ئابوری دەبێت ئەویش لەبەر ئەوەی زووربەی بیرە پیترۆڵیەکان لەدەوڵەتی کوردستان و شیعەدایە.بۆ چارەسەری ئەم قەیرانەش تەنیا ڕێگەک هەیە.ئەویش هەردوو(دەوڵەتی کوردی وشیعە)بەڵێنێکی نیودەوڵەتی مۆربکەن تا ماوەی 20 ساڵ بەشێک لەپارەی پترۆڵەکانیان وەک کۆمەک بدەن بە دەوڵەتی سونە تا بۆاری پیشکەوتنی بەشی پیشەسازی و کشتوکاڵیان گەشەدەکات .یان
B : تێکەڵاوکردنی خاکی سونیەکان لە تەک مەملەکەتی ئۆردونیدا.
مەملەکەتی ئۆردونی ئیستا لەژێر دەسەڵاتی مەلیکی گەنج عبدللەدا شێوە دیموکراتیەتێکی سەرەتایان بنیاتناوە.دەتوانرێ هیوای باشتری بۆبخوازین.
لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا گرفتێکی تریشمان هەیە پێدەوتری گرفتی(ئیسرائیل وفەلەستینیەکان) تائیستا لە هەمووگفتوگۆیەکی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلیەکاندا لەسەردەمی سەرۆکی کۆچکردو یاسرعرفاتەوە تا سەرۆکی ئیستا محمودعباس (الفتح)وسەرۆک وەزیران ئیسماعیل هنیە(حماس)گرفتی گەڕانەوەی دوو میلوین فەلەستینی ئاوارەییە بۆ خاکی فەلەستین ئیسرائیل و ئەمەریکی بە هیچ شێوەیەک بە گەڕانەوەی ئەو دوومیلوینە ڕازی نین.
بەتێکەڵاوکردنی خاکی سوننەی عیراقیەکان لەتەک دەوڵەتی ئۆردونیدا ونیشتەجێکردنی ئەو دوو میلیون فەلەستینیە لە ناوچەی سوننەی عیراق و ئۆردونی نۆیدا کێشکە چارەسەردەکرێت. ئەم پڕۆسێسە بۆ ئۆردون وفەلەستینی و سوننیەکان ئاسانە چونکە:
1:جیاوازی مەزهەبی لە نێوان سوننەی عیراق و سوننەی ئۆردون وفەلەستنیەکاندا نیە.
2:دەوڵەتی ئۆردونی ئیستا خاوەنی سیستەم ودەستور و پەرلەمانێکی نیمچە دیموکراتیە. دەتوانرێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەم نەخشەییە پراکتیزەبکرێت.
3: پەیوەندی میژووی نێوان فەلەستینی وئۆردونیەکان ونزیکی خاکی فەلەستین وئۆردون وبوونی شاژنی ئۆردونی بەڕەسەن فەلەستینی دەتوانری وەک فاکتەرێکی کۆنکریت بۆ پێکەوە ژیانی فەلەستین وئۆدرونیەکان ئاماژەی پێبکرێت .
مەترسییە چاوڕونکراوەکانی دوای هەڵوەشاندەوەی عیراق:
A:گرفتی ئیسلامی توندڕەو هەڕەشە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و ئەوروپا لە ناوچەکەدا
ئەم ناوچەیە زەمینەیەکی بەپیتە بۆ گەشەکردنی بیری ڕادیکالیزم و توندڕەوی ئیسلامی(سونەوشیعە)(القاعدەئووسامەبن لادن وموقتدا الصدر)
بۆ لەمپەردانان لەبەردەم ترسەکان.
پیویستە ئەمەریکایەکان بنکەیەکی هەمیشەیی سەربازی بەهێز لە کۆماری کورستانی دیموکراتدا دابمەزرین بەمەبەستی:
1:ڕێگەگرتن لە هێرشی تورکیا و ئیران بۆسەر دەوڵەتی کوردی.
2: ڕێگەگرتن لە بزوتنەوەی ئیسلامی ڕادیکاڵ لە ناوچەکەدا.
3:پاراستن ومسۆگەرکردنی پرۆژەی گەیشتنی پترۆڵی کوردستان وپتڕۆڵی دەوڵەتی شیعە بۆبازاری جیهانی(لە خاڵی داهاتودا لێدەدوێن )
4:کۆمەکی پڕۆسێسی دیموکراتیزەکرنی کۆمەڵگاکانی ناوچەکە.
B:دەوڵەتی شیعە :
سعودیەوە وکویت ومیرنشینە عەربیەکانی کەنداو ترسێکی زۆریان لە دروستبوونی دەوڵەتی شیعە لە عیراقدا هەیە. بچیتەپاڵ هێزی شیعەی ئیرانیەوە.
ئاشکرایە ناوچەی جزییرەی مجنونی پڕ پتڕۆڵی دەرنەهاتوو و چاڵەپتڕۆڵیە ئاشکراکان دەکەوێتە خاکی دەوڵەتی شیعەوە دەبیتە هۆی دروستبوونی بنەمایەکی ئابوری بەهێز بۆدەوڵەتی شیعە. چاوەڕی دەکرێ وەک سەدام زوربەی ئەوسەرماییە پتڕۆڵیە بۆ بەهێزکردنی سوپا و جەنگی پیرۆز بەکاربهینرێ.
نزیک بوونی جوگرافیای هەردوو دەسەڵاتی شیعەی ئیران وعیراق خەوەکەی خومەینی (ناردنەدەرەوەی شۆرشی ئیسلامی)دێتەدێ.بەنزیک بوونەوەی ئەم دوو هێزە(دەوڵەتی شیعەی ئیران ودەوڵەتی شیعەی عیراق) حزب اللە لبنانی شیعە و حماسی فەلەستینی گەشەکردنێکی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن ئەمەش گەورەترین ترس بۆ سەر ئیسرائیل دروستدەکات.
تێگەشتنی شیعەی عیراق وئیران لەگەڵ سوریا نزیکترە وەک لەتەک سونینەکاندا.
بەڵگەی کۆمەکی سوریا بۆ ئیرانییەکان لەکاتی جەنگی عیراق وئیراندا.
بەڵام بۆ چارەسەری ئەم هەموو ئەگەرە ترسانە لەسەر دەوڵەتی شیعە (بەمەرجێکی نێودەوڵەتی) نامێنێ . چۆن ؟؟:
1: پیویستە دەوڵەتی شیعە بۆ ماوەیەک لەژێر چاودێری هێزی نیو دەوڵەتیدابێت سوپای(UN)چ بۆ ئارامکردنەوەی گرژی باڵەکانی ناو شیعە.چ بۆ چاودیریکردنی دەوڵەتی شیعە و ساردکردنەوەی ترسی سعودیە وکویت ومیرنشینەکانی کەنداو لەو ووڵاتەدا بنکەی بەهێزیان هەبێ.
2:بەدەوڵەتی شیعە ڕێگەی نەدرێ سوپای بەهێز و ڕادیکاڵی وەک(سوپای پاسدارانی ئیرانی)دروسبکات.
3:چاودێریکردنی سنوری نێوان دەوڵەتی شیعەی عیراق وشیعەی ئیران لەڕۆژهەڵاتی دەوڵەتی شیعەوە لەلایەن سوپای(UN)بکرێت تا ئیرانیەکان خاکی دەوڵەتی شیعەی عیراق وەک پرد لە نێوان خۆیان وحزب اللەی لبنانی و فەلەستینیەکان بەکار نەهێنن.
4:مەملەکەتی ئوردونی سنوری ڕۆژئاوای دەوڵەتی شیعە قایم کۆنتڕۆڵ بکات تاگویزانەوەی کۆمەکی ئیرانی نەگاتە شیعەی لبنان و فەلەستینیەکان.
5:چەکی کۆکوژی وئۆتومی لەدەوڵەتی شیعەی عیراق قەدەغەبکرێت.
وەک ئەڵمانیا و یابانی دوای جەنگی جیهانی دووهەم سوپایەکی سنورداریان بۆ دیاریبکرێت .
ئیستراتیجیتی پیترۆڵی :
لەبەر دەوڵەمەندی دەوڵەتی کوردستانی دیموکراتی بەسەرچاوە پتڕۆڵییەکان ئەم دەوڵەتە کوردییە دەبێتە دەوڵەتێکی بەرهەمهێنەری پتڕۆڵی لەناوچەکەدا وبنکەیەکی ئابوری بەهێز بۆ ووڵاتانی سەرمایەداری وپیشەسازی.
بەم هۆیەوە ئارامی وسەقامگیربوونی ئەم دەوڵەتە کوردیە پەیوەندی بەبازاڕی پتڕۆڵ وسەقامگیری نرخی سووتەمەنیەوە لە جیهاندادەبێ. جا بۆ ئەوەی بازاڕی پتڕۆڵی جیهانی بەهۆی گرفتی سیاسیەوە تووشی قەیران نەبێت. پیویستە بۆرییە پترۆڵییەکانی دەوڵەتی کوردی بەخاکی تورکیادا تێدەپڕی . ڕێگەی گۆیزانەوەکەیان بەناو خاکی ئۆردونی نۆیدا بگۆرن. ئەم گۆڕینە لەدوولاوە گرنگ و پێویستە:
1:کرێی ترانسیتی پتڕۆڵی کوردی: دەبێتە سەرچاوەی گەشەکردنی ژێرخانی ئابووری ئۆردون . پڕۆژەی نیشتەجیکردنی فەلەستینیەکان لە ئۆردونی نۆیدا .
2:گۆیزانەوەی بۆرییە پتڕۆڵیەکانی دەوڵەتی کوردی دەبێتە کمکردنەوەی هەڕەشەی تورکیا لەسەردەوڵەتی کوردی. ئاشکرایە تورکیا دوژمنی سەرسەختی میللەتی کورد و دەوڵەتی کوردییە بۆ ئەوەی تورکیا بوریە پتروڵیەکان وەک کارتی فشاری سیاسی دژی دەوڵەتی کوردی و ئەوروپا و کۆمپانیە پیترۆڵییەکانی جیهانی بەکارنەهینێ.
باشتیرین ڕێگەگوێزانەوەی بۆریەکانەبە ناو خاکی ئۆردونی نۆیدا.
گرفتی گەلانی نێو سنوری ئیران و تورکیا و سوریا:
لە سنوری ئەم سێ ووڵاتەدا چەند گەلێک هەن(کورد و عەرەب . ئەرمەن . بلوج ..هتد)هەموو ئەم گەلانە بێ بەشن لە سەرەتاترین مافی مرۆڤ ئەویش قسەکردن ونووسینە بە زمانی دایکی وچیژینی تامی کولتوری خویان.
پیویستە لە ژێر سایەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەرەتادا تا گەشەکردنی ئاوزانی دیموکراتی لەو ووڵاتانەدا ئەوگەلانە بەمافی کورلتوری خۆیان بگەن. وەک کردنەوەی قوتابخانە ودەزگای میداوچاپەمەنی . ئەم پڕۆسێسە نەک تەنیا لە خزمەت ئەوگەلانەدایە بەڵکو مژدەبەخشە بۆ سیستەمی دیموکراسی ئەو ووڵاتانەش وسەقامگیری ناوچەکە
ئەنجام : لەو ساتەوەی باشوری کوردستان بەعیراقەوە لکاوە لە 26/12/1925تائیستاعیراقدا هیچ جۆرە ئارامیەکی سەقامگیر وبڕوا لە نێوان کورد وڕژیمی عیراقیدا نەبووە.هەموو گفتوگۆیەکشیان ئەنجامەکەی هەرەس بووە.
لەو ساتەوەی ئیسرائیل بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان 29/11/1947 و لەساڵ 1948 ئیسرائیل وەک دەوڵەت ناسرا تائیستا هیچ گفتوگۆ و جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان ئەنجامێکی مرۆڤی نەبووە بۆیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی مرۆڤی لەوناوچە گەرمە پڕکێشەدا پیویستە نەخشە و دیالۆگی سیاسی لایەنکان بگۆڕدرێ.
پێچەوانەی ئەم بۆچونە هەرووڵات وسیاسیەک داوای پاراستنی یەکپارچەی خاکی عیراق ونەمانی ئیسرائیل و مافی فەلەستینیەکان پشتگۆبخات دوژمنی سەرسەختی گەلانی عیراق وئاسایش وئارامی ناوچەکەومافی ڕەسەنی مرۆڤە .
وێنەی ئەم بابەتە دەچێت بۆ :
• کۆنگریسی ئەمەریکی
• پەرلەمانی ئەوروپی
• پەرلەمانی ڕووسیا دووما
• کنیسی ئیسرائیلی
• جامعە دول العربیە
• Der Spiegel/ BBC/.الحیاە
2007/04/29
فلندا…هیلسنکی
- ژمارە (١) لە زمانی کوردیدا - 09/17/2024
- کوردستان ئێران نییە و کوردیش ئێرانیی نین - 09/16/2024
- کەسایەتی !؟ - 09/13/2024