كومیتەی ناوەندی خۆیبوون لە ئامریكا(دیترۆیت/میشیگان)


سورەیا بەدرخان، ناجی بەگ و جەماڵ بەگ ئەندامانی کۆمیتەی خۆیبوون بوون.
زانیاریی زۆر سەرنجڕاکیش سەبارەت بە چالاکیی “خۆیبوون” لە وڵاتانی دەرەوە لە ڕاپۆرتی “ج. کامێرۆن”، باڵوێزی بەریتانیا لە دیترۆیت، دەستمان کەوتووە کە باڵوێز لە ڕێگەی سیخوڕە هەواڵگرییەکانی خۆی وەک سەرهەنگی بەناوبانگ “ت.ئ. لۆڕێنس” و چەند ئەفسەرێکی دیکە لە بنکەی ژێنراڵ “ئەلەنبی” پێی گەیشتبوو. “ج. کامێرۆن” دەڵێ، سورەیا بەدرخان، یەکێک لە ڕێبەرانی خۆیبوون ماوەی ٧ مانگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ماوەتەوە و لەو ماوەیەدا خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کوردان بووە و هاموشۆی هەبووە لەگەڵ گریگۆری ڤارتانیان، سەرۆکی کۆمیتەی هاریکاریی ئەرمەنستان کە لە یەریڤانەوە هاتووە و بێگومان پەیوەندی بە “بەڕێوەبەرایەتیی سیاسیی دەوڵەتە یەکگرتووەکان” ەوە هەیە. سورەیا بەدرخان لەسەر ڕیگای بۆ ئەمریکا، لە شاری ڕۆم لەلایەن مۆسۆلینیەوە پێشوازی لێکراوە و بەڵێنی یارمەتی لێ وەرگرتووە. نوێنەری سۆڤیەت لە نیۆیۆرک دیداری کامێرۆن و سورەیای ڕێکخستووە. سورەیا هەروەها هیوادارە سەردانی ئینگلیز و یۆنانیش بکات. کوردەکانی ئەمریکا بڕیاریان دا تا حەوتانە یەک دۆڵار (!) لە هەر کەس بۆ “خۆیبوون” کۆبکەنەوە و سورەیاش دڵنیایی پێداون کە دەتوانن ١٥٠ هەزار کەس بۆ ڕاپەڕین ئامادە بکەن. جێگای ئاماژەیە کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە عێراق بڕیاریان دابوو کە ڤیزای سەفەر بۆ عێراق بە سورەیا و ڤارتانیان نەدەن”.


سەرچاوەكان:
م. ڵازەرێف. کوردستان و پرسی کورد “١٩٢٥-١٩٤٥”. وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە، مەنسوور سدقی، چاپی ٢٠١٩، هەولێر، ئاکادیمیای کوردی، لاپەڕەی ٢٧٩
http://ararat-welat.blogspot.com/…/xoybun-sureya…
La Ligue national kurde Khoyboun, Documents receillis, annotés et présentés
par Jordi Tejel Gorgas, Etudes Kurdes, N° hors série III-juin 2007, Paris, pp: 35-37.
https://www.institutkurde.org/…/pdf/etudes_kurdes_hs3.pdf
كۆمەڵە و ڕێكخراوە كوردییەكان ١٩١٨-١٩٣٣ لە بەڵگەنامەكانی هەردوو وەزراەتی دەرەوەی بریتانیا ‌و فرانسادا، لە فڕانسییەوە وەرگێڕانی، پێشەكی ‌و پەراوێز بۆ نووسینی نەجاتی عەبدوڵڵا، پێشەكیی دكتۆر كەمال مەزهەر، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٨.
http://pdf.zheen.org/77_Optimize.pdf

Website | + posts