چیم دی لە بەغدا و بەراوردێ بە کوردستان

رێڤان ئۆسمان Revan Osman

ئاخر جار کە چووم بۆ بەغدا ساڵێک دوای ڕووخانی سەددام بوو، بەڵام هێشت نەکرابوو بە دارا ، واتە ١٩ ساڵ لەمەو بەر ئەو کات
شار دیار بوو پاشماوەی شەڕە دوای ١٩ ساڵ کە چوومەوە
شار دیار بوو کە تەعزێبارە ، بیناکان جیا لەوەی کۆن بوو هەندێک
بینا شوێن فیشەکی پێوە بوو ، هیچکام لە باڵە خانەکان ڕەنگ
نە کرابوون ، کۆن و شڕبوون ، هەتا موحاجەرەکان ژەنگیان
کردبوو ، هەموو شت لەوێ کۆن بوو ، کۆنێکی کلاسیکی نا
شڕ بوو شڕ ، شار زۆر پیس بوو ، ڕێکتن بە ناو شەقامەکاندا
وەک ڕێک ڕەتن بوو بە تەنیشت زبڵدانێکی پڕ ، ئەوەی لەسەر
شەقام بوو هەمووی گەنج بوو پیرم زۆر کەم بینی ، ژن تاک و
تەڕانە بێ نەمبینی ، ژنەکان هەموویان سەردا خوار ڕەش پۆش
بوون ، هەموو بەغدا مەرقەدە ، هەژموونی دین لە هیندستان زۆر
ترە ، ئەسڵەن تەسەور ناکەم هیچ سووچێکی ئەم جیهانە بەقەد
ئەم شارە هەژموونی دینی بەسەرەوە بێ ، هەموو گەڕەکێک
،کۆچە یەک ، ماڵێک ، ئاڵای سوور و سەوز و ڕەشی حوسەینی
بوو ، ئاگادار بە ناڵێم دین دار بوون دەڵێم هەژموونی دینی زاڵ
بوو ، شار ئەلبوومی حوسێن و قاسم و موهەندیس بوو ، پڕ
بوو لە وێنەی سەرۆک حیزب و حەشدە کان ، چەند وێنەی
سەرۆک زیاتر بێ لە وڵاتدا ئەوەندە دەسەڵات گەندەڵتر و
خۆسەپێنتر و دیکتاتۆرترە .

«هەر بۆ تێبینی من لە زاخۆ خوێندکار بووم هەموو پۆلێکی
خوێندن ڕەسمی مستەفا بارزانی لێ بوو ، من نەم دەزانی ئەو
وێنەیە لەوێدا ئیشی چییە ، کە ئەو دوژمنی سەری مامۆستا بوو ،
جیا لە وێنەکانی سەر شەقامی کوڕ و کوڕەزاکانی ئەوت شار
ئەلبوومی خێزانی ئەوانە ، کە گواستنەوەم کرد بۆ زانکۆی
سلێمانی سەیرم کرد وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی بە دەرگای
زانکۆوەیە ، ئەو زانکۆی ٢٠١١ هەموو خوێندکارەکانی بە پاس
بران بۆ دەرەوەی شار بۆ ئەوەی ڕایەک نەڵێن دژی ڕای ئەو ،
ئەو زانکۆیەی دەرچووەکانی هەلی کاریان نییە، بە قسەی ئەوان
دەنا من پێم وایە کار مافە نەک هەل ، ئەمە جیا لە وێنەکانی
خۆی لە دەرەوە و سەر باری وێنەی برازا و کوڕەکانی .»

ئەوەی بینیم لەوێ ئیش هەیە بۆیە دەتوانی لەو دۆخەشەوە
مژدەی ئاوەدانی ببینیت لە داهاتوودا ، هەرچەندە بوونی
هەژموونی دینی و کێشەی تائیفی ڕێگرە لەوە ، چوون
قسەیەک هەبوو ، بەریتانیا چۆن توانی هیندستان داگیر بکات
و بە سەربازی کەمیش حوکمی بکات ، سەر باری هەموو
خاڵەکان دیارترین خاڵیان هەژموونی دین و شەڕی تائیفی
بووە کە زەلیلی کردوون نە یان توانی یەک بن
لای خۆمان سەد قاتی ئەوێ ئاوەدانە بەڵام بێ ئیشە ، بۆیە
خەتەر دەبینم ، وا بەردەوام بێ پێ چەوانە دەبێتەوە ، ئەوێ
ئاوەدان دەبێت و ئێرە بێ ئیشی و کاولە ، هەموو خەتاکەش
ئیدارییە واتە یەکێتی و پارتی.

نازانم بەر ئەنجامی شەڕ بوو یان دۆخی ژیاری خۆیان بوو یا
ئەجێندایەک لەوێ پارەی تیا سەرف دەکات بەشێکی زۆری
گەنجەکان لە ڕوخساریاندا دیار بوو کۆمەڵەی پەلکە زێڕینەن ،

لەڕووی یاساوە هەر لەسەر شەقام ترافیک بۆ جوانییە و
پۆلیسی هاتووچۆ پارەکەی حەرامە چوون هیچ ئیشی نییە و
ئیشیش بکات بە قسەی ناکەن، سەیارەی حیزبی لەپڕ ڕووە و ساید دێن دەبێت خۆتیان لێ لا دەی، جیا لەوەی چەند جارێک ببینم هێزی ئەمنی لە خەڵک تووڕە
ئەبوون لەسەر جادە ، هێزی ئەمنیی هەمووی هێزی شەخس
و حیزبە ، با بە ناوی ئەمنیش سواقی ببەن ، بەڵام کورتترین
پێناسەی میلیشیا بریتییە لەو هێزە چەکدارانەی کار بۆ
گرووپێک یان کەسێک دەکەن ، لەم باسەیاندا باسی
کوردستان ناکەم بەڵام ئەگەر خۆت شتی وات دی بزانە
میلیشیایە.

من لەوێ بە عەرەبی قسەم نە کرد کە پرسیاری نرخی شتێکم
بکردایە، ئەوان زۆر ئاسای وەڵامیان ئەدامەوە ئەگەر کوردیان
بزانیایە بە شەق و شڕیش ببووایە دەیانگوت یا لە مۆبایلدا ئەیان
نووسی یان پارەکەیان پیشان ئەدام کە بای ئەوەندەیە ، لە
چاویاندا عنسوریەتم نەدیت ، هەتا لەگەڵ دانەیە مامەڵەم کرد ،
بە کوردی وەڵامی دایەوە کوردییەکی باشیش وتم کوردیت
وتی نا وەڵڵا کاکە عەرەبی بەغدام بەس کوردیم حەز لێیە ،

بەغدا ڕێک وەک هیندتان هەموو شار توک توکە ماتۆڕی
تاکسی سواری یەکێکی لەو ماتۆڕانە بووین کابرای شۆفێر ،
چەن وشە کوردی ئەزانی وتی، پاشان وتی هەموو
گەرەکەکەی من کوردن زۆرمورتاحم لە ناویان ، کورد لە بەغدا
زۆر زۆرە کە بە کوردی قسەم ئەکرد کوردم ئەدۆزیەوە گەنجی
خانەقین و کەلار و مەندەلی و ئاکرێیم لەوێ بینی و قسەم
لەگەڵ کردن ،

بەلام کوردەکانی ناو بەغدا کە لەوێ لە دایک بوون ئەوان
لەڕووی هەیمەنەوە زۆر بەهێزن یەکم چوون خەڵکی ئەوێ بوون
و ڕەگیان هەیە و خۆیان ئازان و بەرگەیان گرتووە ، دوو لە بەر
ئەوەی شیعەن و ئێستا شیعە حوکم ئەکات ، ئەگەر
لەگەڵیشیان نەبێ دژیان نییە ، قسەمان لەگەڵ دانەیەکیان کرد
کە لە عەشیرەتی قەرە وەیس بوو وتمان وەزعی کورد لێرە چۆنە. وتی کێ ئەوێرێ خۆی لە کورد بات، پیاوێکی بەتەمەنیش
بوو تا حەدێک ،وت ئێمە شیر کێشی بان شارعین.

لەڕووی هەستەوە نەک هەستم نە دەکرد غەریبم ، هەستم ئەکرد شارێکی کوردییە ، لێمان براوە ، کاتێک جەلال تاڵەبانی ئەیوت
تا حەمرین کوردستانەمن لەو دیو و حەمرینەوە گوندی کوردیم
بینی ،شارەبانیش لەو دیو حەمرینەوەیە ، وە مەسعوود
بەرزانیش چەند کیلۆمەترێک لە حەمەین هاتووەتە دواوە ئینجا
خەنەکی لێداوە ، حەشدی شەعبی ئێستا باخە خورماکان
تەخت ئەکەن و ئەیکەن بە شوقە و یەکەی نیشتە جێ بوون ،
ئەوان وەحشین و جاشی ئێرانن ، بۆیە خەمی وڵاتیان نییە ،
بەداخەوە یەکێتیش لە کەلار و سلێمانی و پارتیش لە هەولێر
ئاوا ئەکات ،

شەقامەکانی بەغدا داری لێ نە بوو بەغدا شارێکی کاولە بەڵام
تایبەت مەندی شاری هەیە ، چونکە شوێنێکی هەیە بۆ
خۆپیشاندان ، هەر شارێ شوێنێکی وای نەبوو شار نیە
گوندێکە ئاغا و ڕەعیەتی هەیە ، چۆن دەبێ لە شارێکا ، چەند
سەد کەسێ جار جار لە پرسی ناڕازی نەبن ، بۆیە شارە
شیعەکانی جنوب جیا لە بەسرە من بەشاریان نازانم

وە لەو شارە پرسی چینایەتی هێندە ڕوونە بە هیچ دانا بپۆشرێت
، چونکە هەندێ گەرەکی ڕێک پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە بوو
کە باسمکردووە ، چینایەتی بەرهەمی دزی و خوێن خواردن و
خاک فرۆشتنە ، بەداخەوەم هەولێر و سلێمانیش
چینایەتییەکەی نەک دەبینرێت بەڵکوو سیادیش کراوە ، کەسێ
نەناسی لەو دیو سیاجەکوە ناهێڵن بڕۆیتە ژوورەوە ،

هەموو ئەو سەفەرە داخی ئەو عێراقچیانەم خواردووە ، بەچ
ڕوویەکەوە ، ئەیانوت با بچینەوە سەر عێراق و عێراقیان پێ
باشتر بوو ، وە داخی یەکێتی و پارتی ، ١٦ ئۆکتۆبەر لە بەر کێ
هەڵ هاتن لەم سەر بۆ ئەو سەری کوردستان ، نیوە زیاتریان بە
کێ دۆڕان
ئێستاش زەلیلی بەردەستی کێن .

ئەوە ئەیان وت پیاوێک پیاوێکی تری یان بوو بەعەرزا ، ئەوەی
سەرەوە عەزەڵاتی دەر ئەخست و فشەی ئەکرد بۆ خەڵکەکە و
خۆی ئازا نیشان ئەدا ، ئەوەی ژێرەوە هاواری کرد خەڵکینە
بەخوا ئەو ئازا نییە کەستان لێی نەترسن هەرکامتان بێن لێی
ئەدەن من خۆم حیزەڵم ، بەخوا بەغداش وابوو ، بەغدا هیچ نییە
بەس ئەبێ یەکێتی و پارتی هاوار بکەن بڵێن ئێمە خۆمان
حیزەڵ بووین ، بۆ ئەوەی دوای ئەوان ئێمە بتوانین هەڵ
بسێنەوە

شایەنی باسە ئەم سەفەرە دوو ڕۆژییە بە یاوەری کا حەمە
عوسمان گیان و کاک هاوسەر بوو چووینە ماڵ مامە شۆڕش
لە خانەقین و لەوێوە بۆ دیالە و شارەبان و بەغدا بە خاڵ و
جەلەولایدا هاتینەوە ، مامە شۆڕش ڕێبەر و زمان زان و
شارەزامان بوو.

سەرچاوە

لە فەیسبووکی نووسەر وەرگیراوه

Website | + posts