ڕێنماییمان بکە
بۆ ئەو وڵاتەی کە ترسی تێدا نییە؛
بۆ شوێنەی کە سەرەکان بەرز و ئازا بن
بۆ ئەو شوێنەی کە زانین ئازادە؛
بۆ ئەو شوێنەی کە دونیاکەی بە دیواری تەسکی خێڵەکی لەتلەت نەبووە؛
بۆ ئەو شوێنەی کە وشەکان لە قووڵایی ڕاستی و حەقیقەتەوە دێنەدەرەوە؛
بۆ ئەو شوێنەی کە مرۆڤی ماندوونەناس باڵی بەرەو کامڵبوون درێژ ئەکاتەوە؛
بۆ ئەو شوێنەی کە ڕووباری زۆڵاڵی عەقڵ ڕێگەی خۆی نەدۆڕاندبێت بۆ ناو خۆڵە بیابانی خوو و عادەتە مردووەکان؛
بۆ ئەو شوێنەی کە عەقڵ بە ڕێنمایی تۆوە، بۆ بیر و کرداری گەشەکراو بەڕەو پێشەوە ئەڕوات؛
ئەی باوکی ئاسمان
با وڵاتەکەم به ئەو بەهەشتی ئازادییەوە، بەخەبەر بێتەوە.
ڕابیندرانات تاگۆر – ١٩١٣
داڕشتنەوە : پژواک کوکەبیان
Latest posts by سەرنووسەران - Editorial board (see all)
- ساختارهای سیاسی پیشِ روی ملتها - 08/03/2026
- ئێراق؛ سەد ساڵ لە نێو گێژاوی ئینگلیزدا - 08/01/2026
- کنترل اسلحه و جنگ علیه مواد مخدر - 07/24/2026
