چۆن خەتەنەی پیاوان گرفت بۆ ژنان دروست دەکات


وەرگێڕ: سوارە

کاتێک کە «مارلین میلوس» رەزامەند بوو لەسەر ئەوەی کە سێ کوڕەکەی خەتەنە بکرێت، شتێکی زۆری لەم بارەیەوە نەدەزانی، ئەو باوەڕی بەدکتۆرەکەی بوو کە گوتبوی: ئەم کارە هیچ زیانێک بۆ منداڵەکانت دروست ناکات و تەنها ماوەیەکی کورتی پێدەچێت»، چەند ساڵێک دواتر مارلین لەقوتابخانەیەکی پەرستاریی بینەری خەتەنەکردنێک بوو، ئەو بەمشێوەیە باسی دەکات:” ئێمەی فێرخوازان لەیەک ریزدا بەشێوەی منداڵانی باخچەی ساوایان دەڕۆیشتین تاگەیشتینە مناڵێک کەبەشێوەی خاچ بەبۆردێکی پلاستیکی لەسەر رووی مێزێک بەسترابوویەوە»، پاشان دکتۆر هاتە ژوورەوە، « بێدەنگی هەر زوو بەهۆی قیژەو هاوارەوە شکێنرا، کە کاردانەوەی منداڵەکە بۆ پاراستنی پێستە ناسکەکەی شوێنی خەتەنەکەی خۆی و تێکشکانی ئەو بەهۆی ئامێری پزیشکی کە بەمەقاش بەچوکیەو پەیوەست کرابوو، هاوارکردنی مناڵەکە کاتێک دکتۆرەکە ئامرازێکی پزیشکی خستە سەر شوێنی خەتەنەکردنەکە(ئەو پێستەی نێرینە کەلەکاتی خەتەنەدا دەبڕدرێت) بەرزتر بوویەوە، ئەم کارە بۆ بڕینی دوو بەش کە وا دەردەکەوێت بەشێوەی ئاسایی بەیەکەوە لکاون، منداڵەکە دەستی کرد بەجوڵاندنی سەری بۆ پێشەوەو دواوەوە، ئەمەش تەنها بەشی جەستەی بوو کەدەیتوانی بیجوڵێنیت، دکتۆرەکە سودی وەردەگرت لە مەقاشێکی تر بۆ بڕینی پێستەکە، منداڵەکە دەستی کرد بەهەناسەدان بەشێوەیەک لەحاڵەتی خنکاندا بێت، ئەو بەهۆی قیژەو هاوارە بەرزەکانی لەهەناسەدانیش کەوت، لەهەنگاوی داهاتوو بەنەشتەرگەری دکتۆر بەهۆی ئامرازی تایبەتەوە پێستەکەی بڕی و لەکۆتاییدا لێکی جیاکردنەوە، مناڵەکە ئیتر شەکەت و ماندوو بووبوو».

لەئێستادا مارلین زۆر بەداخەوەیە کە کوڕەکانی خەتەنە کردووەو بەشێوەی ماندوێتی قبوڵنەکراو بەڕاهێنانی ئەوانیترەوە سەرقاڵە.

زۆربەی خەڵک ئێستاش شتێکی زۆر لەبارەی خەتەنەوە نازانن، ئەگەر تا ئێستاکە ئێوە وتارێکتان لەبارەی خەتەنەکردنەوە خوێندبێتەوە لەوانەیە زیاتر تەرکیز کرابێتە سەر لایەنە پزیشکییەکەی، لەم ماوەی پێشوو (نیۆرک تایمز) راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەرپرسە باڵاکانی تەندروستی گشتی لەئەمریکا بابەتی بەرەوپێشبردنی خەتەنەی مناڵانیان بەو بەڵگەیە هێناوەتە بەر باس کە دەتوانێت پێشگیریی بکات لەهەندێ نەخۆشی زاوزێ.

بەڵام راستییەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە ئەکرێت ئێوە توشی سەرسوڕمان بکات، خەتەنە تەنها کاری نەشتەرگەرییە لەمێژوودا کە تاکو ئێستا بەناونیشانی هۆکارێکی بەربڵاو بۆ پێشگیری لە نەخۆشی، لەلایەنی بەرگرییەوە باسکراوە، کاتێک کە بانگەشەی پێشگیری خەتەنە لە نەخۆشی لەلایەن « رێکخراوی نیشتمانی بۆ تەندروستی » ئەمریکا لەلایەنی پشکنین و لیکۆڵینەوە جێگیر دەبێت، ئەوان بەڵگەیەک کەپاڵپشتی ئەم بۆچونە بکات بەدەستی ناهێنن، هەر بۆ ئەمەش رێکخراوێکی هاوشێوە لە جیهاندا پشتگیری خەتەنەکردن ناکات، ئەگەرچی زۆرێک لەخەڵک خەتەنە پەیوەست بەیەهودییەکانەوە دەزانن، هەروەها زۆرێک لەخەڵک خەتەنەکراوەکان بەموسڵمان دەزانن، نزیکەی 10 لەسەدی پیاوانی غەیرە موسڵمان لەجیهاندا خەتەنە کراون، هەروەها ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەپێشترین ئاستی خەتەنەی غەیرە ئاینی مناڵانی کوڕی لەجیهاندا (54.7%) بۆ خۆی بردووە، ئەم ئامارە لەساڵی 1965 نزیکەی 85% هەموو خەتەنەکانی غەیرە ئاینی لەجیهاندا بوو، ئاماری خەتەنە لە ئەمریکا پەیوەست بەناوچەی جیاوازە بەشێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت.

لەهەوڵی بەردەوامی بەشێک لەلێکۆڵەرەوان پیاوانی ئەمریکایی بەهۆی سودێکی پزیشکیەوە بۆ خەتەنە، کاریگەرییە لاوەکییە شاراوەکانیان لەبەرچاو نەگرتووە، بەم هۆیەوە کاتی لێکۆڵینەوە لەبارەی بابەتی پزشیکی خەتەنە بەسەرچووەو کاتی ئەوە هاتووە بابەتەکە لەلایەنی ژنانەوە هەڵبسەنگێنین، هەڵسەنگاندنی رەخنەییانەی خەتەنە لەلایەنی دەرونی و جەستەیی دەتوانێت ئەوە نیشان بدات کە چۆن ئەم کارە بەئاسانی پەیوەندی هەندێ لەدایکان لەگەڵ کوڕەکانیان و ژنەکان لەگەڵ هاوژینەکانیان کاریگەری داناوەو لەئەنجامدا کاریگەری هەیە لەسەر کۆمەڵگە، پێش ئەوەی ئەم لایەنە لەبەرچاو بگرین پێویستە کاریگەرییەکانی خەتەنە لەسەر مناڵان تاوتوێ بکەین.

خەتەنە چەند ئازاربەخشە؟

لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان ئەوە دووپات دەکەنەوە کە کاردانەوەی مناڵان بۆ ئازار هاوشێوەو هەتا زیاترە لەکەسانی تەمەن گەورە، « رۆبێرت ڤین هاو» شارەزای مناڵان لە ولایەتی میشیگان کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەبارەی خەتەنەوە ئەنجامداوە، کاردانەوەی مناڵان بەمشێوەیە باس دەکات:” کاریگەری خەتەنە تەنها لەئازاری زۆردا کۆناکرێتەوە بەڵکو خەتەری شاراوەو گرفتەکانی هەناسەدانیش زیاد دەکات»، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئەوە پیشان دەدەن زیادبوونی بەرچاوی لێدانەکانی دڵ و هۆرمۆنی فشار لەناو خوێندا لەشوێنەوارەکانی خەتەنەیە، هەندێ لەمناڵەکان لەکاتی خەتەنەکردندا ناگرین چونکە ئەوانە لەئازاری خەمهێنەری ئەم کارە توشی شۆک دەبن، « بەسەرنجدان لە پێناسەی دەرونناسی کلینیکی و راپۆرتی لێکۆڵەرەوەکان، هەتا کاتێک دەرمانی بێ هەستی ( بەنجی بابەتی باشترین هەڵبژاردەی تاقیکراوەیە) لەکاتی خەتەنەکردندا بەکاردەهێنرێت، کاریگەری دەرونی (تروما*) لەسەر مناڵان بەجێدەهێڵێت، دەرمانە بێ هەستییەکان تەنها بەشێك لەجۆرەکان ئازار دەشکێنن و شوێنەوارەکانی ئەوانە پێچەوانەیە و بەهەمانشێوە شوێنەواری ئەوانە پێش گەیشتنی ئازار دوای نەشتەرگەریەکە دادەمرکێتەوە، بێهۆشی تەواویش لەبەر رەوشی پاراستن هیچ کات بۆ مناڵان پێشنیار ناکرێت.

زیادبوونی زانیاری گشتی بۆ ئازاری توندی خەتەنە لەلایەن دایکانی یەهودی بەزیادبوونی گومان و سەرنجدانیان لەم کارەدا هاوکاری کردووە، بەشێوەیەک لەم ساڵانەی دواییدا لەدەیان وتار لەبڵاوکراوە یەهودییەکاندا، ئەم بابەتە باس کراوە، تا ئەو شوێنەی کە پێنج حاخام(پیاوی ئاینی جولەکە) ناچار بوون بەنوسینی پەرتوکێک لەبارەی گومانەکان لەبارەی خەتەنەوە بۆ یەهودییەکان ئەم بابەتە دەبێتە هۆی تەندروستی باش.

شوێنەوارەکانی خەتەنە لەسەر پەیوەندی دایک و مناڵ

ناسینەوەی زیانی دەرونی(تروما) خەتەنە، پرسیارەکان لەبارەی تایبەتمەندی شوێنەواری خەتەنە لەسەر پەیوەندی دایک و مناڵ زیاتر دەبێت، پێس بیست ساڵ سەرنجی دەرونناسی کلینیکی پزیشکێکی دەرونی بەناوی « ریما لایبو » بەسوود وەرگرتن لە شێوە پێشکەوتووەکان و گوزارشتەکان ئەوە پیشان دەدات: “ گوینەدان لەمەبەستی دایک، کاتێک کە مناڵێک لەبەرامبەر ئازارێکی شایەنی بەرگەنەگرتن و وێرانکار دەوەستێتەوە، خەیاڵ دەکات دایکی هۆکاری ئەو ئازارە بووەو بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی ئەو، ئەم ئەنجامەش بۆ بوونی ناڕێکی شایەنی سەرنجدانە، خەتەنە رێگرییەکی گەورەیە بۆ گەشەی متمانەی سەرەتایی لەنێوان دایک و مناڵدا».

تەنانەت ئەگەر پزیشک نەشتەرگەریی خەتەنە ئەنجام بدات یان باوک بڕیاری دابێت بۆ خەتەنەکردنەکە، مناڵ ئەم ئەزموونە ئازاربەخشە پەیوەست دەکاتەوە بەدایکییەوە، لەوێدا کە ئەم ئەزمونە سەخت و قورسە، پەیوەندی نێوان ئەم رووداوەو دایکیش سەخت و قورس دەبێت، ( چۆن پەیوەندی ئەم ئەزموونە سەخت و قورسە لەژێر کاریگەریی بڕیاردانی پیاوان بۆ ژنان نەناسراوە).

لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە خەتەنە دەتوانێت کاریگەری خراپ لەسەر پەیوەندی دایک و مناڵ دابنێت، مناڵی خەتەنەکراو دەتوانێت لاسارو توندڕەوتر بێت لەمناڵی خەتەنەنەکراو، چونکە لاساری مناڵ دەبێتەهۆی تێکدانی پەیوەندی و نائاسایشی لە دوو رۆژ تا چواردە مانگ درێژە دەکێشێت و لەوانەیە ئەم کاریگەرییە بەبەردەوامی بمێنێتەوە، شوێنەواری خەتەنە لە پەیوەندی دایک و مناڵ و شوێنەواری دوولایەنەی ئەمە لە راپۆرتێکی «ماری میلویچ» بەتایبەتی ئەزموونی کەسی لە لەدایکبونی یەکەم کوڕی ئاشکرا دەبێت: من لەژوورێکی نەخۆشخانە لەگەڵ دایکی کوڕێک کە چەند کاتژمێر لەپێش کچەکەم هاتبووە دنیاوە هاوبەش بووین، من و هاوژوورەکەم لە تایبەتمەندییە کەسیەکان کەیەکسان بوو لەنێوان مناڵەکانمان توشی سەرسوڕمان بووبوین، هەردوکیان بەتەواوی ئارام بوون و هەرگیز نەدەگریان، کاتێ ئەوانمان لەباوەش دەگرت بەشێوەیەکی نائارامی لەخوساری ئێمە رادەمان، ئێمە ئەو نزیکییە دایکانەمان کاتێ ئەزموون کرد کە ئەم دایکە سەرنجیدا کە مناڵەکەی ئەو دەناسێتەوەو وەکو بەخێوکەر قبوڵی کردووە، رووناکی ئەم شادییەی ئێمە وەک دایکێک لە بەیانی رۆژی دواییدا لەناوچوو، مناڵەکە ژوورەکەی منی گۆڕی بوو، ئەو پەرستارەکانی قبوڵ نەدەکرد، دەگریا، نەیدەویست لەباوەشێ بگریت، «ئەمە تەنها لەبەر خەتەنە بوو».

لێکۆڵەرەوەکان ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە گرفتی دەرونی(تروما) خەتەنە دەتوانێت ببێتەهۆی کەمئەندامی مناڵێک لەسود وەرگرتن لەخۆراکی ناو شیری دایکی، لەبەر گریانە درێژخایەنەکانی تایبەت بەخەتەنە کە دەتوانێت لە تەحەمولی دایکەکە زیاتر بێت، دایک لەبیستنی گریانی درێژخایەنی مناڵەکەی دەتوانێت خوازیاری ئارامکردنەوەی خۆی بێت لەجیاتی مناڵەکەی، چونکە ئەگەر دایکێک باوەڕ بەوە بهێنێت کە ناتوانێت مناڵەکەی ژیر بکاتەوە، ئەکرێت هەستی شایستەنەبوونی لەلا دروست ببێت و بەوهۆیەوە کەمتر لەبەرامبەر مناڵەکەی خۆی پیشان بدات، یاخود بەتەواوی کاردانەوەکانی بوەستێنێت، دایک لەهەمان کاتدا دەکرێت بیر لەوە بکاتەوە کە مناڵەکەی خولق و خویەکی خراپی هەیە و لەم گومانەیەوە بوەک بەڵگەیەک بۆ رەفتاری مناڵەکەی لەجیاتی قبوڵکردنی کاردانەوەی ئاسایی ئەو سود وەربگرێت.

بەپێچەوانەی ئەمەشەوە ئەگەر مناڵێک بەهۆی ترومای(گرفتی دەرونی) خەتەنە دوچاری گرفت بوو، لەوێدا کە نەتوانێت کە کێشەکەی باس بکات، ئەکرێت دایکەکە وەها خەیاڵ بکات کە مناڵەکەی هیچ گرفتێکی نیە، هەڵسوکەوتی نێوان دایک و مناڵ دەکرێت بۆ دایک مایەی هیلاکبوون بێت بەبێ پاداشت لەبەرئەوە دایک تەنها یەک کارادانەوەی دیاریکراو لەمناڵەکەی دەستدەکەوێت، مانەوەی تەواوی پەیوەندییەکان، پەیوەندی دایک و مناڵیش پەیوەندییەکی دولایەنەی کۆمەڵایەتیە کەپەیوەستە بەوەڵام لەلایەن هەردوولا، ئەگەر هەریەک لەدایک یاخود مناڵ وابەستەی پەیوەندییەکە نەبن دەکرێت ببێتە مایەی گرفت و پچڕانی پەیوەندییە عاتفیەکە، لەبارەی ئەم پەیوەندیەوە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی زیاترە.

هەستی پیاوان لەبارەی خەتەنەوە

بۆ دەرککردنی چۆنێتی کاریگەری خەتەنە لەسەر پەیوەندی ژنان لەگەڵ پیاوان، دەبێت سەرەتا ئەوە بزانین کە چۆن خەتەنە کاریگەریی لەسەر پیاوان بەجێدەهێڵێت، زانستی هەنوکە لەبارەی هەستی پیاوان بۆ خەتەنەکردنیان بەشێوەیەکی گشتی بەگوێرە راپرسییە گشتیەکان لەگۆڤارە پزیشکییەکان، ئەزمونی کلینیکی و راپۆرتەکان لەو پیاوانەوەیە کە لەگەڵ « رێکخراوی زانیاری خەتەنە » لە ئەمریکا پەیوەندیان گرتووە، ئەمانە بەگشتی راپۆرتی هەزاران کوڕو پیاویان لەخۆگرتووە، لایەنگرانی خەتەنە ئەم راپرسییانەو راپۆرتانە وەک ئەوەی کەباسکراوە رەتدەکەنەوە.

لەراپرسی گۆڤارێکی پزیشکیدا کە 546 پیاو هەڵبژێردراوە لەنێوان تەمەنەکانی 20 تا 60 ساڵی، ئەو کەسانە بارەی گرفتەکانی خەتەنە، شوێنەوارەکانی دواتری و ئەو هەستانەی شایەنی سەرنجدانە، قسەیان کردووە.

توڕەیی، رق، لەدەستدانی ژیریی، شەرم، هەستکردن بەقوربانی بوون و کەمئەندامبوون، کەمبونەوەی متمانە بەخۆبوون، ترس، بێ متمانەیی و غەم و گرفت لەپەیوەندییەکان، هیلاکی جەستەیی و خەمۆکی و کەمبوونەوەی حاڵەتی سۆزداری، تەکینەوە لە ئولفەت.
دەرکەوتەکان چەند کەسێک لەپیاوانی ناڕازی لەبارەی خەتەنەوە:
“ من توڕەییەکی قوڵ بۆ ماوەیەکی درێژ لەم بارەیەوە هەستم پێکردووە»
“ خەتەنە لەژیانی مندا رەنگ و بۆنی لاوازی و شەرمهێنەر بووە»
“ من هەست بەئەتکردن و بێ ئابڕویی دەکەم »

بەشێک لەپیاوان خەتەنەکراو ئارەزوی ئەوە دەکەن لەجێگەی ئەوەی رووبەڕووی ئەم حاڵەتە ببنەوە لەمناڵیدا و ئەو کاتەی توانای بەرگرییان نەبووە، مافی هەڵبژاردنیان پێبدەن لەداهاتوودا، هەروەها شەش ئەنجومەنی پزیشکی لەئوسترالیا، نیوزلاند و ئەنجومەنی پزیشکی بەریتانیا، گرفتی دەرونی ماوەدرێژی خەتەنەیان دیاری کردووە.

ئەم راپرسیە ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کە تەواوی پیاوانی خەتەنەکراو چ هەستێکیان هەیە و یان لەچ هەستێکدا هاوبەشن، ئەم هەستانە تەنها لەهەندێ لەپیاوانی خەتەنەکراودا بەردەوامی هەیەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بارەیەوە پێویستە، بەڵگەی جۆراوجۆر بوونی هەیە کە دەبنەهۆی ئەوەی ئێمە لەهەستە واقعییەکانی پیاون لەبارەی خەتەنەوە هیچ شتێک نەبیستین.
نەبونی هۆشیاری ودەرککردنی ئەم بابەتە کە خەتەنە دەتوانێت لەگەڵ نیشانەکانی لەپەیوەندیدا بێت، سەرکوتکردنی سۆزداری بۆ بەرگریکردن لەبەرامبەر هەستە بێزارکەرەکان، ترس لە ئاشکرابوون بەو بەڵگەیەی کە ئەوانە ئەکرێت لەلایەنی قبوڵکردنەوە ئەنجامی نەبێت و یان بەگاڵتە وەربگیرێن.

کاریگەرییەکانی خەتەنە لەسەر تەبایی ژن و پیاو

لەوێدا کەلێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە سنوردارە، ئێمە تەنها دەتوانین لەبارەی چۆنێتی شوێنەواری شاراوەی دەرونی خەتەنەی پیاوان کەدەتوانیت لەسەر پەیوەندییان لەگەڵ ژنان کاریگەری هەبێت، قسەبکەین، بۆ نمونە کەمبونەوەی باوەڕبەخۆبونی پیاوان، شەرم، ترس، بێ متمانەیی و تێکچونی سێکسی دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکان و سنوردارکردنی توانای تاکەکان لەسەر تەبایی دابنیت، لەبەر ئەم تەباییە سێکس یەکێکە لەلایەنە گرنگەکانی پەیوەندی ژن و پیاوە و ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون ئەوە نیشان دەدەن، کە چالاکی سێکسی و توانای سێکسی پیاوان کاتێک باوەڕی زیاتریان بەخۆیان هەیە زیاد دەکات، ئەگەر خەتەنە باوەڕبوون بەخۆو هەستەوەری سێکسی(لەدرێژەی ئەم بابەتەدا روونی دەکەینەوە) کەم بکاتەوە هەربۆیە چالاکی و توانایی سێکسی پیاویش کەم دەکات و لەئەنجامدا لاوازبوونی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەردا لێدەکەوێتەوە.

پەیوەندی ناسێکسی ژن و پاویش رەنگە سنوردار ببێت، چونکە هەندێ لەپیاوانی خەتەنەکراو هەستی ئازاربەخشیان بەهۆی لەدەستدانی سۆز، وروژان یان رازیوبنی سێکسی خۆیان هەیە، ئەگەر پیاوێک باوەڕبکات ئەو هەرگیز ناتوانێت کارێک کەدەبێت لەگەڵ ژنێکدا بیکات، یاخود لەوانەیە گرێبەستی هاوسەرگیری هەڵبوەشێنێتەوەو بەشێوەی بەردەوام بەدوای ژنی نوێدا بگەڕێت تا ئومێدی پێ ببەخشێت، لەبەرئەوە کەمبونەوەی حاڵەتی سۆزداری پیاوانی خەتەنەکراو دەتوانێت ببێتەهۆی دروستبونی خەمۆکی لەژناندا، لەئەنجامدا هەم پیاوان و هەم ژنان دەکرێت هەست بکەن پەیوەندییەکەیان کەموکورتی تێدایە.

لەڕوانگەیەکی ترەوە جێگەی سەرسوڕمان نەبوو ئەگەر خەتەنە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی تاکەکان دابنێت، چونکە خەتەنە گرفتێکی دەرونی(تروما) هەیەو گرفتی دەرونی وەک زانراوە دەبێتەهۆی تێکدانی پەیوەندی تاک لەگەڵ ئەوانیتردا، « جویدیت هێرمان » دەرنپزیشکی زانکۆی هارڤەرد، مامۆستای زانکۆ و نوسەر دەنوسێت: پاش رووداوێکی سەخت کە دەبێتە هۆی گرفتی دەرونی، هەستی نامۆیی و دابڕاو لەسەر هەر پەیوەندییەک سێبەر دروست دەکات..

هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئەوە نیشان دەدات کە بەرگەگرتنی فیسیۆلۆژی پیاوان لەچاو ماندویی سۆزداری، لەژنان کەمترە، وزەی سۆزداری یان بێ هەستی سۆزداری وەڵامدانەوەیەکە بۆ تروما(گرفتی درونی) و بەرگەگرتنی تاک بۆ ماندویی سۆزداری کەم دەکاتەوە، ئەم بابەتە پاڵنەرە لەلایەنی مەیلی پیاوان بەتەکینەوە لەبارودۆخە تایبەتەکان هەروەکو جیابونەوەی هاوسەری، یەکێک لەو رێگایانەی پیاوان بۆ کۆنترۆڵکردنی حاڵەتەکانی ماندویی سۆزداری ئەنجامی دەدەن، بەرپەرچدانەوەی ژیرییە(لۆجیکی) لەشوێنی بەرپەرچدانەوەی هەستیە، تاکتیکێکی تر پاشگەزبوونەوە لەڕوبەڕوبوونەوەیەک کە بەناوی دیواری بەردین ناسراوە، هەردوو رەفتارەکە دەتوانن پەیوەندی هاوژین(هاسەر)یی لەڕێگەی سنوردارکردنی پەیوەندی و تەرککردنی روبەڕوبوونەوە چارەسەرنەکراوەکان، لاواز بکات، ئایا خەتەنە هۆکاری بەرزبونەوەی ئاماری تەڵاقە لەئەمریکا ؟

هەروەها وزە لەگەڵ بێ هەستی سۆزداری لەسەر هەستەوەریی ئێمە کاریگەری لەسەر ئازاری کەسانی تر دادەنێت، چونکە هەستەوەری ئێمە بەگوێرەی ئازارە تایبەتیەکانمانیش کەم دەکات، لەکاتی خەتەنەکردندا هیچ کەس وەڵامی گریانی مناڵ ناداتەوەو لەئەنجامدا مناڵ گیرۆدەی تروما(گرفتی دەرونی) خەتەنە دەبێت، یان بێهۆشی ئێمە بەئازار ئەزموون دەکاتم، ئەگەر ئێمە هاودڵی لەگەڵ مناڵەکەمان نەکەین ئەویش سۆزی بۆ کەسانی تر نیە، یەکێک لەهاوڕێکانی پیاوەکەی من پاش پێداچونەوەی ئەم لایەنە لەبارەی خەتەنەوە دەڵێت:” ئەم کارە زیان دەگەیەنێت و مناڵان توشی گریان دەکات، ئیتر بۆ ئەم کارە دەکەین؟»، خەتەنە دەکرێت یەکەمین ئەزموونی هەر مرۆڤێک بێت کەدەبێتەهۆی کەمبونەوەی سۆز بۆ ئەوانیتر.

زانراوە کە بەڵگەی زۆر بەتایبەت ئەوەی کە خەتەنە دەتوانێت هۆکاری دروستبونی گرفت بۆ پەیوەندی ژن و پیاو بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بارەیەوە پێویستە.

کاریگەری خەتەنە لەسەر پەیوەندی سێکسی

بۆئەوەی تێبگەین چۆن خەتەنە پەیوەندی سێکسی ژنان و پیاوان توشی گرفت دەکات، ئێمە دەبێت لەبارەی شوێنی خەتەنەکراو(ئەو پارچە گۆشتەی/پێستەی لەئەندامی نێرینە دەبڕێت) زیاتر بزانین، دکتۆر کریستۆفەر کولد، سەرۆکی بەشی نەخۆشی ناسی(پاتۆلۆجی) ئاناتۆمیک لەشاری مارشفیلد لەولایەتی ڤیسکانسینی ئەمریکا، لەبارەی شوێنی خەتەنەکراوەوە لێکۆڵینەوەی کردووەو نوسیویەتی:” پێستی شوێنی خەتەنە یەکێکە لەبەشە گرنگەکانی جەستە کە لەسەری چوک لەبەرامبەر پیسبون، لێخشاندن، وشکبون و برینداربوون بەدرێژایی ژیان پارێزگاری لێدەکات، ئەمە بەشێکی تەواو، ئاسایی و سروشتیە لەچوکی نێرینەو نەک بەشێکی زیادە، بەشێوەیەکی مامناوەند پێستی شوێنی خەتەنەی کەسێکی باڵغ نزیکەی 30 سانتیمەتر چوارگۆشە[ گومان دەکەم لەهەندێ لەپیاوانی خەتەنەکراو 2،5 سانتیمەتر چوارگۆشە بێت] و لە پێستێکی قوڵ و دوچین پێکهاتووە، پێستی شوێنی خەتەنەکردن هۆکاری زیادبوونی چێژی سێکسیەو لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدات کە ئەم ناوچەیە بەشێوەی تایبەتی بۆ تاکەکان لەچەند جۆر دەماری تایبەت کە بۆ کاری سێکسی سروشتی گرنگی هەیەو خەیاڵێکی فراوان لەهەستە سێکسییەکان شکست پێدەهێنێت.»

لەئەنجامدا لەدەستدانی پێستی شوێنی خەتەنەکردن دەتوانێت بەبرینداربوون و بێ هەستبونی وردە وردە چینی دەرەوەی سەری چوک بەتایبەت لەپیاوانی بەتەمەندا، بەشێک لەپیاوان کە لە هەرزەکاریدا خەتەنەکراون، دەرکەوتووە کە بەشێکی دیاری لەهەستەوەریی سێکسی چوکیان لەدەستداوەو بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە پەشیمانن، خەتەنە دەکرێت وەک یەکێک لەهۆکارە نەناسراوەکان رێژەیەکی زۆری تێكچوونی رەپبوون لەپیاوانی ئەمریکایی کەپەیوەستە بەجێکەوتەی دەرونی بناسرێت، هەڵبەتە کە هەرجۆرە کەموکورتییەکی جەستەیی و دەرونی لەپیاوان، کاریگەری لەسەر ژنانیش دادەنێت.

ئەو ژنانەی کە تەنها پەیوەندی سێکسیان لەگەڵ پیاوانی خەتەنەکراودا ئەزموون کردووە، رەنگە نەزانن چیان لەدەستداوە، بەسەرنجدان لەڕاپرسییەکان لەبڵاوکراوە پزیشکییەکاندا، ژنان ئەوەیان خستۆتەڕوو کە بەشێوەکی بەرچاو زیاتر بەوشکبوونی ئەندامی زاوزێیان لەکاتی جوتبون لەگەڵ پیاوانی خەتەنەکراو لەچاو ئەو پیاوانەی چوکیان تەندروستە دووچار بوون، راپرسییەک لەگۆڤارێکی پزیشکیی ژنان بەهەڵسەنگاندنی سێکسی 138کەس ئەنجامدراوە، لەو مەرجانەی کە هەمووشت یەکسان بوون ژنان لەگەڵ پیاوانێک کە چوکیان دەستی لێنەدراوە(خەتەنە نەکراوە) بەکۆی گشتی 8،03 نمرەیان لە 10 پێداوەو بەپیاوانی خەتەنەکراو 1،81 نمرە، ژنان لەم راپرسییەدا ئەوەیان خستۆتەڕوو لەگەڵ پیاوانی خەتەنەکراو گریمانەی گەیشتن بەچەند ئۆرگازمی زێ زۆر کەمتر بووە و پیاوانی خەتەنەکراو بەگریمانەی زۆرەووە بۆ ئاوهاتنەوەی ناکام روبەڕوو دەبنەوە، خەتەنە لەهەمانکاتدا لەگەڵ ناڕەحتیەکانی زێ پەیوەندیدارە، ئەو ژنانەی کەهابەشەکانیان خەتەنەکراوە کەمتر ئارەزووی بە بەردەوامیدان بەپەیوەندییان هەیەو دەخوازن هەرچی زووە بەکۆتایی بگەیەنن.

ئەم ئەنجامانە دەتوانین بەئاسانی روون بکەینەوە، پێستی شوێنی خەتەنەکراو، بەهەمانشێوەی کە پێشتر باسمانکرد، جوڵاو بووەو لە پێستێکی قوڵی دوو چین پێکهاتووە، بەدرێژایی جووتبون ئەم پێستە بۆ سەرەوەو خوارەوەی چوک دێت و دەڕوات هۆکاری کەمبوونەوەی لێکخشاندن و پاراستنی بەتاڵکردنەوەی زێیە، بەبێ پێستی شوێنی خەتەنە، پێستی دەوروبەری چوک لەسەر دیواری زێ دەخشێت و لەئەنجامی لێکخشاندنی زیاد پێویستی بەچەورکردنی دەستکردە، چوکی پیاوی خەتەنەکراو هەستەوەری کەمتری هەیەو بۆ هەمان مەبەست بۆ جوتبونی چێژبەخش دەبێت قەرەبوو بکرێتەوە کە ئەمەش هۆکاری زیادبوونی لێخشاندنە.

ژنان بەشداربووی لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ هاوبەشە خەتەنەکراوەکانیان زیاتر ئەگەری هەیە هەستەکانی خۆیان لەبارەی پەیوەندیەکانیانەوە بەمشێوە باس بکەن: قەدرزان نەبوو، دواکەوتوو بوو، بێ پەیوەندی، نائومێد و ناڕازی، کاتێک هاوبەشەکانی ئەوانە خەتەنە نەکرابێت، ژنان زیاتر هەستیان بەهۆگری لەگەڵ هاوبەشەکانیان، ئارامی، گەرمی، رازیکردنی بەرامبەر «هەروەکو ژنێک» باس دەکەن و لە رازیبونی سێکسی زیاتر لەپەیوەندیەکەیان سودمەندبوون، بۆ روونبونەوەی زیاتر دەبێت لێکدانەوەی زیاتر بکرێت ئەوە بێ مانا نیە کە ژنان ناتوانن پەیوەندییەکی سۆزداری و سێکسی گونجاو لەگەڵ پیاوێکی خەتەنەکراودا هەبێت، ئەمە بێ مانا نیە کە لەحاڵەتێکدا هەموو شتەکان یەکسان بن، ئەگەر ئەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ پیاوانی خەتەنە نەکراو رەزامەندبەخشتر بێت زیاترە.

خراپ رەفتاری پیاوان لەبەرامبەر ژنان

بەگوێرەی ئاماری خەتەنە لەوڵاتە جیاوازەکان و شوێنەواری ئەو لە بەربڵاوی خراپ رەفتاری پیاوان لەبەرامبەر ژنان لەوانەش توندوتیژی لەماوەڵەوە، رەفتاری سەرزەنشتکارانە، پشتگوێخستن، کوشتن، دەستدرێژی و هاوسەرگیری بەزۆر دەکرێت ئەنجام بدرێت، دە لەخراپترین وڵاتانی جیهان بۆ ژنان ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئێراق، نیپاڵ، سودان، گواتیمالا، مالی، پاکستان، عەرەبستانی سعودیە و سۆماڵن، هەشت دانە لەم وڵاتانە 80 لەسەدی پیاوان خەتەنەکراون و ئەو دوو وڵاتەکەی تریش 20 بۆ 80 لەسەدی پیاوان خەتەنەکراون.

لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، توندوتیژی ماڵەوە لە گرنگترین گرفتەکانە کە روبەڕوی ژنان دەبێتەوە، هەر 15چرکە جارێک پیاوێک لەژنێک دەدات، کەمبونەوەی باوەڕبوون بەخۆی پیاوان دەکرێت هۆی روودانی ئەم رەفتارە بێت، ئەو پیاوانەی باوەڕبەخۆبونیان کەمە، زیاتر گیرۆدەی غیرە دەبن لەپەیوەندییەکانیان، غیرە یەکێکە لەو هۆکارانەی توندوتیژی ماڵەوە لەسەر ژنان دروست دەکات، شایەنی پێشبینیە کە کەمبونەوەی باوەڕبوون بەخۆ لەپیاواندا کە پەیوەندی بەزیادبوونی توندوتیژی ماڵەوە هەیە، یەکێکە لەشوێنەوارەکانی بەرگەگرتنی خەتەنە، ئەم بابەتەش سەلمێنراوە کە لەئامادەیی توندوتیژیەوە دروست بووە لەمناڵیدا ئەمەش پەیوەندی هەیە لەگەڵ خراپ رەفتار لەگەڵ هاوسەرەکان لەگەورەبووندا، منداڵانی خەتەنەکراو هاوشێوەی ئەوە ئەزمونی توندوتیژی دەکەن، بەشێوەی گشتی کەسانێک ئەگەری توندوتیژیان تێدایە لەکۆنترۆڵکردنی رقی خۆیان کێشەیان هەیەو دەکرێت ئەم توندوتیژییە بگوازنەوە بۆ کەسانی تر.

پەیوەندی نێوان ئاماری خەتەنەو خراپی کاریگەری لەسەر ژنان دەتواێنت کاریگەری دەرونی درێژخایەن خەتەنە لەسەر پیاوان کە بەهۆی کەمبونەوەی باوەڕبون بەخۆ و توڕەیی، گرفتی پەیوەندی دایک و مناڵ، فشاری پاش رووداو، گرژی پەیوەندی لەگەڵ ژنان و سۆز کەمدەبێتەوە، دابنێت.

نەشتەرگرییە ناپێویستەکان لەسەر ژنان

دەبێت کاریگەرییە درێژخایەنەکانی کە خەتەنە دەتوانێت لەسەر ئارەزووی نەشتەرگەری پزیشکانی خەتەنەکار دادەنێت تاوتوێ بکەین، بۆ نمونە، ژنان لە ئامادەیی مەترسی بێسنوریان هەیە بۆ نەشتەرگەرییە ناپێویستیەکان لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لەنێوان سیانزە نەشتەرگەری کە زۆربەی لە ئەمریکا ئەنجام دراوە، شەش دانە لەباڵاترینی ئەوانە تەنها لەسەر ژنان ئەنجام دەدرێت، نەشتەرگەری « ئەپیسیتۆمی » ئەوەی زانراو لەسەر دایکانێک کە دەیانەوێت بەشێوەی سروشتی منداڵیان ببێت ئەنجام دەدرێت، هەندێ لەژنان سەرنجیانداوە کە ئەم نەشتەرگەرییە نەک تەنها سودی نیە، بەڵکو کاریگەری لاوەکی هەیە لەسەر جەستەی ژنان، لەنمونەیەکی تردا ساڵانە 569000 نەشتەرگەری هیسترۆکتۆمی(لێکردنەوەی مناڵدان) لەجیهاندا ئەنجام دەدرێت، کە دەبێتەهۆی مردنی زیاتر لە 600 ژن لەساڵێکدا، رەخنەگرانی ئەم نەشتەرگەرییە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە 98 لەسەدی هیسترۆکتۆمییەکان لەجیهاندا ناپێویستن.

ئایا پەیوەندی هەیە لەنێوان نەشتەرگەری ناپێویستی ژنان و خەتەنەی پیاوان؟
بەنزیکەی تەواوی کلتۆرەکانی کە بەشێوەی بەربڵاو نەشتەرگەری ناپێویستی جەستەیی لەسەر ژنان ئەنجام دەدەن، نەشتەرگەری ناپیویستی جەستەیی لەسەر پیاوانیش ئەنجام دەدەن و ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە زۆربەی کات پیاوان کۆنترۆڵ دەکات، ئەمە بارودۆخی ولایەتە یەکگرتووەکانە، لە ئەوروپا کە بەدەگمەن خەتەنە ئەنجام دەدرێت ئاماری نەشتەرگەری ناپێویستی ژنانیش زۆر لەخوارەوەیە، لەبەرئەوە وادەردەکەوێت کە پیاوانی خەتەنەکراو کە لە هەستی سێکسی خۆیان بێبەش بوون، دەکرێت لە نەستیدا بەدوای رێگەیەکی تردا بۆ چێژ وەرگرتن بگەڕێت، لەم رێگەیەشدا ئەوانە لە داب ونەریتی کۆمەڵایەتی، ترس، نەزانین یان نەشتەرگەری جەستەیی سود وەردەگرن، بەسەرنجدان لە نوسراوە دەرونناسیە کلینیکییەکان، هاوشێوەی ئەم رەفتارانەی پەیوەست بەم ناهەڵبژاردەیەوە و راڕای کرداری ناچارکردن(compulsion) لە کەسانێکدا کە دوچاری گرفتی رۆحی (traumatized) بوون، دەبێتەهۆی دووبارەبوونەوەی گرفتی دەرونی (تروما) لەکەسانی تردا، هەروەکو « کارل منینگەر » دەرونناسی ناودار وتویەتی:” ئەوەی لەسەر منداڵان ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش ئەوە لەگەڵ کۆمەڵگەدا ئەنجام دەدەنەوە »، لەکۆتاییدا دەبێت ئاماژە بەوە بکەین، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەڵگە بنەڕەتییەکانی خەتەنەی ژنان پیشانی داوە کە پاڵنەری سەرەکی ئەم کردارە دەرونیە و زۆری ترسی پیاوانە لە رەگەزی ژنان، یەکێک لەجێکەوتە درێژخایەنەکانی خەتەنەی پیاوان ترسە لەرەگەزی ژنان.

رێگەگرتن لەخەتەنەی پیاوان دەتوانێت بە بەرهەڵستی خەتەنەی ژنان و گرفتەکانی تری نەشتەرگەرییە ناپێویستەکانی جەستەیی لەژناندا هاوکاری بکات، لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە گرنگە، چونکە ئەم شێوە نەرێنیە سەدان ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

بۆچی ژنان گیرۆدەی خەتەنەی پیاوانن

نیشانەی زۆر بوونی هەیە کە ئێمە دەتوانین لەبارەی خەتەنەی پیاوان تاوتوێی بکەین، ئایا توڕەیی شارەوە(potential anger) و توڕەیی پەیوەست بەخەتەنەی پیاوان بەڕێژەی بەرزو تایبەت بەتاکەکانی ئەمریکا لەکوشتنی ژنان، دەستدرێژی و توندوتیژی ماڵەوە هاوکاری کردووە؟ ئێمە نازانین، لەو شوێنەی کە پاڵنەری پیاوان و پارە، کۆمەڵگەی زانستی بۆ لای گەڕان بۆ سودی شاراوەی خەتەنە بانگێشت دەکات ئێمە لەوانەیە بەم زووانە تەواوی کاریگەرییە نەرێنییەکانی خەتەنە تێنەگەین، لەگەڵ ئەوەشدا زیاد لەپێویست بۆ گومانکردن لەم کارە باوە لەئێستا ناسراوە(و نەناسراو ماوەتە)، ژنان بەتایبەتی دەبێت هانبدرێن تا لەبڕیاردان بۆ خەتەنەکردنی کوڕەکانیان رێگربن، چونکە:

ژنان لەئامادەیی پاڵنەرە دەرونیە کەسیەکان کە لەئەنجامی خەتەنەوە دروست بوون خاوەن بڕیار نین تا بیانەوێت کوڕەکانیان خەتەنە بکەن، (نمونە: پیاو لەوانەیە بڵێت، من دەمەوێت کوڕەکەم وەک خۆم بێت.)

هەندێ لەژنان داخ و خەفەتی ماوە درێژیان ئەزموون کردووە ئەگەر رازیبوبێتن لەسەر خەتەنەکردنی کوڕەکەیان.(“ برینی قوڵی تاوان»، « گەورەترین هەڵەی دایکایەتی من»).
ژنان زۆربەی فۆرمەکانی رازیبونی نەخۆشخانەیان بۆ خەتەنە ئیمزا کردووە.
سەردەم لەئامادەیی گۆڕاندایە، زیاتر ژنان بەشێوەی جیدی لەبارەی خەتەنەوە بیردەکەنەوە، زۆرینەیان بەماوەیەکی درێژ پێش لەدایک بوونی منداڵەکانیان بەدوای سەرچاوەی لەزانیارییەکان بۆ داهاتوو دەڕۆن و ملکەچی پیاوانێک نابن کە دەیانەوێت کوڕەکانیان خەتەنە بکەن.

بەسەرنجدان لە سەرپێچی دەروانی پیاوان لەم بابەتەداو رەمەکی دایکانە بۆ پاراستنی کۆرپەکەی لەئازار، ژنان بەگریمانەی زۆر دەتوانن لەنێوان ئەم دەمارگیرییە کلتورییە، راستیەکان سەیر بکەن و هەنگاوی دروست بنێن، ژنان هەمیشە دژی فێرکردنی ئەوانیتر بەشێوەی تایبەتی، لەڕێگەی ئینتەرنێت یان لەڕێگەی رێکخراوە تایبەتەکانەوەن، یەکێک لەوانەی لەبارەیەوە قسەی لەسەر دەکات «ملیسا مۆریسۆن»ە کە خەتەنەی کوڕەکەی هەڵبژاردووە هەروەکو « ئەو کارەبوو تا ئێستا ئەنجام دراوە»، ملیسا بەشتەرگەری کوڕەکەی سەیر کردووەو ئێستا بەتەواوی لەبڕیارەکەی خۆی پەشیمانە، ئەو دەڵێت:” خەڵک پێویستە ئەوە بزانن کەلەسەر منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، من نەمدەزانی، من لەگەڵ ئەو ژنانەی کە هاوڕێمن باسی ئەم بابەتەم دەکەم،، من لەگەڵ دایکەکان قسە دەکەم، ئەگەر بەم کارەم تەنها یەک منداڵیش رزگار بکەم ئەوە بەهای خۆی هەیە.”

  • تروما(شۆک): لەزانستی پزیشکیدا بەهەر بەرکەوتنێک، برین، شۆکێک و رووداوێک کە لەسەر جەستەی مرۆڤ دروس دەبێت، دەوترێت، بەو مەرجەی لەدەرەوەی جەستەوە داخل ببێت و هۆکاری دەرونی یاخود نەخۆشی لەجەستەدا نەبووبێتە هۆی ئەم رووداوە.

نوسەر: دکتۆر رۆنالد گۆلدمان، لێکۆڵەرو دەرونناس و راهێنەرو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی زانیارییەکان و سەرچاوەکانی خەتەنە لە (بۆستون – یەکێکە لەشارە گەورەکانی ئەمریکاو)،رێکخراوێکە قازانج نەویستە، دکتۆر گۆلدمان بەکارکردن لەچوارچێوەی خەتەنە لەئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، ئەو نوسەری پەرتوکی «خەتەنە: گرفتی دەرونی شاراوە»و « لێکۆڵینەوە لەسەر خەتەنە: لەلایەنی فیکری یەهودییەکەوە»یە، ئەو لەلایەنە تایبەتەکانی خەتەنە باس و خواسی زۆری ئەنجامداوە، بەدایکان و باوکان و پیاوانی خەتەنەکراو رێنمایی دەدات و لە زیاد لە دووسەد گفتوگۆی میدیایی بەشداربووە.

وەرگێڕانی: سوارە محەمەد

سەرچاوە:
https://www.hra-news.org/articles/b-15

Website | + posts