سەرکەوت محەمەد فەتاح
ئه‌نفال که دوا قۆناغى جينۆسايدى كورد بو له‌سه‌رده‌ستی به‌عسیه‌کاندا دژ به‌گه‌لی کورد له باشوری کوردستان، به هه‌شت قۆناغی یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی ١٩٨٨ تا هاوینی هه‌مان ساڵ جێبه‌جێ کرا، له‌و پرۆسه نه‌گریسه‌دا زیاتر له ١٨٠ هه‌زار کورد بێ سه‌روشوێن کرا، که تائێستاش لێره‌وله‌وێ، له‌گۆڕی به کۆمه‌ڵدا ئه‌دۆزرێنه‌وه.
کورد که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه وه‌ک هاوڵاتی پله‌ی دو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه، هه‌میشه له خه‌باتی به‌رگریدا بوه له به‌رامبه‌ر رژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقدا، کاتێکیش به‌عسیه‌کان له‌کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئیتر به به‌رنامه که‌وتنه دژایه‌تی گه‌لی کورد، هه‌رچی له‌ده‌ستیان هات به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان بێ سڵه‌مینه‌وه ئه‌نجامیاندا.
کورد که له ستراتیژی به‌عسیه‌کاندا وه‌ک میوان له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب سه‌یرده‌کرا، ئه‌مه به‌س بو بۆئه‌وه‌ی یان ده‌بێت له‌ناو بۆته‌ی عه‌ره‌بدا بتوێنرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر ملی نه‌دا ده‌بێت پاکتاو بکرێن، کورد که بۆمانه‌وه‌ی خۆی و به‌ناچاری خه‌باتی چه‌کداری ده‌ستپیکرد له‌و پێناوه‌دا سه‌دان هه‌زار شه‌هید، سه‌دان گوند و ئاوایی، شار و شارۆچکه‌ی خاپورکرا.
به‌عسییه‌کان له ساڵی ١٩٨٨ دا، په‌نایان بۆ سیاسه‌تی قڕکردن و سوتماککردنی کوردستان برد، پرۆسه‌ی ئه‌نفالیان جێبه‌جێکرد. سه‌دامی دیکتاتۆر سڵی له هیچ شتێک نه‌ده‌کرده‌وه، به‌جۆریک به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستیکرد به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژ به هاوڵاتیانی بێ دیفاع، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ یه‌که‌مین جار له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی ١٤.٤.١٩٨٨ به‌چه‌کی کیمیایی دۆڵی به‌رگه‌ڵوی له‌ناوچه‌ی جافایه‌تی به‌خه‌ستی و له‌ڕیی فڕۆکه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆمبارانکرد. بۆ رۆژی دوای به‌وپه‌ڕی دڕندهیهتییهوه کیميایی له بالیسان و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵکی بی دیفاع دا رشت، ئیتر به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه هه‌تا تاوانی هه‌ڵەبجه، له ته‌واوی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تیک و رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی جینۆسایده له‌دژی سه‌دام و له‌سه‌ر کورد هه‌ڵبده‌نێ.
روخانی به‌عس و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا خوێنڕیژهکهی به‌عسیه‌کان، هه‌ڵته‌کاندنی ته‌واوی داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌عس، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر و پاشه‌ڕۆژی گه‌لی کورد سڕییه‌وه، که خۆی له سێکوچکه‌ی ته‌رحیل و ته‌عریب و ته‌بعیس دا ده‌بینییه‌وه.
کاتیکیش کار گه‌یشته سه‌ر داگاییکردنی سه‌رانی به‌عس و جاشه‌کان، به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی کوردستان له‌باتی ئه‌وه‌ی پێداگری بکه‌ن له‌سه‌ر به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران، که‌چی دور له‌هه‌ر به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی هه‌ر یه‌که‌یان به‌جۆریک که‌وتنه داڵده‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال. ره‌نگه به‌رگریکردن له تاونباری ئه‌نفال سوڵتان هاشمی خوێنڕیژ، به‌ره‌ڵاکردنی تاریق ره‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌رائه‌تنامه بۆ نزار خه‌زره‌جی تاوانبار، داڵده‌دانی سه‌ره‌ک جاشه‌کان مشتێ له‌و نمونانه بن که سەرکردايەتی کورد کردویانن.
ئێستاش ده‌بینین به به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عیراق رۆژانه بکه‌رانی ئه‌نفال به‌ره‌ڵا ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش بێ دەنگە!
- بابەکر ئاغای ژیر - 10/01/2024
- حکومت جعل بزرگی است که همه در تلاشاند تا از طریق آن به هزینهی دیگران، زندگی کنند - 09/26/2024
- ڕاستکردنەوەی خواروخێچییەک
لە سەر خواروخێچییەکانی زمانی فارسی - 09/24/2024