بۆ شەریفی کوردستان

موراد ڕووحی

چەن بابەتێک لە سەر ئەو ڕێوڕەسمانەی کە لاێەنە جۆراۆجۆرەکان بۆ کاک شەریف بەڕێوەێان برد.

١- ئەو جەماۆەرە و ئەۆ خەڵکە زۆرەی کە بۆ ڕێز نان لە ڕێبازی کاک شەریف هاتنە سەر شەقام لە ڕاستیدا بۆ من ڕوونکەرەوەی ئەوەن کە چیدی لە کومەڵگای ڕۆژهەڵات ئەوە “حێزب” نیە کە هەڵگری سیاسەت ڕاستەقینەی ڕزگاری خۆازانەیە.

٢- بەدبەختانە حێزبە ڕۆژهەڵاتیەکان، بە تەۆاۆی لقە جۆارۆجۆرەکانیانەوە، لە گێژاووی چووارچێوە ئۆرتۆدۆکس و کۆنەکانی خۆێانا گیریان کردووە. ئەم حێزبانە زۆر ئۆردووگایی تر لەوە بیر ئەکەنەوە کە تۆاناێ ئەوەێان هەبێت واقعیەتە پیچیدەکانی دونیای ئەمڕۆی سەدەی بیست و یەکی جیهان و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بناسێن و لە سەر ئەۆ ناسینە نۆێانە پلانی نۆێ بۆ داهاتووی خۆێان و کۆمەڵگای کوردی دابین بکەن. نووسین لە سەر ئەم نەهامەتیەی حێزبەکان و دوور کەۆتنەوە و دووا کەوتنەوەیان لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات ئەرکێکی ئەستەم و پڕ مەترسیە، چوونکە لە ڕاستیدا نووسەری ئاووەها بابەتگەلێک پتر لە دیالۆگ ئەبێ چاۆڕۆانی شەڕ و جنێۆ و سووکایەتی و ڕەگەمل با کردن بکات!

٣- بە داخەوە لە نێو فەزای سیاسی ڕۆژهەڵات زۆر ئەستەمە تۆ هەم “سیاسی” بمێنیەوە و هەم “ناحێزبی”: بتەوێ و نەتەوێ، زیندوو بی یان مردوو، ئاخری هەر “شەڕە پەڕۆ” کاریگەری خوێ لە سەرت ئەکا و بە ئاووی حێزبێک “غوسڵی تەعمید” ئەدرگیت. تۆ نابێ سەر بە هیچ حێزبێک بیت، ئەبێ بیر و بۆچوونەکانت بچێتە کونی تەسک و تاریکی حێزبێکەوە… تۆ ئاووەها ئەخۆێندرێیتەوە و فام ئەکرێیت، جا ئەگەر زیندوو بی ڕەنگە تەوانی ئەوەت هەبێت لە خۆت دیفاع بکەی و ئەۆ پەڕۆە ڕەنگۆاڕەنگانە لە سەر خۆت فرێ دەی، بەڵام کە مردی ئێدی پەڕۆەکان لە گۆڕیچ ۆازت لێ ناهێنن و دێنەوە بۆ غوسڵ تەعمیدە موزحێکەکان خۆێان، ئەمجار ئێدی دەمت بەسراوە و هیچت پێ ناووترێ و پەڕۆەکانیچ ئازادانە بە سەر گۆڕەکەتدا سووڕ ئەخۆنەوە!

٤- دووای مەرگی تراژیک یان شەهید بوونی کاک شەریف یەکێک لەو حێزبانە بە فەرمی بڵاووی کردەوە کە ئەندامی ئەۆان بووە. ئەمە یەکێک لە پەڕوەکان! دوواتر پەڕۆە سوورەکان سنە (پێم خۆشە ئەم جەرێانە ناۆ بنمە “فارسی نووسان”) هاتن و لە “گوێزەکوێر”ی ئاۆیەر جەستە سووتاوەکەی کاک شەریفیان بە درووشمە فارسی و ئۆرتۆدوکسە کۆنەکانی خۆێان غۆسڵی تەعمیدی سووسیالیتی پێدا. باقی جەرێانەکانی تریش هەر یەکەو بە شێوازێک، مەسەلەن بە درووشمی”شەهیدی کومەڵگای ئێکولۆژیک”، چوونە سەر جەستەی سووتاوی شەریف تاکوو کۆمەڵگا ئاڵاکانیان بۆ ساتێکی کورتیش بووە جارێکیتر ببینێ!

٥- مەرگی تراژیکی کاک شەریف بۆ خۆێ پڕ بوو لە ئازار، ئەم جەستە دابەش کردنانەش ئەو ئازارەێان چەند قاتتر کردەوە. بۆ ئەۆ کەسانەی نزیک بوون لە کاک شەریف، لە هەتاۆ ڕوونترە کە ڕێبازی ژیانی ئەو کەساێەتیە جیا بوو لەم درووشمانەێ کە ئەمانە ئەێدەن. ئەوە جەستە دابەش کردنە و غوسڵ تەعمید دانە پتر هەر شتێک بەێانگەری مەرگی ئەخلاق و پرەنسیپە. ئەێ باشە ئەم کەسانە لە خۆێان ناپرسن چجۆر بوو کە کاک شەریف لە کاتی حەێاتی خۆێدا بەێداخی بۆ هیچیان هەڵنەگرد؟ ئێستا چجۆرە کە لەشی سووتاووی کاک شەریف هاۆکات بۆتە ئاڵای کوردوستان و ئاڵای سووری سووسیالیستە فارسی نووسەکان و ئاڵای کومەڵگای ئێکۆلۆژیکیش ؟؟ …دووای مەرگیش پەڕوەکان ۆاز ناهێنن، سەد مەخابن!

٦- لە هەتاۆ ڕوونترە کە ئەو حێزبانەی ڕۆژهەڵات لە سەردەمی خۆێدا ڕۆڵێکی لەبیرنەکراۆیان هەبووە لە پێشوەچوونی ڕەوتی تەرەقی و یەکسانی خۆازی لە نێو بەشێک لە کۆمەڵگای کوردی ڕۆژهەڵات . لە وەزعیەتی بێ دەۆڵەتیدا، کاریگەری ئەۆ حێزبانە لە سەر تەرەقی دان بە فەرهەنگی سیاسی کومەڵگا لە کاتی خۆێدا حاشا هەڵنەگرە… بەڵام ئەوە لە سەردەمانێکدا بوو کە حێزب و جەرێانەکان زیندوو بوون، ئەمڕۆ ئەۆ حێزب و سازمانانە تەنیا لە نوستالوژیاکاندا زیندوون. ئەمڕۆ ئەۆ کاریگەریەێان هەر نەماوەتەوە هیچ، تەنانەت ووزە سیاسیەکان کۆمەڵگاش دائەمرکێنن و خامۆشی ئەکەن.

٧- من ووا بیر ئەکەمەو کە ئەگەر هێواێک بۆ دوواڕۆژی کۆمەڵگا بوونی هەبێت ئەوە ئەۆ دەنگانەێە کە حەسری حێزبی و سازمانی ناکرێن! گوفتمانی ئەۆ حێزب و سازمانانە تەنگتر و بەر تەسکتر لەوەیە کە بتۆانێت ڕێگا بدات بەو دەنگە ناحێزبیانە… سەد مەخابن، ئەمڕو ئەوە “حێزب”ە کە بەری بەسیاسەتی ڕاستەقینە گردوە!

٨- ئەبێ تەواوی ئەو کەسانەێ کە خوێان بە لاێەنگری هەر کام لەم حێزبانەێ ڕۆژهەڵات ئەزانن ئەۆ پرسیارە لە خۆێان بکەن کە شەریف ووەک کەساێەتیەک ناحێزبی چەی هەبوو کە توواناێ هەژاندنی شەقامەکانی هەبوو بەڵام ئەمان نیانە؟ مەرگی کامە کەساێەتی حێزبیە کە ئەتۆانی ئاووا لاێەنە جۆراۆجۆرەکانی کومەڵگا بێنێتە سەر شەقام؟؟

موراد رووحي

Website | + posts