مانی ڕەحیمی که‌شمیر نه‌ته‌وه‌ و وڵاتێکی خاوه‌ن شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له‌ ساڵی ١٩٤٧ که‌ بڕیار بوو سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێ،...
بەڵام دوو هۆکار دەبن بۆ ئاهەنگێک- و دەرفەتێک بۆ بەڕێز بایدن کە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات کە "ئەمریکا گەڕاوەتەوە." بایدن دەتوانێت پێگەی ئەمریکا دوای شکستی ئەفغانستان زیندوو بکاتەوە. هەنگاوی یەکەم یارمەتیدانی کوردە
شێخ مه‌حمود یه‌كه‌م مرۆڤی‌ كورد بو كه‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ زلهێزی‌ جیهانی‌ به‌ڕاست یان به‌درۆ رووی‌ تێكردبو موافه‌قه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كردبوو، حكومه‌تێكی‌ كوردی‌ دابمه‌زرێنێ‌. هه‌لێكی‌ سیاسی‌ باشی‌ بۆ ره‌خسابوو، به‌ڵام بۆی‌ نه‌هاته‌ به‌رهه‌م. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ كار به‌كارزانان بسپێرێ‌‌ و دام‌وده‌زگای‌ حكومه‌تیان پێ‌ رێكبخا‌و نه‌زم‌ و نیزامێك بۆ ئیداره‌كردنی‌ وڵات دابمه‌زرێنێ‌، دۆخی‌ سیاسی‌ وڵاتانی‌ براوه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست تاوتوێ‌ بكا، چاره‌نوسی‌ خۆی‌‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ زیاتر به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر سپاردبوو.
بۆ یەکەم جار توانای پێناسەی پرسی کوردستانی پەیدا کردووە و هێمای ئەم توانستە شەپۆلێکی بەهێزی سەربەخۆییخوازیی بەرەی نوێی کوردستانە کە لە نێو شکستێکی گەورەی فکری و پەیمانشکێنی ڕێکخراوە سیاسییەکان سەری هەڵداوە. ئەم بەرز بوونەوەی ئاگاییە لەسەر بنەمای هەڵسوکەوتی خودموختارانەی وەرگیراو لە ڕوانینی پەیوەندیدار بە نەریتی کوردییەوەیە. بەپێچەوانەی بێباوەڕیی کەسایەتی سیاسی بە کۆمەڵگای کوردستان، ناسنامە و زمانی کوردی هاوکات لەگەڵ هێرشی داگیرکەران لەسەری توانای پێشکەشکردنی فۆرمێکی نوێی بە کۆمەڵگای خۆی هەیە. ئەم جۆرە لە فۆرمی کوردانە بۆ ژیان و ڕاڤەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هاوشێوە لەگەڵ نەریتخوازی نییە بەڵکوو خۆی بەرهەمهێنەریی نەریتە بۆ خواستەکانی داهاتوو
خەباتی کورد لە رۆژھەڵات مەرج نیە رێک بەو رێچکەیدا بڕوا کە ئێمە رۆیشتین! یەکێک لە پرسە ھەرە گرینگەکان پێشمەرگایەتی و ئەو شێوە لە خەباتی چەکداریە کە جێگای سرنجی جیدی و لێ خۆرد بوونەوەی قووڵ و ھەمە لایەنەیە. ئێمە لە کۆمەڵگای رۆژھەڵات خاوەنی خەباتێکی مەدنی و گشتگیر و پێشکەوتووین ھەر جووڵەیەکی ئانارشیستی و رواڵەتی وتوند و تیژی بێ پاساو گورزی کاریگەری لێدەدا کە قەرەبوو نابێتەوە
وێڕای ڕێز بۆ خەباتیان وە ئەگەرچی گران و ناڕەوایە حیزبە فیدرالیستەکان بخرێنە ئەم ڕیزبەندییە، بەڵام لە کۆتاییدا پلاتفۆڕم و سیاسەتی ڕۆژ(ئێستە)ی حیزبە فیدرالیستەکان ئەگەر ڕێگر نەبێت لەبەر دەم ڕزگاری کوردستاندا، داگیرکاری بەشێوەی کۆتایی(ultimate) ناڕەوێنێتەوە. لە ڕوانگەی حیزبە فیدرالیستەکانەوە، خەباتی سەد ساڵەی نەتەوەی ئێمە لە ڕۆژهەڵات، لە سمکۆی قارەمانەوە بگرە هەتا سەرۆک کۆماری شەهید و فوئاد مستەفا سوڵتانی ڕابەر و قاسملووی نەمر و ٣٠ هەزار شەهیدی کورد لە ڕۆژهەڵات، بۆ درووستکردنی ئێرانی فیدرال و دیموکراسی تەوافقی بووە