دەرفەت لە قەیرانی ئۆکراینادا

ن: کاپڵان و هێنڕی لێوی

wallstreet journal

ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک، “راوێژکاری ئاسن” تێبینی کرد: ‘یەک سیاسەتمەدار ناتوانێت خۆی هیچ شتێک دروست بکات.’ واتە: دەبێت چاوەڕێ بکات و گوێ بگرێت تا گوێی لە هەنگاوەکانی خودا دەبێت کە لە ڕێگەی ڕووداوەکانەوە دەنگ دەدەنەوە؛ پاشان باز بدە و دەست بە لێواری جلەکەی خودا بگرت.» دوای سەدە و نیوێک، وادیارە سەرۆک‌وەزیر ئۆلاف شۆڵز (ئاڵمان) ئەو هەنگاوانەی بیستووە. بەڕێز شۆڵز بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکی گرینگی غاز لەگەڵ ڕووسیا و هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتێکی دێرینی نەناردنی چەکی کوشندە بۆ ناوچە جەنگییەکان، دەستی بەسەر ئەو جلەدا گرتووە و ڕۆڵی ئەڵمانیای لە جیهاندا گۆڕیوە.

هەروەها شەڕی ڤلادیمێر پوتین لە ئۆکراینا گرنگترە بۆ نەزمی جیهانی، دەتوانێت بۆ سەرۆک بایدنیش پارێزبەندی بێت. پێتان خۆش بێت یان نا، پاشەکشەی ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە بووتە چیرۆکی گەورە لە ناوەند و وەزارەتەکانی ئەوروپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. تەنانەت پێش مانۆڕی “هێڵی سوور”ی باراک ئۆبامای سووریا و خیانەتێک که دۆناڵد ترەمپ لە کوردەکانی عێراق و سووریای کرد، ئەو وشەیە لەسەر شەقام بە دەنگێکی بەرز و ڕوون بووە وا ئەمریکا بەرامبەر بە دۆستەکانی جێگەی باوەڕ نییه و لە مەترسییەکی جددیدایە کە هاوپەیمانی نوێی چین و ڕووسیا و تەنانەت نەیارانی پلە دووی وەک ئێران، بتوانێت ئەمریکا بترازێنێت.

ڕەنگە ئەمە وەک گلەیی خراپ لەسەر ئەمریکا بکەوێت کە بۆ دەیان ساڵە وەکوو گەورەهێزیکی خێرخواز دەرکەوتووە. بەڵام وەک ئۆکراینییەکان و کوردەکان باش دەزانن، ژیان بێ‌ئێنساف و نادادپەروەرانەیە. کەس حەزی لە لەیەنی دۆڕاو نییە، بە تایبەت لووتبەرز بێت.

دەسەڵات دەتوانێت لە پرۆژەکردنی دەسەڵات و بەهاکاندا خۆبەزلزان بێت و لە هەمان کاتدا شایستە بێت. دەسەڵاتێک وەکوو ئەمریکا دەتوانێت بێکاریگەر بێت بەڵام ڕێزی لێبگیرێت ئەگەر لانیکەم سەبارەت بە هەنگاوە هەڵەکان خۆبەزلزان نەبێت. هاوکات خۆبەزلزانین و بێکاریگەر بوون سووکایەتییەکی گشتگیر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەمریکا بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی دەرچوونی هەڵە لە ئەفغانستان، بەردباران کراوه. هاوپەیمانە سروشتییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی تەواو مەنتقی پرسیاریان هاتووە پێش کە ئایا پێویستە لەگەڵ چین و ئێراندا پەیوەندیان بپارێزن.

دوایی شتەکان گۆڕا. شکستی کابول کە پێدەچێت هاندەری کرێملین بوو، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زنجیرە تاوانە جەنگییەکانی ڕوسیای لە ئۆکرانیا زیاتر کردبێت. ئەمریکا دەرفەتێکی مێژوویی پێدرا بۆ ئەوەی دوای ساڵانێک پاشەکشە، بگەڕێنێتەوە دواوە و ئەو بەرپرسیاریەتییه دووبارە بکاتەوە کە پێدەچوو بۆ هەمیشە لەدەستچووبێت. وەکوو بابەتی بیسمارک، ئەمریکا ئەم دەرفەتەی دروست نەکرد. بەڵام، بەهۆی ئازایەتی و سەرکردایەتی پێشبینی نەکراوی گەل و سەرکردایەتی ئۆکراینا و توانای ئەوان بۆ ئامادەکردنی خۆڕاگری و بوێری بۆ سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێش لە سەنگەردا کە جیهانی شەرمەزار کرد تا بوێری ئۆکرانیەکان کەم نەبینن.

بەڵام چۆن ئیدارەی بایدن دەتوانێت ئەم دیارییە بکاتە دیارییەک کە بەردەوام بێت لە بەخشین؟

یەکەم: بەردەوامبوون لە دابینکردن و پشتگیریکردنی ئۆکراینا لە دژی ڕووسیا. بەڵام ئەم هەڵوێستە نوێیە بۆ دوکتۆرینێکی تەواو دروست بکەن و بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ڕابردوودا سیاسەتێکی دەرەکی دوولایەنە دروست بکەنەوە کە پابەند بێت بە تواناسازی ئەو کەسانەی کە ئامادەن بارگرانی خەباتکردن بۆ بەرژەوەندی و بەهاکان هەڵبگرن کە لەگەڵ هەموو ئەمریکییەکان هاوبەشن.

لە کوردەوە دەست پێ بکە. هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا وەک ئۆکراینییەکان شەڕیان کرد و شەڕیان بردەوە لە دژی دوژمنێکی خراپ کە هاوکات نەیارێکی ئەمریکایە- دەوڵەتی ئیسلامی. ئەوان باجی سەرکەوتنەکانیان بە خوێن دا بۆ ئەوەی ئەمریکا ناچار نەبێت خوێن بدات. وەک ئۆکراینییەکان- خاکێکی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسی کە ڕووسیا دەیەوێت ئێمە باوەڕمان بەوە هەبێت کە نەتەوەیەکی ڕاستەقینە نییە- کوردەکان ڕووبەڕووی ئینکاری ناسنامەی خۆیان وەک گەلێک دەبنەوە. ژمارەیان نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەسە و گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن لە جیهاندا. ئەوانیش وەک ئۆکراینییەکان بەدەست جوگرافیای سەلمێنراو و تەحەداییەوە دەناڵێنن و سنوورەکانی ئێران و عێراق و سووریا و تورکیا دەبڕن. بەڵام هەروەها وەک هاوتاکانیان لە ئۆکرانیا، پێشمەرگەی کورد لە عێراق و شەڕڤانانی کورد ڕۆژئاڤا لە سووریا توێژینەوەیەکی کەیسن لە جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ئامۆژگارییە دێرینەکەی ئەمریکا کە دۆستەکانی دەبێ زیاتر لە شەڕی ڕاستەقینە بکەن لە کاتێکدا ئەمریکا مەشق و ڕاهێنان و هاوکاریان دەکات.

کورد ئەو سەودایەی قبوڵ کرد. لە کاتی ململانێ لەگەڵ داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، کەمتر لە دوو دەیان سەربازی ئەمریکی کوژراون. کوردەکان ئازایانە و ئیستۆیکیانە قورسایی هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان لە ئەستۆ گرت کە تیایدا نزیکەی ١١ هەزار ژن و پیاویان لەدەستدا و ٢٣ هەزار برینداری دیکەشیان بەرکەوت.

کرێی ئەم توێژینەوە کەیسە ناوازەیە لە “بەشکردنی بارگرانی”دا چەند بوو؟ خیانەت. سەرەتا لە عێراق دوای ریفراندۆمی 2017 کە تیایدا کوردەکان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، پاشان لە سووریا کاتێک لە ساڵی 2019 فەرمان بە سەربازانی ئەمریکی کرا کە دەست لە لایەک بنێن بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا و بریکارە ئیسلامییەکانیان بتوانن لەشکرکێشی بکەن و هەڤاڵانمان سەرببڕن.

هەردوو بەڕێز بایدن و کاملا هاریس لە دژی ئەم گاڵتەجاڕییە دژ بە کورد هاتنە دەنگ. بە کردەوە هەموو هاودیموکراتەکانیان هاوڕا بوون. هەروەها زۆربەی کۆمارییەکان خۆیان نیشانداوە کە بە توندی لایەنگری کوردن لە دەربڕینی سوپاسگوزاری و سەرسامبوونیان بە گەلێک کە خەباتی کردووە و خەباتی دڕندانەیان بردۆتەوە بۆ ئەوەی تیرۆر وەک ئەوان سەردانی شارۆچکەکانی ئێمە نەکات.

ئەمریکییەکان بە هەموو چین و توێژە سیاسییەکانەوە لە دەوری ئۆکراینا کۆدەبنەوە و بەڕێز بایدن ڕاست دەکات داوای لە کۆنگرێس کردووە کە ٤٠ ملیار دۆلار وەک هاوکاری تێپەڕێنێت. ئەمریکییەکانی هەموو چین و توێژەکان ئەگەر دەرفەتیان بۆ بخرێتەڕوو، پشتگیری لە کوردەکانیش دەکەن. ئەوە کاری سەرۆکە کە یەکێکیان پێ بدات.

یەکێک لە بردنەوە دوولایەنەکان لە ئەمریکای ئەمڕۆدا ڕەنگە بە ڕووداوێک سەیر بکرێت. بەڵام دوو هۆکار دەبن بۆ ئاهەنگێک- و دەرفەتێک بۆ بەڕێز بایدن کە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات کە “ئەمریکا گەڕاوەتەوە.”

بایدن دەتوانێت پێگەی ئەمریکا دوای شکستی ئەفغانستان زیندوو بکاتەوە. هەنگاوی یەکەم یارمەتیدانی کوردە.

Website | + posts