بەڵام دوو هۆکار دەبن بۆ ئاهەنگێک- و دەرفەتێک بۆ بەڕێز بایدن کە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات کە "ئەمریکا گەڕاوەتەوە." بایدن دەتوانێت پێگەی ئەمریکا دوای شکستی ئەفغانستان زیندوو بکاتەوە. هەنگاوی یەکەم یارمەتیدانی کوردە
شێخ مه‌حمود یه‌كه‌م مرۆڤی‌ كورد بو كه‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ زلهێزی‌ جیهانی‌ به‌ڕاست یان به‌درۆ رووی‌ تێكردبو موافه‌قه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كردبوو، حكومه‌تێكی‌ كوردی‌ دابمه‌زرێنێ‌. هه‌لێكی‌ سیاسی‌ باشی‌ بۆ ره‌خسابوو، به‌ڵام بۆی‌ نه‌هاته‌ به‌رهه‌م. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ كار به‌كارزانان بسپێرێ‌‌ و دام‌وده‌زگای‌ حكومه‌تیان پێ‌ رێكبخا‌و نه‌زم‌ و نیزامێك بۆ ئیداره‌كردنی‌ وڵات دابمه‌زرێنێ‌، دۆخی‌ سیاسی‌ وڵاتانی‌ براوه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست تاوتوێ‌ بكا، چاره‌نوسی‌ خۆی‌‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ زیاتر به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر سپاردبوو.
لەسەردەمی نوێدا، شەڕی سوریا وبە تایبەتیش داگیركردنی عەفرین بە داڕشتنەوەی نەخشەی بۆڕی گواستنەوەی گاز دەبەستنەوە، گوایە بۆ ئەوەی جێگرەوەیەك بۆ گازی روسیا بدۆزنەوە، هەوڵدەدەن لەو رێگەیەوە گاز بۆ ئەوروپا دابین بكەن! ئێستاش هەمان قەوان دووبارە دەكەنەوەو دەڵێن ململانێ لەباشووری كوردستان، بەتایبەتیش لەنێوان پارتی ویەكێتی ململانێیە لەسەر گاز، كە ئەمە هیچ راستیەكی تێدا نیە
ئەم کتێبیشە وەک زۆربەی کتێبە چیرۆک و شێعرییەکان کە بۆ منداڵ ئامادە کراون، هەم ڕۆڵ و دەوری فێرکاریی هەیە و هەم بیرۆکەی سەرەکیی نووسینی لەبەر فێرکاری و بەئاگاهێنانەوەی منداڵ لە کارەساتێکی ناخۆشە کە لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕوویان ئەبێتەوە و ئەیهەوێت بەردەنگی ئەم کتێبە، لەو کێشانەی کە بەهۆی نەبوونی دووربینییەوە ڕوو ئەدات ئاگادار بکاتەوە