شاڕڵاتان کێیە و شاڕڵاتانیسم چییە؟

شاڕڵاتان بە کەسێک دەگوترێ ،کە بە زمانێکی خۆش وادەنوێنێ کە زانایە،بە ئەزموونە وگرینگە وخەڵک هەڵدەخڵەتێنێ .لە ناوەرۆکی واتای شاڕڵاتاندا ،خدەی حوقەبازی،تەڵەکەبازی ،حیلە،زمانلووسی و درۆزنی و بێ بەڵێنی و دەستبڕی خۆیان حەشارداوە. ئەو دەستەواژەیە هەووەڵین جار لە سەدەی ١٧ زایینێدا لە ئینگلستان کەلکی لێوەرگیراوە ولە وشەی شارڵاتانوئیتالیایی یەوەکە بە واتای حوقەباز و دەستبڕ هاتووە.ئەو دەستەواژەیە ،وشەیەکی ئیتالیایی یە کە واتاکەت بە مرووری زەمان وەک زۆربەی وشەکانی تر ،ئاڵوگۆڕی بەخۆیەوە دیوە. لە ئیتالیای سەدەی شازدەی زایینێ،شاڕڵاتان بە کەسێک دەگوترا کە خۆهرلکێشان و خۆزلکردنەوە و وشەی زەرق وبەرقدار قسەی دەکرد ،دواتر دەرمانفرۆشانی دەستگێڕ،کە لە گۆڕەپانەکانی گشتی کە جاری واشبووە ددانی خەڵکیشیان کێشاوە ،شآڕڵاتانیان پێدەگوتن.دواتر ئەو نازناوە درا بە کەسێک کە ئیدیعای دەرمانکردنی نەخۆشانی بوو.ناسراو بوون کە ئەو کەسانە هێندە گەرێدە بوون و بە تەڕدەستی و زمانلووسی کڵآویان لە سەر خەلكی شارەکانی تریش دەنا .

شارڵاتان کەسێکە خۆی بە توانا و تایبەتمەندی زانستێک دەناساند، کە لێی نەزانیوە .یەک لەو شێوەکانی شارڵاتانەکان ، تۆمەتبار کردنی خەڵک لە کۆڕ ی دەستەجەمعی و داوای لێبوردنی خسووسی بووە .

ئەوڕؤ شاڕڵاتان بە کەسێک دەگوترێ کە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی، خۆی لە درۆ ودەلەسە ،حوقەبازی و فریو ،ناپارێزەێ ،یان بە کەسێک کە بەدووی نێوبانگ وشۆرەتەوەن ،بە کەلک وەرگرتن لە خۆشخەیاڵی و نەبوونی ئاگایی خەڵک ،بەڵێنی نەلواویان دەداتێ ، یان ئیدیعاگەلی نادرووست لەمەڕ خۆی دێنێتە گۆڕێ.

وەها شاڕڵاتانیسمێک دەبێتە مەڕام و مەسلەک، کە تاک یان تاکگەل”گرووپ” خۆیان ئاوا دەنوێنن کە لەڕاستیدا ئەوە نین .وەها دەدوێن لە باوەڕیان پێ نییە،بەڵێنێك کە لەتواناییاندا نییە ،دەیدەن .

ئەوەیکە ، تێئۆری پیلان”تەوتێئە” ئاوا قانیع کەرەوەیە ،ئێمە وەدوای شاڕڵاتان و دوکتورکانی قەلب دەکەوین ،ئەوەیە کە ئەوەیە کە ئەوان ،چیرۆکێکی کە دەمانەوێ باوەڕی پێبکەین بەئێمەی دەفرۆشنەوە .بە دەر لە هەر چۆنییەتی ئینسانی تر،ئەوە خواست وئەوینی ئینسان بە چیرۆک و نەقڵ و نەزیلانە دەبێتە هۆ، کە مرۆڤ بەستێنی سەلماندنیان لە خۆیدا ببینێ .ئێمە چیرۆکگەڵێک کە ویستوومانن یان دەمانەوێ کە باوەڕیان پێبکەین،پێمانوایە ،هەرکەسێک کە ئەوانەمان بۆ بگێڕێتەوە ،باوەڕی پێدەکەین.شاڕڵاتان و حۆقەبازان ،ئەوە دەزانن ،سیاسەتوانان،خوتبەخوێنان و خیرخوازانی کۆمەڵایەتی،تەبلیغاتچییان ،سەرۆکی تاقم وخۆبە فەیلەسوف زانان ،هەرهەموویان تاوانبارن و شاڕڵاتانەکانی سەردەمی نوێن.

شاڕڵاتانیسم ،بە ئیدئۆلۆژی تاکگەلێک دادەنرێ کە، بۆوەیکە دەستی بە ئامانجەکانی خۆی ڕابگا ،لەوەیکە خۆی بە هەڵگری تایبەتمەندیگەلێک و زانیاریگەل و تواناییەکی تایبەت بزانێ ،هیچ ناپرێگێتەوە .زۆر بە هاسانی درۆیان دەکا،بەڵینی نادرووست دەدا .خۆی بە خاوەن تواناییەک لەقەڵەم دەدا ،کە قەت بە حەیاتی نە شیاوی بووە و نە لەخۆی ڕادیوە.

لەمێژووی ئەمریکا دا ،نێوی ناسراوترین شاڕڵاتانی ئەمریکایی “جان ئاڕ ،برینکلی” هاتووە.دوکتورێکی قەڵب کە بە “دوکتور گونە گیسک” نێوی دەرکردبوو. کە گونی بزنی وەک چارەسەری بۆ گرفتی جنسی و سەرجێی پیاوان، لە پیاوانی پەیوەند دەکرد.ئەو بە پەیوەند کردنی گونی بزنان بوو بە هۆی مردنی ٤٣ نەخۆش.ئەو دوو جار بۆ پۆستی سیاسی فەرمانداری کانزاس،حەولی دا ،بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

لە پۆستێری تەبلیغاتەکەیدا هاتووە “لە لۆتکە دا ،بە گونە بزن گرفتەکە چارەسەر دەکەم “

+ posts