بزوتنەوەی ڕزگاری کورد

ئایا خەباتی کورد توانیویەتی هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێێت؟؟ هیچ جیاوازیەکی هەیە لە نێوان شۆڕشەکانی کورد لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا ؟؟؟ ئایا بزوتنەوەی ڕزگاری کورد بەرەو پێشەوە چوو یان گەڕایەوە دواوە ؟؟

بەڕای خۆم خەباتی کورد لە پێناو بە دەستهێنانی مافەکانی لە قوناغی سەرەتای تێنەپەڕیوە و بگرە بەرەو دواتر ڕۆشتوە ،، ئینکاری لەوە ناکرێ شوڕشی کوردەکانی باشور لە ساڵەکانی 80 تا 90 قوناغێک چوە پێشەوە ،، دواتر بە ڕوخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و دابارینی ناز و نیعمەت بەسەر سەرکردەکانی کورد ،، ئەو بەرەو پێش چونەش لە ناو چوو هەر وەک بڵێی ئەم شۆڕشەیان بۆ دەستکەوتی مادی کردبێ ،، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد بەڵام سەرکردەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری کورد تاک و تەرا نەبێ ،، شۆڕشگێڕ بون بەڵام لە بەگەیشتنی ئامانجی شۆڕشا نەیانپێکا و بەهەڵا چون و دوای بەرژەوەندی کەوتن ،، بۆیە بە ڕای خۆم ئەو شۆڕش و  خەباتەی شیخ نەمر و شیخ سەعید و شۆڕشی ئارارات و قازی محمد ….. کردیان زۆر لەم شۆڕشانەی  مێژووی هاچەرخ لە ڕوی ئامانجەوە دروست تربوو بگرە ئەوانەی ئەوان لە ڕوی قوناغی بەرەو پێش چونەوە لە ئستا باشتربوو ،، کەواتە ئێمە لە ناو بازنەیەکی بەتاڵا ئەخولێینەوە ،، بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد لە باشوری کوردستان ئەمەلێکی هەبوو بەڵام ئەو هیوایەش لە ئێستایە لە ناو چوە ….

Website | + posts