پوتین سەر هەژموونی ‘ونبوو’ی ڕۆژئاوا هێرش دەکات

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە وتارەکەیدا بۆ ئامادەبووانی دەیەمین کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆسکۆ کە ڕۆژی سێشەممە (16 ئاب/ئاگوست 2022) بەڕێوەچوو، وتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە نائومێدیەوە پابەندن بە “هەژموونی لەناوچوون”ی خۆیانەوە بەڵام نەزمی جیهانی “تاک جەمسەری” خەریکە دەبێتە شتێکی ڕابردوو.

سه‌رۆکی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ڕۆژاوا بۆ مانه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا پێویستی به‌ شەڕ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی چالاکانه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری وڵاتانی دیکه‌دا ده‌که‌ن و هه‌موو جۆره‌ ورژاندن و هەلخڵاندنی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ کار دەبەن. هەژموونی ڕۆژئاوا چەقبەستوویی بۆ هەموو جیهان دروست کردووە. بەڵام بە بەهێزکردنی سیستەمی جیهانێکی فرە جەمسەری نوێ ئەکرێت گرژی کەم بکرێتەوە و بتوانین بەسەر هەڕەشە هاوبەشەکاندا زاڵ بین. ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی جیهانێکی دیموکراتتر و (چاک کردنی) پاڵاوتنی میکانیزمەکانی ئێستای ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هەواڵگەری تاس قسەکانی پوتین وا کۆبەندی ئەکات.

لەسەر نەزمی جیهانی فرە جەمسەری

هاوپەیمانییە نوێەکانی نەزمێکی جیهانی فرە جەمسەری چالاکانە لە قاڵب دەدرێت. “تادێت زیاتر وڵات و گەلان بە تایبەتمەندی و نەریت و بەهاکانیان ڕێگای گەشەسەندنی سەروەری ئازاد پشت ئەبەستن.”

داڕشتنی جیهانێکی فرە جەمسەری “لەلایەن نوخبە جیهانگەراکانی(globalist) ڕۆژئاواوە دژایەتی دەکرێن کە بە ئاگردانی ململانێ کۆن و نوێکان و جێبەجێکردنی ئەوەی پێی دەوترێت سیاسەتی ڕاگرتن، کە لە بنەڕەتدا هەر ڕێگایەکی تر بۆ گەشەکردن (وڵاتان) تێکدەدات، ئاژاوەیان وروژاند”.

نوخبە جیهانگەراکان “بە هەر نرخێک بێت، هەوڵدەدەن بەو هەژموونییەوە بچەسپێن کە بە پەنجەکانیاندا دەخلیسکێت (لە دەست دەرئەچێت) ، و هەوڵدەدەن وڵاتان و گەلان لە ناوچنگی نەزمی نیوکۆلۆنیالیزمدا بهێڵنەوە”. “هەژموونی ئەوان چەقبەستوویی بۆ هەموو جیهان و بۆ هەموو شارستانیەت دەگێڕێتەوە و خۆپەرستی و هەڵوەشاندنەوەی کولتوور و تۆتالیتاریزمی نیولیبراڵ لەخۆدەگرێت.”

سەردەمی نەزمی جیهانی تاک جەمسەری خەریکە وەکوو ڕابردووی لێدێت و لەناو دەچێت. “بەس بە بەهێزکردنی بەرچاوی سیستەمی جیهانێکی فرە جەمسەری مۆدێرن دەتوانرێت گرژییەکان لە سەرانسەری جیهاندا کەم بکرێتەوە، ئێمه بەسەر هەڕەشە و مەترسییەکان لە بواری سەربازی و سیاسیدا زاڵ بین و ئاستی متمانەی نێوان وڵاتان زیاد بکرێت و گەشەسەندنی جێگیریان مسۆگەر بکرێت.”

لەسەر ئۆکرانیا

ڕۆژئاوا پێویستی بە شەڕ فرۆشتن و ململانێ هەیە “بۆ ئەوەی هەژموونەکەیان له دەستیان دا بمێنێتەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەتەواوی هەر لەبەر ئەمەشە کە پلانیان دانابوو خەڵکی ئۆکرانیا وەک عەلوەی تۆپ بەکاربهێنن، پڕۆژەی ‘دژە ڕووسیا’یان جێبەجێکرد، به بڵاوبوونەوەی ئایدیۆلۆژیای نیونازی، چاویان لە سەربڕینی بەکۆمەڵی دانیشتوانی دۆنباس داخست”. غەرب به لافاو خەریکه ڕژێمی کیێڤ بە چەک، لەنێویاندا چەکی قورس، چەکدار ئەکات و بەردەوامە.”

لەم هەڵومەرجەدا ڕووسیا بڕیاریدا بە پابەندبوونی تەواو بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا ئەنجام بدات. “ئامانجەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ڕوونی دیاری کراون – بریتییە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕووسیا و هاووڵاتییانمان، و بەرگریکردن لە دانیشتوانی دۆنباس لە جینۆساید بوون.”

“دۆخی ئۆکرانیا نیشاندەر و شایەدی هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ درێژکردنەوەی ئەم ململانێیە. وە رێک بە هەمان شێوە مامەڵە دەکات بە ئاگردانی پۆتانسێلی ململانێ لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین.”


لەسەر کردارەکانی ڕۆژئاوا

“ئەمریکا و هاوکارانی بە شێوەیەکی گەورە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتە سەروەرەکان دەکەن. ئەوان ورژاندن و کودەتای دژەدەوڵەت و شەڕی ناوخۆ ڕێکدەخەن. بە کەڵک وەرگرتن لە هەڕەشە و ڕەشبگیری و فشار هەوڵ دەدەن دەوڵەتە سەربەخۆکان ناچار بکەن کە بچەمێننەوە بۆ ئیرادەی خۆیان و بەپێی یاساکان بژین کە نامۆن بۆیان.”

ئامانجی ڕۆژئاوا ئەوەیە “دەست بە باڵادەستی خۆیەوە بگرێت، بە بەکارهێنانی ئەم مۆدێلە کە توانای ئەوەی پێدەدات خۆراک بدات بە هەموو جیهان وەک ئەوەی بۆ چەندین سەدە کردوویەتی و مۆدێلێکی لەو جۆرە تەنیا بە هێز دەتوانرێت بەردەوام بێت.”

ڕۆژئاوا پێشنیارەکانی ڕووسیای بۆ ڕێوشوێنی ئاسایشی و هاوبەشی لادا. لەلایەکی دیکەوە خۆسەپاندنی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات (شەرق) فراوان دەبێت و ژێرخانی سەربازیی خۆی بەهێزتر دەکات. “بە شێوەیەکی زارەکی، بە شێوەیەکی دووڕووانە بیانووی بەهێزکردنی ئاسایش لە ئەوروپای هەیە، لە کاتێکدا لە واقیعدا بەس پێچەوانەکە ڕوودەدات.”

یەکێتییە سیاسییە سەربازییە شەڕانگێزەکان، وەک AUKUS (ئۆسترالیا، بەریتانیا و ئەمریکا) لەلایەن ڕۆژئاواوە بە مەبەستی “بڵاوکردنەوەی سیستەمێک وەکوو ناتۆیە لە ئەوروپادا بۆ ناوچەی ئاسیا-ئاسیای ناوڕاست”. (ناتۆی ئاسیای ناوڕاست) پێکدەهێنرێن.

سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان وروژاندنێک بوو کە بە وردی پلانی بۆ داڕێژرابوو. “جارێکی دیکە ئەمریکا بە ئەنقەست هەوڵیدا سووتەمەنی بۆ ئاگرەکە زیاد بکات بۆ ناسەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام. پلانی ئەمریکی سەبارەت بە تایوان تەنها گەشتێک نییە لەلایەن یەک سیاسەتمەدارێکی نابەرپرسەوە بەڵکو بەشێکە لە ستراتیژییەکی بە ئەنقەست وزیرەکی ئەمریکا بۆ”. ناسەقامگیری و چاندنی ئاژاوە لەگەڵ دۆخی ناوچەکە و لە سەرانسەری جیهاندا، [ئەمە] نمایشێکی ناخۆشە لە بێڕێزیکردن بە سەروەری وڵاتانی دیکە و پابەند نەبوونە بە یاسای نێودەوڵەتییەکانی خۆی.”

بە گۆڕان و گواستنەوەی  کێشەکان بۆ ڕووسیا و چین بۆ شکستەکانی خۆیان. دەوڵەتانی ڕۆژئاوا “بەناو ڕۆژئاوای بەکۆمەڵ بە ئەنقەست سیستەمی ئاسایشی ئەوروپا لەناو دەبات.” بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن هاوڵاتیانیان لە کێشە کۆمەڵایەتی-ئابوورییە گرینگەکان سەرقاڵ بکەن.


لەسەر پلانەکانی ڕوسیا

مۆسکۆ و هاوپەیمانەکانی لە “پاڵاوتنی میکانیزمەکانی ئێستای ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان و دروستکردنی میکانیزمی نوێ، و بەهێزکردنی چەکداری نیشتمانی بەردەوام دەبن”

هەوەها هێزەکان و پێکهاتە ئەمنییەکانی دیکە بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی هێزی چەکی مۆدێرن و ئامێری سەربازی.”

هەروەها ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و هەروەها پاراستنی هاوپەیمانەکانی، “هەنگاوی دیکە دەنێت بۆ بنیاتنانی جیهانێکی به دیموکراسیکی فراوانتر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و مەجلسی گشتی (general assembly)، وەک لە سەرەتادا بیری لێدەکرایەوە، پێویستە وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریکردن لە ململانێکان بەکاربێن، لە هەمان کاتدا کاربکەن بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی متمانەپێکراو و خۆشگوزەرانی وڵاتان و گەلان”.

پێویستە “ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، و بۆ نۆرم و بنەما بنەڕەتییەکانی بگەڕێندرێتەوە”. گرنگە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنەکانی دیکەی گفتوگۆی نێودەوڵەتی، بەهێز بکرێت.

وەرگێڕ: پژواک کوکەبیان

سەرچاوه:

هەواڵگەری تاس
https://tass.com/politics/1494263

Website | + posts