کۆمەڵکوژی کوردان لە ئێران ڕابگرن

Sign English Version
نسخە فارسی
کۆمەڵکوژی کوردان لە ئێران ڕابگرن
ڕێفراندوم بۆ کوردستان (ڕۆژهەڵات)
جەنابی سەرۆک
وڵاتی دێرین و دیرۆکی کوردستان و گەل و خەڵکی ئازا و ڕاستگۆی ئەم خاکە بە سیاسەت چەوساونەوە و بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە لایەن ئێران فەرمانڕوایی ئەکرێن. ئیتر ژیان لە ژێر دەستی دەولەتی ئێران بۆ گەلی کورد بەرگە ھەڵناگرە. مادەی ٢٧، ژمارەی ٢٣، یاسای کومەڵەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەگرتووەکان ئاماژە دەکات:”لەو دەوڵەتانە کە کەمینە زمانی، ئایینی و ئەتنیکیەکان ئەژین، مافی کومەڵی ئەندامانی ئەو کەمینەنانە نابێت حاشا و زەوت بکرێت. دەبێت کەلتوور خویان بە ژێر و خوشی ببەن، ئایینیان ئەنجام بدەن، یان زمانیان بەکار بەهێنن.
کومەڵگای نێونەتەوەیی ھەموو رێگە و ئامێرەکانی دیپلۆماسی و مرۆڤی بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان لە دژی تاوان وجەنایەتی دەولەتی ئێران ئەبێت بەکار بھێنێت.

  • دەولەتی ئێران تاڵان و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بەکارھێناوە. سیاسەتی نکۆڵی کەلتوور ، پێناسە و شوناس، تاڵانی ئابووری و بەرنامەدارێژڕاو و دەسبەسەرداگرتنی خاک و گوند و ئاوارە کردنی خەڵکی کوردستان لە رێگەی ھێز و دەستدرێژی و پرۆپەگاندای دەولەتی به ڕەوەشی سیستماتیک بەردەوامه.
  • بە کارھێنانی ھێزی سەربازی، دانانی یاسای نادیمۆکراتیک، بووەتە ھۆی ھەژاری تەواو، خۆکۆژی بەرفراوان و نامۆیی ئابووری، بە جۆرێک ١٥٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەس وەکوو کۆیلە بە کۆلبەری و کۆل کێش کردنی کاڵا ئەژین.
  • زیندانیان و بەندکراوانی سیاسی کورد ، بەرزترین ژمارە و رێژەی گیراوان لە ئێرانن. دەیان کورد لە ژێر تۆمەتی ساختەی سیاسی و ئەمنی لە سێدارە دراون و ھەندێک چاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزای سێدارەن. ناوی زۆربەیان لە ھیچ لیستی فەرمی تۆمار نەکراوە. به گرتن و ئەشکەنجەی ئەندامانی خێزانەکانیان بۆ بەرگری لە ئاشکرا کردنی ناوی ئەوان و بێھەواڵی رێکخراوە مافی مرۆڤیەکان، زوربەی ئەم بەندکراوانه، بێ پارێزەر لە سێدارە دراون ویا بە زیندانی درێژخاین سزا دراون.
  • پەروردە، فێربوون وبەکارهێنانی زمانی کوردی وەکوو مافی بنەڕەتی لە خوێندنگا و فەرمانگە گشتی قەدەخە کراوە.
  • ژینگه و دارستانی پێنج پارێزگای کوردی ، بەردەوام و بە ئەنقەست لە لایەن هێزی سەربازی ئەسووتنرێن. ئەمە سیاسەتی سیستماتیک بۆ رووبەرووبوونەوە دژی ڕاپەرینی گەل لە کۆتاخاین و کاول کردنی سەرچاوە نەتەویەکان لە درێژخاینە.
  • کەسایەتی و رێبەرانی کورد له وڵاتانی دەرەوەی کوردستان ترور کراون.

نەتەوەی کوردی رۆژهەڵات لە ١٩٨٠و١٩٩٠ بە پشتگیری بەر فراوانی جەماوەر دژی تێروری دەولەتی ئێران بەرخۆدانی کرد، بەڵام به فەرمانی جیهادی جنابی خومەینی خوێنیان ڕژا، پەنج هەزار کەس ئاسایی ، دەیان پێشمەرگه و رێبەرانیان لە وڵاتانی ئۆرۆپی تێرور کران.

پێش هەموو جیهان، نەتەوەی کورد شەڕی دژ بە تێروری ئێرانی دەست پێکردووە. ئەمرۆ پێشمەرگەکانی کوردستان پاڵەوانانە لە سەنگەری شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا وەستاون، هەروەها رزگارکردنی کوبانی و شنگاڵ نموونەی ئازایەتی ئەوانە.

بەردەوام بوونی ژیان بۆ ئێمە وەکوو کورد لە سنوورەکانی ئێران، مەحاڵ بووە. لە لایەن هەردوو دەولەتی ئێران و ڕەکابەر و ئۆپۆزيسيۆنی ناوخۆ و دەرەوە هەڕەشە لە سەر کورد هەیە. بۆ بەرگیری قڕکردن و کۆمەڵکوژی و وەستانی تاوانەکانی ٩١ ساڵە دژی کوردان، ئێمە لە کۆمەڵگای نێودەولەتی داوای مافی پاراستنی ژیان دەکەین :

١- بانگەوازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەکەین بڕیار بۆ ڕاوستاندنی خێرای سێدارە دانی زیندانیە سیاسیەکان ئێران و کوردستان بدرێت.

٢- داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش نێونەتەویەکگرتووکان ئەکەین به کردەوە، لە سەر بنەمای – بەرپرسیارەتی بۆ پاراستن- هەموو ئامێرەکانی خوی بەکار بێنێت بۆ وەستاندنی تێکدان و ڕەشکوژی مەدەنی دەولەتی ئێران. هەرچەند ناوچەیکی دژەفڕین ئەم گرفتە چارەسەر ناکات، بەڵام دەتوانێت هێز لەسەر ئێران بخات تا چارەسەری سەرەکی بە دوا بێنێت. داوای ناوچەی دژەفڕین لە سەر چوار پارێزگای کورد لە ئێران ئەکەین.

٣- داوا ئەکەین بە سەرپەرەشتی UN و ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان، رێفراندومی ئازاد بۆ گەلی کوردستان گارانتی بکرێت.

سوپاس

ئەم نامە بۆ سەرۆکی نەتەویەکگرتووکان، سەرۆکی کۆماری ئەمریکا، یەکیەتی ئەرۆپا و شورای ئاسایشی نێونەتەوەیەکان دەینێرین.

د. پژواک کوکەبیان
لینکی خوارەوە کلیلک بکەن لە سەر سایتی کوشکی سپی بۆ واژو کردنی نامه

Sign English Version on White House website