① فیرعەون: ئەو سەرۆک وڵاتەیە تەنها خەمی بنەماڵەی خۆی و مناڵی خۆی و ورگ و خوار ورگیەتی و گوێ بە خەڵکی هەژار و لێقەوماو و داماو نادات وحساب بۆهیچ پیرۆزی و مرۆڤێک ناکات و دەڵێت من خوای هەرەگەورەی ئێوەم بێ من ژیانی هیچ کەس لەئێوە بەردەوام نابێت.
② هامانی وەزیر : ئەو وەزیر و کاربەدەستە بەکرێ گیراوانەن لە پێناو مانەوەی فیرعەوندا هەموو زەلیلی و کۆیلایەتیەکیان قبوڵە چونکە بەنەمانی فیرعەون ئەوانیش ڕسوادەبن.
③ قارونی سەرمایەدار: ئەو دەوڵەمەند و خاوەن پرۆژەو کۆمپانیانەن سامان دەبەخشن بەفیرعەونەکان تا دواتر بەزیادەوە بۆیان بێتەوەو تەندەر و پرۆژە وپۆستی زیاتریان دەسکەوێت.
④ ساحرەکان: ئەو مەلا و مامۆستا بەکرێگیراوانەی دەسەڵاتن لەکاتی پێویستدا فیرعەونەکان پێشوازیان لێدەکەن و بەکاریان دێنن بۆئەوەی پەردەپۆشی هەڵەو خراپەو گەندەڵیەکانیان بکەن لەوخەڵکەی تێ بگەیەنن ئەمانیش خزمەتکاری فیرعەونی سەرۆکن.
⑤جاڕچیەکان: کەناڵ و ڕاگەیاندنەکانی سەربەدەسەڵاتی فیرعەونن لە پێناو مانەوەی فیرعەون و دەسەڵاتی ملهوڕی فیرعەون هەموو درۆ و ڕیکلام و بانگەشەیەک دەکەن.
⑥ شوێنکەوتوانی فیرعەون و ڕێبازی فیرعەون: ئەوانە کۆیلەکانن ئەوکۆیلانەی بەژیانێکی مەمرە و مەژی بەترس و لەرزەوە لەپێناوی موچەیەکی زەلیلانە هەموو کەرامەتی خۆیان فرۆشتووە و لایەنگر و پاڵپشتی مانەوەی فیرعەونەکانن ژیانی دونیاو قیامەتی خۆیان دۆڕاندووە بۆ خۆشبەختی دونیایی فیرعەونەکان، بەوە خۆشیان هەڵخەڵەتاندووە کە هەرکەس بێت لەوان خراپتردەبێت.
⑦ موسا و ئیمانداران: ئەو مرۆڤە پاک و بەهەڵوێستانەن دەیانەوێت کۆتایی بەفیرعەون و وەزیرەکانی و خاوەن کۆمپانیاو کەناڵ و مەلا بەکرێ گیراوەکانیان بێنن تا کۆیلەکان و مناڵی کۆیلەکان و ژیانی ئیمانداران بەرەو باشتر ببەن.
- از رشید یاسمی گورانی تا گردآورندگان شاهنامه گورانی - 10/06/2024
- به یاد سپردن فاجعه؛ سنندج در دو دوره از سرکوب - 10/06/2024
- بابەکر ئاغای ژیر - 10/01/2024