یاسا نوێیەکانی ڕووسیا بۆ دونیا

و: پژواک کوکەبیان


پەیوەندی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا(غەرب) تەواو بووە. جیابوونەوەیک که زۆر لە تەواوبوون نزیکه. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەمان شتمان لە هەموو سەرکردە گەورەکانی ڕووسیا بیستووە، “ڕۆژئاوا ئێستا بە یاساکانی ئێمە دەبێت یاری بکات.”

له خۆتان پرسیار بکەن، ئایا ڕووسیا چێک دەنووسێت کە نەیتوانیە نەختی بکات، بەڵام بە وتەی وەزیری دەرەوە سێرگی لاڤرۆڤ کە بە ڕاشکاوی [و شۆک] بە بی بی سی وتووە، “ئێمە گرنگی بە ڕوانینی ڕۆژئاوا نادەین.” ئەمە لەکاتێکدا وا لاڤرۆڤ هەمیشە بەئەدەب و بێژەرێکی دیپلۆمات لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ میدیای ئەوروپادا بووە .

بە چاوپێکەوتنەکەی لە بی بی سی، دوژمنایەتی ئاشکرای ئەو بەرامبەر نەک هەر هەست پێدەکرا، بەڵکو سەخت بوو لەگەڵیدا موناقەشە بکرێت. ئەو بەم شێوەیە بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد:

لاڤرۆڤ وەڵامی دایەوە: “پێموانییە تەنانەت ئیتر مەودایک بۆ زمان و مانۆڕی دیپلۆمات [نێوانمان] مابێت”.
“چونکە هەردوو [بۆریس] جۆنسۆن سەرۆکوەزیران و [لیز] وەزیری دەرەوە بە ئاشکرا دەڵێن: ’دەبێت به ڕووسیا شکست بێنین، دەبێت ڕووسیا بە چۆک بێنین. کەواتە بڕۆ، بیکە.”

سەرکردایەتی ڕووسیا هەرگیز بەو شێوەیە بە ئاشکرا و بێباک قسەی نەکردووە. نزیکە وەک ئەوە وایە لاڤرۆڤ وەکوو کەناڵی کۆمیدی دێنیس میلەر بکات کە پێشتر دەیگوت “ئەگەر پێتوایه بۆقی (قورواق) دەی باز به و بفڕه.”

بزانە بۆ کوێ دەتگەیەنێت.

ڕووسیا دەزانێت ڕۆژئاوای لەسەر پەتەکان داناوە. ئێمە پێویستمان بەو شتانە هەیە کە ڕووسیا بەرهەم دەهێنن و ئێستا بڕیاریانداوە بە پێ یاسای ڕووسەکان کە کێ چی بەدەست دەهێنێت و بە چ نرخێک (ڕووسیا نەوت، گەنم و زۆربەی کانزا خواردەمەنی لەدەست دایە). دەزانێت کە سەرکردەکانی ئەوروپا بە ئەژنۆلێداوی، بووکەڵەی دەستی کلاوس شواب(داڤۆس) بوونەوەتە.

وە دەزانێت داڤۆس هیچ کاریگەری لەسەر کردارەکانی ڕووسیا نییه.

ئەمەش دەمباتە سەر ئەو لێدوانانەی کە لە سەرەوە لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئابووری سان پترسبۆرگ، لەلایەن ئەلێکسی میلەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆمەوە، (SPEIF) قسەی کرد کە دۆخەکەی بە توندترین زمان دەرخست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یاری بە بەهای فەرمی پارە کۆتایی هاتووە، بەو پێیەی ئەم سیستەمە ڕێگە نادات کۆنترۆڵی سەرچاوەی کاڵا بکرێت. …بەرهەمەکەمان هی ئێمەیە، یاساکانمانیش. ئێمە بەو یاسایانە یاری ناکەین کە دروستمان نەکردووە”.

پێویستە قسەکانی میلەر وەک بەیاننامەیەکی بنەمایی لە هەموو کردەوەکانی ئێستای ڕووسیا بیری لێبکرێتەوە. ئەمە تەنها غازی سروشتی یان نەوت ناگرێتەوە. ئەمە هەموو شتێک لێئەگرێتەوە، هەموو مامەڵەکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا [و دونیای] دەرەوە بە مەرجەکانی ئەو دەبێت نەک ڕۆژئاوا.

ئەمە بە ڕوونی گەورەترین پەنجەی ناوەڕاستی(middle finger) جیۆپۆلیتیکە لە قۆناغی دوای جەنگی دووەمی جیهانیدا (کە ڕووسیا بە ڕۆژئاوا و غەرب نیشانی داوە).

میلەر بە ڕوونی یاساکان بۆ سیستەمێکی دراوی نوێ کە کاڵا-سەنتەری دادەنێت، سیستەمێک لەسەر بنەمای ئەوەی کە زۆڵتان پۆزاری کرێدیت سویس ناوی لێنا ‘پارەی دەرەوە outside money’ – کاڵا، زێڕ، تەنانەت بیتکۆین – نەک ئەو بەکارهێنانی خراپی ‘پارەی ناوەوە’ لەلایەن ڕۆژئاواوە. فیات یا هەمان پارەی ناوەوە کە لەسەر بنەمای قەرز – بۆ بەردەوامکردنی ڕەفتاری کۆنی کۆلۆنیالیزم کە کات و تەمەنی بەکارهێنانی تێپەڕیوە.

من لە بابەتێکمدا لە مانگی ئازاردا (مارچ) کێشەی بنەڕەتیم خستەڕوو دوای ئەوەی ڕووسیا بە ئارامی پارەی خۆی ڕوبڵی بە زێڕەوە بەستەوە.

ستانداردی ئەمڕۆی “پارەی ناوەوە” کە بە شێوەی ئاخاوتنی بە ستانداردی یەدەگی دۆلار ناسراوە، لە ڕاستیدا ئەوەیە کە من حەزم لێیە ناوی بنێم “کابوسی میڵتۆن فریدمان”.

سیستمی پارەی غەرب و ڕۆژئاوا هیچی تر نییە، جگه لە کۆمەڵک بەرنامە و ئسکریپت بۆ ئاڵوگۆڕی پارەی بێبەهای لەسەر بنەمای قەرز (debt-based fiat money) کە بەردەوام یەکتر نزم و بەتاڵ دەکەنەوە وەکوو خواردنەوەی لێوان وپەرداخ مڵکشێکی یەکتر تا پەرداخ هەمووان بەتاڵ دەبێتەوە.

میلەر بە دڵنیاییەوە ئێستا وەکوو مڵکشێکی پڕە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە گازپرۆم بە بیانووی چاککردنی تۆرباینەکانی غازی چاککراو کە لە کەنەدای فاشیست گیریان خواردبوو (بەهۆی سزاکانەوە نەتوانرا بنێردرێتەوە بۆ سیمێنس) و دەستی کرد بە کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی غاز بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆری نۆردستریم 1.

ئێستا ئەڵمانیا و کەنەدا بۆوەرگرتنەوەی ئەم تۆرباینانە هەوڵ دەدەن بزانن چۆن گەمارۆکان دەور بدەن.

لە هەمان کاتدا میلەر بەڵێنی غازی زیاتری بە چین دا (بە ڕێژەی ٦٧% لە ساڵێکدا تا مانگی ئایار زیادی کردووە) چونکە ڕووسیا ئارەزووی سەقامگیری وزە دەکات بۆ دۆستەکانی، لە کاتێکدا دوژمنەکانی با برسی بن.

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە “ئەلێکسی میلەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە “گازپرۆمی ڕووسیا لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٦٧% دابینکردنی غازی بۆ چین زیادکردووە.”
هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بوو كه‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و شی جین پینگ سه‌رۆكی چین دووه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان له‌ دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا ئه‌نجامدا. بە پێ پەخشی دەوڵەتی CCTV،

شی بە پوتینی وتووە کە چین “ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پشتگیری هاوبەش (بۆ ڕووسیا) سەبارەت بەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە بەرژەوەندییە سەرەکییەکان و نیگەرانییە سەرەکییەکان، وەک سەروەری و ئاسایشەوە هەیە” وەک وەرگیراوە.

هەموو کات خۆبەزلزانینی کۆمیسارەکانی یەکێتی ئەوروپا سەرسامم ئەکەن. هەمووی ئەم کەسانە وا شەڕ دژی ڕووسیا ڕادەگەیەنن و دواتر وەکوو کەسێک بێ‌خەبەر ، بە شۆکەوە ڕەفتار دەکەن (شۆک، دەڵێم!) کە ڕووسیا دواتر بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

هەمان ڕۆژ کە چوار ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا – فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و ڕۆمانیا – خێرا داواکاری ئەندامێتی ئۆکرانیان پەسەند دەکرد، ئیمانوێل ماکرۆنی فەرەنسا داوا لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بچێتە سەر مێزی موزایەدە لەگەڵ ڕووسیا.

تەنانەت ئەگەر زێلێنسکی ئەو پێشنیارانە پێشکەش بە ڕووسیا بکات، بە لەبەرچاوگرتنی لێدوانە ناخۆشە گشتیەکانی سەبارەت بەوەی کە مەرجەکانی چییە، ئەگەری ڕازی بوونی ڕووسیا بۆ گفتوگۆکان، هیچە.

لەم خاڵەدا هیچی تر نابینم لەوەی کە ڕووسیا بەردەوام بێت لە وردکردنی سوپای ئۆکرانیا، چ خاکێک بگرێتە دەست و دواتر لە ڕێگەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانەوە لەلایەن خاکی داگیرکراوەوە ڕازیان بکات بۆ ئەوەی یان ببێتە دەوڵەتی سەربەخۆ یان بەشێک لە ڕووسیا.

پێدەچێت لەم خاڵەدا ئەم دووەمیان بێت چونکە ئێستا ڕووسیا پاسپۆرتی ڕووسی لەو ناوچانە دەردەکات کە لە ئۆکرانیا وەریانگرتووە، بێگومان یەکێتی ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە لەو پاسپۆرتانە ڕێز بگرێت و ڕووسیایش لە پاسپۆرت دەرکردن بەردەوام دەبێت تا چیتر کەس گرنگی نادات یەکێتی ئەوروپا چی دەڵێت.

یاساکان کایە و حوکمی دونیا بە خێرایی لە گۆڕاندان. بە سەیرکردنی پێشەوە مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە کە ئەوەی ڕووسیا خستوویەتییە بواری جێبەجێکردنەوە، ببێتە هۆی شتێک کە کەس نایەوێت بیری لێبکاتەوە. بێگومان غەرب و ڕۆژئاوا یارمەتی دروستکردنی ئەم دۆخەی دا بە ناچارکردنی پوتین بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا،لە کۆتاییدا کێ تاوانبارە سەبارەت بەوەی کە ئەمە هەموومان بەرەو کوێ دەبات، ڕەنگە پرسیارێکی بێ قازانج بێت.

با هیوامان ئەوە بێت کە ئەو دەنگە دەنگانەی لە ڕۆژئاواوە دێن سەبارەت بە توند کردنی سزاکان لەسەر ڕووسیا کە زۆریش توند ڕۆیشتوون، و دەنگی نیۆکانە توندڕەوان ئەمریکا و بەریتانیا لەلایەن ئەو کەسانەوە وا پەنجەکانی نزیک لە کۆدەکانی بۆمبی ناوەکین، به جددی وەرنەگیرێن.

ئەگەر ئەوە بێت، ئەم یاسا نوێیانە دوای ئەوەی سنوورێکی زۆر دووبارە کێشراوەتەوە تەنها بە ناڕەزایی قبوڵ دەکرێن، هاوپەیمانی نوێ دروست دەبێت و نەزمێکی جیهانی جیاواز دائەمەزرێت.

لەم بەیانییە، سەرۆک پوتین نەزمی جیهانی کۆنی بە مردوو ڕاگەیاند. وتارەکەی وا تەواو کرد کە تێیدا وردەکارییەکانی چۆنیەتی خۆکوشتنی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستەکانی جەماعەتی داڤۆس بگونجێت بەم لێدوانە یەکلاکەرەوەیەی خوارەوە خستەڕوو: ئاماژەی بەوەشکردووە،

“ڕووسیا وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری بەهێز دەچێتە سەردەمی داهاتوو. بە دڵنیاییەوە ئەو دەرفەتە نوێیە زەبەلاحانە بەکاردەهێنین کە کات بۆمان دەکاتەوە. وە لەوەش بەهێزتر دەبین”.

پوتین لێرەدا ڕاست دەکات. ڕووسیا ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت. ڕۆژئاوا باشترین لێدانی خۆی لە وێرانکردنی ڕووسیادا گرت و ئەو شوێنەی [دیالۆگ لە گەڵ ڕووسیا] لەدەست دا. پوتین بە ڕوونی هۆکاری ڕاستەقینەی کێشەکانی ئەوروپا و ئەمریکای دەستنیشان کرد، ژێردەست‌بوونیان بۆ گرووپێک ئۆلیگارک کە پێیان وایە مافی حوکمڕانی جیهان هی ئەوانه.

کاتێک شەڕ دەستی پێکرد لەسەر ئەوە نووسیم کە پێم وابوو مەبەستی پوتین چییە. پاشان قسە و باس بوو:

ڕووسیا لە دانوستانەکاندا لەسەر ئۆکرانیا هەموو کارتەکانی لە دەستدا بوو و ئێمە سیاسەتی سووکایەتی و پڕوپاگەندەی ئاماتۆریمان پەیڕەو کرد، ڕەتمان کردەوە باوەڕمان بەوە هەبێت کە ڕووسیا دوا هەڵوێستی خۆی نەخاتە ڕوو. ڕووسیا بە دانانی پێڵاو لەسەر زەوی، فڕۆکە لە ئاسمان و هەناردنی مووشەک بۆ سەری هەموو دامەزراوەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، ئارگیومێنتی ‘دەنگە ڕاستەقینەی’ی ئەمریکا و ئەوروپای خستە قازانجی خۆی. یارییەکە گۆڕاوە چونکە یاساکان گۆڕاون. چیتر گەمەی مریشکی لە قسەکان و ئاماژەدان فەزیلەت نییە.

ئەوە کاری ژیانی بووە کە ڕووسیا بکاتە دەوڵەتێکی ‘سەروەر’ ئازاد لە ڕۆژئاوا.

لە ڕوانگەی ڕووسیاوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان لە ئۆکرانیا جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەوان بوو لە ‘فەرمانی بنەمادار بە یاسا’ کۆنەکانی سەردەمی دوای جەنگی دووەمی جیهانی. ڕەوا بێت یان نا، ئێستا لە سەردەمێکی نوێداین.

ئەمڕۆ ئەوە ڕاستییە. کاتێک پوتین هەنگاوەکەی خۆی خستە سەر ئۆکرانیا ئامانجی کۆتایی کۆتایی هاتنی ئەوە بوو کە ڕووسیا وەک یەکسانێک مامەڵەی لەگەڵ ڕۆژئاوا بکات و پێشەنگی وڵاتانی باشووری جیهان بکات لەو شتەی کە ناوی لێناوە “کۆێلەکراو”. هۆکاری ڕق لە پوتین ئەوەیە کە درک بەوە دەکات کە دوو جۆر وڵات هەیە، “سەروەر” و “کۆیله”.

پرسیارەکە ئێستا ئەوەیە، چەند وڵات لەناو سەروەرەکاندا دەمێننەوە.

سەرچاوە

Tom Luongo

Website | + posts