بۆچی گرنگە کورد سوود لە نەرمەهێزی هیند وەربگرێت؟

تەیار گۆران

ئێستا کاتی ئەوەیە، لە رووی ئابووری و کشتوکال راھێنانی کارامە بۆ بنیاتنانی داھاتوویەکی باشتر لە ھەرێمی کوردستان، پەند لە سەربردە و ئێکسپیریەنسی وڵاتان وەربگرین.
ھەموو ئەمانە بە رێگای پەیوەندیی نێودەوڵەتییەوە دەکرێت.
ئێمە لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە پەیوەندیی زیاترە لەگەڵ وڵاتانی زلھێزی جیھان، بەتایبەت وڵاتێکی زلھێزی نەرمی وەکوو ھیند.
دەشێ ئێمە لە رێگای پەیوەندیەوە زیاتر سوود لە ئەزموونی ھیند وەربگرین، چونکە ئابووریی هیند بەپێی بەرهەمی ناوخۆیی، دەیەمین گەورەترین ئابووریی وڵات، ئابووریی ناوەکی و سێیەم گەورەترین ئابووری لە جیهاندا، بە یەکسانیی هێزی کڕین.
هیند ئەندامی گرووپی بیستەکانە (BRIC) و ئابوورییەکی پێشکەوتووە لەنێوان 20 گەورەترین ئابووری بازرگانی جیهانی، بەپێی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.
هیند لە ساڵی 2013دا نۆزدەمین وڵاتی بازرگانی و شەشەمین گەورەترین هەناردەکاری خزمەتگوزارییەکان بوو لە جیهاندا، کۆی گشتیی هەناردەکردنی 616.7 ملیار بووە لە بواری بازرگانی و خزمەتگوزاریدا، دوازدەمین وڵاتی بازرگانییە و حەوتەم گەورەترین دابینکەری خزمەتگوزارییە لە جیهاندا.
گەشەی ئابووریی هیند لە ساڵی 2013- 2014دا بۆ 4.7% خاو بووەوە،
بەپێچەوانەی ڕێژەی بەرزیی گەشەی دەیەی 2000. بەپێی ئاماری سندو,قی دراوی نێودەوڵەتی، بەرهەمی ناوخۆیی هیند لە ساڵی 2014- 2015دا بۆ زیاتر لە 5.4% گەشە دەکات.
کەرتی کشتوکاڵ گەورەترین ئۆپەراتۆرە لە ئابووریی هیند، بەڵام بەشدارییەکی کەم لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات (13.7% لە ساڵی 2012- 2013).
کەرتی پیشەسازی بەشداریی لە پشکێکی بەردەوام لە ئابووریی هیند دەکات، لەکاتێکدا خزمەتگوزارییەکان نوێنەرایەتیی خێراترین کەرتی گەشەسەندوو دەکەن، کە (بیناسازی، پەیوەندییەکان، نەرمەکاڵا و تەکنەلۆژیای زانیاری، ژێرخان، گەشتیاری، پەروەردە، چاودێریی تەندروستی، گەشتکردن، بازرگانی، بانکی و پێکهاتەکانی دیکە) لەخۆ دەگرێت، لەم ناوەندەدا ھەرێمی کوردستان بەشدارێکی کارایە، بەتایبەت لە رووی کەرتی تەندروستی و گەشتیاری و بازرگانی و خوێندنی باڵا.
له‌دوای چارەگی سێیەمی 2017، ھیند به‌ پێش ئەمریکا كەوتەوە و بووە دووەم گەورە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیھان، لەمەشدا دوای چین دێت.
ھیند لە پیشەسازیی ئوتومبێلدا لە ڕیزی دووەم خێرا گەشەندووترین وڵاتی جیھاندایە، فرۆشی ناوخۆی بە ڕێژەی 26% لە ماوەی ساڵانی 2009– 2010 زیاد کرد، ھەروەھا لە ماوەی ساڵانی 2008–2009 ڕێژەی ھەناردەکردنی بە 36% زیاد کرد.
لەکۆتاییەکانی 2011دا ھيند لە سێکتەری تەکنەلۆژیای زانیاریدا 2.8 ملیۆن کەسی وەک فەرمانبەر دامەزراند، ھەر لەو سێکتەرەدا بڕى قازانجی گەڕاوە خۆی لە 100 ملیار دۆلار دەدات، کە دەکاتە 7.5% داھاتی وڵات.
لە دوایین قۆناغدا، ئەم وڵاتە ئێستا ئامادەیی یارمەتیدانی دەربڕیوە بۆ سێکتەری ئایتی و تەکنەلۆژیای زانیاریی، گرنگیی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان بدەن، بە رێگای کردنەوەی خول بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم بەشێوەی سیکۆلەر شیپ و بەخۆڕایی.
خاڵی ھەرە گرنگی ئێستای حکوومەتی ھیند، گرنگیی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەدات، بەتایبەت لە رێگای کونسوڵگەریی ھیند لە شاری ھەولێر.
ئاماژەکان پێمان دەڵێن ھیند و چین دەبن بە دوو ھێزی داھاتووی گەورەی جیھان، دەکرێ ئێمەلە رووی سیاسی و کارگێڕی و ئابوورییەوە سوود لە پەیوەندییەکانیان وەربگرین.

Basnews Sorani

Website | + posts