شه ڕی رووس ورۆژئاوا/ ئینگلیز له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له کوردوستان ده ستی پێ ئه کات


د. محمد امین


به‌ریتانیا وه‌ک هێزی به‌رگری و به‌رپه‌چ ده‌ره‌وه‌ی چه‌کی ناوکی ئه‌وروپی چالاکانه دژی ڕووسیایه له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی ئۆکرانیا.

به‌ریتانیا به‌ڕێکاری سه‌ربازی له ڕێگه‌ی ناردنی هێزی کۆماندۆ و چه‌ک بۆ ئۆکرانیا، هه واڵ گری ، هه زاران جۆر گه ماڕۆ له هه موو بواره کانی ژیان ، گەمارۆی ئابووری له سه ەروی هه موویانه وە ی نه هێشتنی بازاری نه و ت و گازی رووس له ئه وروپا ،ئه مریکا ، که نه داو زۆر شوێنی ترله جیهان وە هه روەها به ئاماده کردنی گه له کۆمه ی ناودە وڵه تی به رامبه ر روسیا وه ستاوه .
بۆ بن بڕ کردنی بازاری نه‌وت و گازی ڕووس ، بەریتانیا وە ڕۆژئاوا پێویستیان به نه وت و گازی کوردو عه ب هه یه ، بۆ ئه م مه به سته فشار له وەلاتانی نه وتی عه ره بی له که نداو ، وەک سعودی، امارات وە قه ته ر له گه ڵ هه ریمی کوردوستان ئه که ن ،که ببنه جێگرەوه ی رووس به زۆر کردنی به رهه مه کانیان وە ناردنی بۆ بازارەکانی وزە تا به ته واوی سەرچاوەی دارایی رووسیا وشک بکه ن ، تا له ئه نجاما رووس ناچار بکرێت هه موومه رجه کانی ڕۆژئاوا قبووڵ بکات.
بابه تی ته کنیکی که ئایا نه وت و گازی کوردو عه ره ب له توانایانا هه یه که له رووی چه ندایه تی وه کاته وە/له ماوه یه کی کورتا ببنه جیگره وەی نه و ت و گازی رووس بۆ خۆی با به تیکی تره، بەڵام ئه وەی ناوەڕۆکی بابه ته،ئه مه یه، که پاش ۱۰۰ ساڵ دوبارە شه ری ناوچاکانی نفوز له نێوان رووس و ئینگلیز ده ستی پێ کردە وە به ڵام به ئامرازو هه ل و مه رجی تازه . پۆڵین کردنی وەڵاتانی ناوچه وجهیان که ئه بێ خۆیان یه ک لا بکه نه وه له کام به رەدان رووس یا رۆژئاوا، که بواری بێ لایه نی تا ئه ندازه ی نه بوون که م بۆته وه،یه ک تحدی تازە یه بۆ حکومه ت و وەڵاتانی هه م ناوچه هه م جیهان به تایبه ت ئه م وەڵاتانه ی که له سنووی ڕووس نزیکن یا مامڵه ی سیاسی ،ئابووری وە سه ر بازیان له گه ڵ رووسیا هه یه.
شه ڕی ئه م جاره ی رووس و ڕۆژئاوا له چاو شه ڕی ۱۰۰ ساڵ پێش توندوترو بێ سازش ئە بێ به له به رچاو گرتنی هه لو مەرچی تازەی ئابووری و جیو ستراتیجی و په یدا بوونی هێزی تازەی ناوچەیی وجیهانی .بۆ نمونه پێش ۱۰۰ ساڵ چین وهیند وەک هێز بوونیان نەبوو وە له ژێر نفوزی به ریتانیا بوون وە هه ورەها وەڵاتانی ئێستای عە رەبی له وانه عێراق به کوردوستا نی باشووروەوە له ژێر نفوزی به ریتانیا بوون.وە هه تا ئێرانیش ، ناوچه کانی باشووری ئێران که ده وڵه مه نده به نه وت و گاز له ژێر نفوزی به ریتانیا بوو وە باکوری ئێرانیش له ژێر نفوزی روسا بوو. به ریتانیا بۆ په رە پێ دانی پێگه ی خۆی له رووی فه رهه نگیه وە، له ئێرانا ڕۆژنامه ی کیهانی دەر کرد وە رووسه کانیش رۆژنامه ی اطلاعاتیان دەرئە کرد ،که هه ردوو ڕۆژنامه تا ئێستاش به رده وامن.

له سه رئاستی رۆژهه ڵاتی ناوەراست، شه ڕی ئۆکراین ، به شێوه یه کی گشتی گە لان له سه ر بنه مای ئاین ومه زهه به کان دابه ش کردوە به سه ر به ره ی رووسیا یا ڕۆژئاوا/بەریتانیاو ئه مریاکادا،بۆ نمونه ،سوننه کان / تورکیا، سعودیه ..هتد به ناچاری بێت یا ئارەزووی خۆیان له به ره ی ڕۆژئاوان وە شیعە /ئێران له به ره ی ڕوسیان . وە کوردیش چونکه نه ی توانی خۆی ڕزگار بکات له دابه ش نه بوون به سه ر سوننه /عوسمانی و شیعه /سه فه وی دا، دابه ش بووە به سه ر به ره ی رووسیاو ڕۆژئاوادا.
شه ڕی ئۆکرانیا تا ساڵانێکی دووری داهاتوو،ئه شێ تا ۱۰۰ سالی تر کاریگه ری هه بێ له سه رەوشی جیوستراتیجی جیهانی و ناوچه یی، ئابووری و دارایی وە پەیوندیه ئابووری وداراییه کان له سه رهه موو ئاستێ، وە په یوەدیه دیبلۆماسی و ناودە وڵه تیه کان وە هاوپه یمانی سه ربازی .له به ر ئه وه لایه نه سه ره کیه کانی شه ر وه ک رووس وە ڕۆژئاوا له سه رویانه وه بهریتانیاو ئه مریکا هه موو ڕێگایه ک بە کار دێنن بۆ بۆ سه رکه وتن به شکانی لایه نی به رامبه ریان، واته سه رکه وتن له م شه ڕادا بردنه وەی داهاتوویە به هه موو رەهه نده کانیه وە ، وە پێچه وانه که شی هه ر ڕاسته.
هه لبه ته گرنگی چارە نووس سازی ئه م شه ڕە یه بۆ داهاتوو که وا ئه کات، به رپرسه باڵاکانی رووس بلێن / له سه رکه وتن زیاتر هیچی ترقبوڵ ناکه ین/ ، چوونکه ئه وە ی له م شه ڕه بدۆڕێ تا داهاتوویە کی دوور ئه شێ شانسی هه ڵسانه وەی نه بێ، وە یا بۆ هه تا هه تایه نه توانێ هه ڵسێته وە، که له مێژوودا نمونه زۆرن بۆ ئه م گه ل و هێزانه ی که له شه ڕێکدا دۆڕاون وهه رگیز شانسی هه ڵسانه وەیان نە بووە .
له گه ڵ به ردە وامی شه ڕ له ئۆکرانیا لایه نه به رامبه رەکانی شه ڕ نه ک هه ر له به ره کانی شه را شه ڕ ئه که ن ، به ڵکو زۆر به گه رمی له به ره کانی شه ڕی هه واڵ گری ، ئابووری /وزه وە بازاڕیشا له گه ڵ یه کا له زۆرانبازی بێ سره و ترندان. سه ردانی به ردەوامی به رپرسانی ڕۆژئاوایی بۆ وەڵاتانی نزیک له رووس تا بێ لایه نیان بکه ن ، بۆ نموونه وەک هیندستان ،که دواییان سه ردانی سه رۆک وه زیرانی به ریتانیا بوو بۆ
ئه وێ ،وە دور خستنه وەی سه رۆک وەزیرانی پاکستان عمران خان به شێکن له شه ڕی هه واڵ گری وبازارله لایه ن رۆژئاواوە به رامبه روە دژی روسیا.
هاتن و چوونی به رپرسانی ڕۆژێاوایی بۆ وەڵاتانی خاوەن نه و ت و گاز، یان بانگ هێشتنی به رپرسانی وەڵاتانی خاوەن نه وت و گاز بۆ پایته خته کانی وەڵاتانی ڕۆژئاوا، وەک سه ردانی سه رۆکی ئه نجومه نی وهزیرانه هه رێمی کوردوستان بۆ لندن له م هه فته دا له چوار چێوەی شه ڕی وزە وئابوورو دیبلۆماسی دایە.
له ته وەری شه ڕی ناوچه کانی نفوز وە بۆ ده ست به سه را گرتنی سەرچاوکانی نه وت بۆ بازاره کانی مه به ست له نێوان هێزه ناوچه یی و جیهانیه کان ،شه ڕی وزه له ۲۰۱۰ ه وە له سوریا ده ستی پێ کرد ،که به هۆی تێ وەگلانی رووسیا راسته وخۆ له م شه ڕە ڕێگری گرت له گه یاندنی بۆڕی نه وت وگازی کوردی و عە رەبی بۆ بازاڕەکانی ئه وروپا لە ڕێگه پاڵپشتی کردنی بۆ مانه وه ی ڕژێمی به شار ئه سه د.
شه ڕی سوریاو ئۆکراین هه ردوکیان به ردە وامی شه ڕی نفوزو وزه ن به م جیاوزیه، که شه ڕی سوریا له سنوری ناوچەیی تێ په ڕی نه کردو ناکات، بەڵام شەڕی ئۆکراینا زیاتر و دیار تر ره هه ندی جیهانی هه یه له رووی ئابووری ، مێژوویی ، جوگرافی وە سەربازیە وە. هه ربۆیه شه ڕی ئۆکراینا جیهانی دابه ش کردوە به سه ر دوو به رەدا ،به ره ی رووس وە به ره ی ڕۆژئاوا، به هه مان جۆر که له سه دده ی بیستا هه بووبه م جیاوازیه ، که دابه ش بوونی جیهانی ئه وسا له سه ر بنه مای ئایدێۆلۆجی بوو،به ڵام ئه مه ی ئێستا له سه ر بنه مای به رژه وه ندی نه ته وەیی ونیشتیمانیه ،وە له رووی ئایدۆلۆجیه وە جیاوازیان نیه، چونکه هه ردوو به رە سه ربه قوتابخانه ی لیبرالیزم وە بازاری ئازدن به له به رچاوگرتنی هه ندێ جیاوازی له رهه ندی چاودێری کۆمه ڵایه تی، فه رهه نگی .
هه ر بۆیه، لایه ن گری یان دژایه تی هه رلایانێکی ئه م شه ڕه ره هه ندی ئایدیۆلۆجی نیه وەک سەددەی ڕابردوو،که بریتی بووله لایه ن گری یان دژایه تی بلۆکی سۆسیالیستی یا سه رمایه داری لەلایه گەڵان و وەڵاتانی تری کیشوەراکانی تری جیهان، بەڵکو په یوە ندی به به رژە وەندی نە ته وەیی و نیشتیمانیه وە هه یه ، به گوێرەی دوورو نیزکی له ناوچەی شه ر له ئۆکرانیا له رووی وزە، ئابووری،دارایی، بازار، سیاسی ، وە له روویلایه نی مێژووی و جەگرافیه وە.
بۆ نمونه،ڕۆژ هه ڵاتی ناوەراست به کوردوستانیشه وە ، چونکه له ناوچه ی شه ڕ نزیکه، لە دوای ئە وروپا دوەم شوێنی جهیانه ، که نەک هه ر کاریگیه ری شه ڕی ئۆکرانیان له سه رە به ڵکوراسته و خۆ یا ناراسته وخۆ به شێکه له شه ڕە که، چوونکه ئه توانێ ڕۆلی هه بێ له سه ر ره وشی شه رەکه به قازانجی لایه نێک بۆ سه رکه وتن دژی لاینێکی تر که بدۆڕێ به هۆی ڕهه ندی ئابووری، ووزه ،سیاسی ،ئاینی و مه زهه بی چوونکه ڕۆژ هه ڵاتی ناوەراست ۱۰۰۰ ساڵ زیاتره ناوچه ی نفوزی هه ر دووهێزی ڕۆژئاواو رووسیایه .

کوردستان به هۆی پێگه‌ی مێژوویی ، جوگرافی ،سیاسی وە ئابووریه که ی /وەک سەرچاوەی گه ورەی سامانه سروشتیه کان به دە وڵه مه ند بوونی به نه وت ، گاز، ئاو، کانزاکان وە کشتووکال وخۆراک بۆته چه قی زۆرانبازی هیزە نەیاره کان له مێژوودا، وە ئه مرۆش بۆته گۆڕەپانی مل ملانێکان له نێوان هێزە گه وەره کانی ناوچه و جیهان ، وە له کاتی ئێستاشا به هۆی شه ڕی ئۆکرانیا بۆته گۆڕەپانی مل ملانێ له نێوان روسیاو ڕۆژئاوا/.
بڕیارە کانی دادگای عێراق دژی دە سەڵاتی هه رێم به سه رنه وت وگاز وە مووشه ک بارانی هه ولێر له لایه ن ئێرانه وە سه ره تایه بۆ روودانی مل ملانێیی گه وره له نێوان به رە ی ڕووسیا وڕۆژئاوا/به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست که له چه قی کوردستانه وه دەست پێ ئه‌کات ، به تێوە گلانی هێزه ناوچه‌ییه‌کان که هه‌ر یه‌که‌یان سه‌ر به به‌ره‌یه‌کن وە ک له سه ره وە ئاماژه مان پێ دا.
پرسیاری گرنگ ،ئه مه یه ،که کورد چۆن بتوانێ نه بێته سوته مه نی بۆ پاراستنی به رژەوەندی خەڵکی تر،وە وەک هه میشه لە کۆتایی شە رەکان نه بیێته دۆراوی یه کەم به هۆی په رته وازی ونه بوونی ئامانج، وە ئه زموون له مێژووی تاڵی خۆی وەرگرێت بۆ دروست کردنیکی داهاتووی له م هه ل ومه رجه ی که ئێستا له ئارادایه؟هیوادارم هه موان دڵسۆزانه به شدار بن له وەڵامی ئه مە ، وە کار بکرێ بۆ داهاتوویه کی تر، وە ئه زموون له مێژوو وەربگیرێ نەک ئه زموونه تاڵه کان چه ند بارە بکرێنه وە.

Website | + posts