رێباز موحەمەد جەزا
لەم ساڵانەدا و لەم رۆژانەدا زاراوەی ” شانۆی زیندوو” لەلایەن زۆر كەس و بۆ زۆر مەبەستی جیاواز بەكاری دێنن و هاتووەتە ناو شانۆ لە هەرێمی كوردستان!! بەڵام بۆ ئەوەی لە ڕیشەی باسەكە تێ بگەین و بزانین شانۆی ڕاستەقینە و شانۆی زیندوو چی پێكەوە گرێیان ئەدات؟ و چۆن پێویست بوو ئەم وتارە بنووسم .
شانۆی سیاسی لە ئورووپا، لە ماوەی چەندین دەیەدا بە چەندین شێواز گوزارشتیان لە شانۆكەیان كرد و هەر کامیشیان ڕەنگدانەوەی دۆخێكی جیاوازو هەمەلایەنەی ژیانی مرۆڤەكانی ئەو وڵاتانە بوون كە ئەم جۆرە لە شانۆیان دەخوازی، بۆ نمونە شانۆی زیندوو لای “جولیان بێک” و هاوسەرەكەی لە تیپی شانۆی(Leaving Theatre) ی ئەمریكایی، كەیەبەنای شانۆی سیاسی دەكرد و لە ماوەیەكی كورتدا جێگەدەستی خۆیان دیاریكرد و بوونە پێشڕەوی شانۆی هاوچەرخ لە قۆناغێكی دیاریكراوی تەمەنی كاركردنیاندا لەو ڕووەوە كە پێی دەوترێت دروستكردنی چێژ!!! “ئەڵبەت ئەمەش قسەی زۆر لەسەرە كام چێژ و چۆن ؟” كە نازناویان بوو بە “تیپی شانۆی دایک” تیپی شانۆی پێشڕەو لە تەواوی ئەمریكادا.
ئەم تیپیە شانۆییە داهێنان و بیری پێویستی پێشكەش كردووە، بەدەر لەمە نوێنەرایەتیی جۆرێک لە شانۆی كردووە و كۆمەڵێک توخمی هەمە جۆری لە جۆری لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ئەكتەركە دەتوانێت گرووپێكی ئەزموونگەری بۆ مللانێ پێك بهێنێت كە بە ئاشكرا كیا جیاواز بێت لەگەڵ ئاراستە و ململانێی شێوازەكانی تردا!!! بەڵام جگە لە بوونی ئەم گرووپە چەندین ئاراستە و شێوازی ترهەبوون كە ڕەنگە بە دنیای ئێمە نامۆ و كەمێک نائاشنا بن.
دوای ئەوەی “جولیان بێک” و “جودیت مالینا”، شانۆی زیندوویان دامەزراند، بیریان لەوە كردەوە شانۆیەک بێننە ئاراوە كە پێشتر نەبووبێت، خەیاڵیان كردەوە و پلانیان دانا بۆ دەست پێ كردن بە سەرچاوە شانۆییە ناپێویستەكان. سەرەتا بەو دەستیان پێ كرد كە بە هونەری نموونە یان هونەری باڵا و سیاسی ناو دەبرێت. هەوڵیان دا لو پێشوازیان كرد لە بەرتەسككردنەوەی ماوەی نێوان خەونە گەورەكانیان و (واقع – كەتوار)ی نائامادە.
ڕوئیای شانۆیی لای جۆدیت مالینا، خاوەنی ڕیشەیەكی زۆر قووڵە و بە سروودەكانی كەنیسە دەست پێ دەكات و پێی دەژی و پاشان دۆگمەكانی سەدەکانی نۆزدە و بیست، كە كۆتایی پێی هات لە قوتابخانە شانۆییەكەی ئەرنست پیسكاتۆری خاوەنی شانۆی سیاسی كە پێویست بوو ئەكتەرەكانی دامەزراو بێت و دەربەست بێت لە شعووری سیاسی، ئەو شانۆیە بە چڕی فەزای ”گشتگیر – شامل” بەكار دەهێنا، نەک (احالە – گواستنەوە)ی بۆ ناوەندی گوزارشتی پەیوەست بەو فەزایەوە، ئەمەش لە نمونەی باڵادا. “ئەمە تائێرە پێمان دەڵێت بەبێ لەدایكبوونی دۆگم هەرگیز (عەقیدە – دۆكترین) لەدایک نابێت”.
جۆدیت مالینا، بەوە نەوەستاوە، بەڵكوو لەو ڕووبەرانە قووڵ بووەتەوە كە بیركردنەوەیەی كۆتایی بە پلەی ئەو بانگەشانەی بەو شانۆیەوە دەكرێت لە شوێنێكی تر، بۆ ئەوەی لە سنووری تایبەتی تێپەڕێندرێت و پێوەندی دروست بكرێت و ڕاستگۆ بێت لەنێوان تاكەكاندا، ئەمەش بە لابردنی ئەو شتەی پێی دەوترێت “دیواری چوارەم” و دووركەوتنەوە لە لاساییكردنەوە دروستكراوەكان. جۆدێت مالینا پێش ئەوەی بیر لە شانۆیەكی تایبەتی بكاتەوە، لە شانۆیەكی سروشتی، شعری، جوڵەئامێز، دەنگی (مشوب – ناپوختە یان تێكەڵاو)ی سۆزاوی و راِستەقینە و دەربڕینگەرێتی و شوێنیدا، دێت و جەخت دەكاتە سەر بنەما و نمونە جیاوازەكان و بینینی ئەو گۆڕانكارییە عەجیبانەی كە ئەكتەر بەرجەستەی دەكات و سۆز و هەست و تووڕەبوونەكانی پێ دەگوازێتەوە و دووری دەخاتەوە لە هەر نمونەیەكی كۆمەڵایەتی و (مالوف- باو یان ئاسایی)، لەوێدا بینەران (انتماو- لایەنگیریbelonging) یان بۆ ناوەڕۆكە نائاساییەكانی: شانۆیەک لەوەوپێش نەبووبێت و هەوڵی (تەحقیقكردن –هێنانەدی -Investignation) بدرێت بۆ بینەران.
ئەو گرووپە هاتن پێشنیازێكیان خستە ڕوو كە جۆرێک لە ئاژاوەگێری پێوە دیار بوو، لە بنەمادا لە بەرانبەر شانۆی تەڵیعیدا (گەڕانەوە بۆ شۆڕش) و هەر یەكە لە جولیان بێک و جۆدیت مالینا كە تووشی گرفتی پارە و ماڵی بوونەوە، چونكە سیستمی سەرمایەداری و ئەو بەرتەسكییە لە سیستمی كاری شانۆی بۆرژوادا پێوەندی هەیە بە (الغیچە – لەبارچوون)ی هونەری لای هونەرمەندان.
لە بەشی پێشوودا هەندێک بۆچوونم دەربڕی دەربارەی جولیان بێک و هاوسەرەكەی و ئەوەی پێی دەوترێت شانۆی زیندوو یان شانۆی ژیان، لێرەدا درێژە بە هەمان بابەت دەدەم، بەئومێدی سوودبینین. لێرەوە دێمە سەر كاریگەرییەكان و ئەوەی پاڵنەر بوو كە جولیان بێک، جۆرێک لە پاشەكشێ بكات لەم ماوەیەدا بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ پێشوازی و باوەشگرتنەوە بوو بۆ خەونە هونەرییە گەورەكانی، ئەو خەونبینانەی كە بوونە بەشێک لە هونەرە بینراوەكاندا و دابڕینی لە زنجیرەی (انطباعیەت – تۆماریەكان) لە نموونەی (Peggy Guggenheim) وەكوو بێک دەڵێت: “شانۆ دەتوانێت ببێت بە هەڵگری سۆزی شۆڕشگێڕی و دڕدۆنگی بەرانبەر بە هونەرەكانی پێشووتر لەوانە موزیک، پەیكەر و وێنە”. بێک دەچێتەوە سەر ژێدەر لەوانە: “كاندنسكی، جاكسۆن، بولاک، بیكاسۆ، بریتۆن و …” و هەر یەكە لە گروپی مۆدێرنە: “ستین، جۆیس، ئەلیوت، كاڵدیر و … ئەوانی تریش”.
بێک بە گەشتێكی دوورودرێژی توانا شۆڕشێگێڕییەكان دەست پێ دەكات، كە پاش ئەوەی بەشێوەیەكی قووڵ لە هەڵسەنگاندنەكانی نمایشدا، هەر یەكەیان بەشدار دەبوون و كۆمەڵگە ڕوئیا و ئارەزوویەكی سەربەست و جیاوازی هەبوو. جولیان بێک وا تەفسیری شانۆ دەكات كە نوێنەری حەقیقەتە و پڕە لە گۆڕانكاریی بۆ شانۆ. بەڵام كامە حەق؟ وەكوو دەڵێت: “ئەوەی كە دەمانگۆڕێت، بە گۆڕینمان جیهان دەگۆڕێت”. كە بە ڕوونی بەو نامە سیاسییە ناكرێت، بە گوزارشت دەكرێت لە خودی شێوەیەكی تردا، تەنیا لە كاتی خۆیدا.
شانۆی تەڵیعی لەوەدا پچووک ناكرێتەوە كە نامەیەكی سیاسییە بە تەنیا، مەگەر لە گەڕاندا بێت بە شێوەی نوێ، لە بەر ئەوەی مرۆڤ وا دەڕوانێت كە دەتوانێت پچێتە بەرزتر لە تەختەی شانۆ، تێ دەگەین توانامان هەیە هەستین بە هەمان شت لە ژیاندا، ئەوەش پاڵمان پێوە دەنێت بۆ ئەوەی هەستین بە ڕۆڵ بینین.
پێویستە لە شانۆی زیندوودا لە دیاردە دژەكان و مەودا تەواو نامادیەكاندا و جێبەجێكردنی دابڕان لە بوون، ئەمە چۆن دەكرێت لە شانۆی فەرمیدا؟ كاتێک بیركردنەوەكانمان تەواو جیاوازن و بۆ بازرگانیكردن نابن!! جۆدیت مالینا دەڵێت: “بە هەڵاًواردنی هەندێک لە هونەرمەندان و نووسەرە گرنگەكان، شانۆ، بەشێوەیەكی گشتی وێنا ناكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا كە هەموو ژیانمە”.
سەرەتا قسەكردنمان دەبێت، دەربارەی شانۆی پچووک، ئەوەی دەكرێت جێبەجێ بكرێت لە دەرەوەی بازنەی دەزگا شانۆییەكان. شانۆی ژیان گەشەسەندنە وەكوو هەندێک ناوی دەبەن لە شتێكەوە بۆ شتێكی تر و لە دەرەوەی سیستەمی بازرگانی بۆ نمایش ـ لەگەڵ بەرنامەی دەق و نووسەرەكاندا، كە شیاوە ئەو دۆگمە شانۆییانەتر و جیاوازتر لەناو خۆیاندا دەر بكەون و بەوە بناسرێن؟ ئەی دەربارەی خاڵە ژێدەرییە هونەری و ڕۆشنبیریی و سەنتەرییەكان، بەنیسبەت ئەكتەران و بینەرانەوە لەو چالاكییانەی كە لەو ساڵانەدا پێشكەش دەكران و سەروكاریان لەگەڵ فەزای ئەزموونگەری دەكرد و بەهای پێچەوانەیان دروست كرد، بۆ هەر زانراوێكی كۆمەڵایەتی، لە خیلالی جێبەجێكردنی بنەماكردارییە ڕاستەوخۆ و ئاژاوەگێڕییەكان. لەبەر ئەوە هاوڕێیانی شانۆی زیندوو بڕیاریان دا ببنە ئاژاوەگێرٍ، بەڵام بە ڕێگەیەكی ئاشتییانە و بە بنەماكان تیۆرییەكەیان دامەزراند كە ئامانجیان فەزای سەرمایەداری بوو، هەروەها ڕەتكردنەوەی دەوڵەت لەو شێوە و پوختەیەی سیستەمی كرداری و تەحقیقكردنی لە ڕێگای بارگاویكردنی بینەران بەو بیركردنەوانە و ڕەتكردنەوەی دەسەڵات و جۆرەكانی بەتەواوەتی لەلایەن ئەم گرووپەوە هەروەها جەختیان لەوە دەكردەوە كە تاک سەربەستە و مافی هەیە و هاوبەشی دەكەن لەو شۆڕشەدا بەگشتی و تێكشكاندنیان وەک ئەو ڕقەی كە بەرانبەر سیستەمی حیزبی و نەبوونی خۆشەویستی و دەستكردن بە ستراتیژیەتی پێچەوانەی ویست و واتای ئەو شانۆ زیندووەی كە ناكرێت دەست بگیرێت بەسەر ئەندامەكانیدا، هەتا باس لەوە دەكرێت كاتێک جولیان بێک وەک میراتی لە دوای خۆی تەنها ٦٠٠٠ دۆلاری لێ جێ دەمێنێت و هاوسەرەكەی بڕیار دەدات بیخاتە ناو دامەزراوەی شانۆی شۆڕشەوە.
ئەمەش چەند زانیاریەكمان دەداتێ، بۆ نموونە:
- شانۆ و شۆڕش دەبن بە یەک.
- بایەخدان بە فەزای ئەزموونگەری.
- گەڕانەوە بۆ گرنگی شانۆكارە ڕۆئاواییەكان.
- گرنگیی سەرمایە لە بونیادنانی سیستەمی شانۆییدا.
- ئاژاوەگێڕی دەبێتە پرەنسیپ.
وەک چۆن لە بەشی دووهەمدا نووسیم كە لە ڕووی پارە و ماڵیاتەوە ئەم گرووپە پاشەكشەیان كرد ئاواش توانی هەستێتەوە هەر چەندە سەرهەڵدانی شانۆی زیندوو، سەرهەڵدانێكی هەژارانەیە تەنیشت و پاڵەوانەكان ئەژین و لە ژیاندان و هەستیان بە زگگوشین پشتبەستن هەیە بە پیتاک بۆ بەدەستهێنانی داهات بۆ گرووپ كە دەكرێت بەردەوام بێت لە تەحقیقی ئامانجە شۆڕشگێرییەكانیدا، لەو ماوەیەی شانۆیەكی نوێدا. ئەندامەكانی گرووپ هەوڵیان دا دامەزراوە پچووكەكەیان بپارێزن، بە هەموو ئامرازەكانییەوە، ئەو هەولًەیان بگەیەننە ئاستی ئەوەی كە ئەندامەكانی گرووپ بە شانۆیەوە هەڵواسرابن بە دیوارەكانییەوە بە كۆبوونەوەی قەرزدارەكان، داوای وازهێنان لە شانۆ بكەن.
ئەم ڕووداو و هەڵوێستە لە نمایشی شانۆیی “السجین البحری”دا ڕەنگ بداتەوە، ئەم شانۆگەرییە خەیاڵییە وێنای تووندوتیژی و سزادانی سەربازییە لەناو زیندانە ئاوییەكانی ئەمریكادا و بەو بڕیارە دەسەڵات نمایشی وەستاند، جگە لەوە بیرتەسككردنەوە و بوونە خاوەن خانووبەرەی خۆیان لە شانۆدا، كە وای كرد ئەندامانی گرووپ (تشبث – داوێنگیریی) بكەن بۆ بەردەوامبوونی نمایشە شانۆیەكە لەو شەوەی بینەران لەوێن دەرگاكانی شانۆكەیان كڵۆمدا و لە پەنجەرەكانەوە و لە ماڵانەوە هاواری خەڵک بەرزبوونەوە و سرودەكەیان بەكۆمەڵ دەگوتەوە بە دەستەواژەی: “دەستان بەرزكەنەوە بۆ شانۆی زیندوو” و دوای كۆتاییهاتنی نمایش فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ هاتەوە و لە ئەنجامدا گرووپەكە ئەوەیان ڕەت كردەوە كە واز لە شانۆ بهێنن گەرچی پۆلیس ئاگاداری كردنەوە لە دووبارەكردنەوەی پەنابردن بۆ شانۆ.
ئەی كەوا بوو لە كوردستان بەكارهێنەری ئەو وشە و زاراوانە دەكەونە كوێی پرۆسەكەوە، چی لێ تێ دەگەن و چۆن مامەڵە لەگەڵ حیزب و دەسەڵات و خەڵكی خۆمان دەكەن؟! ئەوە لێ دەگەڕێم بۆ خوێنەری بەڕێز و دێمەوە سەر بابەتەكەی خۆم.
جولیان بێک شانۆی زیندووی پێشكەش كرد، لە سەرەتادا كارێكی لۆركا – Lorca و پۆل گودمان –paul goodman و هەروەها گروتروستاین – Gerlud stein هەتا ساڵی 1959 كە بوو بە ساڵی سەركەوتنەكانی گرووپەكە و بەهۆی پێشكەشكردنی شانۆیی “المرسال” و پاشان شانۆگەریی “السجن البحری” و لە ماوەی سێ ساڵدا، بوونە خاوەنی گەورەترین و فراونترین ناوبانگ، بەڵام ئەو ناوبانگانە بوونە هۆی پاراستنی گرووپەكەیان و ساڵی 1963 داخراوە و ئەو تەنگ و چەڵەمەیەی گرووپەكە تێی كەوت و بوو بە هۆی كۆچ بۆ ئورووپا. جولیان بێک وای دانا شانۆی “العربە”ی شۆڕشگێرانەیە، بە چڕی پەرستشی جیهانی تایبەتییە كە پڕە لە بە های دژ و پێچەوانە بە بەها زانراوە كۆمەڵایەتییەكان، هەر لەبەر ئەوە جولیان بێک دەربارەی ئەم جۆرە شانۆیە دەڵێت: “دەچینە پەرستگە تووندڕەوەكان، پلان دادەنێین، بیناسازی دەكێشین لە فەزای هونەریدا، پچۆ لە بری چوون بۆ كەنیسە، نا بۆ ئەوەی گرنگیدان بە تیشكدانەوە بۆ دیناوكردنی ڕێگەیەكی ئاشتییانە و تەواو. شانۆ بەر لە هەموو شتێک و یەكەم شت، شوێنێكە گەل تیایدا سەما دەكات و خواوەندانە لە ناوەڕاستی گەلدایە.
ئێمە وا وێنا دەكەین شانۆ وەكو (هێما –زناک) بەرەنجامی نامەی ئەفسوونی و پیرۆزە و هونەرمەند ساحرە، تەماشای پیرۆزی بكە، سەما بۆ هێمای ژیانی پیرۆز دەكات. ئەوەی هەر كەس تەماشای بكات بەو خواردنەوەیە ڕزگاری دەبێت، كە لە جیهانی باڵادایە و پێویستە دڵسۆز بین بۆ ئەو بەها بەكارهاتووانەی پەرستگەی ژیان، توانای سەماكردن لەسەر دەستی خواوەندی كەسێتی و توانای گواستنەوەی نامە بۆ بینەرانی بەتوانا لە چارەسەری (هێما –زناک) و گواستنەوەی بۆ ڕووداوی چالاک، واتە (دیناو – مكاشفە)ی ڕێگەی ئاشتی تاكوو كۆدا.
لەم جیهانە باڵایەدا، دەكرێت هونەر و سیاسەتی لەگەڵدا بێت، یەكەم تێ گەیشتن وەكوو سووربوون لەسەر دیناوكردنی خود، دووهەم وەكوو پابەندی لە بەرانبەر جیهان، پابەندی سروشتپێدان بن بەو پرۆژە ئاژەوەگێرییەی كە گەشەسەندن و گۆڕانكاری دەكات لە مرۆڤ و كۆمەڵگە لە یەک كاتدا.
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024