خوسرەو جاف
ئاخ و ئۆف و هەناسە و هاڵاوی قوڵایی زەوی کەرکووک هەزاران ساڵە گڕ و گڵپە و بڵێسەکەی تا بە ئەمڕۆ بەردەوامە، کاتێک ئەسکەندەری مەکدۆنی لە نزیکەوە سەردانی ئەو گڕە بڵێسەدارەی کردووە ٣١٤ پ . ز، وتوویەتی: ئەو ئاگرە لە دۆزەخەکەی (زئووس)ی خواوەندی خواوەندەکانەوە وەدەردەچێت، من ئەم ئاگرە بە ئاگرێکی پیرۆز دادەنێم.
ئەو وا تێفکراوە، بەندەیش بە هاڵاو و گڕ و گڵپەی دەروونی میللەتە ئۆخە نەکردووه‌كه‌ی لای خۆمانی دادەنێم، کەوا هیچ لایەن و حزبێک ڕاستگۆیانە لەو ڕووەوە تێنەفکراوە؛ پیرەمێردەکەی کۆڵەگەی کوردایەتی نەبێت(بارزانیی نه‌مر)، كه وتویەتی: کەرکووک دڵی کوردستانە.
هەزاران ساڵە، بگرە ملیۆنەها ساڵیش دەبێت، ئەو گڕە کەسێک نە هاتووەتە هانایەوە، نە ئیزەدان، نە خواناس و خوانەناس، نە وژدان و نە زئووس..
ئای کەرکووکی لێ قەوماوی بێ پشت و پەنا چۆن کرایە دەستگیرە و بەڵگە و تەمەننا؟ خۆ لە مێژدا ئەهریمەن پەیڕەوی تاریکی بوون، ئەوەی لایان لەزەتبەخش بووە دەیان کرد و دەکرا!
خۆ ئەو سەردەمە نرخی نەوت نەدەزانرا. ئەوە سەت ساڵە ناو و نیشانی نەوت تێکەڵاوی زۆر و زەوت و من منم کراوە! ئەوڕۆکە هۆکاری پەلامار و داپڵۆسینە.
لەوەتەی کانیاوی نەوتم لە خاکا جارییە، تۆپ و تەوقم بەسەردا بارییە!
چاوساغان بێ دەربەست، خەڵکە زۆرەکە برسی لە ترسی چاوساغان بێ دەربەست و مەغروور، زۆربەی خەڵکی رۆح لە مشت، کۆڵ لە پشت، یان غوربەتنشین، یان دەریاهەلیلوشین… ئەوی ئەنفال کراوە زۆریان گەرمیانی و کەرکووکی بوون؛ ئەوی زیندەبەچاڵکراوە، کەرکووکی بوو، ئەوی تووشی مەهتووکی بوو، زۆریان کەرکووکی بوو، هێشتا داماوی دوڕیانین، بێ زمانین، بێ خوانین، ئاوا بڕوا تا ئەزەل چاوەڕوانین.
هیچیان بۆ نەهێشتووینەتەوە، وا بڕوا ئێمەی کەرکووکی لە پێخەفی حەقیقەتی نەخۆشا خەوتووین.
لە دونیای عیشقدا بێ سەوادین؛ هەزاران ساڵە گیرۆدەی مەتەڵی ڕازدار و بەربادین. رۆژانە لەگەڵ مەهتوەکی و دەمسازین.
بە گڕی باوەگوڕگڕیشەوە لە چاڵی تاریکیا، لە بێ رەنگیا، لە بێدەنگیا؛ لە سارد و گەرمیی تابووتا، ناخمان بڵێسەدارە و سووتا…
بۆ ئێمەی کەرکووکی ڕۆژگارێکە خودسەرانە بە ڕەفتاری جامبازەکان، دەڵالانەیە، ڕەفتاریان هانی و هەبەیە، گوفتاریان ڕۆژانه بێ ده‌ربه‌ست ڕیخۆڵه‌ی ڕووداو ڕا ده‌ده‌ن، هاوار و های هایه، ئه‌مه بۆ منی كه‌ركووكی به چه‌ند؟
منی كوڕه‌زای یه‌كه‌مین نوێنه‌ری یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی عێراق، حه‌مه‌به‌گی جاف. له‌وه‌ی دڵنیام گڕه‌كه‌ی باوه‌گوڕگوڕ ئه‌مڕۆنا سبه‌ی ده‌كوژێته‌وه، قه‌ینا ئه‌مڕۆكه كه‌ركووك گرفتاره و بێ خاوه‌ن و بێ چاره‌یه، باوه‌ڕ بكه‌ن سبه‌ی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی پاره‌یه. ئه‌و گڕه ئه‌فسانه‌یه هومیرۆس، ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی، سوڵتان مورادی چواره‌م، نادر شا، له نزیكه‌وه ته‌ماشاكاری بوون، سبه‌ی ده‌كرێته گاز و ژیان ده‌بووژێنێ.
هه‌ر دوێنێ بوو باوه‌گوڕ گوڕ وتی: ڕۆڵه‌ی ئازیزم، جوان جوان له‌بیرمه له مێژه‌وه پرۆژه‌ی چه‌وت و چه‌تری سه‌رخۆم و باپیرمه‌وه ئای بۆ قه‌بچی كه‌ڵه‌پیاوێك ده‌ست و ده‌رمانی هه‌ڵه‌شه هه‌ڵته‌كێنێ، غوسلی ئێمه‌ی دوور له كاتی وه‌ده‌ربێنێ.
باوه‌گوڕگوڕ دیسان وتی: ئه‌ی كوردی هاووڵاتی، ئه‌ی گه‌لانی دوور و نزیكی ڕۆژهه‌ڵاتی…
باوه‌ڕ بكه‌ن منی كه‌ركووكی گوڵته و كۆنگره‌ی زه‌وی و ژیانین، من ڕۆشناییمژم، هه‌وێنی هه‌وێنی ڕاسته‌قینه‌ی وژدانم، ڕاسته هه‌وارگه‌ی شه‌وی گه‌رده‌ن خوێنێنه، ئه‌مما هه‌نگاوم به‌ره‌و دیاری یه‌قینه.
باوه ده‌یوت: ڕۆڵه‌ی كه‌ركووكیم، ڕۆژگارێك دێت ئه‌وی هیوا و ئومێده ده‌بووژێته‌وه، ئێوه هه‌رگیز ترووسكه‌ی فانۆسی ته‌مه‌ننا و ئومێدتان ناكوژێته‌وه، قه‌ینا هه‌ڵۆی ڕووداو به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ده‌خوێنێ، خانمی شار سبه‌ی سه‌ربه‌رزانه خۆی ده‌نوێنێ. ئێوه بزانن ڕۆژگارێكتان له‌پێشه، دوور له كێشه، بێشكه‌ی مێژوو ده‌سووتێنن، له كوانووی هه‌قیقه‌تا گڕی گه‌وره هه‌ڵده‌گیرسێنن.
خوێنه‌ری ئازیز، ده‌ردی بێ ده‌رمانی كه‌ركووك نه یه‌كه و نه دوان، ده‌مه‌وێ ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر مه‌زڵوومیه‌تێكی كه‌ی كه‌ركووك، ژیان و ژانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناوداران و پیاوچاكانیشی گرتووه‌ته‌وه، كێ هه‌یه ناوی باوه‌گوڕگوڕی نه‌بیستبێت،
باوه ناوی تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ گڕ و بڵێسه و نه‌وتا
ئامێته و تێكه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ دونیای زه‌رووره‌تا
ڕۆژگارێك له خۆمان نه‌پرسیوه، ئه‌و زاته بۆ ناوی وایه؟
ئه‌و ناوه، ناوی ده‌ڤه‌ره، ئینسانه، شاخه، ژانه، داخه؟ ناپرسی تا بزانی ئه‌و ناوه كێیه؟
بۆ ئه‌و ناوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بووه كێ بووه ئه‌و كه‌سه؟
كه‌سێك، چوزانم، چاوساغێك كۆشاوه له‌و ڕووه‌وه زانیارییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت یان چ كاره و چۆن ژیان و چۆن مردووه؟
ئه‌و زانیارانه خوێنده‌واری كوردی پێ قه‌رزداره، با ڕاستگۆبم، تا چه‌ندێ له‌مه‌وبه‌ر منیش شتێكی ئه‌وتۆم له‌و ڕووه‌وه نه‌ده‌زانی، تا كه‌وتمه بیری نووسینی كتاوێك به‌ناوی (مێژووی میعماری مزگه‌وت و مه‌زار و مناره و مینبه‌ر و میحراو)، ئه‌ڵبه‌ته نووسینی ئاوا كتاوێك نیازی به سه‌دان سه‌رچاوه هه‌یه له یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌دا ده‌ستخه‌تێكی بڵاونه‌كراوه‌ی (الشیخ محمد صالح السهروردی)یه‌وه بینی، كه هه‌ر به ده‌ستنووسی ماوه‌ته‌وه، به‌ناوی كتاوێك (بغیة الجوامع والمساجد) تیادا ده‌ڵێت: باوه‌گوڕ گوڕ ئه‌و پیاوه مه‌زنه تیشكداره‌یه (الأب النوراني)، ئه‌و سۆفییه به ویقاره‌یه، ئه‌و پیاوچاكه به‌ناوبانگه‌یه، خه‌ڵكی كه‌ركووكه و كوردزمانه. كوردان ناویان ناوه “باوه‌گوڕگوڕ” یانی باوكه نوورانییه‌كه، له ساڵی 1496ز له كه‌ركووكدا هاتووه‌ته جیهانه‌وه، كه گه‌وره‌بووه سه‌ره‌تا ژیانی له به‌غدا بردووه‌ته سه‌ر، خان و ساختمانێكی هه‌بووه، فه‌قێ وانه‌یان تیادا خوێندووه، كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی (به‌كتاشی) گیرسانه‌وه هه‌ر له‌و ساختمانه‌یدا كاروباری خۆیان ئه‌نجام داوه، باوه له ساڵی 1602ز مردووه، هه‌ر له‌و خانووبه‌ریدا نێژراوه، خه‌ڵكی شاری به‌غدا بۆ پیرۆزی سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئێمه هێشتا به نازناوه‌كه‌یه‌وه ده‌یناسین.
ئه‌وه حاشاهه‌ڵنه‌گره باوه كوڕی كه‌ركووكه و نازناوه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوی گڕ و گڵپه‌ی ئاگری نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركووكه، ئه‌وه‌یش ده‌ركه‌وتووه ئه‌و خان و ساختمان و به‌ره‌یه له مێژدا مزگه‌وتێكی له‌بیرچووی سه‌رده‌می عه‌باسی بووه، ئێستا ئه‌و ڕێگه و كۆڵانه‌كه‌ی كه دراوه‌ته سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته له سه‌رده‌می عه‌باسیدا ناسراو بووه به بازاڕی ( العمید)ه‌وه، په‌یوه‌ند بووه به بازاڕێكی تره‌وه، به‌ناوی (السطان)ه‌وه، ئێستایش ناسراوه به‌ناوی بازاڕی (المیدان وسوق الهرج).
باوه‌گوڕگوڕ له سه‌رده‌می ژیانیدا كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی ناسراو بووه. محه‌مه‌د به‌گی ده‌فته‌ردار له ساڵی 1670ز وه‌قفێكی زۆری له‌سه‌ر باوه‌گوڕگوڕ تۆمار كردووه: خان، چایخانه، چه‌ندان دووكان و زه‌وی و زاری زۆری كشتوكاڵی…
له سه‌رده‌می سوڵتان مه‌حموودی عوسمانی‌دا 1826ز ته‌واوی ته‌كایای به‌گداشییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراون، ئه‌و ته‌كیه و مه‌زاره ده‌درێته ده‌ست ( شێخ عه‌بدوڕه‌حمان قه‌ره‌داغی) ، كه بۆخۆی نووسه‌ر و مامۆستای ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.
دكتۆر عیماد عه‌بدوسه‌لام مێژوونووسی به‌ناوبانگ له كتاوی: ( معالم بغداد في القرون المتأخرة، لـ 111) ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئه‌و مزگه‌وت و مه‌زاره ئه‌وڕۆكه كراوه‌ته كارگه‌یه‌كی دارتاشین!
ده‌ڵێ: له‌بیرمه ساڵی 1969 ز ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵه‌ندی به دوای زانیاری به‌گداشییه‌كاندا ده‌گه‌ڕا، هیچی به هیچ نه‌كرد، تا ده‌ستم گرت و بردمه سه‌ر مزگه‌وتی باوه‌گوڕگوڕی له‌بیركراو، كابرا وتی: خۆ وه‌ڵڵا! ئێوه سه‌یرن، مه‌زاری گه‌وره پیاوێكی دونیای عیرفان كه ناوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به گه‌وره‌ترین چاڵی نه‌وتی جیهانه‌وه به‌و شێوه له‌بیر كرێت؟
بنواڕه ئه‌م ناوانه:
باوه‌گوڕگوڕ
باوه‌یادگار
باوه‌خۆشین
باوه مه‌حموود
باوه كوچه‌ك
باوه‌نوور
باوه‌بڵاوی
باوه شاسوار
مامه كورده، تا ئێره و به‌س، كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وی لێمان دزراوه، داگیركراوه، بكۆشین به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه و هه‌ر نه‌بێت بۆی بكۆشین، كه‌مترخه‌می ئیدی به‌سه!
- خەڵاتی قەڵەمی “ھەژار” گوللەیەک بۆ ناسنامەی کوردی - 06/02/2025
- باوەگوڕگوڕ - 05/31/2025
- عەشیرەتی بێسەری وچۆنیەتی دروست كردنی شاری سلێمانی - 05/30/2025